قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - کردی ترجمہ - صلاح الدین * - ترجمے کی لسٹ


معانی کا ترجمہ آیت: (167) سورت: سورۂ اعراف
وَإِذۡ تَأَذَّنَ رَبُّكَ لَيَبۡعَثَنَّ عَلَيۡهِمۡ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ مَن يَسُومُهُمۡ سُوٓءَ ٱلۡعَذَابِۗ إِنَّ رَبَّكَ لَسَرِيعُ ٱلۡعِقَابِ وَإِنَّهُۥ لَغَفُورٞ رَّحِيمٞ
{تا رۆژی قیامەت جولەكە ریسواو زەلیل‌و سەرشۆڕ دەبن} [ وَإِذْ تَأَذَّنَ رَبُّكَ لَيَبْعَثَنَّ عَلَيْهِمْ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ مَنْ يَسُومُهُمْ سُوءَ الْعَذَابِ ] په‌روه‌ردگارت به‌ ئاشكرا رایده‌گه‌یه‌نێت وه‌ سوێند ده‌خوات كه‌ كه‌سانێك ئه‌نێرێته‌ سه‌ر جووله‌كه‌ كه‌ به‌ خراپترین سزا سزایان بدات و وه‌ ده‌بێت زه‌لیل و سه‌رشۆڕو ڕیسوا و ژێرده‌سته‌ بن تا ڕۆژی قیامه‌ت به‌ هۆى تاوان و سه‌رپێچى و فێڵكردنیان، ئه‌بێ حاڵی جووله‌كه‌ وابێ ته‌نها له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تی كه‌مدا ئه‌وان زاڵ و باڵاده‌ستن [ إِنَّ رَبَّكَ لَسَرِيعُ الْعِقَابِ ] به‌دڵنیایى سزای په‌روه‌ردگاری تۆ زۆر خێرایه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سه‌رپێچی ئه‌كه‌ن [ وَإِنَّهُ لَغَفُورٌ رَحِيمٌ (١٦٧) ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ ته‌وبه‌ ئه‌كه‌ن و ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو و به‌ڕه‌حم و به‌به‌زه‌ییه‌.
عربی تفاسیر:
 
معانی کا ترجمہ آیت: (167) سورت: سورۂ اعراف
سورتوں کی لسٹ صفحہ نمبر
 
قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - کردی ترجمہ - صلاح الدین - ترجمے کی لسٹ

قرآن کریم کے معانی کا کردی ترجمہ صلاح الدین عبد الکریم نے کیا ہے ۔

بند کریں