قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - کردی ترجمہ - صلاح الدین * - ترجمے کی لسٹ


معانی کا ترجمہ آیت: (43) سورت: سورۂ احزاب
هُوَ ٱلَّذِي يُصَلِّي عَلَيۡكُمۡ وَمَلَٰٓئِكَتُهُۥ لِيُخۡرِجَكُم مِّنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِۚ وَكَانَ بِٱلۡمُؤۡمِنِينَ رَحِيمٗا
[ هُوَ الَّذِي يُصَلِّي عَلَيْكُمْ وَمَلَائِكَتُهُ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ صه‌ڵاوات له‌سه‌ر ئێوه‌ ئه‌دات، صه‌ڵاواتی خوای گه‌وره‌ واته‌: ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌تی خۆى ده‌ڕژێنێت به‌سه‌رتانداو له‌لای فریشته‌ به‌ڕێزه‌كان ناوتان ده‌هێنێت و باستان ده‌كات و مه‌دح و سه‌ناتان ده‌كات، وه‌ صه‌ڵاواتی مه‌لائیكه‌تیش واته‌: دوعای خێرتان بۆ ده‌كه‌ن و داوای لێخۆشبوونتان بۆ ده‌كه‌ن له‌ خوای گه‌وره‌ [ لِيُخْرِجَكُمْ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ ] تا خواى گه‌وره‌ به‌ هۆى ره‌حمه‌تى خۆى و دوعاى خێرى فریشته‌كان ده‌رتان بكات له‌ تاریكیه‌كانی كوفرو شیرك و تاوان بۆ نوورو ڕووناكی هیدایه‌ت و یه‌كخواپه‌رستی [ وَكَانَ بِالْمُؤْمِنِينَ رَحِيمًا (٤٣) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر به‌ڕه‌حم و سۆزو به‌زه‌ییه‌ به‌ باوه‌ڕداران له‌ دونیاو قیامه‌تدا.
عربی تفاسیر:
 
معانی کا ترجمہ آیت: (43) سورت: سورۂ احزاب
سورتوں کی لسٹ صفحہ نمبر
 
قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - کردی ترجمہ - صلاح الدین - ترجمے کی لسٹ

قرآن کریم کے معانی کا کردی ترجمہ صلاح الدین عبد الکریم نے کیا ہے ۔

بند کریں