Check out the new design

Қуръони Карим маъноларининг таржимаси - Курдча таржима - Салоҳиддин * - Таржималар мундарижаси


Маънолар таржимаси Сура: Мўъминун   Оят:

المؤمنون

قَدۡ أَفۡلَحَ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ
سووره‌تی (مؤمنون) (واته‌: باوه‌ڕداران) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (١١٨) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ (١) ] به‌ دڵنیایی باوه‌ڕداران سه‌رفرازو به‌خته‌وه‌رو سه‌ركه‌وتوو بوونه‌ له‌ دونیاو قیامه‌تدا،
Арабча тафсирлар:
ٱلَّذِينَ هُمۡ فِي صَلَاتِهِمۡ خَٰشِعُونَ
ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی كه‌ ئه‌م سیفه‌تانه‌یان تیابێ: {هەندێك لە سیفاتی باوەڕداران} [ الَّذِينَ هُمْ فِي صَلَاتِهِمْ خَاشِعُونَ (٢) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ نوێژه‌كانیاندا هێمن و ئارامن وه‌ دڵیان لای نوێژه‌كانیانه‌و خشوعیان هه‌یه‌.
Арабча тафсирлар:
وَٱلَّذِينَ هُمۡ عَنِ ٱللَّغۡوِ مُعۡرِضُونَ
[ وَالَّذِينَ هُمْ عَنِ اللَّغْوِ مُعْرِضُونَ (٣) ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پشت له‌ هه‌موو شتێكی پووچه‌ڵ و بێ بنه‌ماو شیرك و تاوان ئه‌كه‌ن.
Арабча тафсирлар:
وَٱلَّذِينَ هُمۡ لِلزَّكَوٰةِ فَٰعِلُونَ
[ وَالَّذِينَ هُمْ لِلزَّكَاةِ فَاعِلُونَ (٤) ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ زه‌كاتی ماڵه‌كانیان ئه‌ده‌ن.
Арабча тафсирлар:
وَٱلَّذِينَ هُمۡ لِفُرُوجِهِمۡ حَٰفِظُونَ
[ وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ (٥) ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دامێنی خۆیان ئه‌پارێزن له‌ حه‌رام.
Арабча тафсирлар:
إِلَّا عَلَىٰٓ أَزۡوَٰجِهِمۡ أَوۡ مَا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُهُمۡ فَإِنَّهُمۡ غَيۡرُ مَلُومِينَ
[ إِلَّا عَلَى أَزْوَاجِهِمْ ] ته‌نها مه‌گه‌ر بۆ خێزانه‌كانی خۆیان نه‌بێ كه‌ ڕێگه‌یان پێدراوه‌ [ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ ] یاخود پێشتر كه‌نیزه‌ك و جاریه‌ هه‌بووه‌ ئه‌ویش ڕێگه‌ پێدراو بووه‌ [ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ (٦) ] له‌م دوو شته‌دا لۆمه‌ ناكرێن وه‌ تاوانبار نابن.
Арабча тафсирлар:
فَمَنِ ٱبۡتَغَىٰ وَرَآءَ ذَٰلِكَ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡعَادُونَ
[ فَمَنِ ابْتَغَى وَرَاءَ ذَلِكَ فَأُولَئِكَ هُمُ الْعَادُونَ (٧) ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك جگه‌ له‌ خێزان و كه‌نیزه‌كه‌كان دامێنی خۆی نه‌پارێزێ ئه‌وانه‌ سنووریان به‌زاندووه‌و ده‌ستدرێژیكارو تاوانبارن (ئیمامى شافعى ئه‌م ئایه‌ته‌ ده‌كاته‌ به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر حه‌رامێتى خوى نهێنى).
