Check out the new design

《古兰经》译解 - 库尔德语古兰经简明注释。 * - 译解目录


含义的翻译 章: 印萨尼   段:
وَمِنَ ٱلَّيۡلِ فَٱسۡجُدۡ لَهُۥ وَسَبِّحۡهُ لَيۡلٗا طَوِيلًا
وە یادی ئەو بکە بەئەنجامدانی ھەردوو نوێژی شێوان وخەوتنان، وە له دوای ئەوانیش شەو ھەستەوە بۆ شەونوێژ کردن.
阿拉伯语经注:
إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ يُحِبُّونَ ٱلۡعَاجِلَةَ وَيَذَرُونَ وَرَآءَهُمۡ يَوۡمٗا ثَقِيلٗا
بێگومان ئەو بت پەرست وموشریکانە حەزیان لە ژیانی دونیایی تەمەن کۆتایە کە بەخێرایی دەڕوات، لەبەرامبەریشدا ڕۆژێکی زۆر سەخت وگران وقورسیان فەرامۆش کردووە (کە قیامەتە).
阿拉伯语经注:
نَّحۡنُ خَلَقۡنَٰهُمۡ وَشَدَدۡنَآ أَسۡرَهُمۡۖ وَإِذَا شِئۡنَا بَدَّلۡنَآ أَمۡثَٰلَهُمۡ تَبۡدِيلًا
(ئەو بێباوەڕانە نازانن کە ھەر) ئێمە بەدیمان ھێناون وئەندام و جومگەکانی لەشیانمان قایم پێکەوە بەستووە، وەھەرکاتێکیش بمانەوێت لەناویان دەبەین ودەیانگۆڕین و بەکەسانی تر جێگایان دەگرینەوە.
阿拉伯语经注:
إِنَّ هَٰذِهِۦ تَذۡكِرَةٞۖ فَمَن شَآءَ ٱتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ سَبِيلٗا
بەڕاستی ئەمەش (ئەم سورەتە وتەواوی سورەتەکانی قورئان) یادخستنەوەن، جا ھەرکەسێک ئارەزووی (بەھەشت بکات) ئەوە ڕێگای ڕاستی وڕەزامەندی پەروەردگاری دەگرێتە بەر.
阿拉伯语经注:
وَمَا تَشَآءُونَ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمٗا
ئارەزووی گرتنەبەری ڕێگای ڕەزامەندی پەروەردگارتان نابن، مەگەر اللە -تەعاﻻ- ئارەزوو بکات وبیەوێت ئەو ڕێگایە بگرنە بەر، هەموو شتێک بەدەستی ئەوە، بەڕاستی اللە -تەعاﻻ- زۆر زانایە بەوەی لەبەرژەوەندی بەندەکانیدایە، وە بە ئەوەیشی بەکەڵکی ئەوان نایەت، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لەبەدیھێنان وقەدەر وبەڕێوەبردنیدا.
阿拉伯语经注:
يُدۡخِلُ مَن يَشَآءُ فِي رَحۡمَتِهِۦۚ وَٱلظَّٰلِمِينَ أَعَدَّ لَهُمۡ عَذَابًا أَلِيمَۢا
جا هەرکەسێک ئەو زاتە پیرۆزە بیەوێت دەیخاتە ناو میھرەبانی وڕەحمەتی خۆیەوە، وە سەرکەوتووی دەکات بۆ باوەڕ وکردەوە چاکەکان، وە سزای سەختیشی ئامادە کردووە بۆ ئەوانەی بەکوفر وبێباوەڕی وگوناھــ و وتاوان ستەمیان لەنەفسی خۆیان کردووە، ئەویش سزای ئاگری دۆزەخە.
阿拉伯语经注:
这业中每段经文的优越:
• خطر التعلق بالدنيا ونسيان الآخرة.
مەترسی پەیوەست بوون بەدونیا و لەبیرکردنی ڕۆژی دوایی.

• مشيئة العبد تابعة لمشيئة الله.
ویستی بەندەکان پەیوەستە بە ویستی اللە -تەعاﻻ-وە.

• إهلاك الأمم المكذبة سُنَّة إلهية.
لەناوبردنی گەلە بێباوەڕەکان، سوننەتێکی ئیلاھیە -خوداییە-.

 
含义的翻译 章: 印萨尼
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语古兰经简明注释。 - 译解目录

古兰经研究注释中心发行。

关闭