قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - کردی ترجمہ - صلاح الدین * - ترجمے کی لسٹ


معانی کا ترجمہ آیت: (31) سورت: سورۂ انعام
قَدۡ خَسِرَ ٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ بِلِقَآءِ ٱللَّهِۖ حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَتۡهُمُ ٱلسَّاعَةُ بَغۡتَةٗ قَالُواْ يَٰحَسۡرَتَنَا عَلَىٰ مَا فَرَّطۡنَا فِيهَا وَهُمۡ يَحۡمِلُونَ أَوۡزَارَهُمۡ عَلَىٰ ظُهُورِهِمۡۚ أَلَا سَآءَ مَا يَزِرُونَ
[ قَدْ خَسِرَ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِلِقَاءِ اللَّهِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ گه‌یشتنیان به‌ خوای گه‌وره‌ به‌درۆ ئه‌زانی و باوه‌ڕیان به‌زیندوو بوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌ نه‌بوو ئه‌وانه‌ به‌ دڵنیایى دۆڕاون [ حَتَّى إِذَا جَاءَتْهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً ] تا كاتێك كه‌ قیامه‌ت دێت له‌ ناكاودا [ قَالُوا يَا حَسْرَتَنَا عَلَى مَا فَرَّطْنَا فِيهَا ] په‌شیمان ئه‌بنه‌وه‌و غه‌م و خه‌فه‌ت ئه‌خۆن و ئه‌ڵێن هاوار بۆ خۆمان كه‌ ئێمه‌ چه‌ندێك كه‌مته‌رخه‌میمان كرد له‌ دونیاداو كرده‌وه‌ى چاكمان نه‌كردو خۆمان ئاماده‌ نه‌كرد بۆ ئه‌م رۆژى قیامه‌ته‌ [ وَهُمْ يَحْمِلُونَ أَوْزَارَهُمْ عَلَى ظُهُورِهِمْ ] وه‌ ئه‌وان قورسایی تاوانه‌كانیان هه‌ڵگرتووه‌ له‌سه‌ر پشتیان [ أَلَا سَاءَ مَا يَزِرُونَ (٣١) ] به‌ڕاستی ئه‌و تاوانانه‌ خراپترین شته‌ كه‌ هه‌ڵیانگرتووه‌.
عربی تفاسیر:
 
معانی کا ترجمہ آیت: (31) سورت: سورۂ انعام
سورتوں کی لسٹ صفحہ نمبر
 
قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - کردی ترجمہ - صلاح الدین - ترجمے کی لسٹ

قرآن کریم کے معانی کا کردی ترجمہ صلاح الدین عبد الکریم نے کیا ہے ۔

بند کریں