قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - کردی ترجمہ - صلاح الدین * - ترجمے کی لسٹ


معانی کا ترجمہ آیت: (16) سورت: سورۂ جِن
وَأَلَّوِ ٱسۡتَقَٰمُواْ عَلَى ٱلطَّرِيقَةِ لَأَسۡقَيۡنَٰهُم مَّآءً غَدَقٗا
خواپەرستى هۆكارە بۆ دەستخستنى بەخششەكان [ وَأَلَّوِ اسْتَقَامُوا عَلَى الطَّرِيقَةِ ] وە ئەگەر جن و مرۆڤیش هەردووكیان دامەزراو بن لەسەر ڕێگاكە، واتە: ڕێگای ڕاست و موسڵمان بن [ لَأَسْقَيْنَاهُمْ مَاءً غَدَقًا (١٦) ] خوای گەورە ئەفەرمووێ: ئاوێكی زۆرو بەخوڕو بەلێزمەیان پێ ئەدەین، واتە: ئەگەر موسڵمان بن رزق و رۆزى و خێرو بەرەكەتی فراوانیان پێ ئەبەخشین، یاخود (وَأَلَّوِ اسْتَقَامُوا عَلَى الطَّرِيقَةِ) ئەگەر دامەزراو بن لەسەر ڕێگاكە واتە: ڕێگای گومڕایی، ئەوە وەكو (ئیستیدراج) تووشی خێرو بەرەكەت و رزق و رۆزیان ئەكەین بۆ ئەوەی لەناو گومڕایی خۆیاندا بەردەوام بن تا لەناكاودا ئەیانبەینەوە .
عربی تفاسیر:
 
معانی کا ترجمہ آیت: (16) سورت: سورۂ جِن
سورتوں کی لسٹ صفحہ نمبر
 
قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - کردی ترجمہ - صلاح الدین - ترجمے کی لسٹ

قرآن کریم کے معانی کا کردی ترجمہ صلاح الدین عبد الکریم نے کیا ہے ۔

بند کریں