Check out the new design

《古兰经》译解 - 库尔德语古兰经简明注释。 * - 译解目录


含义的翻译 章: 易卜拉欣   段:
أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ بِٱلۡحَقِّۚ إِن يَشَأۡ يُذۡهِبۡكُمۡ وَيَأۡتِ بِخَلۡقٖ جَدِيدٖ
- ئەی مرۆڤ - ئایا نازانیت بەڕاستی خوای گەورە ئاسمانەکان و زەوی بەھەق بەدیھێناوە و بەبێ ھوودە و گاڵتە دروستی نەکردووە، - ئەی خەڵکینە - ئەگەر خوای گەورە بیەوێت لەناوتان ببات و خەڵکێکی تر لەجێگای ئێوە بھێنێت ئەوا لەناوتان دەبات و خەڵکێکی تر دێنێتە شوێنتان کە دەیپەرستن و گوێرایەڵی دەکەن، وە ئەو کارەش بۆ پەروەردگار گران و قورس نییە و زۆریش ئاسانە بۆی.
阿拉伯语经注:
وَمَا ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ بِعَزِيزٖ
لەناوبردنی ئێوە و ھێنانی کەسانێکی تر لەجێگاتان بەلای خواوە گران و قورس نییە، چونکە ئەو دەسەڵاتی ھەیە بەسەر ھەموو شتێکدا، وە ھیچ شتێک ئەو دەسەوسان ناکات.
阿拉伯语经注:
وَبَرَزُواْ لِلَّهِ جَمِيعٗا فَقَالَ ٱلضُّعَفَٰٓؤُاْ لِلَّذِينَ ٱسۡتَكۡبَرُوٓاْ إِنَّا كُنَّا لَكُمۡ تَبَعٗا فَهَلۡ أَنتُم مُّغۡنُونَ عَنَّا مِنۡ عَذَابِ ٱللَّهِ مِن شَيۡءٖۚ قَالُواْ لَوۡ هَدَىٰنَا ٱللَّهُ لَهَدَيۡنَٰكُمۡۖ سَوَآءٌ عَلَيۡنَآ أَجَزِعۡنَآ أَمۡ صَبَرۡنَا مَا لَنَا مِن مَّحِيصٖ
لە ڕۆژی گەڕانەوەدا کە ڕۆژی دوایی دەکات گشت خەڵکی لە گۆڕەکانیان دێنە دەرەوە و دەردەکەون بۆ خوای گەورە، شوێنکەوتووە لاوازەکان بە گەورە و لێپرسراوەکانیان دەڵێن: - ئەی گەورە و سەرکردەکان - ئێمە لە دونیادا شوێن ئێوە کەوتین، بە فەرمانی ئێوە ھەڵدەسوڕاین، وە ھەرچیشتان ئارەزوو لێ نەبوایە وازمان لێدەھێنا، ئایا ئێستا ئێوە دەتوانن بەرگریمان لێ بکەن و بمانپارێزن لە سزای خوای گەورە؟ گەورە و لێپرسراوەکانیش لە وەڵامیاندا دەڵێن: ئەگەر خوای گەورە لە دونیادا ڕێنمونی ئێمەی بکردایە بۆ باوەڕھینان ئەوا ئێمەیش ڕێنمونی ئێوەمان دەکرد، وە ئێستا لە سزای خوا ھەموو لایەکمان ڕزگارمان دەبوو، بەڵام چی بڵێین ئێمە گومڕا بووین و ئێوەشمان گومڕا کرد، جا ئێستاش ئەگەر ھاوار و داد وبێداد بکەین یان ئارام بگرین و بەرگەی سزای خوا بگرین ھەردووکی یەکسان و چوون یەکە ھیچ ڕزگار بوونێکمان نییە لە سزای خوای گەورە.
阿拉伯语经注:
وَقَالَ ٱلشَّيۡطَٰنُ لَمَّا قُضِيَ ٱلۡأَمۡرُ إِنَّ ٱللَّهَ وَعَدَكُمۡ وَعۡدَ ٱلۡحَقِّ وَوَعَدتُّكُمۡ فَأَخۡلَفۡتُكُمۡۖ وَمَا كَانَ لِيَ عَلَيۡكُم مِّن سُلۡطَٰنٍ إِلَّآ أَن دَعَوۡتُكُمۡ فَٱسۡتَجَبۡتُمۡ لِيۖ فَلَا تَلُومُونِي وَلُومُوٓاْ أَنفُسَكُمۖ مَّآ أَنَا۠ بِمُصۡرِخِكُمۡ وَمَآ أَنتُم بِمُصۡرِخِيَّ إِنِّي كَفَرۡتُ بِمَآ أَشۡرَكۡتُمُونِ مِن قَبۡلُۗ إِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ لَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ
ئەو کاتەی بڕیار دەدرێت کە خەڵکی باوەڕدار و خواناس بچنە بەھەشتەوە، وە خەڵکی دۆزەخیش بچنە ئاگری دۆزەخەوە، شەیتان دێت و دەڵێت: بەڕاستی وەعد و پەیمانی خوای گەورە ھەق و ڕاست دەرچوو، ئەوەی پەیمانی پێدابوون ھاتەدی، وە ڕوو دەکاتە دۆزەخییەکان و پێیان دەڵێت: منیش وەعد و پەیمانی ناڕەوا و درۆم پێدان و نەمبردە سەر و فریوم دان، وە لە دونیاشدا من ھێزێکی وام نەبوو بە زۆر شوێنی خۆمتان بخەم و بێباوەڕ و گومڕاتان بکەم، تەنھا ھێندە ھەبوو گوناھ و تاوانم بۆ دەڕازاندنەوە و ئێوەیش بەپەلە شوێنم دەکەوتن، جا کەوابوو لۆمە و سەرزەنشتی من مەکەن کە گومڕا و سەرلێشێواو بوون، بەڵکو لۆمە و سەرزەنشتی خۆتان بکەن چونکە ئەوە لە پێشترە بۆ لۆمە کردن، من ناتوانم فریای ئێوە بکەوم و سزاتان لەسەر لابەرم، وە ھەروەھا ئێوەش ناتوانن فریای من بکەون و سزام لەسەر سووک بکەن، بەڕاستی من بێباوەڕم و نکۆڵی لەوە دەکەم لە دونیادا منتان کردە ھاوەڵی خوای گەورە لەپەرستن و بەگوێتان کردم، (لە دوای ئەوە خوای گەورە بەھەموویان دەفەرموێت): بێگومان ستەمکاران - ئەوانەی ھاوەڵیان بۆ خوای گەورە بڕیاردا و بێباوەڕ بوون پێی لە دونیادا - سزایەکی بە ئێش و ئازار چاوەڕوانیان دەکات لە ڕۆژی قیامەتدا.
阿拉伯语经注:
وَأُدۡخِلَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا بِإِذۡنِ رَبِّهِمۡۖ تَحِيَّتُهُمۡ فِيهَا سَلَٰمٌ
بە پێچەوانەی سەرەنجام و عاقیبەتی ستەمکارانەوە، ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە و کاروکردەوەی چاکەیان ئەنجامداوە، خوای گەورە دەیانخاتە بەھەشتانێک کە ڕووبارەکان بەژێر کۆشک و تەلار و دارو درەختەکانیاندا دەچێت، وە بەبڕیار و مۆڵەتی پەروەردگاریان بەھەمیشەیی و ھەتا ھەتایی لەوێ دەمێننەوە، ھەندێکیان سڵاو لە ھەندێکی تریان دەکەن، وە فریشتەکان و پەروەردگاریشیان سڵاویان لێدەکەن.
阿拉伯语经注:
أَلَمۡ تَرَ كَيۡفَ ضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلٗا كَلِمَةٗ طَيِّبَةٗ كَشَجَرَةٖ طَيِّبَةٍ أَصۡلُهَا ثَابِتٞ وَفَرۡعُهَا فِي ٱلسَّمَآءِ
- ئەی پێغەمبەر - ئایا نازانیت خوای گەورە چۆن نمونە دەھێنێتەوە بۆ وشەی پاک وچاک، کە وشەی یەکخواپەرستی (لا الە الا اللە) یە، کاتێک نمونەی بە درەختێکی پاکوخاوێن دێنێتەوە کە دارخورمایە، ڕەگ و ڕیشەکەی لەناخی زەویدا ڕۆچوەتە خوارەوە بەریشاڵەکانی ئاوی زوڵال و پاکوخاوێن دەخواتەوە، وە لق و چڵ و پۆپەکانیشی بەرز بوونەتوە بۆ ئاسمان و لە ئاوی ئاوڕنگ دەخۆنەوە و ھەوای پاكژ ھەڵدەمژن.
阿拉伯语经注:
这业中每段经文的优越:
• بيان سوء عاقبة التابع والمتبوع إن اجتمعا على الباطل.
ئەم ئایەتانە سەرنجام و عاقیبەت خراپی شوێنکەوتە و شوێنکەوتوو ڕوون دەکەنەوە ئەگەر ھاتوو ھەردوولایان لەسەر ناڕەوا و باتڵ لەدونیادا کۆبووبونەوە.