Арабча тафсирлар:
وَٱلَّذِينَ هُمۡ لِأَمَٰنَٰتِهِمۡ وَعَهۡدِهِمۡ رَٰعُونَ
[ وَالَّذِينَ هُمْ لِأَمَانَاتِهِمْ وَعَهْدِهِمْ رَاعُونَ (٨) ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌مانه‌ت و په‌یمانه‌كانیان ئه‌پارێزن، ئه‌و شته‌ی كه‌ به‌ ئه‌مانه‌ت لایان دائه‌نرێ، یان ماڵ و منداڵیان، یان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ژێر ده‌ستیاندایه‌ هه‌مووی ئه‌مانه‌ته‌و ئه‌یپارێزن، وه‌ عه‌هدو به‌ڵێنێكیش بده‌ن ئه‌یبه‌نه‌ سه‌ر، به‌ڵێن به‌ خوای گه‌وره‌ یاخود به‌ مرۆڤه‌كان.
Арабча тафсирлар:
وَٱلَّذِينَ هُمۡ عَلَىٰ صَلَوَٰتِهِمۡ يُحَافِظُونَ
[ وَالَّذِينَ هُمْ عَلَى صَلَوَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ (٩) ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پارێزگاری له‌ نوێژه‌كانیان ئه‌كه‌ن و له‌ كاتی خۆیدا ئه‌یكه‌ن به‌ ته‌واوی به‌ ڕكوع و سجوده‌وه‌.
Арабча тафсирлар:
أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡوَٰرِثُونَ
[ أُولَئِكَ هُمُ الْوَارِثُونَ (١٠) ] ئا ئه‌م كه‌سانه‌ ئه‌بن به‌ میراتگرى به‌هه‌شت.
Арабча тафсирлар:
ٱلَّذِينَ يَرِثُونَ ٱلۡفِرۡدَوۡسَ هُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ
[ الَّذِينَ يَرِثُونَ الْفِرْدَوْسَ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌بن به‌ میراتگری فیرده‌وس كه‌ به‌رزترین پله‌ی به‌هه‌شته‌ وه‌ ناوه‌ڕاستی به‌هه‌شته‌ وه‌ له‌سه‌روویه‌وه‌ عه‌رشی خوای گه‌وره‌یه‌ [ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (١١) ] ئه‌وان به‌ نه‌مری و هه‌میشه‌یی له‌ فیرده‌وسدا ئه‌مێننه‌وه‌.
Арабча тафсирлар:
وَلَقَدۡ خَلَقۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ مِن سُلَٰلَةٖ مِّن طِينٖ
[ وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ مِنْ سُلَالَةٍ مِنْ طِينٍ (١٢) ] وه‌ به‌ دڵنیایى ئێمه‌ مرۆڤمان دروست كردووه‌ له‌ (سولاله‌) كه‌ بریتییه‌ له‌ ده‌ركردنی شتێك له‌ شتێكی تر، كه‌ ئاده‌ممان له‌و قوڕه‌ ده‌ركردووه‌و دروست كردووه‌.
Арабча тафсирлар:
ثُمَّ جَعَلۡنَٰهُ نُطۡفَةٗ فِي قَرَارٖ مَّكِينٖ
{قۆناغەكانی دروستكردنی مرۆڤ} [ ثُمَّ جَعَلْنَاهُ نُطْفَةً فِي قَرَارٍ مَكِينٍ (١٣) ] وه‌ پاشان مرۆڤیشمان له‌ دڵۆپه‌ ئاوێك دروست كردووه‌و له‌ شوێنێكی جێگیردا دامانناوه‌ كه‌ ڕه‌حمی ئافره‌ته‌.
Арабча тафсирлар:
