قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - کردی ترجمہ - صلاح الدین * - ترجمے کی لسٹ


معانی کا ترجمہ آیت: (16) سورت: سورۂ تغابن
فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ مَا ٱسۡتَطَعۡتُمۡ وَٱسۡمَعُواْ وَأَطِيعُواْ وَأَنفِقُواْ خَيۡرٗا لِّأَنفُسِكُمۡۗ وَمَن يُوقَ شُحَّ نَفۡسِهِۦ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ
[ فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُمْ ] چەندێك لە تواناتاندا هەیە ئەوەندە تەقوای خوای گەورە بكەن، ئەم ئایەتە ئایەتەكەی تری نەسخ كردەوە كە ئەفەرمووێ: [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ ] (آلِ عِمْرَانَ: ١٠٢) نەخێر ئێستا چەندێك لە تواناتاندا هەیە بە گوێرەی تواناتان تەقوای خوای گەورە بكەن [ وَاسْمَعُوا وَأَطِيعُوا ] وە گوێ بگرن بۆ فەرمانەكانی خواو پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم وە گوێڕایەڵ بن و بە لاى راست و چەپدا لامەدەن [ وَأَنْفِقُوا خَيْرًا لِأَنْفُسِكُمْ ] وە لە پێناو خواى گەورەدا ببەخشن ئەمە بۆ خۆتان باشترە، (واتە: ئەگەر نەبەخشن بۆ دونیاو قیامەتتان خراپە). خۆپاراستن لە رەزیلى [ وَمَنْ يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (١٦) ] وە هەر كەسێك خۆی بپارێزێ لە ڕەزیلی و چرووكی نەفسی خۆی و زەكاتی ماڵەكەی بدات و لە پێناو خوای گەورە ببەخشێت ئەوە بەڕاستی ئەو كەسە سەرفرازە .
عربی تفاسیر:
 
معانی کا ترجمہ آیت: (16) سورت: سورۂ تغابن
سورتوں کی لسٹ صفحہ نمبر
 
قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - کردی ترجمہ - صلاح الدین - ترجمے کی لسٹ

قرآن کریم کے معانی کا کردی ترجمہ صلاح الدین عبد الکریم نے کیا ہے ۔

بند کریں