• بيان أن الشيطان أكبر عدو لبني آدم، وأنه كاذب مخذول ضعيف، لا يملك لنفسه ولا لأتباعه شيئًا يوم القيامة.
ئەم ئایەتانە ئەوە ڕوون دەکەنەوە کە شەیتان گەورەترین دوژمنی نەوەکانی ئادەمە، وە زۆر درۆزن و سوک و ڕسوا و لاوازە، چونکە لە ڕۆژی قیامەتدا ناتوانێت ھیچ شتێک بۆ خۆی و شوێکەوتوانی بکات و ھەندێک لە ئازار و سزایان لەسەر سووک بکات.

• اعتراف إبليس أن وعد الله تعالى هو الحق، وأن وعد الشيطان إنما هو محض الكذب.
شەیتان دان بەوەدا دەنێت کە بەڵێن و پەیمانی خوای گەورە ڕاست و دروست و ھەیە، وە بەڵێن و پەیمانی خۆیشی ھەمووی درۆیە.

• تشبيه كلمة التوحيد بالشجرة الطيبة الثمر، العالية الأغصان، الثابتة الجذور.
لێکچوواندنی وشەی یەکخواپەرستی (لا الە الا اللە) بە دارێکی بەروبومداری پاکوخاوێنی لق و چڵ و پۆپدار کە ڕەگ و ڕیشکی بەناخی زەویدا چووبێتە خوارەوە.

 
含义的翻译 章: 易卜拉欣
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语古兰经简明注释。 - 译解目录

古兰经研究注释中心发行。

关闭