Қуръони Карим маъноларининг таржимаси - Курдча таржима - Салоҳиддин * - Таржималар мундарижаси


Маънолар таржимаси Оят: (135) Сура: Оли Имрон сураси
وَٱلَّذِينَ إِذَا فَعَلُواْ فَٰحِشَةً أَوۡ ظَلَمُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ ذَكَرُواْ ٱللَّهَ فَٱسۡتَغۡفَرُواْ لِذُنُوبِهِمۡ وَمَن يَغۡفِرُ ٱلذُّنُوبَ إِلَّا ٱللَّهُ وَلَمۡ يُصِرُّواْ عَلَىٰ مَا فَعَلُواْ وَهُمۡ يَعۡلَمُونَ
[ وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كاتێك كه‌ كارێكی به‌دڕه‌وشتی و زینایه‌كیان كرد [ أَوْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ] یان زوڵمیان له‌ نه‌فسی خۆیان كرد به‌تاوان [ ذَكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ ] زیكرو یادی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌نه‌وه‌و داوای لێخۆشبوون له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌و تاوانه‌ی كه‌ كردوویانه‌و له‌سه‌ری به‌رده‌وام نابن [ وَمَنْ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا اللَّهُ ] وه‌ كێ هه‌یه‌ له‌تاوان خۆشبێ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌، ته‌نها خوای گه‌وره‌ له‌ تاوانه‌كان خۆش ئه‌بێ [ وَلَمْ يُصِرُّوا عَلَى مَا فَعَلُوا ] وه‌ به‌رده‌وام نه‌بوونه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌ خراپانه‌ی كه‌ كردوویانه‌ [ وَهُمْ يَعْلَمُونَ (١٣٥) ] وه‌ ئه‌وان ئه‌زانن ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن گوناهبار ئه‌بن، یان ئه‌زانن ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ بكه‌ن خوا لێیان خۆش ده‌بێت .
Арабча тафсирлар:
 
Маънолар таржимаси Оят: (135) Сура: Оли Имрон сураси
Суралар мундарижаси Бет рақами
 
Қуръони Карим маъноларининг таржимаси - Курдча таржима - Салоҳиддин - Таржималар мундарижаси

Қуръон Карим маъноларининг курдча таржимаси, мутаржим: Салоҳуддин Абдулкарим

Ёпиш