قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - کردی ترجمہ - صلاح الدین * - ترجمے کی لسٹ


معانی کا ترجمہ آیت: (150) سورت: سورۂ نساء
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكۡفُرُونَ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦ وَيُرِيدُونَ أَن يُفَرِّقُواْ بَيۡنَ ٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦ وَيَقُولُونَ نُؤۡمِنُ بِبَعۡضٖ وَنَكۡفُرُ بِبَعۡضٖ وَيُرِيدُونَ أَن يَتَّخِذُواْ بَيۡنَ ذَٰلِكَ سَبِيلًا
[ إِنَّ الَّذِينَ يَكْفُرُونَ بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ ] به‌ دڵنیایى ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كوفر ئه‌كه‌ن به‌خوای گه‌وره‌و به‌ پێغه‌مبه‌رانی [ وَيُرِيدُونَ أَنْ يُفَرِّقُوا بَيْنَ اللَّهِ وَرُسُلِهِ وَيَقُولُونَ نُؤْمِنُ بِبَعْضٍ وَنَكْفُرُ بِبَعْضٍ ] وه‌ ئه‌یانه‌وێ جیاوازی بخه‌نه‌ نێوان خواو پێغه‌مبه‌رانی به‌وه‌ی كه‌ ئه‌ڵێن: ئێمه‌ ئیمانمان به‌خوا هه‌یه‌ به‌ڵام ئیمان به‌ پێغه‌مبه‌ران ناهێنن، یاخود ئه‌ڵێن: ئێمه‌ ئیمان به‌هه‌ندێ له‌ پێغه‌مبه‌ران دێنین وه‌ كوفریش به‌ هه‌ندێكیان ئه‌كه‌ین، كه‌ جووله‌كه‌ ئیمانیان به‌ موسى هێنابوو كوفریان به‌ عیسى و محمد كرد- صلى الله عليه وسلم - وه‌ گاوره‌كان كه‌ ئیمانیان به‌ عیسى هێنا وه‌ كوفریان به‌ محمد كرد- صلى الله عليه وسلم - (صه‌ڵات و سه‌لامی خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر هه‌موویان بێت) [ وَيُرِيدُونَ أَنْ يَتَّخِذُوا بَيْنَ ذَلِكَ سَبِيلًا (١٥٠) ] وه‌ ئه‌یانه‌وێ به‌ حیسابی خۆیان ڕێگاو دینێكی مام ناوه‌ند بگرنه‌ به‌ر.
عربی تفاسیر:
 
معانی کا ترجمہ آیت: (150) سورت: سورۂ نساء
سورتوں کی لسٹ صفحہ نمبر
 
قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - کردی ترجمہ - صلاح الدین - ترجمے کی لسٹ

قرآن کریم کے معانی کا کردی ترجمہ صلاح الدین عبد الکریم نے کیا ہے ۔

بند کریں