የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - የትርጉሞች ማዉጫ


የይዘት ትርጉም ምዕራፍ: ሱረቱ ሁድ   አንቀጽ:

سورەتی هود

ከመዕራፉ ዓላማዎች:
تثبيت النبي والمؤمنين بقصص الأنبياء السابقين، وتشديد الوعيد للمكذبين.
دامەزراو و جێگیر کردنی پێغەمبەر و ئیمانداران بە چیرۆکی پێغەمبەرانی پیشوو و توندی هەڕەشە لەسەر بێباوەڕان -ئەوانەی پێغەمبەران بە درۆ دەزانن-

الٓرۚ كِتَٰبٌ أُحۡكِمَتۡ ءَايَٰتُهُۥ ثُمَّ فُصِّلَتۡ مِن لَّدُنۡ حَكِيمٍ خَبِيرٍ
﴿الٓر﴾ پێشتر و لە سەرەتای سورەتی (البقرة) و ھاوشێوەکانی تەفسیر و لێکدانەوە بۆ ئەم جۆرە ئایەتانە کراوە، قورئانی پیرۆز پەرتووکێکە ئایەتەکانی لە ڕووی ڕێکخستن و واتا و ماناوە زۆر ڕوون و ئاشکران، وە ھیچ کەموکورتییەکی تێدا نییە، پاشان ھەموو باسەکانی لە حەڵاڵ و حەرام و فەرمان و ڕێگری کردن و ترساندن و موژدەدان و چیرۆکەکانی ناوی و زۆری شتی تریش بە درێژی تێدا باسکراوە و ڕوونکراونەتەوە، بێگومان ئەم قورئانە لە لایەن خوایەکی دانا و کاربەجێوە نێرراوە، دانا و کاربەجێ لە بەرێوەبردنی کارو فەرمان و داڕشتنی شەریعەتەکەی، وە زۆریش ئاگادار و شارەزای حاڵی بەندەکانیەتی، وە دەزانێت چی شتێک بۆیان باش و گونجاوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
أَلَّا تَعۡبُدُوٓاْ إِلَّا ٱللَّهَۚ إِنَّنِي لَكُم مِّنۡهُ نَذِيرٞ وَبَشِيرٞ
ناوەڕۆکی ئەم ئایەتانەی کە دابەزیووە بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ئەوەیە: ڕێگری دەکات لە بەندەکانی کە ھیچ شتێکی تر لەگەڵ خوای گەورەدا بپەرسترێت، وە - ئەی خەڵکینە - باش بزانن کە من دەتانترسێنم بە سزای سەختی خوای گەورە ئەگەر ھاتوو بێباوەڕ ببن و سەرپێچی فەرمانەکانی بکەن، وە موژدەیشتان دەدەمێ بە پاداشتی نەبڕاوەی ئەو ئەگەر ھاتوو باوەڕتان پێ ھێنا و بە شەریعەتەکەی ئەو ھەڵسوکەوتتان کرد.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَأَنِ ٱسۡتَغۡفِرُواْ رَبَّكُمۡ ثُمَّ تُوبُوٓاْ إِلَيۡهِ يُمَتِّعۡكُم مَّتَٰعًا حَسَنًا إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمّٗى وَيُؤۡتِ كُلَّ ذِي فَضۡلٖ فَضۡلَهُۥۖ وَإِن تَوَلَّوۡاْ فَإِنِّيٓ أَخَافُ عَلَيۡكُمۡ عَذَابَ يَوۡمٖ كَبِيرٍ
- ئەی خەڵکینە - داوای لێخۆشبوونی گوناھەکانتان لە پەروەردگارتان بکەن، وە پاشان بگەڕێنەوە بۆ لای و پەشیمانی دەرببڕن لەسەر ئەو کەمتەرخەمیانەی کردوتانە، ئەو کاتە خوای گەورەش بۆ کاتێکی دیاریکراو بە بەختەوەری و ژیانێکی خۆش لە دونیادا دەتانژێنێت، وە ھەر کەسێک خاوەنی فەزڵ بێت بە تاعەت و گوێڕاڵی و کاروکردەوەی چاکە ئەوا خوای گەورە بە فەزڵی خۆی پاداشتی تەواوی دەداتەوە، بەڵام ئەگەر باوەڕتان نەھێنا بەوەی لە لایەن پەروەردگارمەوە بۆم ھاتووە و پشتتان تێکرد، ئەوا من دەترسێم کە سزای ڕۆژێکی زۆر گەورە بتانگرێتەوە کە سزای ڕۆژی قیامەتە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
إِلَى ٱللَّهِ مَرۡجِعُكُمۡۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٌ
- ئەی خەڵکینە - لە ڕۆژی قیامەتدا گەڕانەوەتان تەنھا بۆ لای خوای گەورەیە، پاکوبێگەردی بۆ ئەو، بە دەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، ھیچ شتێک دەسەوسانی ناکات، دەسەوسان و بێدەسەڵات نییە لە زیندووکردنەوە و موحاسەبەکردن و لێپرسینەوەتان لە دوای مردن و کۆبوونەوە و ھاتنە دەر لە گۆڕەکانتان.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
أَلَآ إِنَّهُمۡ يَثۡنُونَ صُدُورَهُمۡ لِيَسۡتَخۡفُواْ مِنۡهُۚ أَلَا حِينَ يَسۡتَغۡشُونَ ثِيَابَهُمۡ يَعۡلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعۡلِنُونَۚ إِنَّهُۥ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ
چاک بزانن کە ئەو بێباوەڕ و بتپەرستانە سەر و سینگی خۆیان خوار دەکەن و سرتە سرت دەکەن بە گومانی خۆیان گوایە خوای گەورە نایانبینێت و ئاگاداری ئەوە نییە لە دڵ و دەروونیان لەشک و گومان و دوودڵی شاردویانەتەوە، بۆ ئەوەی بە پۆشاکەکانیان سەر و ڕومەتی خۆیان داپۆشن، بێگومان خوای گەورە ئاگاداری نھێنی و ئاشکرای ئەوانە، بەڕاستی خوای گەورە زانایە بەوەی لە دڵ و دەروونیان دەیشارنەوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• إن الخير والشر والنفع والضر بيد الله دون ما سواه.
خێر و خۆشی و ناڕەحەتی و خراپە، سوود و قازانج و زەرەر و زیان ھەر ھەمووی تەنھا بە دەستی خوای گەورەیە، وە ھیچ کەسێک جگە لەو ھیچی بەدەست نییە.

• وجوب اتباع الكتاب والسُّنَّة والصبر على الأذى وانتظار الفرج من الله.
واجبە مرۆڤی باوەڕدار شوێن قورئان و سوننەت بکەوێت، وە ئارامگر و خۆڕاگر بێت لەسەر ئەو ئەزیەت و ئازارانەی کە ڕوو بەڕووی دەبێتەوە، وە چاوەڕوانی کردنەوەی دەرووی خێر بێت لە لایەن خواوە.

• آيات القرآن محكمة لا يوجد فيها خلل ولا باطل، وقد فُصِّلت الأحكام فيها تفصيلًا تامَّا.
ئایەتەکای قورئانی پیرۆز ھەر ھەموویان مانا و مەبەست ڕوونن وە ھیچ کەموکورتی و ناھەقیەکیان تێدا نییە، وە حوکم و بڕیارەکانیشی ھەموو بەدوور و درێژی و ڕوون و ئاشکرا تێدا باسکراوە.

• وجوب المسارعة إلى التوبة والندم على الذنوب لنيل المطلوب والنجاة من المرهوب.
واجبە کە پەلە بکرێت لە تەوبەکردن و گەڕانەوە بۆ لای خوا، وە پەشیمانی دەرببڕێت لەسەر ئەو گوناھ و تاوانانەی کە ئەنجامی داون بە ئومێدی بە دەستھێنانی ڕەزامەندی خوای گەورە و ڕزگار بوون لە ڕۆژە ناڕەحەتەکە.

۞ وَمَا مِن دَآبَّةٖ فِي ٱلۡأَرۡضِ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِ رِزۡقُهَا وَيَعۡلَمُ مُسۡتَقَرَّهَا وَمُسۡتَوۡدَعَهَاۚ كُلّٞ فِي كِتَٰبٖ مُّبِينٖ
ھیچ دروستکراوێکی خوای گەورە نییە کە بەسەر ڕووی زەویدا بگەڕێت و بڕوات ئیللا خوای گەورە بە فەزڵ و کەرەمی خۆی ڕزق و ڕۆزی و ژیان و گوزەرانی بۆ دابین کردووە، وە شوێنی نیشتەجێ بوونیان لەسەر زەویدا دەزانێت، وە ئەو شوێنەیش دەزانێت کەلێی دەمرن، ھەموو ئەم شتانە لە گیانلەبەران و ڕزق و ڕۆزی و جێگای مانەوە و مردنیان لە پەرتووکێکی ئاشکرادا تۆمار کراوە کە (لوح المحفوظ) ـە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَهُوَ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٖ وَكَانَ عَرۡشُهُۥ عَلَى ٱلۡمَآءِ لِيَبۡلُوَكُمۡ أَيُّكُمۡ أَحۡسَنُ عَمَلٗاۗ وَلَئِن قُلۡتَ إِنَّكُم مَّبۡعُوثُونَ مِنۢ بَعۡدِ ٱلۡمَوۡتِ لَيَقُولَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا سِحۡرٞ مُّبِينٞ
خوای گەورە ئەو خوایەیە کە ئاسمانەکان و زەوی بەو گەورەییەی خۆیان و ئەوەیشی تێیاندا ھەیە لە ماوەی شەش ڕۆژدا دروستکردووە، وە عەرشی خوای گەورە پێش دروستکردنی ئاسمانەکان و زەوی لەسەر ئاو بوو، بۆ ئەوەی تاقیتان بکاتەوە و بزانێت کامتان کاروکردەوەی چاکتر دەکات و جێگای ڕەزامەندی خوایە، وە کامیشتان کاروکردەوەی خراپتر دەکات و دەبێت بە مایەی توڕەبوونی خوا، تاوەکو ھەموو کەسێک پاداشت و تۆڵەی شیاوی خۆی وەربگرێت، - ئەی پێغەمبەر - ئەگەر پێیان بڵێیت ئێوە لە پاش مردن بە دڵنیایی زیندوو دەکرێنەوە بۆ ئەوەی خوای گەورە لێپرسینەوەتان لەگەڵدا بکات لەسەر تەواوی کاروکردەوەکانتان، ئەوا بێگومان ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە خوای گەورە و ڕۆژی زیندووبونەوە دەیانووت: ئەو قورئانەی کە دەیخوێنیتەوە جادوویەکی ڕوون و ئاشکرایە و تەواو نادروست و ناڕەوایە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَلَئِنۡ أَخَّرۡنَا عَنۡهُمُ ٱلۡعَذَابَ إِلَىٰٓ أُمَّةٖ مَّعۡدُودَةٖ لَّيَقُولُنَّ مَا يَحۡبِسُهُۥٓۗ أَلَا يَوۡمَ يَأۡتِيهِمۡ لَيۡسَ مَصۡرُوفًا عَنۡهُمۡ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ
ئەگەر بێتو ئێمە سزای ئەو بتپەرست و موشریكانە لە ژیانی دونیا بۆ ماوەیەکی کەمیش دوابخەین ئەوا بێگومان گاڵتە دەکەن و پەلە لە ھاتنی دەکەن و دەڵێن: ئەوە دەبێت چی شتێک سزاکەمانی دواخستبێت؟ ھوشیاربن ئەو سزایەی کە شایستە و شایانی ئەوانە کاتێکی بۆ دیاریکراوە لای خوای گەورە، ئەو ڕۆژەی کە ھات بۆیان ھیچ کەسێک و ھیچ شتێک ناتوانێت لەسەریان لایبدات، وە ئەو سزایەی ئەوان گاڵتە و پەلەیان لێدەکرد ئەیانگرێتەوە و دووچاریان دەبێت.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَلَئِنۡ أَذَقۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ مِنَّا رَحۡمَةٗ ثُمَّ نَزَعۡنَٰهَا مِنۡهُ إِنَّهُۥ لَيَـُٔوسٞ كَفُورٞ
ئەگەر ھاتوو بە فەزڵ و میھرەبانی خۆمان ناز و نیعمەتێکمان وەک ناز و نیعمەتی لەش ساغی و دەوڵەمەندی بەخشی بە مرۆڤ، پاشان ئەو ناز و نیعمەتەمان لێ سەندەوە ئەوا بە دڵنیایی نائومید دەبێت لە ڕەحمەتی خوای گەورە، وە زۆر ناشکور و کوفری نیعمەتەکانی دەکات، ھەموو ئەو ناز و نیعمەتانەی لە بیر دەچێتەوە کە پێی درابوو.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَلَئِنۡ أَذَقۡنَٰهُ نَعۡمَآءَ بَعۡدَ ضَرَّآءَ مَسَّتۡهُ لَيَقُولَنَّ ذَهَبَ ٱلسَّيِّـَٔاتُ عَنِّيٓۚ إِنَّهُۥ لَفَرِحٞ فَخُورٌ
وە خۆ ئەگەر دوای ئەو تەنگانە و ناڕەحەتی و نەخۆشی و ھەژارییە لەش ساغی و ڕزق و ڕۆزیمان پێ بەخشی ئەوا بە لووتبەرزییەکەوە دەڵێت: تازە ئیتر ناڕەحەتی و ناخۆشییەکانم لەسەر ھەڵگیرا و کاتی بەسەرچوو، وە جارێکی تریش تووشم نابێتەوە و سوپاس و شوکری خوای لەسەر ناکات، بێگومان بەو حاڵەی زۆر خۆشحاڵە و شانازی دەکات، وە بەو ناز و نیعمەتانەی کە خوا پێی داوە خۆی زۆر بەسەر خەڵکیدا ھەڵدەکێشێت.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
إِلَّا ٱلَّذِينَ صَبَرُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُم مَّغۡفِرَةٞ وَأَجۡرٞ كَبِيرٞ
ئەو کەسانە نەبێت کە ئارامگرن لەسەر ناخۆشی و ناڕەحەتییەکان، وە ئارامگرن لەسەر ئەنجامدانی تاعەت و گوێڕایەڵی و دوور كەوتنەوە لە سەرپێچییەکانی خوا، وە کاروکردەوەی چاکە دەکەن، ئەوانە حاڵێکی تریان ھەیە، ھەرگیز نائومێدی ڕوویان تێ ناکات، وە ناشکوری ناکەن لەبەرامبەر ناز و نیعمەتەکانی خوا، وە خۆیان ھەڵناکێشن بەسەر خەڵکیدا، ئەوانەی ئەمە سیفات و خوو ڕەوشتیانە پەروەردگار لە گوناھەکانیان خۆش دەبێت ، وە پاداشتی زۆر گەورەشیان بۆ ھەیە لە ڕۆژی دواییدا.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
فَلَعَلَّكَ تَارِكُۢ بَعۡضَ مَا يُوحَىٰٓ إِلَيۡكَ وَضَآئِقُۢ بِهِۦ صَدۡرُكَ أَن يَقُولُواْ لَوۡلَآ أُنزِلَ عَلَيۡهِ كَنزٌ أَوۡ جَآءَ مَعَهُۥ مَلَكٌۚ إِنَّمَآ أَنتَ نَذِيرٞۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ وَكِيلٌ
ئەی پێغەمبەر لەوانەیە لەبەر ئەو بێباوەڕی و سەرسەختیەیان خەریکە دەست ھەڵگریت لە گەیاندنی ھەندێک لەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردوویت، لەو شتانەی کە لەسەریان قورس و گرانە ئەنجامی بدەن، وە یان دڵت پێی تەنگ و ناڕەحەت بێت لە ترسی ئەوەی نەوەک ئەوان باوەڕت پێ نەھێنن، کاتێک ئەوان بە تۆ دەڵێن: ئەگەر ڕاستە ئەو پێغەمبەری خوایە بۆچی گەنجینە و سەروەت و سامانێکی زۆری بۆ دانەبەزێنرا، یان بۆچی فریشتەیەکی لەگەڵدا ڕەوانە نەکرا تاوەکو ڕاستیەتی بسەلمێنێت؟ جا بۆیە لەبەر ھیچ شتێک لەمانە دەست ھەڵنەگریت لەوەی خوای گەورە وەحی و نیگای بۆ کردویت و بە قسەی ئەوانە خەفەت مەخۆ، چونکە تۆ تەنھا ترسێنەری ئەوانیت بە سزای خوا، ھەرچی شتێک خوای گەورە فەرمانی پێ کردویت بیگەیەنە بە خەڵکی، وە تۆ لەسەرت نییە ئەوەی ئەوان داوای دەکەن لە بەڵگە و موعجیزە بۆیان بکەیت، وە خوای گەورە خۆی ئاگادار و پارێزەری ھەموو شتێکە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• سعة علم الله تعالى وتكفله بأرزاق مخلوقاته من إنسان وحيوان وغيرهما.
فراوانی عیلم و زانستی خوای گەورە، وە خستنە ئەستۆی خۆی بەوەی ڕزق و ڕۆزی تەواوی دروستکراوەکانی لە مرۆڤ و ئاژەڵەکان و غەیری ئەوانیش دابین دەکات.

