قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - کردی ترجمہ - صلاح الدین * - ترجمے کی لسٹ


معانی کا ترجمہ آیت: (5) سورت: سورۂ شوریٰ
تَكَادُ ٱلسَّمَٰوَٰتُ يَتَفَطَّرۡنَ مِن فَوۡقِهِنَّۚ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ يُسَبِّحُونَ بِحَمۡدِ رَبِّهِمۡ وَيَسۡتَغۡفِرُونَ لِمَن فِي ٱلۡأَرۡضِۗ أَلَآ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ
[ تَكَادُ السَّمَاوَاتُ يَتَفَطَّرْنَ مِنْ فَوْقِهِنَّ ] نزیكه‌ ئاسمانه‌كان له‌ت و شه‌ق ئه‌بن له‌ ترسی گه‌وره‌یی خوادا، یاخود له‌ قورسی و زۆری ئه‌و مه‌لائیكه‌تانه‌ی كه‌ له‌سه‌رین، یاخود له‌به‌ر وته‌ی موشریكان كه‌ ئه‌لێن: خوای گه‌وره‌ منداڵی بۆ خۆی بڕیار داوه‌ {فریشته‌كان داواى لێخۆشبوون بۆ باوه‌ڕداران ده‌كه‌ن} [ وَالْمَلَائِكَةُ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ ] وه‌ فریشته‌كانیش ته‌سبیحات و عیباده‌ت و زیكرو حه‌مدو سه‌ناو ستایشی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن [ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِمَنْ فِي الْأَرْضِ ] وه‌ داوای لێخۆشبوون ئه‌كه‌ن بۆ تاوانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه‌ له‌سه‌ر زه‌ویه‌ له‌ باوه‌ڕداران و ده‌لێن: خوایه‌ له‌ باوه‌ڕداران خۆشبه‌ [ أَلَا إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (٥) ] وه‌ بزانن كه‌ به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو به‌ به‌زه‌ییه‌
عربی تفاسیر:
 
معانی کا ترجمہ آیت: (5) سورت: سورۂ شوریٰ
سورتوں کی لسٹ صفحہ نمبر
 
قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - کردی ترجمہ - صلاح الدین - ترجمے کی لسٹ

قرآن کریم کے معانی کا کردی ترجمہ صلاح الدین عبد الکریم نے کیا ہے ۔

بند کریں