قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - کردی ترجمہ - صلاح الدین * - ترجمے کی لسٹ


معانی کا ترجمہ آیت: (86) سورت: سورۂ اعراف
وَلَا تَقۡعُدُواْ بِكُلِّ صِرَٰطٖ تُوعِدُونَ وَتَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ مَنۡ ءَامَنَ بِهِۦ وَتَبۡغُونَهَا عِوَجٗاۚ وَٱذۡكُرُوٓاْ إِذۡ كُنتُمۡ قَلِيلٗا فَكَثَّرَكُمۡۖ وَٱنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُفۡسِدِينَ
[ وَلَا تَقْعُدُوا بِكُلِّ صِرَاطٍ تُوعِدُونَ ] وه‌ دامه‌نیشن له‌سه‌ر هه‌موو ڕێگاكان و رێگرى و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ خه‌ڵكی مه‌كه‌ن كه‌ ئیمان بێنن، كه‌ داده‌نیشتن له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایانه‌ی كه‌ بۆ ماڵی شوعه‌یب ئه‌ڕۆیی وه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ خه‌ڵكى ئه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى ئیمان نه‌هێنن، یان هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنیان له‌ خه‌ڵكى ده‌كرد ئه‌گه‌ر پاره‌یان نه‌ده‌نێ [ وَتَصُدُّونَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ مَنْ آمَنَ بِهِ وَتَبْغُونَهَا عِوَجًا ] وه‌ ڕێگری ئه‌كه‌ن له‌ دینی خوای گه‌وره‌و نه‌یانئه‌هێشت خه‌ڵكى موسڵمان بێت و ئیمانی پێ بهێنێت، وه‌ ئه‌تانه‌وێ ڕێگه‌ و دینی خوای گه‌وره‌ چه‌وت و گێڕ بكه‌ن و به‌ئاره‌زووی خۆتان بێ [ وَاذْكُرُوا إِذْ كُنْتُمْ قَلِيلًا فَكَثَّرَكُمْ ] وه‌ یادی ئه‌و نیعمه‌ته‌ی خوای گه‌وره‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ئێوه‌ ژماره‌تان كه‌م بوو خوای گه‌وره‌ زۆرى كردن، یان فه‌قیر بوون ده‌وڵه‌مه‌ندی كردن [ وَانْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُفْسِدِينَ (٨٦) ] وه‌ ته‌ماشا بكه‌ن بزانن سه‌ره‌نجامی ئاشووبگێڕان و خراپه‌كاران له‌ نه‌ته‌وه‌كانی تر چۆن بووه‌ چۆن خوای گه‌وره‌ له‌ناوی بردوون.
عربی تفاسیر:
 
معانی کا ترجمہ آیت: (86) سورت: سورۂ اعراف
سورتوں کی لسٹ صفحہ نمبر
 
قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - کردی ترجمہ - صلاح الدین - ترجمے کی لسٹ

قرآن کریم کے معانی کا کردی ترجمہ صلاح الدین عبد الکریم نے کیا ہے ۔

بند کریں