Check out the new design

《古兰经》译解 - 库尔德语古兰经简明注释。 * - 译解目录


含义的翻译 章: 哈舍拉   段:
وَٱلَّذِينَ جَآءُو مِنۢ بَعۡدِهِمۡ يَقُولُونَ رَبَّنَا ٱغۡفِرۡ لَنَا وَلِإِخۡوَٰنِنَا ٱلَّذِينَ سَبَقُونَا بِٱلۡإِيمَٰنِ وَلَا تَجۡعَلۡ فِي قُلُوبِنَا غِلّٗا لِّلَّذِينَ ءَامَنُواْ رَبَّنَآ إِنَّكَ رَءُوفٞ رَّحِيمٌ
ئەوانەشی لەپاش کۆچەرییەکان و ئەنصاریەکانەوە ھاتن نزاو پاڕانەوەیان ئەمەیە کە دەڵێن: ئەی پەرورەدگارمان لە گوناھـەکانی ئێمە و ئەو برایانەشمان لە (کۆچەریەکان و پشتیوانەکان) خۆش ببە کە لەپێش ئێمەوە ڕێبازی ئیمان و ئیسلامیان گرتەبەر ، ھیچ بوغز و قینێکیش مەخەرە دڵمانەوە لە ئاستی ئەوانەی کە ئیمانیان ھێناوە (کە مەبەست پێی ھاوەڵە بەڕێزەکان و سەلەفی صاڵحی ئەم ئوممەتەیە، نەک وەک هەندێك دەستەی لادەر کە سەری زمان و بنی زمانیان قسەو تانە و تەشەرە دانە لە ھاوەڵە بەڕێزەکان) ئەی پەروەردگار بەڕاستی تۆ بەسۆز و بەخشندە و میھرەبانیت بەرامبەر بەندەكانت.
阿拉伯语经注:
۞ أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ نَافَقُواْ يَقُولُونَ لِإِخۡوَٰنِهِمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ لَئِنۡ أُخۡرِجۡتُمۡ لَنَخۡرُجَنَّ مَعَكُمۡ وَلَا نُطِيعُ فِيكُمۡ أَحَدًا أَبَدٗا وَإِن قُوتِلۡتُمۡ لَنَنصُرَنَّكُمۡ وَٱللَّهُ يَشۡهَدُ إِنَّهُمۡ لَكَٰذِبُونَ
- ئەی موحەمەد - ئایا نەتبینی ئەو کەسانەی کە كوفریان شاردەوە و ئیمانیان دەرخست (دووڕوو بوون) کاتێک وتیان بە برا بێباوەڕەكانیان لە جولەکەکان شوێنكەوتەی تەوراتە گۆڕاوەكە: دامەزراو بن لە ماڵ و جێگای خۆتاندا و ئێمە پشتگیریتان دەكەین، وە تەسلیمتان ناكەین، ئەگەر ئێوە دەربکرێن لە مەدینە ئێمەش لە گەڵتانا دەردەچین و مەدینە بە جێدەھێڵین وەكو پشتگیری كردنێكی ئێوە، وە ھیچ کاتێکیش لە زیان و دژی ئێوە بەگوێی موحەمەد و شوێنکەوتوانی ناکەین ، وە ئەگەر جەنگیشتان لە دژ کرا بێگومان ئێمە پشتیوانی ئێوە دەکەین، (ئەمە لە کاتێکدایە) اللە تەعالا خۆی شاھیدە کە ئەوانە بێگومان درۆ دەکەن و درۆزنن لەوەی بانگەشەی دەكەن لە دەرچوونیان لە گەڵ جولەكەكاندا ئەگەر دەركران ، وە كوشتار لە گەڵیاندا ئەگەر جەنگان . (عەبدوڵڵای کوڕی ئوبەی کوڕی سەلول سەرکردەی دوو ڕوەکان کاتێ بینی کە جولەکەکانی (بنی نضیر) ئابڵوقە دراون لەلایەن موسڵمانانەوە، چەند کەسێکی نارد بۆ لایان کە پێیان بڵێ دامەزراو وخۆ گربن ونەترسن ھەرکاتێک جەنگان لەگەڵ موحەمەد وکۆمەڵەکەیدا ئیمەش پشتگری ئێوەین، ئەوە بوو جولەکەکان بەو دەردە ڕۆشتن – وەک کورد دەڵێ گورگانە خواردیان کردن – و خۆشیان مێشێک میوانیان نەبوو، وەھیچ خاوەنی بەڵێن وپەیمانی خۆیان نەبوون لەگەڵ جولەکەکاندا).