• بيان علة الخلق؛ وهي اختبار العباد بامتثال أوامر الله واجتناب نواهيه.
ڕوونکردنەوەی ھۆکاری ھێنانەدی دروستکراوەکانی خوای گەورە : کە ئەویش تاقیکردنەوەی بەندەکانیەتی بەوەی فەرمانەکانی بەجێ بھێنن و دوور بکەونەوە لەو شتانەی ڕێگری کردووە لێیان.

• لا ينبغي الاغترار بإمهال الله تعالى لأهل معصيته، فإنه قد يأخذهم فجأة وهم لا يشعرون.
نابێت کەسانی سەرکەش و گوناھبار و بێباوەڕ لە خۆیان بایی ببن بەوەی خوای گەورە مۆڵەتی داون و جارێک سزایان نادات، چونکە پێدەچێت لەپر بەبێ ئەوەی بە خۆیان بزانن خوا بیانگرێت و دووچاری سزای سەختی دونیایان بکات.

• بيان حال الإنسان في حالتي السعة والشدة، ومدح موقف المؤمن المتمثل في الصبر والشكر.
ڕوونکردنەوەی حاڵی مرۆڤەکان لە ھەردوو حاڵەتی فراوانی ڕزق و ڕۆزی و حاڵەتی ناڕەحەتی و قات و قڕی، وە ستایشی ھەڵوێستی ئەو باوەڕدارانەی کە ئارامگرن و شوکرو سوپاسی خوا دەکەن لە ھەموو کاتێکدا.

أَمۡ يَقُولُونَ ٱفۡتَرَىٰهُۖ قُلۡ فَأۡتُواْ بِعَشۡرِ سُوَرٖ مِّثۡلِهِۦ مُفۡتَرَيَٰتٖ وَٱدۡعُواْ مَنِ ٱسۡتَطَعۡتُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
یان ئەو موشریک و بتپەرستانە دەڵێن: ئەم قورئانە وەحی و نیگا نییە لەلایەن خواوە ھاتبێت، بەڵکو موحەممەد خۆی ھەڵیبەستووە، جا - ئەی پێغەمبەر - تۆیش دەمکوتیان بکە و پێیان بڵێ: ئەگەر ڕاست دەکەن دەسا ئێوەیش دە سورەتی ھاوشێوەی قورئان ھەڵبەستن کە گومان دەبەن ھەڵبەسترابێت، وە ھەرکەسیشتان دەوێت جگە خوای گەورە بانگی بکەن تاوەکو ھاوکاریتان بکەن بۆ ئەو مەبەستە ئەگەر ڕاست دەکەن لە بانگەشەکەتان گوایە قورئان ھەڵبەستراوی موحەممەدە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
فَإِلَّمۡ يَسۡتَجِيبُواْ لَكُمۡ فَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّمَآ أُنزِلَ بِعِلۡمِ ٱللَّهِ وَأَن لَّآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ فَهَلۡ أَنتُم مُّسۡلِمُونَ
ئەگەر ھاتوو ئەو بێباوەڕانە وەڵامیان نەدایتەوە و نەیانتوانی دە سورەتی ھاوشێوەی قورئان بھێنن، ئەوا - ئەی باوەڕدارینە - بزانن و یەقینتان ھەبێت کە بێگومان قورئان بە ئاگاداری و زانینی خوای گەورە ناردراوەتە خوارەوە و ھەڵبەستراوی دەستی کەس نییە، وە بزانن کە ھیچ پەرستراوێکی بە ھەق نییە جگە لە اللە، دەی ئایا ئیتر دوای ئەم ھەمووە بەڵگە ڕوون و ئاشکرایە ملکەچی فەرمانەکانی خوا دەبن ؟
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
مَن كَانَ يُرِيدُ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا وَزِينَتَهَا نُوَفِّ إِلَيۡهِمۡ أَعۡمَٰلَهُمۡ فِيهَا وَهُمۡ فِيهَا لَا يُبۡخَسُونَ
ھەرکەسێک بە کاروکردەوەکانی ژیانی دونیا و خۆشییە بڕاوەکانی دەوێت، وە پاشەڕۆژی پشتگوێ دەخات و نایەوێت، ئەوا پاداشتی کاروکردوەکانیان ھەر لە دونیا دەدەینەوە تەندروستییان باش دەکەین، وە ئەمن و ئاسایشیان بۆ فەراھەم دەھێنین، وە ڕزق و ڕۆزییان زۆر دەکەین، وە ھیچ شتێکیشیان لە پاداشتی کردەوەکانیان لە دونیا لێ کەم ناکرێتەوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَيۡسَ لَهُمۡ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ إِلَّا ٱلنَّارُۖ وَحَبِطَ مَا صَنَعُواْ فِيهَا وَبَٰطِلٞ مَّا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ
ئەوانەی خوا بەو شێوەیە وەسفی کردن کە مەبەستیان تەنھا خۆشی و ناز و نیعمەتەکانی دونیایە و دواڕۆژیان پشتگوی دەخەن، لە ڕۆژی قیامەتدا جگە لە ئاگری دۆزەخ کە دەچنە ناویەوە ھیچ شتێکی تریان بۆ نییە، چونکە دونیاویست بوون و پاشەڕۆژیان پشتگوێ خستبوو، وە ئەگەر ھەر چاکەیەکیشیان لە دونیا کردبێت ئەوا ھەمووی بەتاڵ و پوچ دەبێتەوە، چونکە باوەڕیان نەبووە و نیەت و مەبەستێکی دروست و باشیش لەپشت کارەکانیانەوە نەبووە، چونکە ئەوان مەبەستیان ڕەزامەندی خوا و ڕۆژی دوایی نەبووە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
أَفَمَن كَانَ عَلَىٰ بَيِّنَةٖ مِّن رَّبِّهِۦ وَيَتۡلُوهُ شَاهِدٞ مِّنۡهُ وَمِن قَبۡلِهِۦ كِتَٰبُ مُوسَىٰٓ إِمَامٗا وَرَحۡمَةًۚ أُوْلَٰٓئِكَ يُؤۡمِنُونَ بِهِۦۚ وَمَن يَكۡفُرۡ بِهِۦ مِنَ ٱلۡأَحۡزَابِ فَٱلنَّارُ مَوۡعِدُهُۥۚ فَلَا تَكُ فِي مِرۡيَةٖ مِّنۡهُۚ إِنَّهُ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّكَ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يُؤۡمِنُونَ
موحەممەد (صلی اللە علیە و سلم) کە بەڵگەی ڕوون و ئاشکرای لە لایەن خوای گەورەوە پێیە و ھەر لەلایەن ئەویشەوە شایەتێک کە جوبرەئیلە ھەبێت و قورئانی بۆ بخوێنێتەوە، وە لەپێش قورئانیش تەوراتەکەی موسا (سەلامی خوای لێ بێت) کە پێشەوا و ڕەحمەت بوو بۆ بەنو ئیسرائیل شایەتی لەسەر ڕاستی دابێت، ئەم جۆرە کەسانە کە مەبەست پێی پێغەمبەری ئیسلام و باوەڕدارانی ھاوەڵانیەتی یەکسان نین لەگەڵ ئەو بێباوەڕانەی کە لە گومڕاییدا ڕۆچوون، ئەوانە باوەڕیان بە قورئانی پیرۆز ھەیە و باوەڕیان بە موحەممەد هەیە كە قورئانی بەسەردا دابەزیوە، ھەرکەسێکیش لە گەل و نەتەوە ئاینزاکانی تر باوەڕیان پێی نەبێت، ئەوا بێگومان ئاگری دۆزەخ لە ڕۆژی قیامەتدا جێگایانە، - ئەی پێغەمبەر - تۆ ھیچ گومان و دوودڵیت لە قورئان و ئەو بەڵێنانەیش نەبێت کە داونی، بێگومان ھەر ھەموویان ھەق و ڕاستین و دێنە دی، بەڵام زۆربەی خەڵکی لەگەڵ بوونی ئەو ھەمووە بەڵگە ڕوون و ئاشکرایانە باوەڕ ناھێنن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّنِ ٱفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًاۚ أُوْلَٰٓئِكَ يُعۡرَضُونَ عَلَىٰ رَبِّهِمۡ وَيَقُولُ ٱلۡأَشۡهَٰدُ هَٰٓؤُلَآءِ ٱلَّذِينَ كَذَبُواْ عَلَىٰ رَبِّهِمۡۚ أَلَا لَعۡنَةُ ٱللَّهِ عَلَى ٱلظَّٰلِمِينَ
ھیچ کەسێک ھێندەی ئەو کەسە ستەمکارتر نییە کە درۆ ھەڵدەبەستێت بۆ خوای گەورە، بەوەی ھاوەڵی بۆ دادەنێت یان منداڵی بۆ بڕیار دەدات، ئەوانەی کە درۆ بۆ خوا ھەڵدەبەستن لە ڕۆژی قیامەتدا ڕووبەڕووی خوای گەورە دەکرێنەوە تاوەکو لەسەر ھەموو کردەوەکانیان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، ئەو ساتە شاھیدگەلێک زۆر لە فریشتە و پێغەمبەران لە ڕۆژی دوایی شاھیدیان لەسەر دەدەن و دەڵێن: ئەوانە ئەوانە بوون کە درۆیان بۆ خوای گەورە ھەڵبەست، ئەوانە ئەوانە بوون کە ھاوەڵ و منداڵیان بۆ خوا بڕیاردا، دەی ئیتر ئەوانەی کە ستەمیان لە خۆیان کرد و درۆیان بۆ خوا ھەڵبەست لە ڕەحمی خوای گەورە بە دوور بن و نەفرینی ئەویان لێ بێت.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ٱلَّذِينَ يَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَيَبۡغُونَهَا عِوَجٗا وَهُم بِٱلۡأٓخِرَةِ هُمۡ كَٰفِرُونَ
ئەوانەی کە ڕێگای ڕاستی خوای گەورە لە خەڵکی دەبەستن، وە وەسفی ئاینەکەی خوا دەکەن بەوەی ئاینێکی خوار و خێچە تاوەکو خەڵکی لێ دوور بخەنەوە و کەس شوێنی نەکەوێت، ئەوانە باوەڕیان نییە بە زیندووبونەوەی دوای مردن و ئینکاری لێ دەکەن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• تحدي الله تعالى للمشركين بالإتيان بعشر سور من مثل القرآن، وبيان عجزهم عن الإتيان بذلك.
خوای گەورە دەمکوتی بتپەرست و موشریکەکان دەکات بەوەی بتوانن دە سورەتی ھاوشێوەی قورئان بھێنن، لەگەڵ ئەوەشدا باسی ئەوە دەکات کە بەھیچ شێوەیەک ناتوانن شتی وابکەن.

• إذا أُعْطِي الكافر مبتغاه من الدنيا فليس له في الآخرة إلّا النار.
ئەگەر ھاتوو لە دونیا خوای گەورە ئەوەی بێباوەڕان دەیانەوێت پێی دان، ئیتر لە ڕۆژی دوایی ھیچیان بۆ نییە تەنها ئاگر نەبێت.

• عظم ظلم من يفتري على الله الكذب وعظم عقابه يوم القيامة.
گەورەیی ستەمی درۆ ھەڵبەستن بۆ خوای گەورە، وە گەورەیی تۆڵەکەیشی لە ڕۆژی قیامەتدا.

أُوْلَٰٓئِكَ لَمۡ يَكُونُواْ مُعۡجِزِينَ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَمَا كَانَ لَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِنۡ أَوۡلِيَآءَۘ يُضَٰعَفُ لَهُمُ ٱلۡعَذَابُۚ مَا كَانُواْ يَسۡتَطِيعُونَ ٱلسَّمۡعَ وَمَا كَانُواْ يُبۡصِرُونَ
ئەوانەی ئەوە سیفاتیانە ھەرگیز ناتوانن لەسەر زەوی لە دەستی سزای خوا ھەڵبێن ئەگەر دابەزییە سەریان، وە جگە لە خوای گەورە ھیچ دۆست و پشتیوانێکی تریان نییە کە ڕزگاریان کات لە سزای خوای گەورە، لە ڕۆژی قیامەتیشدا بە ھۆی ئەوەی خۆیان و کەسانی تریشیان لە ڕێگای خوا لادا سزای چەند قاتیان بۆ ھەیە، چونکە لە دونیادا ھێندە کینە لە دڵ بوون نەیاندەتوانی وشەی ھەق و ڕاستی ببیستن لەبەر ئەوەی لە ئاست بیستنی ھەقدا خۆیان کەڕ دەکرد، وە نەیاندەتوانی بەڵگە و نیشانەکانی خوایش لە گەردوندا ببینن، بینینێک کە سوودی ھەبێت بۆیان، چونکە خۆیان کوێر کردبوو لە ئاست بینینی ھەق و پشتیان ھەڵکردبوو لێی.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ وَضَلَّ عَنۡهُم مَّا كَانُواْ يَفۡتَرُونَ
ئەوانەی ئەوە سیفاتیانە خۆیان زایە کرد چونکە خۆیان ئەو کارەیان ھەڵبژارد کە ببێتە ھۆی تیاچوونیان ئەویش ئەوە بوو شەریک و ھاوەڵیان بۆ خوا بڕیاردا، ئەو بت و دارانەیش کە بەدرۆ و دەلەسە کردبوونیان بە خوا و دەیانپەرستن ھەر ھەموویان لێ بزر بوون و نەھاتن بەدەمیانەوە و ھیچ کەڵک و سوودێکیان بۆیان نەبوو.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
لَا جَرَمَ أَنَّهُمۡ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ هُمُ ٱلۡأَخۡسَرُونَ
بەڕاستی لە ڕۆژی قیامەتدا زەرەرمەندی ڕاستەقینە ئەم کەسانەن، چونکە باوەڕیان گۆڕیەوە بە کوفر و بێباوەڕی، وە ژیانی دونیایان ھەڵبژارد بەسەر ژیانی دواڕۆژدا، وە ڕەحمەت و میھرەبانی خوایان گۆڕیەوە بەسزای سەختی خوا.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَأَخۡبَتُوٓاْ إِلَىٰ رَبِّهِمۡ أُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلۡجَنَّةِۖ هُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ
بێگومان ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە بە خوا و بە پێغەمبەرەکانی، وە کاروکردەوەی چاکیان ئەنجامداوە، وە لە ئاست پەروەردگاریان دڵیان ترسا و گەردنکەچی بوون، ئەوانە ھاوەڵ و ئەهلی بەھەشتن و بە ھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
۞ مَثَلُ ٱلۡفَرِيقَيۡنِ كَٱلۡأَعۡمَىٰ وَٱلۡأَصَمِّ وَٱلۡبَصِيرِ وَٱلسَّمِيعِۚ هَلۡ يَسۡتَوِيَانِ مَثَلًاۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ
نموونەی ئەم دوو دەستەیە، باوەڕداران و بێباوەڕان، وەک کویرێک وایە ھیچ شتێک نابینێت، وە وەک لاڵێک وایە کە ھیچ شتێک نابیستێ، وە ئەمانە نموونەی دەستەی بێباوەڕانن کە ھەق نابیستن تا شوێنی بکەون و ھدایەتی پێ وەربگرن، وە ھەقیشی پێ نابینن کە سوودی ھەبێت بۆیان، وە نموونەی ئەو کەسەی کە دەبیستێ و دەبینێت، وەک نموونەی باوەڕدارانە کە ھەق و ڕاستی دەبیستن و دەبینن، ئایا ئەم دوو دەستەیە وەک یەک وان و یەکسانن؟! ھەرگیز وەک یەک نین و یەکسان نین، ئایا ئیتر بۆ بیرناکەنەوە و پەند و ئامۆژگاری وەرناگرن بەوەی ئەم دوو دەستەیە وەک یەک نین لای خوای گەورە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوۡمِهِۦٓ إِنِّي لَكُمۡ نَذِيرٞ مُّبِينٌ
نوح پێغەمبەرمان (سەلامی خوای لێ بێت) ڕەوانە کرد بۆ لای گەلەکەی پێی فەرموون: ئەی گەلەکەم بێگومان من ترسێنەرتانم بە سزای سەختی خوا، وە ئەوەیشی پێم ڕاگەیەنراوە بۆتانی ڕوون دەکەمەوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
أَن لَّا تَعۡبُدُوٓاْ إِلَّا ٱللَّهَۖ إِنِّيٓ أَخَافُ عَلَيۡكُمۡ عَذَابَ يَوۡمٍ أَلِيمٖ
وە بانگتان دەکەم بۆ پەرستنی خوای گەورە بە تاک و تەنھایی، جگە لە ئەو ھیچ شتێکی تر مەپەرستن، بێگومان من دەترسێم لە سزای ڕۆژێکی بە ئازار بۆتان.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
فَقَالَ ٱلۡمَلَأُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِن قَوۡمِهِۦ مَا نَرَىٰكَ إِلَّا بَشَرٗا مِّثۡلَنَا وَمَا نَرَىٰكَ ٱتَّبَعَكَ إِلَّا ٱلَّذِينَ هُمۡ أَرَاذِلُنَا بَادِيَ ٱلرَّأۡيِ وَمَا نَرَىٰ لَكُمۡ عَلَيۡنَا مِن فَضۡلِۭ بَلۡ نَظُنُّكُمۡ كَٰذِبِينَ
ئەوە بوو دەسەڵاتدار و ناودارەکانی گەلەکەی نوح ئەوانەی بێباوەڕ بوون پێیان وت: ئێمە ھەرگیز وەڵامی بانگەوازەکەی تۆ نادەینەوە، چونکە تۆ ھیچ شتێکت لە ئێمە زیاتر نییە، تۆیش وەک ئێمە تەنھا ھەر مرۆڤێکیت، وە نایشبینین ھیچ کەسێک شوێن تۆ کەوتبێت ھەژار و نەدار و کەم بایەخەکانی ناو خۆمان نەبێت، وە نابینین ھیچ زیادەیەکتان بەسەرمانەوە ھەبێت لە ماڵ و سامان و پلەو پایە تاشیاوی ئەوەبن شوێنتان بکەوین، نەک ھەر ھێندە بەڵکو وایش دەزانین کە درۆزن بن لەوەی خەڵکی بۆ بانگ دەکەن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
قَالَ يَٰقَوۡمِ أَرَءَيۡتُمۡ إِن كُنتُ عَلَىٰ بَيِّنَةٖ مِّن رَّبِّي وَءَاتَىٰنِي رَحۡمَةٗ مِّنۡ عِندِهِۦ فَعُمِّيَتۡ عَلَيۡكُمۡ أَنُلۡزِمُكُمُوهَا وَأَنتُمۡ لَهَا كَٰرِهُونَ
نوحیش (سەلامی خوای لێ بێت) پێی فەرموون: ئەی گەلەکەم ئەگەر بینیتان من بەڵگە و نیشانەی ئاشکرا و بەھێزم پێیە لەلایەن خوای گەورەوە کە بەڵگە بێت لەسەر ڕاستگۆیی من، وە واتان لێ بکات باوەڕم پێ بکەن و بە ڕاستم بزانن، وە ھەر خوای گەورە ڕەحمەت و میھرەبانی خۆی کە پێغەمبەرایەتییە پێی بەخشیوم، وە لەبەر نەزانینی خۆتان لاتان ڕوون نییە، ئایا ئیتر من زۆرتان لێ بکەم کە باوەڕی پێ بھێنن؟وە بە زۆر بیخەمە دڵتانەوە؟! بێگومان ئێمە ناتوانین ئەوە بکەین، بەڵکو ئەوەی کە تەوفیقی بەندەکانی دەدات بۆ باوەڕھێنان تەنھا خوای گەورە و میھرەبانە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• الكافر لا ينتفع بسمعه وبصره انتفاعًا يقود للإيمان، فهما كالمُنْتَفِيَين عنه بخلاف المؤمن.
بێباوەڕ سوود لەچاو و گوێیەکانی نابینێت، سودێک کە کەمەندکێشی بکات بۆ باوەڕھێنان بەخوای گەورە، ئەگەر چاو و گوێیەک ئەوە نەکەن وەک ئەوە وایە ھەر نەبن، بەپێچەوانەی مرۆڤی باوەڕدارەوە کە ھەقیان پێ دەبینێ و دەبیستێ.

