Check out the new design

《古兰经》译解 - 库尔德语古兰经简明注释。 * - 译解目录


含义的翻译 章: 安比亚仪   段:
وَجَعَلۡنَٰهُمۡ أَئِمَّةٗ يَهۡدُونَ بِأَمۡرِنَا وَأَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡهِمۡ فِعۡلَ ٱلۡخَيۡرَٰتِ وَإِقَامَ ٱلصَّلَوٰةِ وَإِيتَآءَ ٱلزَّكَوٰةِۖ وَكَانُواْ لَنَا عَٰبِدِينَ
وە کردمانن بە پێشەوا تاوەکو خەڵکی ڕێنوێنی بکەن بۆ خێر و چاکە، بانگەوازی خەڵکی بکەن بۆ پەرستنی خوای گەورە بەتاکو تەنھایی بەئیزن و مۆڵەتی پەروەردگاری بەرز و بڵند، وە وەحی و نیگامان بۆ کردن کە کاری خێر و چاکە بکەن، وە نوێژەکانتان بە جوانترین شێوە ئەنجام بدەن، وە زەکاتی ماڵ و سامانتان دەربکەن، ھەمیشە و ھەردەم ئەوان ئێمەیان دەپەرستن و گوێڕایەڵی فەرمان و بڕیاری ئێمە بوون.
阿拉伯语经注:
وَلُوطًا ءَاتَيۡنَٰهُ حُكۡمٗا وَعِلۡمٗا وَنَجَّيۡنَٰهُ مِنَ ٱلۡقَرۡيَةِ ٱلَّتِي كَانَت تَّعۡمَلُ ٱلۡخَبَٰٓئِثَۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَوۡمَ سَوۡءٖ فَٰسِقِينَ
وە وردبینیمان بە لوط بەخشی لەجیاکردنەوەی قەزاوەت لە نێوان لایەنە ناکۆکەکاندا ، وە زانست و زانیاریشمان پێ بەخشی لە کاروباری ئاینەکەی، وە سەلامەتمان کرد لەو سزایەی دابەزییە سەر گوندەکەی - گوندی (سەدوم) - ، ئەو گوندەی کە خەڵک و دانیشتوانەکەی سەرگەرمی فاحیشەی نێربازی بوون، بێگومان ئەوان گەلێکی خراپەکاری دوور لەتاعەت و گوێڕایەڵی پەروەردگاریان بوون.
阿拉伯语经注:
وَأَدۡخَلۡنَٰهُ فِي رَحۡمَتِنَآۖ إِنَّهُۥ مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ
وە خستمانە ناو میھرەبانی و بەزەیی خۆمانەوە و ڕزگارمان کرد لەو سزایەی دووچاری گەلەکەی بوو، بێگومان لوط لە بەندە چاکەکان بوو، فەرمانی بەخەڵکی دەکرد بەوەی ئێمە فەرمانمان پێکردووە، وە ڕێگری خەڵکیشی دەکرد لەو کارانەی ئێمە ڕێگریمان لێکردووە.
阿拉伯语经注:
وَنُوحًا إِذۡ نَادَىٰ مِن قَبۡلُ فَٱسۡتَجَبۡنَا لَهُۥ فَنَجَّيۡنَٰهُ وَأَهۡلَهُۥ مِنَ ٱلۡكَرۡبِ ٱلۡعَظِيمِ
- ئەی پێغەمبەر - باسی چیرۆکی نوح (سەلامی خوای لێ بێت) بکە بۆ گەلەکەت ، کاتێک پێش ئیبراھیم و لوط بانگی (اللە تعالی) ی کرد و لێی پاڕایەوە، ئێمەیش داواکەمان گیرا کرد و ئەوەی داوای کرد پێماندا، نوح و کەسوکار و خەڵکە باوەڕدارەکەیمان لە بەڵا سەخت و گەورەکە ڕزگار کرد.
阿拉伯语经注:
وَنَصَرۡنَٰهُ مِنَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَآۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَوۡمَ سَوۡءٖ فَأَغۡرَقۡنَٰهُمۡ أَجۡمَعِينَ
لە فڕوفێڵی ئەو گەلە ڕزگارمان کرد کە باوەڕیان نەبوو بەو ئایەت و نیشانانەی کە بەڵگە بوون لەسەر ڕاستگۆيی خۆی و پەیامەکەی، بەڕاستی ئەوان گەلێکی خراپەکار و نالەبار بوون، ھەر ھەموویانمان لەناو ئاودا نوقم کرد و تیاچوون.
阿拉伯语经注:
وَدَاوُۥدَ وَسُلَيۡمَٰنَ إِذۡ يَحۡكُمَانِ فِي ٱلۡحَرۡثِ إِذۡ نَفَشَتۡ فِيهِ غَنَمُ ٱلۡقَوۡمِ وَكُنَّا لِحُكۡمِهِمۡ شَٰهِدِينَ
