Check out the new design

Қуръони Карим маъноларининг таржимаси - Курдча таржима - Салоҳиддин * - Таржималар мундарижаси


Маънолар таржимаси Сура: Моида   Оят:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا قُمۡتُمۡ إِلَى ٱلصَّلَوٰةِ فَٱغۡسِلُواْ وُجُوهَكُمۡ وَأَيۡدِيَكُمۡ إِلَى ٱلۡمَرَافِقِ وَٱمۡسَحُواْ بِرُءُوسِكُمۡ وَأَرۡجُلَكُمۡ إِلَى ٱلۡكَعۡبَيۡنِۚ وَإِن كُنتُمۡ جُنُبٗا فَٱطَّهَّرُواْۚ وَإِن كُنتُم مَّرۡضَىٰٓ أَوۡ عَلَىٰ سَفَرٍ أَوۡ جَآءَ أَحَدٞ مِّنكُم مِّنَ ٱلۡغَآئِطِ أَوۡ لَٰمَسۡتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَلَمۡ تَجِدُواْ مَآءٗ فَتَيَمَّمُواْ صَعِيدٗا طَيِّبٗا فَٱمۡسَحُواْ بِوُجُوهِكُمۡ وَأَيۡدِيكُم مِّنۡهُۚ مَا يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيَجۡعَلَ عَلَيۡكُم مِّنۡ حَرَجٖ وَلَٰكِن يُرِيدُ لِيُطَهِّرَكُمۡ وَلِيُتِمَّ نِعۡمَتَهُۥ عَلَيۡكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ
{شێوازی دەستنوێژ شوشتن‌و تەیەموم كردن} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلَاةِ فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران كه‌ هه‌ستان بۆ نوێژ كردن ئه‌وه‌ پێش نوێژ كردن ده‌ستنوێژ بشۆن (ده‌ستنوێژ واجبه‌ له‌سه‌ر كه‌سێك كه‌ ده‌ستنوێژى نه‌بێت، وه‌ سوننه‌ته‌ بۆ كه‌سێك كه‌ ده‌ستنوێژى هه‌بێت، وه‌ پێغه‌مبه‌رى خواو- صلى الله عليه وسلم - خوله‌فاى راشدین ده‌سنوێژیشیان هه‌بوایه‌ بۆ هه‌موو نوێژێك ده‌ستنوێژیان ده‌شوشته‌وه‌، به‌ڵام هاوه‌ڵان وایان ناكرد، وه‌ ده‌بێت پێش ده‌ستنوێژ بسم الله بكه‌یت) به‌م شێوازه‌: رووخسارتان بشۆن كه‌ ئاو له‌ ده‌م وه‌ردان و ئاو له‌ لووت وه‌ردانیش ئه‌گرێته‌وه‌، (شیخ عبدالرحمن بن ناصر السعدي) له‌ ته‌فسیره‌كه‌یدا (په‌نجاو یه‌ك) حوكم له‌م ئایه‌ته‌ ده‌رده‌كات زۆر به‌سوده‌ بگه‌ڕێوه‌ سه‌رى) [ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ ] وه‌ ده‌سته‌كانیشتان له‌گه‌ڵ ئانیشكتان بشۆن (إِلَى) به‌مانای (مَعَ) دێت [ وَامْسَحُوا بِرُءُوسِكُمْ ] وه‌ مه‌سحی سه‌رتان بكه‌ن، به‌هه‌ردوو ده‌ست له‌پێشه‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ پشتى سه‌رو پاشان بیهێنیته‌وه‌ بۆ پێشه‌وه‌، وه‌ هه‌ردوو گوێش ده‌بێت مه‌سح بكرێ [ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَيْنِ ] وه‌ هه‌ردوو پێتان له‌گه‌ڵ قوله‌پێتاندا (كه‌عبتاندا) ئه‌و دوو ئێسقانه‌ ڕه‌قه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا بیانشۆن (إِلَى) دیسان به‌مانای (مَعَ) دێت، وه‌ به‌ (كه‌سرى لامى) [ وَأَرْجُلِكُمْ ] ده‌خوێنرێته‌وه‌، واته‌: مه‌سحى پێتان بكه‌ن كه‌ (خوف) یان گۆره‌ویتان له‌ پێ بوو [ وَإِنْ كُنْتُمْ جُنُبًا فَاطَّهَّرُوا ] وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو (جه‌نابه‌ت)تان له‌سه‌ر بوو له‌شگران بوون ئه‌وا غوسل ده‌ركه‌ن [ وَإِنْ كُنْتُمْ مَرْضَى أَوْ عَلَى سَفَرٍ ] وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بوون و نه‌تانتوانی غوسل ده‌ركه‌ن، یاخود له‌سه‌فه‌ردا بوون وه‌ ئاو نه‌بوو [ أَوْ جَاءَ أَحَدٌ مِنْكُمْ مِنَ الْغَائِطِ ] یان یه‌كێك له‌ ئێوه‌ له‌سه‌رئاو گه‌ڕایه‌وه‌ [ أَوْ لَامَسْتُمُ النِّسَاءَ ] یاخود