• سُنَّة الله في أتباع الرسل أنهم الفقراء والضعفاء لخلوِّهم من الكِبْر، وخُصُومهم الأشراف والرؤساء.
سوننەتی خوای گەورە وایە ھەمیشە شوێنکەوتوانی پێغەمبەران کەسانی ھەژار و نەدار و لاوازەکان بوون، چونکە فیز و خۆبەزل زانینیان نەبووە، وە ھەمیشە کەسانی دەسەڵاتدار و خاوەن پلە و پایەکان دژایەتیان کردوون.

• تكبُّر الأشراف والرؤساء واحتقارهم لمن دونهم في غالب الأحيان.
ئەم ئایەتانە ئەوە روون دەکەنەوە کە دەسەڵاتدار و خاوەن پلە و پایەکان زۆربەی جارەکان خۆیان بەسەر خەڵکی ئاسایی و ھەژار و نەداردا ھەڵکیشاوە و سوکایەتیان پێ کردوون و بەکەمیان زانیون.

وَيَٰقَوۡمِ لَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مَالًاۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِۚ وَمَآ أَنَا۠ بِطَارِدِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْۚ إِنَّهُم مُّلَٰقُواْ رَبِّهِمۡ وَلَٰكِنِّيٓ أَرَىٰكُمۡ قَوۡمٗا تَجۡهَلُونَ
ئەی گەلەکەم لەبەرامبەر گەیاندنی پەیامەکەی خوای گەورە داوای ماڵ و سامانتان لێ ناکەم، بەڵکو پاداشتی من لای خوای گەورەیە، وە ھەرگیز باوەڕدارانی ھەژاریش لە کۆر و مەجلیسی خۆم لەسەر داوای ئێوە دوور ناخەمەوە، بێگومان ئەوان ڕۆژی قیامەت ئەگەن بە پەروەردگاری خۆیان و پاداشتیان ئەداتەوە لەسەر باوەڕیان، بەڵام لە ڕاستیدا من وادەبینم کە ئێوە گەلێکن لە ھەقیقەت و ڕاستی ئەم بانگەوازە تێناگەن، کاتێک داوا دەکەن باوەڕدارە ھەژارەکان دەربکرێن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَيَٰقَوۡمِ مَن يَنصُرُنِي مِنَ ٱللَّهِ إِن طَرَدتُّهُمۡۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ
ئەی گەلەکەم ، ئەگەر من ئەو ھەژارە باوەڕدارانە بە ناھەق و بێ گوناھـ دەربکەم کێ ھەیە لە سزای خوای گەورە بمپارێزێت؟ ئیتر بۆچی بیرناکەنەوە، وە ھەوڵ و کۆشش بۆ شتێک بکەن کە باشتر و بەسوودتر بێت بۆتان؟
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَلَآ أَقُولُ لَكُمۡ عِندِي خَزَآئِنُ ٱللَّهِ وَلَآ أَعۡلَمُ ٱلۡغَيۡبَ وَلَآ أَقُولُ إِنِّي مَلَكٞ وَلَآ أَقُولُ لِلَّذِينَ تَزۡدَرِيٓ أَعۡيُنُكُمۡ لَن يُؤۡتِيَهُمُ ٱللَّهُ خَيۡرًاۖ ٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِمَا فِيٓ أَنفُسِهِمۡ إِنِّيٓ إِذٗا لَّمِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ
- ئەی گەلەکەم - من پێم نەوتون: کە خەزێنە و گەنجینەکانی خوای گەورە لای منە کە ڕزق و ڕۆزی ئەوی تێدایە، ئەگەر باوەڕتان ھێنا پێتانی دەدەم، وە یان من ئاگاداری شتە نھێنی و غەیبیەکانم، وە پێم نەوتون: کە من فریشتەی خوام، بەڵکو منیش مرۆڤم وەكو ئێوە، وە ناڵێم بەو ھەژارانەی کە ئێوە بە سووک و کەم نرخ سەیریان دەکەن: کە خوای گەورە ھەرگیز خێر و چاکەیان لەگەڵ ناکات و سەرکەوتوو نابن و ڕێنمونیان ناکات، خوای گەورە ئاگادارە بە نیەت و حاڵیان، ئەگەر ھاتوو من ئەوەم کرد ئەوە بەڕاستی من لەو ستەمکارانەم کە شایانی سزای خوای گەورەن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
قَالُواْ يَٰنُوحُ قَدۡ جَٰدَلۡتَنَا فَأَكۡثَرۡتَ جِدَٰلَنَا فَأۡتِنَا بِمَا تَعِدُنَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ
بە سەرسەختی و فیز و خۆبەزل زانینێکەوە وتیان: ئەی نوح، بەڕاستی شەڕە قسە و دەمەقاڵێی زۆرت لەگەڵ کردین، دەی ئیتر بەسە ئەوەی ھەڕەشەمان پێی دەکەیت لێی لە سزای خوا بۆمانی بھێنە ئەگەر تۆ لەڕاستگۆیانیت.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
قَالَ إِنَّمَا يَأۡتِيكُم بِهِ ٱللَّهُ إِن شَآءَ وَمَآ أَنتُم بِمُعۡجِزِينَ
نوحیش (سەلامی خوای لێ بێت) لە وەڵامیاندا فەرمووی: من سزاتان بۆ ناھێنم بەڵکو ئەوە خوای گەورەیە ئەگەر بیەوێت سزاتان بۆ دەھێنێت، کە خوا سزایشی بۆ ھێنان ناتوانن بەرھەڵستی بکەن و لێی قوتار ببن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَلَا يَنفَعُكُمۡ نُصۡحِيٓ إِنۡ أَرَدتُّ أَنۡ أَنصَحَ لَكُمۡ إِن كَانَ ٱللَّهُ يُرِيدُ أَن يُغۡوِيَكُمۡۚ هُوَ رَبُّكُمۡ وَإِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ
ئامۆژگاری و بیر خستنەوەی من ھیچ سودێکتان پێ ناگەیەنێت، ئەگەر خوای گەورە ویستی وابێت کە گومڕاتان بکات و ڕێگای ڕاست نەگرنە بەر، وە لەسەر ھیدایەت و ڕێنمونی بە ھۆی سەرکەشی و عینادی خۆتانەوە لاتان بدات، ھەر ئەو پەروەردگارتانە و فەرمانی ئێوە بەدەستی ئەوە، ئەگەر بیەوێت گۆمڕاتان دەکات، وە لەڕۆژی قیامەتیشدا ھەر بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە، وە تۆڵەی کاروکردەوە خراپەکانیشتان لێ دەسێنێتەوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
أَمۡ يَقُولُونَ ٱفۡتَرَىٰهُۖ قُلۡ إِنِ ٱفۡتَرَيۡتُهُۥ فَعَلَيَّ إِجۡرَامِي وَأَنَا۠ بَرِيٓءٞ مِّمَّا تُجۡرِمُونَ
ھۆکاری بێباوەڕی گەلەکەی نوح ئەوە بوو واگومانیان دەبرد کە نوح ئەو ئاینەی کە ھێناویەتی خۆی ھەڵیبەستووە بۆ خوای گەورە، جا - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: ئەگەر من خۆم ئەو ئاینەم ھەڵبەستووە بۆ خوای گەورە ئەوا گوناھ و تۆڵەی تەنھا بۆ خومە، وە منیش درۆ و دەلەسە و بێباوەڕی ئێوە ناگرمە ئەستۆی خۆم، وە بەریم لە ھەموو تاوان و گوناھێکتان.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَأُوحِيَ إِلَىٰ نُوحٍ أَنَّهُۥ لَن يُؤۡمِنَ مِن قَوۡمِكَ إِلَّا مَن قَدۡ ءَامَنَ فَلَا تَبۡتَئِسۡ بِمَا كَانُواْ يَفۡعَلُونَ
خوای گەورە وەحی و نیگای کرد بۆ نوح و پێی ڕاگەیاند: - ئەی نوح - ئیتر جگە لەوانەی کە باوەڕیان پێ ھێناویت ھیچ کەسێکی تر باوەڕ ناھێنێت، وە ھیچ خەفەت مەخۆ و دڵگران مەبە لەو کارانەی ئەنجامی دەدەن لە بەدرۆخستنەوە و گاڵتە پێ کردنت لەو ماوە دوور و درێژەی بانگت کردن بۆ لای خوا.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَٱصۡنَعِ ٱلۡفُلۡكَ بِأَعۡيُنِنَا وَوَحۡيِنَا وَلَا تُخَٰطِبۡنِي فِي ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓاْ إِنَّهُم مُّغۡرَقُونَ
کەوابوو بە بەرچاوی خۆمانەوە و بەچاودێری ئێمە و پارێزگاریمان، وە بە وەحی و فەرمانی ئێمە کە فێرت دەکەین چۆن دروستی بکەیت کەشتیەک دروست بکە، بەڵام لێم مەپاڕێرەوە و داوای ئەوەم لێ مەکە کە مۆڵەتی ئەوانە بدەم بە کوفر و بێباوەڕی ستەمیان لە خۆیان کردووە، چونکە بێگومان ئەوانە بڕیار دراوە کە دەبێت ھەر نوقم ببن لە ناو لافاو و تۆفانەکەدا، وەک تۆڵەی سووربوونیان لەسەر کوفر و بێباوەڕی.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• عفة الداعية إلى الله وأنه يرجو منه الثواب وحده.
پاکێتی بانگخوازانی ڕێگای خوا، کە ئەوان ئومێد و رەجای پاداشت ھەر لە خوای خۆیان دەکەن.

• حرمة طرد فقراء المؤمنين، ووجوب إكرامهم واحترامهم.
حەرامی و نادروستی دەرکردنی ھەژارانی باوەڕدار، وە پێویستە ڕێزیان لێ بگیرێت و پاداشت بدرێنەوە نەک سوکایەتیان پێ بکرێت.

• استئثار الله تعالى وحده بعلم الغيب.
تەنھا خوای گەورە ئاگادار و شارەزای زانستی غەیب و شتە نادیارەکانە.

• مشروعية جدال الكفار ومناظرتهم.
دروستی و مەشروعیەتی دەمەقاڵی و گفتۆگۆکردن و ڕووبەڕوبونەوەی بێباوەڕان.