- ئەی پێغەمبەری خوا - باسێک لە چیرۆک و بەسەرھاتی داود و سولەیمانی كوڕی بکە (سەلامی خوایان لێ بێت)، کاتێک حوکم و بڕیاریاندا لە کێشەیەک کەبەرز کرابوویەوە بۆ لایان لە نێوان دوو کەسی ناکۆک، یەکێکیان خاوەنی مەڕ و ماڵاتێک بوو کە شەو چووبویە ناو کێڵگە و کشتوکاڵی ئەوی دیکەیان و زیانێکی زۆری لێدابوو، وە ئێمە ئاگادار و شاھیدی حوکمی داود و سولەیمان بووین، ھیچ شتێک لەو حوکمەی ئەوان لە ئێمە شاراوە نەبوو.
阿拉伯语经注:
فَفَهَّمۡنَٰهَا سُلَيۡمَٰنَۚ وَكُلًّا ءَاتَيۡنَا حُكۡمٗا وَعِلۡمٗاۚ وَسَخَّرۡنَا مَعَ دَاوُۥدَ ٱلۡجِبَالَ يُسَبِّحۡنَ وَٱلطَّيۡرَۚ وَكُنَّا فَٰعِلِينَ
چارەسەری گرفت و کێشەکەمان فێری سولەیمان کرد نەک داودی باوکی، وە پەیامی پێغەمبەرایەتی و زانست و شارەزایی لە حوکمە شەرعیەکانمان بەخشی بەھەریەک لە داود و سولەیمان، سولەیمانمان تایبەت نەکرد پێوەی، وە شاخ و کێو و باڵندەکانیشمان ڕامھێنا ھەموویان لەگەڵ داود تەسبیحات و یادی خوا بکەن، ئێمە ئەو کارەمان کرد، سولەیمانمان فێری چارەسەری کێشە و گرفتەکان کرد، وە حوکم وزانست وزانیاریشمان بەخشی بەھەردووکیان. وە شاخ و کێو و باڵندەکانیشمان ڕاھێنا لەگەڵ داود تەسبیحات و یادی خوا بکەن.
阿拉伯语经注:
وَعَلَّمۡنَٰهُ صَنۡعَةَ لَبُوسٖ لَّكُمۡ لِتُحۡصِنَكُم مِّنۢ بَأۡسِكُمۡۖ فَهَلۡ أَنتُمۡ شَٰكِرُونَ
داودمان فێری دروستکردنی زرێ و پۆشاکی جەنگی کرد نەک سولەیمان، بۆ ئەوەی لە کاتی جەنگدا لاشەی خۆتانی پێ بپارێزن، - ئەی خەڵکینە - ئایا ئێوە شوکر و سوپاسی ئەم نیعمەت و بەخششە دەکەن کە خوای گەورە ڕژاندویەتی بەسەرتاندا ؟
阿拉伯语经注:
وَلِسُلَيۡمَٰنَ ٱلرِّيحَ عَاصِفَةٗ تَجۡرِي بِأَمۡرِهِۦٓ إِلَى ٱلۡأَرۡضِ ٱلَّتِي بَٰرَكۡنَا فِيهَاۚ وَكُنَّا بِكُلِّ شَيۡءٍ عَٰلِمِينَ
ڕەشەبای زۆر بەھێزیشمان ملکەچ و ڕامھێنا بۆ سولەیمان کە بە فەرمانی ئەو دەڕۆیشت بۆ وڵاتی شام کەپڕ بەرەکەت و پیرۆزمان کرد بەناردنی پێغەمبەران و خێر و بەروبومێکی زۆریشمان تێدا بڵاو کردەوە بۆ خەڵکەکەی، وە ئێمە بەھەموو شتێک زانا و ئاگادار بووین، ھیچ شتێکیمان لا شاراوە و نھێنی نییە.
阿拉伯语经注:
这业中每段经文的优越:
• فعل الخير والصلاة والزكاة، مما اتفقت عليه الشرائع السماوية.
کاری خێر و چاکەکردن و نوێژ ئەنجامدان و زەکات دەرکردن، ئەو پەرستن و شەعائیرانەن کە تەواوی شەریعەتە ئاسمانییەکان ھاوڕا و کۆکن لەسەری.

• ارتكاب الفواحش سبب في وقوع العذاب المُسْتَأْصِل.
ئەنجامدانی کاری ناپەسەند و فاحیشە و داوێن پیسی ھۆکاری دابەزینی سزای خوا و ڕیشەکێش کردنی ئەنجامدەرانیەتی.

• الصلاح سبب في الدخول في رحمة الله.
چاکەکردن و چاک بوون ھۆکاری چوونە ناو ڕەحمەت و میھرەبانی خوایە.

• الدعاء سبب في النجاة من الكروب.
نزا و پاڕانەوە ھۆکاری ڕزگار بوونە لە بەڵاو ناڕەحەتییەکان.

 
含义的翻译 章: 安比亚仪
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语古兰经简明注释。 - 译解目录

古兰经研究注释中心发行。

关闭