ئه‌گه‌ر جیماع و سه‌رجێییتان كرد له‌گه‌ڵ خێزانتاندا، (ابن عباس) ده‌فه‌رمووێ: (لَامَسْتُمُ) واته‌: جیماع كردن [ فَلَمْ تَجِدُوا مَاءً فَتَيَمَّمُوا صَعِيدًا طَيِّبًا ] وه‌ ئاو نه‌بوو ئه‌وا ته‌یه‌موم بكه‌ن به‌ ڕووی زه‌وی، (عائیشه‌) ده‌فه‌رمێت: له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - ده‌رچووین بۆ سه‌فه‌رێك ملوانكه‌كه‌م بزر بوو پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - مایه‌وه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ى و خه‌ڵكیش مانه‌وه‌و ئاو نه‌بوو هاتن بۆ لاى (ئه‌بو به‌كر)ى باوكم و گله‌ییان كردو وتیان: نابینیت (عائیشه‌) چى كردووه‌؟ (ئه‌بو به‌كر) هات پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - سه‌رى خستبووه‌ سه‌ر رانم و خه‌وتبوو، وتى: پێغه‌مبه‌رى خواو- صلى الله عليه وسلم - خه‌ڵكیت هێشتۆته‌وه‌ بۆ ملوانكه‌یه‌ك و ئاویش نیه‌ زۆر گله‌یی لێكردم و به‌ده‌ستى ده‌یدا به‌ كه‌له‌كه‌مداو منیش بۆ ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - به‌خه‌به‌ر نه‌یات ناجولامه‌وه‌، پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - هه‌ڵساو ئاو نه‌بوو خواى گه‌وره‌ ئایه‌تى ته‌یه‌مومى دابه‌زاندو ته‌یه‌مومیان كرد [ فَامْسَحُوا بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُمْ مِنْهُ ] ( هه‌ردوو ناو له‌پت ده‌ده‌یت به‌ زه‌ویداو فوى لێ ده‌كه‌یت و مه‌سحى ده‌م وچاو و هه‌ردوو ده‌ستى پێ ده‌كه‌یت) وه‌ ته‌یه‌موم ته‌نها ده‌م و چاوه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ده‌سدا [ مَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيَجْعَلَ عَلَيْكُمْ مِنْ حَرَجٍ ] خوای گه‌وره‌ كه‌ ئه‌مرتان پێ ده‌كات به‌ ده‌ستنوێژو خۆپاك كردنه‌وه‌ نایه‌وێ كه‌ قورسی و بارگرانی بخاته‌ سه‌ر شانتان، به‌ڵكو كارئاسانیتان بۆ ده‌كات به‌ ته‌یه‌موم كردن له‌كاتى نه‌خۆشى و نه‌بوونى ئاودا [ وَلَكِنْ يُرِيدُ لِيُطَهِّرَكُمْ وَلِيُتِمَّ نِعْمَتَهُ عَلَيْكُمْ ] به‌ڵام خوای گه‌وره‌ ئه‌یه‌وێ به‌مه‌ له‌تاوان پاكتان بكاته‌وه‌ وه‌ نیعمه‌تی خۆی ته‌واو بڕژێنێ به‌سه‌رتان كه‌ ئه‌گه‌ر ئاویش نه‌بوو ته‌یه‌موم بكه‌ن [ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (٦) ] به‌ڵكو ئێوه‌ش شوكرانه‌بژێری نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن.
Арабча тафсирлар:
وَٱذۡكُرُواْ نِعۡمَةَ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡ وَمِيثَٰقَهُ ٱلَّذِي وَاثَقَكُم بِهِۦٓ إِذۡ قُلۡتُمۡ سَمِعۡنَا وَأَطَعۡنَاۖ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ
[ وَاذْكُرُوا نِعْمَةَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ ] وه‌ یادی نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ بكه‌نه‌وه‌ به‌سه‌رتانه‌وه‌ كه‌ گه‌وره‌ترینیان ناردنى ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری خوایه‌- صلى الله عليه وسلم - [ وَمِيثَاقَهُ الَّذِي وَاثَقَكُمْ بِهِ ] وه‌ یادى ئه‌و عه‌هدو به‌ڵێن و په‌یمانه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌ئێوه‌ی داوه‌، وه‌ ئێوه‌ به‌خوای گه‌وره‌تان دا كه‌ خوای گه‌وره‌ بپه‌رستن و شه‌ریكى بۆ دانه‌نێن، یاخود (به‌یعه‌ی عه‌قه‌به‌) بوو كه‌ خه‌ڵكی مه‌دینه‌ هاتن بۆ مه‌ككه‌و به‌یعه‌تیان به‌ پێغه‌مبه‌ری خوادا- صلى الله عليه وسلم - كه‌ ئه‌گه‌ر بچێت بۆ مه‌دینه‌ بیپارێزن، وه‌ ئه‌مه‌ یادخستنه‌وه‌ى جوله‌كه‌یه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ په‌یمان و به‌ڵێنى لێ وه‌رگرتوون كه‌ شوێن پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بكه‌ون [ إِذْ قُلْتُمْ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ] كاتێك كه‌ ئێوه‌ وتتان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ئه‌وه‌ فه‌رمایشتی تۆمان بیست وه‌ گوێڕایه‌ڵیشت ئه‌بین [ وَاتَّقُوا اللَّهَ ] وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ (٧) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌ به‌وه‌ی كه‌ له‌ناو سینگدایه‌و دڵ شاردوویه‌تییه‌وه‌.
Арабча тафсирлар:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ كُونُواْ قَوَّٰمِينَ لِلَّهِ شُهَدَآءَ بِٱلۡقِسۡطِۖ وَلَا يَجۡرِمَنَّكُمۡ شَنَـَٔانُ قَوۡمٍ عَلَىٰٓ أَلَّا تَعۡدِلُواْۚ ٱعۡدِلُواْ هُوَ أَقۡرَبُ لِلتَّقۡوَىٰۖ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ خَبِيرُۢ بِمَا تَعۡمَلُونَ
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُونُوا قَوَّامِينَ لِلَّهِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران دادپه‌روه‌ر بن به‌رامبه‌ر خێزان و مناڵه‌كانتان یان له‌ نێوان خه‌ڵكدا، یان فه‌رمانڕه‌وایان هه‌مووتان دادپه‌روه‌ر بن بۆ خوای گه‌وره‌ نه‌ك بۆ ریاو ناوبانگ ده‌ركردن [ شُهَدَاءَ بِالْقِسْطِ ] شایه‌تى بده‌ن به‌دادپه‌روه‌ری [ وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ عَلَى أَلَّا تَعْدِلُوا ] وه‌ ڕق لێبونتان بۆ كه‌سانێك واتان لێ نه‌كات كه‌ دادپه‌روه‌ر نه‌بن [ اعْدِلُوا هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَى ] به‌ڵكو ئێوه‌ دادپه‌روه‌ر بن له‌ نێوان دۆست و دوژمندا ئه‌مه‌ نزیكتره‌ له‌ ته‌قواوه‌ یان نزیكتره‌ له‌وه‌ی كه‌ خۆتانی پێ بپارێزن له‌ ئاگری دۆزه‌خ [ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ (٨) ] وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ زانستێكی ورده‌كاری هه‌یه‌ به‌ كرده‌وه‌كانی ئێوه‌.
Арабча тафсирлар:
وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُم مَّغۡفِرَةٞ وَأَجۡرٌ عَظِيمٞ
[ وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] خوای گه‌وره‌ به‌ڵێنی داوه‌ به‌ باوه‌ڕداران ئه‌وانه‌ی كه‌ باوه‌ڕدار بوونه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌ (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه‌ بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه‌ نه‌بێت) [ لَهُمْ مَغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ عَظِيمٌ (٩) ] كه‌ لێخۆشبوونیان بۆ هه‌یه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ تاوانه‌كانیان خۆش ئه‌بێ وه‌ ئه‌جرو پاداشتێكی زۆر گه‌وره‌یان هه‌یه‌ كه‌ به‌هه‌شته‌.
Арабча тафсирлар:
 
Маънолар таржимаси Сура: Моида
Суралар мундарижаси Бет рақами
 
Қуръони Карим маъноларининг таржимаси - Курдча таржима - Салоҳиддин - Таржималар мундарижаси

Салоҳиддин Абдулкарим таржимаси.

Ёпиш