وَيَصۡنَعُ ٱلۡفُلۡكَ وَكُلَّمَا مَرَّ عَلَيۡهِ مَلَأٞ مِّن قَوۡمِهِۦ سَخِرُواْ مِنۡهُۚ قَالَ إِن تَسۡخَرُواْ مِنَّا فَإِنَّا نَسۡخَرُ مِنكُمۡ كَمَا تَسۡخَرُونَ
نوح (سەلامی خوای لێ بێت) فەرمانی پەروەردگاری بەجێھێنا، وە دەستی كرد بە دروستکردنی کەشتییەکەو بەردەوام بوو لەسەری، ھەرکاتێکیش کە گەورە و ناودارانی گەلەکەی تێپەڕ دەبوون بەلایدا گاڵتەیان پێدەکرد، چونکە دەیانبینی نوح لەسەر زەویەکی وشکی کاکی بەکاکی نە ڕووبار و نە ئاوی لێیە خەریکی کەشتی دروستکردنە، جا ھەرکاتێکیش گاڵتەکانی ئەوان دووبارە دەبوویەوە، نوح (سەلامی خوای لێ بێت) پێی دەوتن: ئەی ملھوڕینە ئەگەر ئێوە ئەمڕۆ کاتێک کە ئێمە کەشتی دروست دەکەین گاڵتەمان پێ دەکەن، ئێمەیش گاڵتە بە ئێوە دەکەین لەبەر نەزانی و کاڵفامی ئێوە کە نازانن سەرەنجامتان نوقم بوونە لە ئاودا.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
فَسَوۡفَ تَعۡلَمُونَ مَن يَأۡتِيهِ عَذَابٞ يُخۡزِيهِ وَيَحِلُّ عَلَيۡهِ عَذَابٞ مُّقِيمٌ
جا لەمەودا دەزانن کێ دووچاری سزا دەبێت لە دونیا و زەلیل و ڕسوای دەکات، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا سزایەکی ھەمیشەیی بێ بڕانەوە چاوەڕوانیەتی.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَ أَمۡرُنَا وَفَارَ ٱلتَّنُّورُ قُلۡنَا ٱحۡمِلۡ فِيهَا مِن كُلّٖ زَوۡجَيۡنِ ٱثۡنَيۡنِ وَأَهۡلَكَ إِلَّا مَن سَبَقَ عَلَيۡهِ ٱلۡقَوۡلُ وَمَنۡ ءَامَنَۚ وَمَآ ءَامَنَ مَعَهُۥٓ إِلَّا قَلِيلٞ
نوح (سەلامی خوای لێ بێت) لە دروستکردنی ئەو کەشتییە بویەوە کە پەروەردگاری فەرمانی بە دروستکردنی کردبوو، وە کاتێکیش کە فەرمانی ئێمە ھات کە دەبێت تیابچن، سەر زەوی ھەمووی ئاوی لێ ھەڵقوڵی تەنانەت لە ناو تەنوری نانکردنیشەوە ئاو ھەڵدەقوڵی، ئەویش وەک سەرەتای دەستپێکردنی لافاو و تۆفانەکە بوو ، ئەو کاتە وتمان بە نوح (سەلامی خوای لێ بێت) : لە ھەموو ئاژەڵ و گیانلەبەر و باڵندەیەکی سەر زەوی نێر و مێیەک لەگەڵ خۆت سواری کەشتییەکە بکە، وە کەسوکارەکەی خۆیشت سوار بکە جگە ئەوانەیان نەبێت کە فەرمانی خوایان بۆ دەرچووە کە دەبێت نوقمی ناو لافاو و تۆفانەکە ببن، چونکە ئەوانە باوەڕیان نەھێناوە، وە ھەرکەسێکیش لە گەلەکەت باوەڕی پێ ھێناویت لەگەڵ خۆت بیانبە ناو کەشتییەکەوە، وە بە درێژای ئەو ماوەیەشی کە بانگەوازی دەکردن بۆ لای خوا تەنھا کەسانێکی کەم لە گەڵیدا باوەڕیان ھێنا.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
۞ وَقَالَ ٱرۡكَبُواْ فِيهَا بِسۡمِ ٱللَّهِ مَجۡر۪ىٰهَا وَمُرۡسَىٰهَآۚ إِنَّ رَبِّي لَغَفُورٞ رَّحِيمٞ
نوح (سەلامی خوای لێ بێت) بە کەسوکار و ئەوانەی کە باوەڕیان ھێنابوو فەرمووی: بە ناوی خوای گەورە کەشتییەکە دەڕوات، وە ھەر بە ناوی خوایشەوە لەنگەر دەگرێت، بێگومان پەروەردگارم لێخۆشبوو تاوانی ئەو بەندانەیەتی کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای، وە زۆریش میھرەبانە بۆیان، وە یەکێک لە میھرەبانییەکانی ئەوەیە لە تیاچوون ڕزگاری کردن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَهِيَ تَجۡرِي بِهِمۡ فِي مَوۡجٖ كَٱلۡجِبَالِ وَنَادَىٰ نُوحٌ ٱبۡنَهُۥ وَكَانَ فِي مَعۡزِلٖ يَٰبُنَيَّ ٱرۡكَب مَّعَنَا وَلَا تَكُن مَّعَ ٱلۡكَٰفِرِينَ
کەشتییەکە بە خۆی و ئەوانەیشی ھەڵیگرتبوون لە خەڵکی و گیانلەبەرەکان بە ناو ئاوەکەدا ئەڕۆیشت و شەپۆلی ئاوەکەیش وەک شاخ ئەیدا بەسەریاندا، لەو کاتەدا سۆزی باوکایەتی نوح (سەلامی خوای لێ بێت) جوڵا بۆ کوڕە بێباوەڕەکەی کە لە شوێنێکی چەپەک بە تەنھا وەستا بوو، دوور لە باوک و گەلەکەی، ھاواری لێ کرد و پێی وت: ئەی کوڕی خۆم وەرە لەگەڵماندا سەربکەوە، تاوەکو رزگارت ببێت لە نوقم بوون، وە لە بێباوەڕان مەبە، تاوەکو وەک ئەوان نوقم نەبیت و تیا نەچیت.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
قَالَ سَـَٔاوِيٓ إِلَىٰ جَبَلٖ يَعۡصِمُنِي مِنَ ٱلۡمَآءِۚ قَالَ لَا عَاصِمَ ٱلۡيَوۡمَ مِنۡ أَمۡرِ ٱللَّهِ إِلَّا مَن رَّحِمَۚ وَحَالَ بَيۡنَهُمَا ٱلۡمَوۡجُ فَكَانَ مِنَ ٱلۡمُغۡرَقِينَ
لە وەڵامی باوکیدا کوڕەکەی نوح وتی: دەچمە سەر یەکێک لەو شاخە بەرزانە، ئەمپارێزێت لە لافاوکە و ئاو پێم ناگات، نوحیش پێی وت: ئەمڕۆ ھیچ کەسێک ناتوانێت لە سزای خوا و نوقم بوون لە لافاوەکەدا ڕزگاری ببێت جگە ئەوانە نەبێت کە خوای گەورە بە ڕەحم و میھرەبانی خۆی دەیەوێت ڕزگاریان بکات، لەوکاتەدا شەپۆلێک ھات و کەوتە نێوان نوح و کوڕە بێباوەڕەکەیەوە و لەیەکی جودا کردنەوە، ئەوە بوو کوڕەکەی نوحیش لەبەر بێباوەڕییەکەی بوو بە یەکێک لەوانەی لەناو لافاو و تۆفانەکەدا نوقم بوون.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَقِيلَ يَٰٓأَرۡضُ ٱبۡلَعِي مَآءَكِ وَيَٰسَمَآءُ أَقۡلِعِي وَغِيضَ ٱلۡمَآءُ وَقُضِيَ ٱلۡأَمۡرُ وَٱسۡتَوَتۡ عَلَى ٱلۡجُودِيِّۖ وَقِيلَ بُعۡدٗا لِّلۡقَوۡمِ ٱلظَّٰلِمِينَ
دوای ئەوەی لافاوەکە تەواو بوو خوای گەورە فەرمانی کرد بە زەوی و فەرمووی: ئەی زەوی ھەرچی ئاوی لافاوەکە ھەیە قوتی بدەرەوە، وە بە ئاسمانی فەرموو: ئەی ئاسمان بەسە ئیتر باران مەبارێنە، ئەوە بوو وردە وردە ئاوەکە کەمی کرد تاوەکو زەوی وشک بوویەوە، خوای گەورە بێباوەڕانی لەناوبرد، کەشتیەکەیش لەسەر شاخی جودی لەنگەری گرت، وە وترا: کەسانی ستەمکار و بەزێنەرەکانی سنوری خوا کە بێباوەڕ بوون ھەر دوور بن لە ڕەحم و بەزەیی خوای گەورە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَنَادَىٰ نُوحٞ رَّبَّهُۥ فَقَالَ رَبِّ إِنَّ ٱبۡنِي مِنۡ أَهۡلِي وَإِنَّ وَعۡدَكَ ٱلۡحَقُّ وَأَنتَ أَحۡكَمُ ٱلۡحَٰكِمِينَ
نوح (سەلامی خوای لێ بێت) بانگی لە پەروەردگاری کرد و پێی فەرموو: ئەی پەروەردگاری من بێگومان کوڕەکەم لە کەسوکاری من بوو، وە تۆ بەڵێنت پێدابووم کە ڕزگاریان دەکەیت، وە پەیمان و بەڵێنی تۆیش ڕاست و دروستە و ھەرگیز دواکەوتنی نییە، وە زاتی ھەق تەعالایش تۆیش لە ھەموو فەرمانڕەواکان دادپەروەرتر و زاناتری.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• بيان عادة المشركين في الاستهزاء والسخرية بالأنبياء وأتباعهم.
ڕوونکردنەوەی داب و نەریتی بتپەرست و موشریکەکان کە ھەمیشە خەریکی گاڵتە پێکردن بوون بە پێغەمبەران و شوێنکەوتوانیان.

• بيان سُنَّة الله في الناس وهي أن أكثرهم لا يؤمنون.
ڕوونکردنەوەی سوننەتی خوای گەورە لە بارەی خەڵکیەوە، ئەویش ئەوەیە کە زۆربەیان باوەڕ ناھێنن.

• لا ملجأ من الله إلا إليه، ولا عاصم من أمره إلا هو سبحانه.
ھیچ پەناگایەک جگە لە پەناگای خوای گەورە بوونی نییە، وە ھیچ کەسێکیش جگە لە ئەو ناتوانێت ھیچ کەس بپارێزێت.

قَالَ يَٰنُوحُ إِنَّهُۥ لَيۡسَ مِنۡ أَهۡلِكَۖ إِنَّهُۥ عَمَلٌ غَيۡرُ صَٰلِحٖۖ فَلَا تَسۡـَٔلۡنِ مَا لَيۡسَ لَكَ بِهِۦ عِلۡمٌۖ إِنِّيٓ أَعِظُكَ أَن تَكُونَ مِنَ ٱلۡجَٰهِلِينَ
خوای گەورە بە نوحی فەرموو: ئەی نوح، ئەو کوڕەت کە داوات لێکردم ڕزگاری ببێت، لەو کەسوکارەی تۆ نییە کە بەڵینم بە ڕزگار کردنیان دابوو، چونکە ئەو بێباوەڕ بوو، بەڕاستی ئەی نوح ئەم داوایەت کارێکی شیاو نەبوو بۆ تۆ، وە ناگونجێت لەگەڵ پلە و پایەی تۆدا، داوای شتێکم لێ مەکە کەزانیاریت نییە پێی، بێگومان من ھۆشداریت دەدەمێ کارێک نەکەیت بچیتە ڕیزی کەسانی نەفام و نەزانەوە و داوای شتێكم لێ بكەیت كە لەگەڵ زانیاری و حیكمەتی مندا ناگونجێت و جیاوازە .
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
قَالَ رَبِّ إِنِّيٓ أَعُوذُ بِكَ أَنۡ أَسۡـَٔلَكَ مَا لَيۡسَ لِي بِهِۦ عِلۡمٞۖ وَإِلَّا تَغۡفِرۡ لِي وَتَرۡحَمۡنِيٓ أَكُن مِّنَ ٱلۡخَٰسِرِينَ
نوحیش (سەلامی خوای لێ بێت) وتی: ئەی پەروەردگارم من پەنات پێدەگرم و خۆم بە تۆ دەپارێزم کە داوای شتێک بکەم بێ ئاگابم لێی و زانیاریم نەبێت پێی، ئەگەر بێتۆ تۆ لێم خۆش نەبیت و بە میھرەبانی خۆت ڕەحمم پێ نەکەیت ئەوا لە خەسارۆمەندان دەبم، ئەوانەی کە دواڕۆژی خۆیان زایە کرد.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
قِيلَ يَٰنُوحُ ٱهۡبِطۡ بِسَلَٰمٖ مِّنَّا وَبَرَكَٰتٍ عَلَيۡكَ وَعَلَىٰٓ أُمَمٖ مِّمَّن مَّعَكَۚ وَأُمَمٞ سَنُمَتِّعُهُمۡ ثُمَّ يَمَسُّهُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٞ
خوای گەورە فەرمووی بە نوح (سەلامی خوای لێ بێت) : ئەی نوح، بە ھێمنی و سەلامەتی و ئاسوودەیی لە کەشتییەکە وەرە خوارەوە، وە سەلام و بەرەکەت و ناز و نیعمەتی خۆم دەڕێژم بەسەر ئێوە و ئەو ئوممەتانەیشی کە لە نەوەی ئەو باوەڕدارانەی لە کەشتیەکە لە گەڵتا بوون، وە کەسانێکی تریش کە لە نەوەی ئەمانە کە دواتر بێباوەڕ ئەبن لە دونیادا بۆ ماوەیەک ئەیانژێنین، وە ھێندەیان پێ دەبەخشین کە ژیان و گوزەرانی خۆیانی پێ ببەنە سەر، بەڵام پاشان لە ڕۆژی دواییدا سزایەکی بە ئازاریان پێ دەچێژین.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
تِلۡكَ مِنۡ أَنۢبَآءِ ٱلۡغَيۡبِ نُوحِيهَآ إِلَيۡكَۖ مَا كُنتَ تَعۡلَمُهَآ أَنتَ وَلَا قَوۡمُكَ مِن قَبۡلِ هَٰذَاۖ فَٱصۡبِرۡۖ إِنَّ ٱلۡعَٰقِبَةَ لِلۡمُتَّقِينَ
- ئەی پێغەمبەر - چیرۆکی نوح (سەلامی خوای لێ بێت) کە بۆم باسکردیت بەسەرھات و بەشێکە لەو ھەواڵە نادیارانەی کە پێش ئەم وەحی و نیگایەی بۆت ھاتووە نە خۆت و نە گەلەکەیشت ئاگاداری نەبوون و نەتاندەزانی، دەی تۆیش ئارام بگرە لەسەر ئەزیەت و ئازار و بەدرۆخستنەوەی گەلەکەت ھەروەک چۆن نوح (سەلامی خوای لێ بێت) ئارامی گرت لەسەر ئەزیەت و ئازار و بەدرۆخستنەوەی گەلەکەی، بێگومان سەرکەوتن و پاشەڕۆژی ڕوناک بۆ ئەو کەسانەیە کەفەرمانەکانی خوای گەورە بەجێ دەھێنن و دوور دەکەونەوە لەڕێگرییەکانی.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَإِلَىٰ عَادٍ أَخَاهُمۡ هُودٗاۚ قَالَ يَٰقَوۡمِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنۡ إِلَٰهٍ غَيۡرُهُۥٓۖ إِنۡ أَنتُمۡ إِلَّا مُفۡتَرُونَ
بۆ لای گەلی عادیش ھودی برایانمان نارد (سەلامی خوای لێ بێت)، ھود وتی بە گەلەکەی : ئەی گەلەکەم تەنھا خوای گەورە (اللە) بپەرستن، وە ھیچ شەریک و ھاوەڵیشی بۆ دامەنێن، وە جگە لەو ھیچ پەرستراوێکی بە ھەقتان بۆ نییە، ئێوە ھەر درۆ و دەلەسە ھەڵدەبەستن لەوەی کە بانگەشەی بۆ دەکەن کە گوایە خوا (اللە) شەریک و ھاوەڵی ھەیە لە پەرستندا.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
يَٰقَوۡمِ لَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ أَجۡرًاۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَى ٱلَّذِي فَطَرَنِيٓۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ
ھود (سەلامی خوای لێ بێت) وتی: ئەی گەلەکەم من لە بەرامبەر ئەوەی خوای گەورە فەرمانی پیکردووم بە بانگەواز و گەیاندنی ئاینەکەی پێتان داوای پاداشت لە ئێوە ناکەم، پاداشتی من تەنھا لای ئەو خوایەیە کە دروستی کردووم، ئایا ئیتر بیرناکەنەوە و ژیر نابن و ئامادە نین بێن بەدەم بانگەواز و ئاینەکەی خواوە؟
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَيَٰقَوۡمِ ٱسۡتَغۡفِرُواْ رَبَّكُمۡ ثُمَّ تُوبُوٓاْ إِلَيۡهِ يُرۡسِلِ ٱلسَّمَآءَ عَلَيۡكُم مِّدۡرَارٗا وَيَزِدۡكُمۡ قُوَّةً إِلَىٰ قُوَّتِكُمۡ وَلَا تَتَوَلَّوۡاْ مُجۡرِمِينَ
ئەی گەلەکەم داوای لێخۆش بوون لە خوای گەورە بکەن، پاشان تەوبە بکەن لە گوناھەکانتان - گەورەترینیان ھاوەڵ بۆ خوا بڕیاردانە - و بگەڕێنەوە بۆ لای ئەو، ئەگەر واتان کرد ئەوا خوای گەورە بارانی بە خوڕتان بۆ دەبارێنێت، وە سەرەڕای ھێز و توانا و دەسەڵاتی خۆتان خوای گەورە زیاتر بەھێزتان دەکات و عیززەت و سەربەرزیتان پێ دەبەخشێت بە زۆر بوونی منداڵ و نەوە و سەروەت و سامان، وە پشت ھەڵمەکەن لەوەی بانگەوازتان دەکەم بۆ لای، ئەو کات دەچنە ڕیزی تاوانبارانەوە ئەگەر ھاتوو پشتان ھەڵکرد لێی، وە بێباوەڕ بوون بەخوا و ئەوەی بۆم ھێناون بە درۆتان زانی.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
قَالُواْ يَٰهُودُ مَا جِئۡتَنَا بِبَيِّنَةٖ وَمَا نَحۡنُ بِتَارِكِيٓ ءَالِهَتِنَا عَن قَوۡلِكَ وَمَا نَحۡنُ لَكَ بِمُؤۡمِنِينَ
گەلەکەی وتیان بە ھود: ئەی ھود بەڵگە و نیشانە گەلێکی ڕوون و ئاشکرای وات بۆ نەھێناوین تا باوەڕت پی بکەین، وە ئێمەیش لەبەر وتەی بەتاڵ و پڕوپوچی تۆ واز لەخوا و بتەکانمان ناھێنین، وە ھەرگیز باوەڕ بەوەیش ناکەین گوایە تۆ پێغەمبەر و ڕەوانەکراوی خوا بیت.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• لا يملك الأنبياء الشفاعة لمن كفر بالله حتى لو كانوا أبناءهم.
پێغەمبەران ناتوانن شەفاعەت و تکا بۆ کەسانی بێباوەڕ بکەن، تەنانەت ئەگەر کوڕ و نەوەی خۆشیان بن.