ثُمَّ خَلَقۡنَا ٱلنُّطۡفَةَ عَلَقَةٗ فَخَلَقۡنَا ٱلۡعَلَقَةَ مُضۡغَةٗ فَخَلَقۡنَا ٱلۡمُضۡغَةَ عِظَٰمٗا فَكَسَوۡنَا ٱلۡعِظَٰمَ لَحۡمٗا ثُمَّ أَنشَأۡنَٰهُ خَلۡقًا ءَاخَرَۚ فَتَبَارَكَ ٱللَّهُ أَحۡسَنُ ٱلۡخَٰلِقِينَ
[ ثُمَّ خَلَقْنَا النُّطْفَةَ عَلَقَةً ] پاشان ئه‌و دڵۆپه‌ ئاوه‌ ئه‌بێ به‌ خوێنێكی مه‌یوو [ فَخَلَقْنَا الْعَلَقَةَ مُضْغَةً ] پاشان ئه‌و خوێنه‌ مه‌یووه‌ ئه‌بێته‌ پارچه‌ گۆشتێكى ڕێكنه‌خراو وه‌ دواتریش ڕێكئه‌خرێ [ فَخَلَقْنَا الْمُضْغَةَ عِظَامًا ] پاشان ئه‌و پارچه‌ گۆشته‌ ئه‌كه‌ین به‌ ئێسقان و ئێسقانی لێ دروست ئه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی لاشه‌ی ئه‌و مرۆڤه‌ ڕابگرێ [ فَكَسَوْنَا الْعِظَامَ لَحْمًا ] پاشان ئه‌و ئێسقانه‌یش به‌ گۆشت دائه‌پۆشین [ ثُمَّ أَنْشَأْنَاهُ خَلْقًا آخَرَ ] پاشان ڕوح ئه‌كه‌ینه‌ به‌ری وه‌ ئه‌یكه‌ن به‌ مرۆڤێكی تر [ فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ (١٤) ] ئه‌و الله یه‌ی كه‌ باشترین دروستكاره‌ خێرو به‌ره‌كه‌تی یه‌كجار زۆره‌، وه‌ شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ گه‌وره‌ بزانرێ.
Арабча тафсирлар:
ثُمَّ إِنَّكُم بَعۡدَ ذَٰلِكَ لَمَيِّتُونَ
[ ثُمَّ إِنَّكُمْ بَعْدَ ذَلِكَ لَمَيِّتُونَ (١٥) ] له‌ پاش ئه‌وه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ دروستتان ئه‌كات و دێنه‌ ژیانه‌وه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ مردنتان به‌سه‌ردا دێت و ئه‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه‌.
Арабча тафсирлар:
ثُمَّ إِنَّكُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ تُبۡعَثُونَ
[ ثُمَّ إِنَّكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ تُبْعَثُونَ (١٦) ] پاشان له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا زیندوو ئه‌كرێنه‌وه‌ بۆ لێپرسینه‌وه‌.
Арабча тафсирлар:
وَلَقَدۡ خَلَقۡنَا فَوۡقَكُمۡ سَبۡعَ طَرَآئِقَ وَمَا كُنَّا عَنِ ٱلۡخَلۡقِ غَٰفِلِينَ
{هەندێك لە بەخششەكانی خوای گەورە} [ وَلَقَدْ خَلَقْنَا فَوْقَكُمْ سَبْعَ طَرَائِقَ ] وه‌ له‌ سه‌رووی ئێوه‌شه‌وه‌ حه‌وت ئاسمانمان دروست كردووه‌ یه‌ك له‌سه‌ر یه‌ك [ وَمَا كُنَّا عَنِ الْخَلْقِ غَافِلِينَ (١٧) ] وه‌ ئێمه‌ بێ ئاگا نین له‌ دروستكراوه‌كانی خۆمان وه‌ ئه‌یانپارێزین و نایه‌لین به‌ربێته‌وه‌ سه‌ر زه‌وی.
Арабча тафсирлар:
 
Маънолар таржимаси Сура: Мўъминун
Суралар мундарижаси Бет рақами
 
Қуръони Карим маъноларининг таржимаси - Курдча таржима - Салоҳиддин - Таржималар мундарижаси

Салоҳиддин Абдулкарим таржимаси.

Ёпиш