阿拉伯语经注:
لَئِنۡ أُخۡرِجُواْ لَا يَخۡرُجُونَ مَعَهُمۡ وَلَئِن قُوتِلُواْ لَا يَنصُرُونَهُمۡ وَلَئِن نَّصَرُوهُمۡ لَيُوَلُّنَّ ٱلۡأَدۡبَٰرَ ثُمَّ لَا يُنصَرُونَ
(ئەوە بزانن) ئەو جولەکانە ئەگەر دەریشکران لە مەدینە لە لایەن موسڵمانانەوە ئەو دووڕووانە لە گەڵیان دەرناچن، وە ھەروەھا ئەگەر جەنگیشیان لە دژ بکرێت پشتیوانیان ناکەن (ھەر واش دەرچوو) وە گریمان ئەگەر پشتیوانیان لەو جولەکانەش کرد، پاش تاوێک پشت ھەڵدەکەن و گۆڕەپانی جەنگ بەجێدەھێڵن، وە پاشانیش سەرکەوتوو نابن (ئەم دوو ڕووانە اللە تەعالا زەلیل و ڕیسوای کردن و نفاق و دووڕوویەکەشیان ھیچ سوودێکیان پێ نەگەیاندن).
阿拉伯语经注:
لَأَنتُمۡ أَشَدُّ رَهۡبَةٗ فِي صُدُورِهِم مِّنَ ٱللَّهِۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ قَوۡمٞ لَّا يَفۡقَهُونَ
- ئەی ئیمانداران - بەڕاستی ئێوە لە دڵی ئەو دووڕوو و جولەکانەدا ترس و سامتان زیاترە لە اللە تەعالا، ئەویش بە ھۆی ئەوەی کە ئەوانە گەل و ھۆزێکی ناحاڵی و تێنەگەیشتوون (چونکە ئەگەر حاڵی بونایە دەیانزانی کە اللە تەعالا ئێوەی سەرخست بەسەر ئەواندا، ھەر ئەویش شیاوی ئەوەیە کە لێی بترسن).
阿拉伯语经注:
لَا يُقَٰتِلُونَكُمۡ جَمِيعًا إِلَّا فِي قُرٗى مُّحَصَّنَةٍ أَوۡ مِن وَرَآءِ جُدُرِۭۚ بَأۡسُهُم بَيۡنَهُمۡ شَدِيدٞۚ تَحۡسَبُهُمۡ جَمِيعٗا وَقُلُوبُهُمۡ شَتَّىٰۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ قَوۡمٞ لَّا يَعۡقِلُونَ
جولەکەکان (ئەوەندە ترسنۆکن) ھیچ کاتێک ناوێرن بەیەک پارچەیی و بە کۆمەڵ لەگەڵتان بجەنگن، مەگەر لە قەڵا قایمەکانیاندا نەبێت، یان لە پشت دیواری ماڵەکانیانەوە نەبێت، چونکە ئەو جولەکانە دژایەتی نێوانیان زۆر سەختە، لەکاتێکدا تۆ وا دەزانیت کە ئەوان یەک دەست و یەک پارچە و کۆکن لە نێوخۆیاندا، بەڵام لە ڕاستی دا دڵەکانیان جودا و لەیەک دوورن، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ئەوان گەلێکی نەفام وبێ عەقڵن ، چونكە ئەگەر عاقڵ بوایەن ئەوا حەقیان دەناسی و شوێنی دەكەوتن و جیاوازی و دووبەرەكی لە نێوانیاندا نەدەبوو.
