قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - کردی ترجمہ - صلاح الدین * - ترجمے کی لسٹ


معانی کا ترجمہ آیت: (123) سورت: سورۂ نساء
لَّيۡسَ بِأَمَانِيِّكُمۡ وَلَآ أَمَانِيِّ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِۗ مَن يَعۡمَلۡ سُوٓءٗا يُجۡزَ بِهِۦ وَلَا يَجِدۡ لَهُۥ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلِيّٗا وَلَا نَصِيرٗا
[ لَيْسَ بِأَمَانِيِّكُمْ وَلَا أَمَانِيِّ أَهْلِ الْكِتَابِ ] چوونه‌ به‌هه‌شتیش به‌هیواو ئومێدی ئێوه‌ نیه‌ ئه‌ى موسڵمانان، وه‌ به‌هیواو ئومێدی ئه‌هلی كتابیش نیه‌ له‌ جووله‌كه‌و گاور كه‌ ئه‌یانووت: ئێمه‌ نه‌وه‌و خۆشه‌ویستی خواین و ئاگر چه‌ند ڕۆژێك نه‌بێ ئێمه‌ ناگرێته‌وه‌و به‌هه‌شت تایبه‌ت بۆ ئێمه‌ دروستكراوه‌، به‌و هیواو ئومێدانه‌ نیه‌، به‌ڵكو به‌ یه‌كخواپه‌رستى و كرده‌وه‌ى چاكه‌ [ مَنْ يَعْمَلْ سُوءًا يُجْزَ بِهِ ] هه‌ر كه‌سێك كرده‌وه‌ی خراپ بكات ئه‌وه‌ سزای له‌سه‌ر وه‌رئه‌گرێ، (ئه‌بو هوڕه‌یره‌) ده‌فه‌رمێت: كاتێك ئه‌م ئایه‌ته‌ دابه‌زى زۆر له‌سه‌ر موسڵمانان قورس بوو، پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - پێى فه‌رموون: (موسڵمان توشى هه‌ر نه‌خۆشى و ناخۆشى و به‌ڵایه‌ك بێت هه‌مووى ده‌بێته‌ هۆى سڕینه‌وه‌ى تاوانه‌كانى ته‌نانه‌ت دڕكێكیش بچێت به‌ پێیدا) [ وَلَا يَجِدْ لَهُ مِنْ دُونِ اللَّهِ وَلِيًّا وَلَا نَصِيرًا (١٢٣) ] وه‌ نابینێ له‌ غه‌یری خوای گه‌وره‌ دۆست و خۆشه‌ویست و پشتیوان و سه‌رخه‌ریان هه‌بێت.
عربی تفاسیر:
 
معانی کا ترجمہ آیت: (123) سورت: سورۂ نساء
سورتوں کی لسٹ صفحہ نمبر
 
قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - کردی ترجمہ - صلاح الدین - ترجمے کی لسٹ

قرآن کریم کے معانی کا کردی ترجمہ صلاح الدین عبد الکریم نے کیا ہے ۔

بند کریں