• عفة الداعية وتنزهه عما في أيدي الناس أقرب للقبول منه.
پاکی و نەزیھی و چاو لێ نەبوونی بانگخواز لەوەی کە لە دەستی خەڵکیدایە، وا دەکات قسە و گوفتارەکانی زیاتر جێگای قبوڵ بن لای خەڵکی.

• فضل الاستغفار والتوبة، وأنهما سبب إنزال المطر وزيادة الذرية والأموال.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر فەزڵ و گەورەیی ئیستغفار و داوای لێخۆش بوون و تەوبە و گەڕانەوە بۆ لای خوای گەورە، وە ئیستغفار و تەوبەکردن ھۆکاری بارینی باران و زۆر بوون و بەرەکەتی منداڵ و نەوە و سەروەت و سامانە.

إِن نَّقُولُ إِلَّا ٱعۡتَرَىٰكَ بَعۡضُ ءَالِهَتِنَا بِسُوٓءٖۗ قَالَ إِنِّيٓ أُشۡهِدُ ٱللَّهَ وَٱشۡهَدُوٓاْ أَنِّي بَرِيٓءٞ مِّمَّا تُشۡرِكُونَ
تەنھا ھەر ئەوەیش دەڵێین: ھەندێک لە خواکانمان کە تۆ ڕێگریمان لێ دەکەیت لە پەرستنیان شێتیان کردویت، ھودیش (سەلامی خوای لێ بێت) پێی وتن: من خوای گەورە دەکەم بە شاھید و ئێوەیش شاھید بن کە من بەریم لە پەرستنی ئەو خوایانە کە جگە لە خوای گەورە دەیانپەرستن، جگە لە خوای گەورە خۆتان و خواکانتان ئەوانەی کە وا دەزانن منیان شێت کردبێت چیتان لە دەست دێت بیکەن و درێغی مەکەن لە زیان پێ گەیاندنم، پاشانیش ھیچ مۆلەتم مەدەن و چاوەڕێ مەکەن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
مِن دُونِهِۦۖ فَكِيدُونِي جَمِيعٗا ثُمَّ لَا تُنظِرُونِ
تەنھا ھەر ئەوەیش دەڵێن: ھەندێک لەخواکانمان کەتۆ ڕێگریمان دەکەیت لەپەرستنیان شێتیان کردویت، ھودیش (سەلامی خوای لێ بێت) پێی ووتن: من خوای گەورە دەکەم بەشاھید وە ئێوەیش شاھید بن کەمن بەریم لەپەرستنی ئەو خوایانە کەجگە لەخوای گەورە دەیانپەرستن، جگە لەخوای گەورە خۆتان وخواکانتان ئەوانەی کە وادەزانن منیان شێت کردبێت چیتان لەدەست دێت بیکەن ودرێغی مەکەنلەزیان پێ گەیاندنم، پاشانیش ھیچ مۆلەتم مەدەن وچاوەڕێ مەکەن
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
إِنِّي تَوَكَّلۡتُ عَلَى ٱللَّهِ رَبِّي وَرَبِّكُمۚ مَّا مِن دَآبَّةٍ إِلَّا هُوَ ءَاخِذُۢ بِنَاصِيَتِهَآۚ إِنَّ رَبِّي عَلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ
بێگومان من تەنھا پشت و پەنام بە خوا بەستووە و ھەر ئەویش پشتیوانمە لە ھەموو کارێکمدا، تەنھا زاتی (اللە) یە پەروەردگاری من و ئێوەیشە، ئەوەش بزانن ھیچ گیانلەبەرێک نییە لەسەر ڕووی زەوی ئیللا ملکەچ و فەرمانبەرداری خوای گەورەیە و لەژێر موڵک و دەسەڵاتی ئەودایە، ھەرچۆنێکی بوێت بەو شێوەیە ھەڵی دەسوڕێنێت، بێگومان پەروەردگارم لەسەر ھەق و دادپەروەری و ڕاستەڕێیە، ئەو ئێوە بەسەر مندا زاڵ و باڵادەست ناکات، چونکە من لەسەر ھەق و ڕاستیم و ئێوەیش لەسەر ڕێگایەکی پڕوپوچ و بەتاڵن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
فَإِن تَوَلَّوۡاْ فَقَدۡ أَبۡلَغۡتُكُم مَّآ أُرۡسِلۡتُ بِهِۦٓ إِلَيۡكُمۡۚ وَيَسۡتَخۡلِفُ رَبِّي قَوۡمًا غَيۡرَكُمۡ وَلَا تَضُرُّونَهُۥ شَيۡـًٔاۚ إِنَّ رَبِّي عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٍ حَفِيظٞ
ئەگەر بێتو ململانێ بکەن و پشت ھەڵبکەن لەو پەیامەی من ھێناومە ئەوا بزانن من تەنھا ئەوەم لەسەرە پێتانی بگەیەنم، وە بێگومان ئەوەیشی خوای گەورە منی بۆ ڕەوانە کردبوو پێم گەیاندن، وە بەڵگەیشم لەسەر ڕاست کردنەوە و ھیچ بیانویەکتان نەماوە، وە پەروەردگارم ئێوە لەناو دەبات و گەل و ھۆزێکی تر دەکات بە جێگرەوەتان، وە ئێوە بە پشتھەڵکردن و بێباوەڕبوونتان ناتوانن ھیچ زەرەر و زیانێکی گەورە و گچکە بەخوا بگەیەنن، چونکە ئەو ھیچ پێویستی بە بەندەکانی نییە، بێگومان پەروەردگارم چاودێر و بە دەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، ھەر ئەویشە دەمپارێزێت لە خراپەی ئەو فڕوفێڵانەی کە بەردەوام لەدژمی ئەنجام دەدەن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَلَمَّا جَآءَ أَمۡرُنَا نَجَّيۡنَا هُودٗا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَعَهُۥ بِرَحۡمَةٖ مِّنَّا وَنَجَّيۡنَٰهُم مِّنۡ عَذَابٍ غَلِيظٖ
جا کاتێک فەرمانمان بۆ لەناوچوونیان چوو، بە فەزڵ و ڕەحمەتی خۆمان ھود و ئەوانەیشی لە گەڵیدا باوەڕیان ھێنابوو ڕزگارمان کردن، وە ئەوانمان پاراست لەو سزا سەختەی کە بێباوەڕەکانمان پێ سزادا.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَتِلۡكَ عَادٞۖ جَحَدُواْ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمۡ وَعَصَوۡاْ رُسُلَهُۥ وَٱتَّبَعُوٓاْ أَمۡرَ كُلِّ جَبَّارٍ عَنِيدٖ
ئەمەش بەسەرھاتی گەلی عاد بوو کە بێباوەڕ بوون بە بەڵگە و نیشانەکانی پەروەردگاریان، وە سەرپێچی پێغەمبەرەکەیان کرد، وە گوێڕایەڵ و فەرمانبەرداری ھەموو کەسێکی زۆردار و لەخۆبایی و سەرکەش بوون کە بەھەق و ڕاستی ڕازی نابن و ملکەچی نابن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَأُتۡبِعُواْ فِي هَٰذِهِ ٱلدُّنۡيَا لَعۡنَةٗ وَيَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۗ أَلَآ إِنَّ عَادٗا كَفَرُواْ رَبَّهُمۡۗ أَلَا بُعۡدٗا لِّعَادٖ قَوۡمِ هُودٖ
ھەر لەم دونیایەدا سووکی و ڕسوایی و دووری لە ڕەحمەتی خوا بوو بە بەشیان، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا دیسان لە ڕەحمی خوا بە دوورن، ئەویش لەبەر ئەوەی بێباوەڕبوون بە خوای گەورە، دەی ھۆشیاربن و بزانن کە خوای گەورە گەلی عادی لە ھەموو خێر و خۆشییەک دوور خستەوە و نزیکی کردنەوە لە ھەموو خراپە و شەڕێک.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
۞ وَإِلَىٰ ثَمُودَ أَخَاهُمۡ صَٰلِحٗاۚ قَالَ يَٰقَوۡمِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنۡ إِلَٰهٍ غَيۡرُهُۥۖ هُوَ أَنشَأَكُم مِّنَ ٱلۡأَرۡضِ وَٱسۡتَعۡمَرَكُمۡ فِيهَا فَٱسۡتَغۡفِرُوهُ ثُمَّ تُوبُوٓاْ إِلَيۡهِۚ إِنَّ رَبِّي قَرِيبٞ مُّجِيبٞ
بۆ لای گەلی سەمودیش صاڵحی برایانمان بۆ ناردن، صاڵح پێی وتن: ئەی گەل و ھۆزەکەم، تەنھا خوای گەورە بپەرستن، چونکە جگە لە ئەو ھیچ پەرستراوێکی تر بەھەق کە شایانی پەرستن بێت نییە ئێوە بیپەرستن، ئەو لە گڵ ئێوە و ئادەمی باوکیشتانی دروستکردووە، وە کردوونی بە ئاوەدانکەرەوەی زەوی، دەی کەوابێت بە ئەنجامدانی کاری خێرو چاکە و دوور کەوتنەوە لە خراپە بگەڕێنەوە بۆ لای و داوای لێخۆشبوونی لێ بکەن، بێگومان پەروەردگارم زۆر نزیکە لەوانەی بەئیخلاص و دڵسۆزییەوە دەیپەرستن، وە دێت بەدەم داوا و نزاکانیانەوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
قَالُواْ يَٰصَٰلِحُ قَدۡ كُنتَ فِينَا مَرۡجُوّٗا قَبۡلَ هَٰذَآۖ أَتَنۡهَىٰنَآ أَن نَّعۡبُدَ مَا يَعۡبُدُ ءَابَآؤُنَا وَإِنَّنَا لَفِي شَكّٖ مِّمَّا تَدۡعُونَآ إِلَيۡهِ مُرِيبٖ
گەلەکەی پێیان وت: ئەی صاڵح، تۆ پێش ئەم بانگەوازەت کەسێکی خاوەن پلە و پایە و ڕێز و تەقدیر بوویت لە ناوماندا، ئومێدمان وابوو کەسێکی ژیر و ھۆشمەند و خاوەن پرس و ڕابیت، ئایا تۆ ڕێگریمان دەکەیت لە پەرستنی ئەو خوایانەی کە باوباپیرانمان پەرستویانن؟ وە بەڕاستی ئێمە بەرامبەر ئەو خوایەی بانگمان دەکەیت بۆ پەرستنی بەگومان و دوودڵین، وامان لێ دەکات تۆمەتبارت بكەین كە تۆ درۆ بە ناو خواوە ھەڵدبەستیت.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• من وسائل المشركين في التنفير من الرسل الاتهام بخفة العقل والجنون.
یەکێک لەو ھۆکارانەی کە بتپەرست و موشریکەکان بەکاریان دەھێنا بۆ دوورکەوتنەوە لە بانگەوازی پێغەمبەران تۆمەتبار کردنیان بوو بە شێتی و عەقڵ سووکی.

• ضعف المشركين في كيدهم وعدائهم، فهم خاضعون لله مقهورون تحت أمره وسلطانه.
لاوازی بتپەرست و موشریکەکان لەو فڕوفێڵ و دوژمنایەتییەی بەرامبەر پێغەمبەران ئەنجامیان دەدا، ئەوە بوو کە ئەوان لە ژێر موڵک و دەسەڵاتی خوادان، وە بە ھیچ شێوەیەک ناتوانن لێی درەچن.

• أدلة الربوبية من الخلق والإنشاء مقتضية لتوحيد الألوهية وترك ما سوى الله.
بەڵگە و نیشانەکانی پەروەردگارییەتی خوا لە دروستکراو و مەخلوقاتەکانیدا ئەوە دەخوازێت کە مرۆڤ دانبنێت بەبوونی یەک خوای بەدەسەڵات، وە وازیش بھێنێت لە ھەموو خوایەکی تری درۆینەی جگە لەزاتی (اللە) تەعالا.