阿拉伯语经注:
كَمَثَلِ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ قَرِيبٗاۖ ذَاقُواْ وَبَالَ أَمۡرِهِمۡ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ
حاڵی ئەمانیش لە بێباوەریاندا و ئەوەی بەسەریاندا هات لە سزا و عەزاب وەک حاڵی پیشینەکانی خۆیان وایە لە موشریكەكانی مەككە (کە لەجەنگی بەدردا چیان بەسەر ھات، کەشەش مانگ پێش ئەم ڕووداوەی ئەمان بوو) کە بە ئەنجام و کار و کردەوە و تۆڵەی خۆیان گەشتن، ئەوەی كوژرا كوژرا و ئەوەی بە دیل گیرا بە دیل گیرا لە رۆژی بەدردا ، وە لە پاشەڕۆژیشدا سزای زۆر سەختیان بۆ ھەیە.
阿拉伯语经注:
كَمَثَلِ ٱلشَّيۡطَٰنِ إِذۡ قَالَ لِلۡإِنسَٰنِ ٱكۡفُرۡ فَلَمَّا كَفَرَ قَالَ إِنِّي بَرِيٓءٞ مِّنكَ إِنِّيٓ أَخَافُ ٱللَّهَ رَبَّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
(نموونەی ئەم دووڕووانە کە ئەنجامیان دا لەگەڵ جولەکەکانی (بەنی نەضیر) دا، وەک نموونەی شەیتان وایە کاتێک ھانی مرۆڤــ، دەدات و پێی دەڵێت : کافر ببە، (ئەویش بەوەی گوناھـ وتاوان و کوفری لا جوان دەکات و بۆی دەڕازێنێتەوە) جا کاتێکیش کە کافر بوو، شەیتان بەو کەسە دەڵێت: بەڕاستی من لە تۆ بەریم و من لە اللە تەعالا پەروەردگاری جیھان دەترسم (ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە شەیتانی نەفرین لێکراو ھەمیشە وبەشێوزای جۆراو جۆر خەریکی لەخشتە بردن وپیلان گێڕانە لە مرۆڤەکان، پاشانیش بۆ ئەوەی داخ وحەسرەتیان بداتێ دەڵێت: من لە ئێوە بەریم ومن لەاللە تەعالا دەترسم).
阿拉伯语经注:
这业中每段经文的优越:
• رابطة الإيمان لا تتأثر بتطاول الزمان وتغير المكان.
پەیوەندی باوەڕ هیچ كاریگەر نابێت و گۆڕانكاری بەسەردا نایەت بەگۆڕینی زەمان و شوێن و جێگا و ڕێگا.

• صداقة المنافقين لليهود وغيرهم صداقة وهمية تتلاشى عند الشدائد.
هاوڕیەتی و دۆستایەتی دووڕوەكان بۆ جولەكە و كەسانی تریش هاوڕیەتی و دۆستایەتییەكی وەهمییه و لەكاتی ناڕەحەتیدا نامێنێت و دەپوكێتەوە.

• اليهود جبناء لا يواجهون في القتال، ولو قاتلوا فإنهم يتحصنون بِقُرَاهم وأسلحتهم.
جولەكەكان گەلێكی ترسنۆكن، هەرگیز ناتوانن ڕووبەڕووی باوەڕداران بجەنگن، خۆ ئەگەر جەنگان لە گەڵیشیاندا ئەوا لەناو قەڵا و گوندە بتەو و قایمەكانياندا دەجەنگن.

 
含义的翻译 章: 哈舍拉
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语古兰经简明注释。 - 译解目录

古兰经研究注释中心发行。

关闭