قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - کردی ترجمہ - صلاح الدین * - ترجمے کی لسٹ


معانی کا ترجمہ آیت: (7) سورت: سورۂ نساء
لِّلرِّجَالِ نَصِيبٞ مِّمَّا تَرَكَ ٱلۡوَٰلِدَانِ وَٱلۡأَقۡرَبُونَ وَلِلنِّسَآءِ نَصِيبٞ مِّمَّا تَرَكَ ٱلۡوَٰلِدَانِ وَٱلۡأَقۡرَبُونَ مِمَّا قَلَّ مِنۡهُ أَوۡ كَثُرَۚ نَصِيبٗا مَّفۡرُوضٗا
{دابەشكردنی میراتی} [ لِلرِّجَالِ نَصِيبٌ مِمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالْأَقْرَبُونَ ] كه‌سێك كه‌ ئه‌مرێ ئه‌گه‌ر كوڕی له‌دوای خۆی به‌جێ هێشت ئه‌و كوڕانه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ دایك و باوك و خزمه‌ نزیكه‌كانیان به‌جێی دێلن به‌شی خۆیان هه‌یه‌ له‌و میراتیه‌ [ وَلِلنِّسَاءِ نَصِيبٌ مِمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالْأَقْرَبُونَ ] به‌هه‌مان شێوه‌ ئافره‌تانیش ئه‌گه‌ر دایك و باوكیان مرد یان خزمى نزیكیان مردو میراتیان به‌جێ هێشت ئه‌مانیش به‌شی خۆیان له‌و میراتیه‌ هه‌یه‌، كه‌ له‌ سه‌رده‌مى نه‌فامیدا به‌شی ئافره‌تیان نه‌ئه‌داو ئافره‌تیان له‌ میراتی بێبه‌ش ئه‌كرد [ مِمَّا قَلَّ مِنْهُ أَوْ كَثُرَ نَصِيبًا مَفْرُوضًا (٧) ] ئیتر ئه‌گه‌ر زۆر بێت یان كه‌م ئه‌مه‌ به‌شێكی دیاریكراو و حه‌قێكه‌و خوای گه‌وره‌ جێگیری كردووه‌و نابێ بێبه‌شیان بكه‌ن .
عربی تفاسیر:
 
معانی کا ترجمہ آیت: (7) سورت: سورۂ نساء
سورتوں کی لسٹ صفحہ نمبر
 
قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - کردی ترجمہ - صلاح الدین - ترجمے کی لسٹ

قرآن کریم کے معانی کا کردی ترجمہ صلاح الدین عبد الکریم نے کیا ہے ۔

بند کریں