قَالَ يَٰقَوۡمِ أَرَءَيۡتُمۡ إِن كُنتُ عَلَىٰ بَيِّنَةٖ مِّن رَّبِّي وَءَاتَىٰنِي مِنۡهُ رَحۡمَةٗ فَمَن يَنصُرُنِي مِنَ ٱللَّهِ إِنۡ عَصَيۡتُهُۥۖ فَمَا تَزِيدُونَنِي غَيۡرَ تَخۡسِيرٖ
صالح وەڵامی گەلەکەی دایەوە و پێی وتن: ئەی گەلەکەم پێم بڵێن ئایا ئەگەر من لەسەر بەڵگەی ڕوون و ئاشکرای پەروەردگارم بووم، وە لە ڕەحمەت و بەرەکەتی خۆی کە پێغەمبەرایەتییە پێی بەخشیبم، ئیتر کێ ھەیە بتوانێت لەسزا و تۆڵەی ئەو بمپارێزێت ئەگەر ھاتوو سەرپێچیم کرد و ئەو ئاینەی فەرمانی پێکردووم بەگەیاندنی بە ئێوە وازم لێھێنا؟ من دڵنیام بەم ھەڵویستانەشەوە ھیچ شتێک بۆم زیاد ناکەن جگە لەزەرەر و زیان و گومڕایی و دووری نەبێت لە ڕەزامەندی ئەو.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَيَٰقَوۡمِ هَٰذِهِۦ نَاقَةُ ٱللَّهِ لَكُمۡ ءَايَةٗۖ فَذَرُوهَا تَأۡكُلۡ فِيٓ أَرۡضِ ٱللَّهِۖ وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوٓءٖ فَيَأۡخُذَكُمۡ عَذَابٞ قَرِيبٞ
ئەی گەلەکەم، ئەوە وشترەکەی خوای گەورەیە بەڵگە و نیشانەیە لەسەر ڕاستگۆیی من، وازی لێ بھێنن با لە لەوەڕی زەوی خوا بۆ خۆی بلەوەڕێت، وە ھیچ ئازاری مەدەن ئەگەر نا سزای سەختی خوا زۆر نزیکە ئەگەر ھاتوو سەرتان بڕی.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
فَعَقَرُوهَا فَقَالَ تَمَتَّعُواْ فِي دَارِكُمۡ ثَلَٰثَةَ أَيَّامٖۖ ذَٰلِكَ وَعۡدٌ غَيۡرُ مَكۡذُوبٖ
ئەوە بوو گەلەکەی صالح گوێڕایەڵی نەبوون و وشترەکەیان سەربڕی، صاڵحیش پێی وتن: دوای ئەوەی سەرتان بڕی تەمەنی درێژتان تەنھا سێ ڕۆژە بە ئارەزووی خۆتان لە ناو ماڵ و شوێنی خۆتان تام لە ژیان ببەن و ڕابوێرن، دوای ئەوە ئیتر سزای خوای گەورە یەخەتان دەگرێت، ئەوەش بزانن دوای ئەو ماوەیە ھەڕەشە و بەڵێنی خوا دێتەدی و ھیچ شتێک ڕێگری لێ ناکات و درۆ نییە، بەڵکو بەڵێنێکی ڕاست و دروستە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
فَلَمَّا جَآءَ أَمۡرُنَا نَجَّيۡنَا صَٰلِحٗا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَعَهُۥ بِرَحۡمَةٖ مِّنَّا وَمِنۡ خِزۡيِ يَوۡمِئِذٍۚ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ ٱلۡقَوِيُّ ٱلۡعَزِيزُ
ئەمجا لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا فەرمانەکەی ئێمەیان بۆ ھات و سزا یەخەی گرتن، وە بە ڕەحم و بەزەیی خۆمان صاڵح و ئەوانەی لە گەڵیدا باوەڕیان ھێنابوو ڕزگارمان کردن لە تیاچوون، ڕزگارمان کرد لە زەلیلی و ڕسوایی ئەو ڕۆژە، - ئەی پێغەمبەر - بەڕاستی پەروەردگاری تۆ زۆر بەھێز و باڵادەستە کە ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، بۆیە ھەرچی ئوممەت و گەلێک پێغەمبەرانیان بە درۆ خستبێتەوە و باوەڕیان پێ نەکردبن لەناوی بردوون.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَأَخَذَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ ٱلصَّيۡحَةُ فَأَصۡبَحُواْ فِي دِيَٰرِهِمۡ جَٰثِمِينَ
لە ڕۆژی چوارەمدا دەنگێكی زۆر بەھێز و قایم گەلی سەموودی لەناو برد، ھێندە بەھێز بوو ھەموویانی پێ مردن، ئیتر ھەموو لەناو خانوو ماڵەکانی خۆیاندا دەمەو ڕوو کەوتن و مردن، ڕوومەتیان چەقی بەناو گڵ و خۆڵی ماڵەکانیاندا.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
كَأَن لَّمۡ يَغۡنَوۡاْ فِيهَآۗ أَلَآ إِنَّ ثَمُودَاْ كَفَرُواْ رَبَّهُمۡۗ أَلَا بُعۡدٗا لِّثَمُودَ
وەک ئەوەی لە وڵاتی خۆیاندا لەناو ناز و نیعمەت و خۆشی و ئاسوودەیدا نەژیابن، بزانن کە گەلی سەموود بێباوەڕبوون بە پەروەردگاریان، ئەوان بەردەوام دوور بوون لە ڕەحمەتی خوای گەورە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَلَقَدۡ جَآءَتۡ رُسُلُنَآ إِبۡرَٰهِيمَ بِٱلۡبُشۡرَىٰ قَالُواْ سَلَٰمٗاۖ قَالَ سَلَٰمٞۖ فَمَا لَبِثَ أَن جَآءَ بِعِجۡلٍ حَنِيذٖ
بێگومان فریشتەکان لەسەر شێوازی چەند پیاوێک ھاتن بۆ لای ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) موژدەی لەدایک بوونی ئیسحاق و پاشان یەعقوبیان دا بە خۆی و ژنەکەی، فریشتەکان وتیان: سڵاوێک بۆ ئیبراھیم، ئەویش وەڵامی دانەوە و فەرمووی: ئێوەیش بە ھەمیشەیی سڵاوتان لێ بێت، پاشان ئیبراھیم خێرا چوو گوێرەکەیەکی بە برژاوی بۆ ھێنان تاوەکو بیخۆن، چونکە وای زانی کە چەند پیاوێکی میوانن و ھاتونەتە ماڵی.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
فَلَمَّا رَءَآ أَيۡدِيَهُمۡ لَا تَصِلُ إِلَيۡهِ نَكِرَهُمۡ وَأَوۡجَسَ مِنۡهُمۡ خِيفَةٗۚ قَالُواْ لَا تَخَفۡ إِنَّآ أُرۡسِلۡنَآ إِلَىٰ قَوۡمِ لُوطٖ
جا کاتێک ئیبراھیم زانی میوانەکان دەست درێژ ناکەن بۆ خواردنی گۆشتی گوێرەکەکە، وە ھیچیان لێ نەخواردووە، پێی ناخۆش بوو، وە زۆر لێیان ترسا بەڵام ترسەکەی شاردەوە، جا کاتێک فریشتەکان زانیان کە ئیبراھیم دەترسێت، پێیان وت: لە ئێمە مەترسە، ئێمە فریشتەین و خوای گەورە ناردوونی بۆ سزادانی گەلی لوط.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَٱمۡرَأَتُهُۥ قَآئِمَةٞ فَضَحِكَتۡ فَبَشَّرۡنَٰهَا بِإِسۡحَٰقَ وَمِن وَرَآءِ إِسۡحَٰقَ يَعۡقُوبَ
سارەی خێزانی ئیبراھیم کە بە پێوە وەستا بوو، کاتێک گوێ بیستی ئەو موژدە خۆشە بوو کە پێماندا، کە ئیسحاقی دەبێت، وە ئیسحاقیش کە گەورە دەبێت ئەویش یەعقوبی دەبێت لە خۆشیدا دەستی بە پێکەنین و دەربڕینی خۆشی کرد.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• عناد واستكبار المشركين حيث لم يؤمنوا بآية صالح عليه السلام وهي من أعظم الآيات.
سەرکەشی و ملھوڕی بتپەرستان، بینیمان کە گەلی سەموود باوەڕیان نەھێنا بەو موعجیزە و بەڵگە ڕوونەی کە صاڵح بۆی ھێنان، کە گەورەترین بەڵگە و نیشانە بوو لەسەر دەسەڵاتی خوای گەورە.

• استحباب تبشير المؤمن بما هو خير له.
سوننەتە بەشتێک موژدە بدرێت بەو باوەڕدارەی کە دڵی پێی خۆشە و خێری تێدایە بۆی.

• مشروعية السلام لمن دخل على غيره، ووجوب الرد.
مەشروعیەت و دروستی سەلام کردن بۆ ئەو کەسەی کە دەچێتە لای کەسێکی تر، وە ئەو کەسەش سەلامەکەی لێ دەکرێت واجبە لەسەری وەڵامی بداتەوە.

• وجوب إكرام الضيف.
ڕێزگرتن لە میوان واجب و پێویستە.

قَالَتۡ يَٰوَيۡلَتَىٰٓ ءَأَلِدُ وَأَنَا۠ عَجُوزٞ وَهَٰذَا بَعۡلِي شَيۡخًاۖ إِنَّ هَٰذَا لَشَيۡءٌ عَجِيبٞ
کاتێک فریشتەکان ئەو موژدەیەیان دا بە سارە خاتوون بەسەر سوڕمانێکەوە وتی: ئایا چۆن من مناڵم دەبێت کە تەمەنم گەورە بووە و لە مناڵ خستنەوە بومەتەوە، وە مێردەکەیشم پیر بووە و لەو ڕێگایەدا نەماوە؟! مناڵ بوون بەم حاڵەتەوە شتێکی سەرسوڕھێنەرە، چونکە عادەتی خەڵکی بەم شێوەیە نییە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
قَالُوٓاْ أَتَعۡجَبِينَ مِنۡ أَمۡرِ ٱللَّهِۖ رَحۡمَتُ ٱللَّهِ وَبَرَكَٰتُهُۥ عَلَيۡكُمۡ أَهۡلَ ٱلۡبَيۡتِۚ إِنَّهُۥ حَمِيدٞ مَّجِيدٞ
فریشتەکان کە بینیان سارە خاتوون سەری سوڕ دەمێنێت بەو موژدەیە، پێیان وت: ئایا سەرت سوڕ دەمێنێت لەقەزا و قەدەری خوا؟! کەسی وەک تۆ لای شاراوە نییە کە خوای گەورە دەسەڵاتی ھەیە بەسەر شتی وادا، ڕەحمەت و بەرەکاتی خوای گەورە برژێت بەسەرتاندا - ئەی ئەھلو بەیتی ئیبراھیم - ، بێگومان خوای گەورە سوپاسگوزارە لە تەواوی سیفات و کرداریدا، وە خاوەن شکۆ و پلە و پایەیە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
فَلَمَّا ذَهَبَ عَنۡ إِبۡرَٰهِيمَ ٱلرَّوۡعُ وَجَآءَتۡهُ ٱلۡبُشۡرَىٰ يُجَٰدِلُنَا فِي قَوۡمِ لُوطٍ
جا کاتێک ئەو ترس و بیمە لە دڵی ئیبراھیم دەرچوو و ھیۆر بوویەوە کە لە ئەنجامی ئەوە تووشی بوو کە بینی میوانەکانی خواردن ناخۆن و دەستی بۆ نابەن، وە ھەواڵ و موژدەی خۆشیشی پێدرا کە ئیسحاقیان دەبێت وە لەئیسحاقیش یەعقوب دەبێت، کەوتە موجادەلە و گفتوگۆ لەگەڵ نێردراوەکانماندا سەبارەت بەگەل و ھۆزەکەی لوط، بەڵکو سزاکەیان دوابکەوێت، وە بەڵکو لوط و ماڵ و مناڵ و خێزانەکەی ڕزگار بکەن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
إِنَّ إِبۡرَٰهِيمَ لَحَلِيمٌ أَوَّٰهٞ مُّنِيبٞ
بێگومان ئیبراھیم پیاوێکی لەسەر خۆ و ئارامگر و بەحەوسەڵەیە، حەز دەکات تۆڵەکە دوا بکەوێت، وە زۆر ملکەچ و گەردنگیری پەروەردگاریەتی، وە زۆر نزاکار و تەوبەکارە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
يَٰٓإِبۡرَٰهِيمُ أَعۡرِضۡ عَنۡ هَٰذَآۖ إِنَّهُۥ قَدۡ جَآءَ أَمۡرُ رَبِّكَۖ وَإِنَّهُمۡ ءَاتِيهِمۡ عَذَابٌ غَيۡرُ مَرۡدُودٖ
فریشتەکان وتیان: ئەی ئیبراھیم واز بھێنە لەم موجادەلە و گفتوگۆیە لەبارەی گەل و ھۆزی لوطەوە، بێگومان خوای گەورە تەقدیری کردووە بۆیان، فەرمانی خوای گەورە تەواو بووە و بڕاوەتەوە بۆ لەناو بردنیان، وە بێگومان سزایەکی گەورەیان بۆ دێت وە بە موجادەلە و گفتوگۆ و نزاکردن ناگەڕێتە دواوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَلَمَّا جَآءَتۡ رُسُلُنَا لُوطٗا سِيٓءَ بِهِمۡ وَضَاقَ بِهِمۡ ذَرۡعٗا وَقَالَ هَٰذَا يَوۡمٌ عَصِيبٞ
ھەرکە فریشتەکان لەسەر شێوازی چەند پیاوێک چوونە لای لوط، بە هاتنیان زۆر ناڕەحەت و دڵتەنگ بوو ،بە ھۆی ئەوەی ترسی لێ نیشت گەلە نێربازەکەی کە حەزیان بە ئافرەت نەدەکرد بە خراپی لەگەڵ میوانەکانی ھەڵسوکەوت بکەن، لوط لە دڵی خۆیدا وتی: بەڕاستی ڕۆژێکی زۆر سەختە، چونکە وا گومانی برد کە گەل و ھۆزەکەی زاڵ ببن بەسەر میوانەکانیدا.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَجَآءَهُۥ قَوۡمُهُۥ يُهۡرَعُونَ إِلَيۡهِ وَمِن قَبۡلُ كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِۚ قَالَ يَٰقَوۡمِ هَٰٓؤُلَآءِ بَنَاتِي هُنَّ أَطۡهَرُ لَكُمۡۖ فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَلَا تُخۡزُونِ فِي ضَيۡفِيٓۖ أَلَيۡسَ مِنكُمۡ رَجُلٞ رَّشِيدٞ
گەل و ھۆزەکەی لوط کە زانیان لوط میوانی ھاتووە بە خێرایی خۆیان کوتا بۆ ماڵی لوط بەمەبەستی دەست درێژی کردن و داوێن پیسی لەگەڵیاندا، چونکە گەلەکەی لوط کەسانێکی نێرباز بوون و حەز و ئارەزوویان نەبوو بۆ ئافرەتان، لوط ئەو دیمەنە بێشەرمانەی بینی بەرگری کرد لە میوانەکانی و بڕو بیانووی بۆ ھێنانەوە و پێی وتن: ئەی گەل و ھۆزەکەم، ئەوە کچەکانی منن کە بەشێکن لە ئافرەتانی ئێوە، ئەوان پاکوخاوێنترن بۆتان لە ئەنجامدانی داوێن پیسی، بۆیە لەخوا بترسن و کاری وامەکەن، وە لای میوانەکانم شەرمەزارم مەکەن، ئایا - ئەی گەلەکەم - پیاوێکی ژیر و خاوەن ھۆشتان تێدا نییە، کە ڕێگری بکات لە ئەنجامدانی ئەم کارە نەگریس و خراپەیە؟
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
قَالُواْ لَقَدۡ عَلِمۡتَ مَا لَنَا فِي بَنَاتِكَ مِنۡ حَقّٖ وَإِنَّكَ لَتَعۡلَمُ مَا نُرِيدُ
گەلەکەی پێیان وت: - ئەی لوط - تۆ دەزانیت ئێمە کارمان بەسەر کچەکانت و ئافرەتانی خۆیشمانەوە نییە وحەزیان لێ ناکەین، وە تۆیش چاک دەزانیت ئێمە چیمان دەوێت، وە ئێمە تەنھا حەزمان بە پیاوانە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
قَالَ لَوۡ أَنَّ لِي بِكُمۡ قُوَّةً أَوۡ ءَاوِيٓ إِلَىٰ رُكۡنٖ شَدِيدٖ
لوط پێی وتن: ئاخ، خۆزگە لەبەرامبەر ئێوە ھێزێکم دەبوو دەمتوانی بە ھۆیەوە ڕێگریتان لێ بکەم لەوەھا کارێک، یان عەشیرەتێکم دەبوو پارێزگاریان لێ بکردمایە، ئەو کاتە منیش دەمتوانی بەرگری لە میوانەکانم بکەم.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
قَالُواْ يَٰلُوطُ إِنَّا رُسُلُ رَبِّكَ لَن يَصِلُوٓاْ إِلَيۡكَۖ فَأَسۡرِ بِأَهۡلِكَ بِقِطۡعٖ مِّنَ ٱلَّيۡلِ وَلَا يَلۡتَفِتۡ مِنكُمۡ أَحَدٌ إِلَّا ٱمۡرَأَتَكَۖ إِنَّهُۥ مُصِيبُهَا مَآ أَصَابَهُمۡۚ إِنَّ مَوۡعِدَهُمُ ٱلصُّبۡحُۚ أَلَيۡسَ ٱلصُّبۡحُ بِقَرِيبٖ
فریشتەکان بە لوطیان وت (سەلامی خوای لێ بێت): ئەی لوط، ئێمە نێردراوین و خوای گەورە ڕەوانەی کردوین، گەلەکەت ناتوانن دەستی خراپە و نەگریسیان درێژ بکەن بۆت، خۆت و کەس و کار و بڕواداران لە تاریکی شەودا ئەم گوند و شارە بەجێ بھێڵن و دەرچن، کەستان ئاوڕ نەداتەوە بۆ دواوە، تەنها ژنەكەت نەبێت چونکە ئەو دووچاری ھەمان سزای گەلەکەت دەبێت، وە وادەی تیاچوونیان دەمی بەیانە، کە وادەیەکی زۆر نزیکە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• بيان فضل ومنزلة خليل الله إبراهيم عليه السلام، وأهل بيته.
ڕوونکردنەوەی فەزڵ و پلەوپایەی خۆشەویستی خوا ئیبراھیم (سەلامی خوا لێ بێت) و ئەھلو بەیتەکەی.

• مشروعية الجدال عمن يُرجى له الإيمان قبل الرفع إلى الحاكم.
دروستی و مەشروعیەتی جیدال و گفتوگۆ کردن بۆ کەسێک کە ئومێدی باوەڕھێنانی لێ بکرێت، پێش ئەوەی مەسئەلەکە بەرز بکرێتەوە بۆ لای حاکم.

• بيان فظاعة وقبح عمل قوم لوط.
ڕوونکردنەوەی قێزەونی ئەو کار و کردەوەیەی کە گەلی لوط لەسەری بوون، کە بریتی بوو لە نێربازی و وازھێنان لە ئافرەتان.

