Қуръони Карим маъноларининг таржимаси - Курдча таржима - Салоҳиддин * - Таржималар мундарижаси


Маънолар таржимаси Оят: (142) Сура: Бақара сураси
۞ سَيَقُولُ ٱلسُّفَهَآءُ مِنَ ٱلنَّاسِ مَا وَلَّىٰهُمۡ عَن قِبۡلَتِهِمُ ٱلَّتِي كَانُواْ عَلَيۡهَاۚ قُل لِّلَّهِ ٱلۡمَشۡرِقُ وَٱلۡمَغۡرِبُۚ يَهۡدِي مَن يَشَآءُ إِلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ
[ سَيَقُولُ السُّفَهَاءُ مِنَ النَّاسِ مَا وَلَّاهُمْ عَنْ قِبْلَتِهِمُ الَّتِي كَانُوا عَلَيْهَا ] كاتێك كه‌ قیبله‌ له‌ قودسه‌وه‌ گۆڕا بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆز كه‌سانێكی گێل و گه‌وج و بێ نرخ له‌ جووله‌كه‌و مونافیقان و هاوبه‌ش بڕیارده‌ران ئه‌یانووت: باشه‌ ئه‌مانه‌ بۆچی ڕووی خۆیان وه‌رگێڕا له‌ قودسه‌وه‌ بۆ كه‌عبه‌؟ خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند [ قُلْ لِلَّهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ نێوانیاندایه‌ هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌و به‌ ویست و فه‌رمانی ئه‌و ڕوومان وه‌رگێڕاوه‌ [ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (١٤٢) ] خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات بۆ ڕێگای ڕاست كه‌ ویستی لێ بێت، كه‌واته‌ گۆڕینی قیبله‌ بۆ كه‌عبه‌ ئه‌مه‌ هیدایه‌تێك بوو بۆ پێغه‌مبه‌ری خواو صلی الله علیه وسلم موسڵمانان
Арабча тафсирлар:
 
Маънолар таржимаси Оят: (142) Сура: Бақара сураси
Суралар мундарижаси Бет рақами
 
Қуръони Карим маъноларининг таржимаси - Курдча таржима - Салоҳиддин - Таржималар мундарижаси

Қуръон Карим маъноларининг курдча таржимаси, мутаржим: Салоҳуддин Абдулкарим

Ёпиш