قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - کردی ترجمہ - صلاح الدین * - ترجمے کی لسٹ


معانی کا ترجمہ آیت: (103) سورت: سورۂ اعراف
ثُمَّ بَعَثۡنَا مِنۢ بَعۡدِهِم مُّوسَىٰ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ وَمَلَإِيْهِۦ فَظَلَمُواْ بِهَاۖ فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُفۡسِدِينَ
{گفتوگۆی نێوان موسا پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - ‌و فیرعەون} [ ثُمَّ بَعَثْنَا مِنْ بَعْدِهِمْ مُوسَى بِآيَاتِنَا ] له‌ پاش ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ئایه‌ته‌كانی تر باسی كردن له‌ (نوح و هودو صاڵح و لوط و شوعه‌یب) له‌دوای ئه‌وان خوای گه‌وره‌ موسای نارد به‌و موعجیزانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی به‌خشی له‌ گۆچانه‌كه‌ی و ده‌ستی و جگه‌ له‌وانه‌ [ إِلَى فِرْعَوْنَ وَمَلَئِهِ ] بۆ لای فیرعه‌ون و پیاوه‌ ناودارو ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی و قه‌ومه‌كه‌ى [ فَظَلَمُوا بِهَا ] به‌ڵام ئه‌وان زوڵم و سته‌میان كرد به‌وه‌ی كه‌ شوێنی نه‌كه‌وتن، یان زوڵمیان له‌ خه‌ڵك كرد كه‌ نه‌یانهێشت ئیمان بێنن [ فَانْظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُفْسِدِينَ (١٠٣) ] تۆ ته‌ماشا بكه‌ بزانه‌ سه‌ره‌نجامی ئاشووبگێڕان و خراپه‌كاران له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی چۆن بووه‌.
عربی تفاسیر:
 
معانی کا ترجمہ آیت: (103) سورت: سورۂ اعراف
سورتوں کی لسٹ صفحہ نمبر
 
قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - کردی ترجمہ - صلاح الدین - ترجمے کی لسٹ

قرآن کریم کے معانی کا کردی ترجمہ صلاح الدین عبد الکریم نے کیا ہے ۔

بند کریں