فَلَمَّا جَآءَ أَمۡرُنَا جَعَلۡنَا عَٰلِيَهَا سَافِلَهَا وَأَمۡطَرۡنَا عَلَيۡهَا حِجَارَةٗ مِّن سِجِّيلٖ مَّنضُودٖ
جا کاتێک فەرمانمان گەیشت بۆ تیاچوون و لەناوبردنی گەلەکەی لوط گوندەکانیانمان ژێراو ژوور کرد، ئەویش بەو شێوەیە بەرزمان کردنەوە و پاشان قەڵپمان کردەوە بەسەریاندا، وە بە قوڕی سوورکراوی ڕەقی چین لەسەر چین بەردبارانمان کردن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
مُّسَوَّمَةً عِندَ رَبِّكَۖ وَمَا هِيَ مِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ بِبَعِيدٖ
ئەم بەردانە ھەریەکەیان ناوی ئەو کەسەی لەسەری دیاری کرابوو کە لێی بدات، ئەم گوندە بەردباران کراوانەیش لەستەمکارانی قوڕەیشەوە دوور نەبوون، بەڵکو نزیک بوون، ھەر کاتێک خوای گەورە قەدەری کرد و بڕیاری دا بەردیش دەبارێنێت بەسەر ئەواندا.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
۞ وَإِلَىٰ مَدۡيَنَ أَخَاهُمۡ شُعَيۡبٗاۚ قَالَ يَٰقَوۡمِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنۡ إِلَٰهٍ غَيۡرُهُۥۖ وَلَا تَنقُصُواْ ٱلۡمِكۡيَالَ وَٱلۡمِيزَانَۖ إِنِّيٓ أَرَىٰكُم بِخَيۡرٖ وَإِنِّيٓ أَخَافُ عَلَيۡكُمۡ عَذَابَ يَوۡمٖ مُّحِيطٖ
بۆ لای خەڵکی مەدیەنیش شوعەیبی برایانمان بۆ ناردن، پێی وتن: ئەی گەلەکەم، تەنھا خوای گەورە بپەرستن، وە جگە لەو ھیچ پەرستراوێکی ھەق نییە کە شایستەى پەرستن بێت، ھۆشیاربن لە کێشانە و پێوانەدا، کەموکورتی مەکەن کاتێک بۆ خەڵکی دەپێون یان بۆیان دەکێشن، بێگومان من دەبینم کە ئێوە لە ناز و نیعمەت و خۆشگوزەرانیدان، کەوابێت بە گوناھ و تاوان کردن ناز و نیعمەتەکانی خوا لە خۆتان تێک مەدەن، بەڕاستی من دەترسم کە سزای ڕۆژێکی گشتگیرتان بۆ بێت کە یەک بەیەکتان بگرێتەوە و کەستانی لێ دەرنەچن، ئەو کاتە ھیچ پەناگا و شوێنێکتان نەبێت ھانای بۆ ببەن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَيَٰقَوۡمِ أَوۡفُواْ ٱلۡمِكۡيَالَ وَٱلۡمِيزَانَ بِٱلۡقِسۡطِۖ وَلَا تَبۡخَسُواْ ٱلنَّاسَ أَشۡيَآءَهُمۡ وَلَا تَعۡثَوۡاْ فِي ٱلۡأَرۡضِ مُفۡسِدِينَ
ئەی گەلەکەم، با پێوانە و کێشانەکانتان تێر و تەواو و دادگەرانە بێت ئەگەر ھاتوو بۆ خەڵکیتان پێوانە یان کێشانە کرد، وە ھیچ کاتێک کاڵا و کەلوپەلی خەڵکی بە فڕو فێڵ و غەش کردن و کەم پێوانەیی بێ نرخ مەکەن و مەیانخەڵەتێنن، وە وڵاتیش بە خراپەکاری و فەساد و کوشتن و بڕین و گوناهـ و تاوان کردن تێک مەدەن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
بَقِيَّتُ ٱللَّهِ خَيۡرٞ لَّكُمۡ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَۚ وَمَآ أَنَا۠ عَلَيۡكُم بِحَفِيظٖ
ڕزق و ڕۆزییەک کە خوای گەورە بە حەڵال و پێدانی مافی خەڵکی بە تەواوی و بێ کەم و کورتی بۆتانی دەھێڵێتەوە چاکترە لەو ماڵ و سەروەت و سامانەی کە بەتەرازوبازی و بڵاوکردنەوەی خراپەکاری وەری دەگرن و پەیدای دەکەن، کەوابوو ئەگەر ئێوە باوەڕدارێکی ڕاستەقینە و ڕاست و دروستن بەو بەشە ڕازی بن کە خوای گەورە پێی داون و بۆتانی دەھێڵێتەوە، وە منیش چاودێر نیم بەسەر کاروکردەوە و ئەو فڕوفێڵ و تەرازوبازییەی ئەنجامی دەدەن و لێپرسینەوەتان لەگەڵدا بکەم، بەڵکو ئەوەی چاودێرە بەسەر ئەو کارانەوە تەنھا ئەو زاتەیە کە ئاگاداری نھێنی و چپەکانیشتانە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
قَالُواْ يَٰشُعَيۡبُ أَصَلَوٰتُكَ تَأۡمُرُكَ أَن نَّتۡرُكَ مَا يَعۡبُدُ ءَابَآؤُنَآ أَوۡ أَن نَّفۡعَلَ فِيٓ أَمۡوَٰلِنَا مَا نَشَٰٓؤُاْۖ إِنَّكَ لَأَنتَ ٱلۡحَلِيمُ ٱلرَّشِيدُ
لە وەڵامدا گەلەکەی شوعەیب پێیان وت : ئەی شوعەیب، ئایا ئەو نوێژانەی کە ئەنجامیان دەدەیت بۆ خوای گەورە فەرمانت پێ دەکەن کە ئێمە واز لەو بت و خوایانە بھێنین کە باوباپیرانمان پەرستویانن؟ وە ڕێگریمان لێدەکەن کە بە ئارەزووی خۆمان چیمان بوێت لەگەڵ ماڵ و سامانەکەماندا ئەنجامی بدەین؟ یان چۆنمان بوێت گەشەی پێ بدەین و زیادی بکەین؟ وە پێیان وت : بەڕاستی تۆ کەسێکی ھێمن و لەسەرخۆ و ژیر و دانا بوویت پێش ئەوەی دەست بکەیت بەم بانگەوازە، باشە ئەوە تووشی چی بوویت وا خۆت سەرقاڵ کردووە بەم قسە و باسانەوە؟
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
قَالَ يَٰقَوۡمِ أَرَءَيۡتُمۡ إِن كُنتُ عَلَىٰ بَيِّنَةٖ مِّن رَّبِّي وَرَزَقَنِي مِنۡهُ رِزۡقًا حَسَنٗاۚ وَمَآ أُرِيدُ أَنۡ أُخَالِفَكُمۡ إِلَىٰ مَآ أَنۡهَىٰكُمۡ عَنۡهُۚ إِنۡ أُرِيدُ إِلَّا ٱلۡإِصۡلَٰحَ مَا ٱسۡتَطَعۡتُۚ وَمَا تَوۡفِيقِيٓ إِلَّا بِٱللَّهِۚ عَلَيۡهِ تَوَكَّلۡتُ وَإِلَيۡهِ أُنِيبُ
ئەمجا شوعەیب بە گەلەکەی وت: ئەی گەلەکەم باشە ئەگەر من بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا و چاوڕوونیم لای پەروەردگارمەوە بۆ ھێنان، وە ڕزق و ڕۆزی پاک و حەڵاڵی پێدام، وە لەو رزق و رۆزییە پێغەمبەرێتی پێ بەخشیم، ئایا ئەو کاتە ئێوە ھەڵوێستان چی دەبێت؟ وە من نامەوێت ڕێگری کارێکتان لێ بکەم، بەڵام خۆیشم ئەنجامی بدەم، بێگومان من تەنھا کاری چاکە و چاکسازیم بۆ ئێوە دەوێت، ئەویش بەوەی بە پێی توانای خۆم بانگتان بکەم بۆ یەکخواپەرستی و تاعەت و گوێڕایەڵێ پەروەردگار، وە دۆزینەوەی تەوفیق و سەرفرازی و ڕێگای ڕاست و ھیدایەتیش تەنھا بە خوایە، وە لەھەموو کاروبارێکیشمدا تەنھا پشت و پەنام ھەر ئەوە و ھەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێمەوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• من سنن الله إهلاك الظالمين بأشد العقوبات وأفظعها.
یەکێک لە سوننەتەکانی خوای گەورە ئەوەیە کە بە توندترین سزا و خراپترینیان ستەمکاران لەناو دەبات.

• حرمة نقص الكيل والوزن وبخس الناس حقوقهم.
خوای گەورە تەرازووبازی و بەسووک تەماشاکردنی کاڵا و کەل و پەلی خەڵکی حەرام کردووە.

• وجوب الرضا بالحلال وإن قل.
واجبە مرۆڤی باوەڕدار بە حەڵاڵ ڕازی بێت ئەگەرچی کەمیش بێت.

• فضل الأمر بالمعروف والنهي عن المنكر، ووجوب العمل بما يأمر الله به، والانتهاء عما ينهى عنه.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر فەزڵ و گەورەیی فەرمان کردن بە چاکە و ڕێگری کردن لە خراپە، وە بەڵگەیشن لەسەر واجبی کارکردن بەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردووە، وە وازھێنان لەو شتانەیش کە خوای گەورە ڕێگری لێکردووە.

وَيَٰقَوۡمِ لَا يَجۡرِمَنَّكُمۡ شِقَاقِيٓ أَن يُصِيبَكُم مِّثۡلُ مَآ أَصَابَ قَوۡمَ نُوحٍ أَوۡ قَوۡمَ هُودٍ أَوۡ قَوۡمَ صَٰلِحٖۚ وَمَا قَوۡمُ لُوطٖ مِّنكُم بِبَعِيدٖ
ئەی گەلەکەم ناکۆکی و دوژمنایەتیتان بۆ من واتان لێ نەکات ھەڵتانێت و سووربن لەسەر بێباوەڕی، بەو ھۆیەوە دووچاری ئەو سزا و بەڵایە بن کە دووچاری گەلی نوح یان گەلی ھود یان گەلی صاڵح بوو، خۆ بەسەرھاتی گەلی لوطیش لە ڕووی جێگا و لە ڕووی کاتیشەوە لە ئێوەوە دوور نییە، خۆ دەزانن چیان بەسەرھات، دەی کەوابوو پەند و ئامۆژگاری لێ وەربگرن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَٱسۡتَغۡفِرُواْ رَبَّكُمۡ ثُمَّ تُوبُوٓاْ إِلَيۡهِۚ إِنَّ رَبِّي رَحِيمٞ وَدُودٞ
داوای لێبوردن لە پەروەردگارتان بکەن، پاشان بگەڕێنەوە بۆ لای و تەوبە بکەن لە گوناھەکانتان، بێگومان پەروەردگارم زۆر بە ڕەحم و میھرەبانە بەرامبەر تەوبەکاران، وە زۆریش خۆشیانی دەوێت.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
قَالُواْ يَٰشُعَيۡبُ مَا نَفۡقَهُ كَثِيرٗا مِّمَّا تَقُولُ وَإِنَّا لَنَرَىٰكَ فِينَا ضَعِيفٗاۖ وَلَوۡلَا رَهۡطُكَ لَرَجَمۡنَٰكَۖ وَمَآ أَنتَ عَلَيۡنَا بِعَزِيزٖ
گەلەکەی شوعەیب بە شوعەیبیان وت: ئەی شوعەیب، ئێمە لە زۆرێکی ئەوەی ھێناوتە تێناگەین و حاڵی نابین، وە بێگومان لەناو خۆیشماندا بە مرۆڤێکی لاوازت دەبینین، چونکە چاوەکانت کز بوون و خەریکە کوێر دەبن، ئەگەر عەشیرەت و ھۆز و خزمەکانت لەسەر بیروباوەڕی ئێمە نەبوونایە ئەوا بەردبارانمان دەکردیت و دەمانکوشتیت، وە تۆیش ھێندە بە دەسەڵات نیت تاوەکو بترسین لە کوشتنت، بەڵام لەبەر ڕێزی عەشیرەت و ھۆزەکەت وازمان لە کوشتنت ھێناوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
قَالَ يَٰقَوۡمِ أَرَهۡطِيٓ أَعَزُّ عَلَيۡكُم مِّنَ ٱللَّهِ وَٱتَّخَذۡتُمُوهُ وَرَآءَكُمۡ ظِهۡرِيًّاۖ إِنَّ رَبِّي بِمَا تَعۡمَلُونَ مُحِيطٞ
شوعەیبیش لە وەڵامدا بە گەلەکەی وت: ئەی گەلەکەم ئایا عەشیرەت و ھۆزەکەم لاتان لە خوای گەورە بەڕێزتر و خۆشەویسترە؟ وە خوای گەورەتان پشتگوێ خستووە و وازتان لێھێناوە ھەر لەبەر ئەوەیشە باوەڕتان نەھێناوە بە پێغەمبەرەکەی کە بۆی ناردون، بێگومان پەروەردگارم ئاگاداری ھەموو کارەکانتانە، وە لە دونیا لە ناوتان دەبات و تۆڵەتان لێ دەسێنێتەوە، وە لە دواڕۆژیشدا سزای سەختان پێ دەچێژێت.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَيَٰقَوۡمِ ٱعۡمَلُواْ عَلَىٰ مَكَانَتِكُمۡ إِنِّي عَٰمِلٞۖ سَوۡفَ تَعۡلَمُونَ مَن يَأۡتِيهِ عَذَابٞ يُخۡزِيهِ وَمَنۡ هُوَ كَٰذِبٞۖ وَٱرۡتَقِبُوٓاْ إِنِّي مَعَكُمۡ رَقِيبٞ
ئەی گەلەکەم ھێندەی لە تواناتاندا ھەیە لەسەر ئەو ڕێچکەیەی لەسەری بوون و ھەرچیتان کردووە و ئەنجامتان داوە ھەر ئەوە بکەن و بەردەوام بن لەسەری، وە منیش ھێندەی لە توانامدا ھەیە خەریکی ئەو کارە دەبم کە پێی ڕازیم، پاشان دەزانن کاممان سزای سەختمان بۆی دێت و سووک و ڕیسوای دەکات، وە کێش درۆ دەکات لەوەی بانگەشەی بۆ دەکات، چاوەڕێی بڕیاری خوابن، منیش لەگەڵ ئێوە چاوەڕێ دەکەم.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَلَمَّا جَآءَ أَمۡرُنَا نَجَّيۡنَا شُعَيۡبٗا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَعَهُۥ بِرَحۡمَةٖ مِّنَّا وَأَخَذَتِ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ ٱلصَّيۡحَةُ فَأَصۡبَحُواْ فِي دِيَٰرِهِمۡ جَٰثِمِينَ
جاکاتێک بڕیاری ئێمە ھات بۆ سزادان و لەناو بردنی گەلی شوعەیب، شوعەیب و ئەوانەیش کە لەگەڵیدا باوەڕیان ھێنابوو بەڕەحم و میھرەبانی خۆمان ڕزگارمان کردن، وە تاوانباران و ستەمکارانی گەلەکەیشیمان بە دەنگێکی زۆر گەورەی بەھێز لەناوبردن، وە ھەر لەشوێنی خۆیان ھەموویان دەمەونخون کەوتن و مردن، ڕومەتیان نوسابوو بە گڵ و خۆڵەکەوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
كَأَن لَّمۡ يَغۡنَوۡاْ فِيهَآۗ أَلَا بُعۡدٗا لِّمَدۡيَنَ كَمَا بَعِدَتۡ ثَمُودُ
ھەر وەک ئەوەی لەو شوێن و جێگایە نەبووبن و نەژیابن، ھۆشیاربن خوای گەورە خەڵکی مەدیەنی لە ڕەحم و میھرەبانی خۆی وەدەرنا، بەوەی دووچاری سزای سەختی کردن، ھەروەک چۆن خوای گەورە گەلی سەموودی لە ڕەحم و میھرەبانی خۆی دەرکرد، بەوەی خەشم و قین و سزای خۆی باراندە سەریان.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا مُوسَىٰ بِـَٔايَٰتِنَا وَسُلۡطَٰنٖ مُّبِينٍ
بێگومان موسا پێغەمبەریشمان ڕەوان کرد بەنیشانەکانی خۆمانەوە لەسەر یەکخواپەرستی پەروەردگار، وە بەڵگەی ڕوون و ئاشکراوە لەسەر ڕاستی و دروستی ئەو پەیامەی ھێنابووی.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ وَمَلَإِيْهِۦ فَٱتَّبَعُوٓاْ أَمۡرَ فِرۡعَوۡنَۖ وَمَآ أَمۡرُ فِرۡعَوۡنَ بِرَشِيدٖ
ڕەوانەمان کرد بۆ لای فیرعەون و ناودارانی گەلەکەی، ئەوە بوو ناوداران و ئەشرافەکانیش بە کوفر و بێباوەڕ بوون شوێن فەرمانەکانی فیرعەون کەوتن، خۆ فەرمانی فیرعەونیش فەرمانێکی ڕاست و دروست نەبوون تاوەکو شایانی ئەوە بێت شوێنی بکەون.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• ذمّ الجهلة الذين لا يفقهون عن الأنبياء ما جاؤوا به من الآيات.
بە خراپ باسکردنی کەسانی نەزان و نەفام، ئەوانەی لە پێغەمبەران تێناگەن و نازانن پێغەمبەران چیان ھێناوە بۆیان.

• ذمّ وتسفيه من اشتغل بأوامر الناس، وأعرض عن أوامر الله.
بە خراپ باسکردن و گێلێتی ئەو کەسانەی کە بە فەرمانی خەڵکیەوە سەرقاڵن، کەچی فەرمانەکانی خوایان پشتگوێ خستووە.

