قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - کردی ترجمہ - صلاح الدین * - ترجمے کی لسٹ


معانی کا ترجمہ آیت: (60) سورت: سورۂ احزاب
۞ لَّئِن لَّمۡ يَنتَهِ ٱلۡمُنَٰفِقُونَ وَٱلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٞ وَٱلۡمُرۡجِفُونَ فِي ٱلۡمَدِينَةِ لَنُغۡرِيَنَّكَ بِهِمۡ ثُمَّ لَا يُجَاوِرُونَكَ فِيهَآ إِلَّا قَلِيلٗا
{سزای بڵاو كردنەوەی پڕوپاگەندەی درۆ} [ لَئِنْ لَمْ يَنْتَهِ الْمُنَافِقُونَ ] ئه‌گه‌ر بێتوو مونافیقان ده‌ست هه‌ڵنه‌گرن و واز نه‌هێنن [ وَالَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه‌ نه‌خۆشی گومان و دوودڵى له‌ دڵیاندایه‌ كه‌ مونافیقانن، یان زیناكارانن [ وَالْمُرْجِفُونَ فِي الْمَدِينَةِ ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ پڕوپاگه‌نده‌ بڵاو ئه‌كه‌نه‌وه‌ له‌ مه‌دینه‌دا كه‌ ئه‌ڵێن: موسڵمانان تێكشكاون یان كوژراون یان دوژمن ده‌داته‌ سه‌ریاندا ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ واز نه‌هێنن [ لَنُغْرِيَنَّكَ بِهِمْ ] ئه‌وه‌ ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ زاڵ ئه‌كه‌ین به‌سه‌ریانداو ڕیشه‌كێشیان بكه‌ی [ ثُمَّ لَا يُجَاوِرُونَكَ فِيهَا ] پاشان له‌ مه‌دینه‌دا نه‌مێننه‌وه‌و ده‌ریان بكه‌ی [ إِلَّا قَلِيلًا (٦٠) ] ته‌نها ماوه‌یه‌كى كه‌م نه‌بێ.
عربی تفاسیر:
 
معانی کا ترجمہ آیت: (60) سورت: سورۂ احزاب
سورتوں کی لسٹ صفحہ نمبر
 
قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - کردی ترجمہ - صلاح الدین - ترجمے کی لسٹ

قرآن کریم کے معانی کا کردی ترجمہ صلاح الدین عبد الکریم نے کیا ہے ۔

بند کریں