قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - کردی ترجمہ - صلاح الدین * - ترجمے کی لسٹ


معانی کا ترجمہ آیت: (3) سورت: سورۂ جمعہ
وَءَاخَرِينَ مِنۡهُمۡ لَمَّا يَلۡحَقُواْ بِهِمۡۚ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ
[ وَآخَرِينَ مِنْهُمْ لَمَّا يَلْحَقُوا بِهِمْ ] وە كەسانێكی تریش هەر لە خۆیان هێشتا بەمان نەگەیشتوون ئەوانەی كە لە دوای سەحابەوە دێن لە موسڵمانان, یاخود وتراوە: ئەوانەی كە لە جگە لە عەرەب موسڵمان ئەبن، (ئەبو هوڕەیڕە) دەفەرمێت: ئێمە لە خزمەت پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم دانیشتبووین ئەم ئایەتە دابەزى، سێ جار پرسیاریان لێی كرد سەبارەت بەم ئایەتە ئەو كەسانە كێن؟ وەڵامى نەدایەوە، (سەلمانى فارسی)شمان لەناودا بوو، دەستی پیرۆزی خستە سەر (سەلمانی فارسی) و فەرمووی: (ئەگەر ئیمان لەسەر ئەستێرەكان بێ پیاوانێك لەمانە دەستی ئەخەن و بەدەستى دێنن) [ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (٣) ] وە خوای گەورە زۆر بەعیززەت و باڵادەست و كاربەجێ و دانایە .
عربی تفاسیر:
 
معانی کا ترجمہ آیت: (3) سورت: سورۂ جمعہ
سورتوں کی لسٹ صفحہ نمبر
 
قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - کردی ترجمہ - صلاح الدین - ترجمے کی لسٹ

قرآن کریم کے معانی کا کردی ترجمہ صلاح الدین عبد الکریم نے کیا ہے ۔

بند کریں