• بيان دور العشيرة في نصرة الدعوة والدعاة.
ڕوونکردنەوەی ڕۆڵی عەشیرەت و ھۆز لە سەرخستن و پاڵپشتی کردنی بانگەواز و بانگخوازان.

• طرد المشركين من رحمة الله تعالى.
وەدەرنانی بتپەرستن و موشریکەکان لە ڕەحم و میھرەبانی خوای گەورە.

يَقۡدُمُ قَوۡمَهُۥ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ فَأَوۡرَدَهُمُ ٱلنَّارَۖ وَبِئۡسَ ٱلۡوِرۡدُ ٱلۡمَوۡرُودُ
لە ڕۆژی قیامەتدا فیرعەون پێش گەل و ھۆز و دەستە و تاقمەکەی دەکەوێت تاوەکو خۆی و ئەوانیش دەخاتە نێو ئاگری دۆزەخەوە، چەند خراپ و نەگریسە ئەو ئاگرە کە جێگای ئاوخواردنەوە و حەوانەوەی گەل و ھۆزێکی شەکەت بێت.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَأُتۡبِعُواْ فِي هَٰذِهِۦ لَعۡنَةٗ وَيَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۚ بِئۡسَ ٱلرِّفۡدُ ٱلۡمَرۡفُودُ
خوای گەورە لە ژیانی دونیادا نەفرینیان لێ دەکات و لە ڕەحم و میھرەبانی خۆی دەری کردن، لەگەڵ ئەوەی دووچاری نوقم بوونی نێو دەریاش بوون، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا لە ڕەحمەتی خوا بەدوورن، چەند خراپ و نەگریسە نەفرەت و سزای دونیا و قیامەت کۆببێتەوە لەسەریان.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ذَٰلِكَ مِنۡ أَنۢبَآءِ ٱلۡقُرَىٰ نَقُصُّهُۥ عَلَيۡكَۖ مِنۡهَا قَآئِمٞ وَحَصِيدٞ
- ئەی پێغەمبەر - ئەو چیرۆک و داستان و ھەواڵەی لەبارەی گوند و شارەکانەوە لەم سورەتەدا بۆت باسدەکەین، ھەندێکیان شوێنەوارەکانیان ماون، وە ھەندێکی تریشیان وێران بوون و شوێنەواریان نەماوە و ڕوخاون.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَمَا ظَلَمۡنَٰهُمۡ وَلَٰكِن ظَلَمُوٓاْ أَنفُسَهُمۡۖ فَمَآ أَغۡنَتۡ عَنۡهُمۡ ءَالِهَتُهُمُ ٱلَّتِي يَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مِن شَيۡءٖ لَّمَّا جَآءَ أَمۡرُ رَبِّكَۖ وَمَا زَادُوهُمۡ غَيۡرَ تَتۡبِيبٖ
لەوەی دووچارمان کردن لە سزا و تیاچوون ھیچ ستەمێکمان لێ نەکردن، بەڵکو ئەوان خۆیان ستەمیان لەخۆیان کرد، چونکە بە کوفر و بێباوەڕی خۆیان دووچاری تیاچوون کردەوە، ئەو خوایانەی کە دەیانپەرستن و لێیان دەپاڕانەوە جگە لە اللە نەیانتوانی فریایان کەون و بیانپارێزن لەو سزایەی کە بەفەرمانی خوا بۆیان دابەزی - ئەی پێغەمبەر - ، وە جگە لە خەسارۆمەندی و تیاچون و ماڵ وێرانی ھیچ شتێکیان بۆ زیاد نەکردن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَكَذَٰلِكَ أَخۡذُ رَبِّكَ إِذَآ أَخَذَ ٱلۡقُرَىٰ وَهِيَ ظَٰلِمَةٌۚ إِنَّ أَخۡذَهُۥٓ أَلِيمٞ شَدِيدٌ
- ئەی پێغەمبەر - سزا و گرتنی پەروەردگارت لە ھەموو جێگا و کاتێکدا بەو شێوەیەیە بۆ ئەو گوند و شارانەی کە بێباوەڕن و پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ خستەوە، بێگومان سزا و گرتنی پەروەردگارت بۆ ئەو گوند و شارانەی لەناوی بردن سزایەکی زۆر بەئێش و سەخت بوون.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لِّمَنۡ خَافَ عَذَابَ ٱلۡأٓخِرَةِۚ ذَٰلِكَ يَوۡمٞ مَّجۡمُوعٞ لَّهُ ٱلنَّاسُ وَذَٰلِكَ يَوۡمٞ مَّشۡهُودٞ
بەڕاستی ئەم سزا و لەناوبردنە توندەی بێباوەڕان پەند و ئامۆژگاری تێدایە بۆ ئەوانەی لە سزای ڕۆژی قیامەت دەترسێن، ئەو ڕۆژەی کە تەواوی خەڵکی بۆ کۆ دەکرێتەوە بۆ لێپرسینەوە، وە ئەوە ڕۆژێکە کە ھەموو خەڵکی چاک و خراپ دەیبینن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَمَا نُؤَخِّرُهُۥٓ إِلَّا لِأَجَلٖ مَّعۡدُودٖ
بەھیچ شێوەیەک ئەو ڕۆژە دواناخەین، مەگەر بۆ کاتی دیاریکراوی خۆی نەبێت.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
يَوۡمَ يَأۡتِ لَا تَكَلَّمُ نَفۡسٌ إِلَّا بِإِذۡنِهِۦۚ فَمِنۡهُمۡ شَقِيّٞ وَسَعِيدٞ
ئەوە ڕۆژێکە ئەگەر ھات ھیچ کەسێک ناتوانێت بی مۆڵەت و ئیزنی ئەو نە قسە بکات وە نە تکا و شەفاعەتیش بۆ ھیچ کەسێک، لەو ڕۆژەدا خەلکی دوو جۆرن: کەسانێکی سەرگەردان و بەدبەخت کە دەچنە ناو ئاگری دۆزەخەوە، وە کەسانێکی تریش خۆشبەخت و بەختەوەرن کە دەچنە ناو بەھەشتەوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
فَأَمَّا ٱلَّذِينَ شَقُواْ فَفِي ٱلنَّارِ لَهُمۡ فِيهَا زَفِيرٞ وَشَهِيقٌ
سەرگەردان و بەدبەختەکان بە ھۆی کوفر و بێباوەڕی و خراپەکاریانەوە دەچنە دۆزەخەوە، کە دەنگی ھەناسە و تەنگە نەفەسیان لە گەروویان دێت لەتاو ناڕەحەتی و بڵێسەی ئەو ئاگرەی چوونەتە ناویەوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
خَٰلِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ ٱلسَّمَٰوَٰتُ وَٱلۡأَرۡضُ إِلَّا مَا شَآءَ رَبُّكَۚ إِنَّ رَبَّكَ فَعَّالٞ لِّمَا يُرِيدُ
تا ئاسمانەکان و زەوی بمێنن ئەوانیش لەناو ئاگر بەھەمیشەیی دەمێیننەوە و لێی دەرناچن، مەگەر کەسانێک لە گوناھبار و تاوانبارانی یەکخواپەرست کە خوا خۆی ویستی لەسەر بێت لە دۆزەخ دەریان بھێنێت، - ئەی پێغەمبەر - بەڕاستی پەروەردگارت ھەرچییەکی بوێت و ویستی لەسەر بێت ئەنجامی دەدات و کەس نییە بتوانێ ڕێگری لە زاتی گەورەی ئەو بکات.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
۞ وَأَمَّا ٱلَّذِينَ سُعِدُواْ فَفِي ٱلۡجَنَّةِ خَٰلِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ ٱلسَّمَٰوَٰتُ وَٱلۡأَرۡضُ إِلَّا مَا شَآءَ رَبُّكَۖ عَطَآءً غَيۡرَ مَجۡذُوذٖ
بەڵام ئەوانەی کە خۆشبەخت و بەختەوەر بوون بە باوەڕی ڕاست و دروست و ئەنجامدانی کردەوەی چاکە، تا ئاسمانەکان و زەوی بەردەوام بن بەھەمیشەیی لە بەھەشتدا دەمێننەوە، مەگەر کەسانێک لە سەرپێچیکاری باوەڕداران نەبێت پێش ئەوەی خوا بیانخاتە بەھەشتەوە ویستی وابوبێت کە بیانخاتە ناو ئاگرەوە و پاکی کردبێتنەوە لەگوناھ و تاوان، بەراستی ناز و نیعمەتی خوای گەورە بۆ ئەھلی بەھەشت ھەمیشەیی و نەبڕاوەیە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• التحذير من اتّباع رؤساء الشر والفساد، وبيان شؤم اتباعهم في الدارين.
ھۆشداری دان لە شوێنکەوتنی سەرانی شەڕ و خراپەکاری، وە ڕوونکردنەوەی حاڵی شونێکەوتوانیان لە دونیا و دواڕۆژدا.

• تنزه الله تعالى عن الظلم في إهلاك أهل الشرك والمعاصي.
خوای گەورە پاک و بێگەرد و بەرییە لە ستەمکردن لە لەناوبردنی خەڵکانی موشریک و بتپەرست و گوناھبار.

• لا تنفع آلهة المشركين عابديها يوم القيامة، ولا تدفع عنهم العذاب.
خوا درۆینەکانی موشریک و بتپەرستەکان لە ڕۆژی قیامەتدا ناتوانن ھیچ سودێک بگەیەنن بەوانەی پەرستویانن، وە نایشتوانن ھیچ سزایەکیان لەسەر ھەڵبگرن.

• انقسام الناس يوم القيامة إلى: سعيد خالد في الجنان، وشقي خالد في النيران.
خەڵکی لە ڕۆژی قیامەتدا دەبن بە دوو بەشەوە، بەختەوەرەکان بە هەتا هەتایی لە بەھەشتدان، وە بەدبەخت و خراپەکارانیش بە هەتا هەتایی لە دۆزەخدان.

فَلَا تَكُ فِي مِرۡيَةٖ مِّمَّا يَعۡبُدُ هَٰٓؤُلَآءِۚ مَا يَعۡبُدُونَ إِلَّا كَمَا يَعۡبُدُ ءَابَآؤُهُم مِّن قَبۡلُۚ وَإِنَّا لَمُوَفُّوهُمۡ نَصِيبَهُمۡ غَيۡرَ مَنقُوصٖ
- ئەی پێغەمبەر - ھیچ گومان و دوو دڵ مەبە لە پڕوپوچی و بەتاڵی ئەو خوایانەی موشریک و بتپەرستەکان دەیپەرستن، ئەوان ھیچ بەڵگەیەکی شەرعی و ژیرییان پێ نییە لەسەر ڕاستی و دروستی ئەوەی دەیپەرستن، بەڵکو تەنھا شتێک ئەوان وا لێ دەکات ئەو بتانە بپەرستن چاولێکەری باوباپیرانیانە، وە دڵنیابە ئێمە بەشی تەواوی خۆیان بێ ھیچ کەم و کورتییەک لە سزای دۆزەخ بۆ تەواو دەکەین.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَى ٱلۡكِتَٰبَ فَٱخۡتُلِفَ فِيهِۚ وَلَوۡلَا كَلِمَةٞ سَبَقَتۡ مِن رَّبِّكَ لَقُضِيَ بَيۡنَهُمۡۚ وَإِنَّهُمۡ لَفِي شَكّٖ مِّنۡهُ مُرِيبٖ
بێگومان ئێمە تەوراتمان بە موسا دا، وە خەڵکی جیاوازی و ناکۆکیان لەناودا بۆ دروست بوو، ھەندێکیان باوەڕیان پێھێنا، وە ھەندێکی تریشیان بێباوەڕ بوون پێی، ئەگەر لەبەر ئەو بڕیار و فەرمانە نەبوایە کە خوای گەورە پێشوتر داویەتی کە سزایان بۆ پێش ناخرێت بەڵکو خوای گەورە لەبەر حیکمەتێک بۆی دواخستوون بۆ ڕۆژی قیامەت، ئەوا خوای گەورە بڕیار لە نێوانیاندا ئەدا و ئەو سزایەی کە شایستەیانە لە دونیا بۆیان دادەبەزێ، بەڕاستی بێباوەڕان لە بتپەرست و موشریک و جولەکەکان سەبارەت بەڕاستی و دروستی قورئان لە گومان و دوو دڵیدان.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَإِنَّ كُلّٗا لَّمَّا لَيُوَفِّيَنَّهُمۡ رَبُّكَ أَعۡمَٰلَهُمۡۚ إِنَّهُۥ بِمَا يَعۡمَلُونَ خَبِيرٞ
بێگومان - ئەی پێغەمبەری خوا - ئەوانەی لە گومان و دوو دڵیدان سەبارەت بە قورئان پەروەردگارت بەتێر و تەسەلی پاداشتی کردەوەکانیان دەداتەوە، ھەرکەسێکیان خێری ئەنجام دابێت بەچاکە پاداشتی دەدرێتەوە، وە ئەوەیشی خراپەی ئەنجام دابێت سزاکەی وەردەگرێتەوە، بەڕاستی پەروەردگارت ئاگادارە و زانایە بەتەواوی وردەكاری ئەوەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لە کاروکردەوەیانی لا شاراوە و نھێنی نییە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
فَٱسۡتَقِمۡ كَمَآ أُمِرۡتَ وَمَن تَابَ مَعَكَ وَلَا تَطۡغَوۡاْۚ إِنَّهُۥ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٞ
کەوابوو - ئەی پێغەمبەری خوا - بەردەوامبە لەسەر ئەو ڕێگا ڕاستەی کە خوا فەرمانی پێکردویت لەسەری بیت، فەرمانەکانی بەجێ بھێنە و دوور بکەوەرەوە لەڕێگرییەکانی، وە ئەو باوەڕدارانەیشی لەگەڵ تۆدان و تەوبەیان کردووە و گەڕاونەتەوە بۆ لایی خوا با دامەزراو بن لەسەر ئاینەکەیان، ھەرگیز بە ئەجامدانی گوناھ و تاوان با سنورەکانی خوا نەبەزێنن، چونکە ئەو ھیچ کاروکردەوەیەکی ئێوەی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە پاداشت و سزای ھەمووشیتان دەداتەوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَلَا تَرۡكَنُوٓاْ إِلَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ فَتَمَسَّكُمُ ٱلنَّارُ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِنۡ أَوۡلِيَآءَ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ
ئەی باوەڕداران ھیچ مەیلی دڵتان نەبێت بەلای ستەمکار و بێباوەڕاندا و پشتگیریان مەکەن بە کلکە لەقێ و دەربڕینی خۆشەویستی بۆیان، چونکە بەو ھۆیەوە دووچاری سزای دۆزەخ دەبن، وە ئەو کاتە جگە لە خوای گەورە ھیچ پشتیوان و کۆمەکییەکتان نابێت کە لە دۆزەخ دەرتان بھێنێت و ڕزگارتان بکات، وە پاشان کەسێکیش شک نابەن سەرتان بخات.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَأَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ طَرَفَيِ ٱلنَّهَارِ وَزُلَفٗا مِّنَ ٱلَّيۡلِۚ إِنَّ ٱلۡحَسَنَٰتِ يُذۡهِبۡنَ ٱلسَّيِّـَٔاتِۚ ذَٰلِكَ ذِكۡرَىٰ لِلذَّٰكِرِينَ
- ئەی پێغەمبەری خوا - بەجوانترین شێوە لە ھەردوولای ڕۆژدا نوێژەکانت ئەنجام بدە، ئەویش نوێژەکانی سەرەتای ڕۆژ و کۆتاییەکەیەتی، وە بەجوانترین شێوەیش نوێژەکانی شەو ئەنجام بدە کە مەبەست پێی نوێژی شێوان و خەوتنانە، بێگومان کاروکردەوەی چاکە گوناھە بچووکەکان دەسڕێتەوە و نایانھێڵێت، ئەوەی باسکرا پەند و ئامۆژگارییە بۆ کەسانێک کە بیردەکەنەوە و یادی خوا دەکەن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَٱصۡبِرۡ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجۡرَ ٱلۡمُحۡسِنِينَ
- ئەی پێغەمبەر - ئارامگربە لەسەر ئەنجامدانی ئەو کاروکردەوانەی فەرمانت پێکراوە بە ئەنجامدانیان، ئەویش بەوەی دامەزراوبە لەسەر بیروباوەڕەکەت، وە ئارامگریشبە لەسەر دوورکەوتنەوە لەستەمکار و مەیلی خۆشەویستی بۆیان، بێگومان خوای گەورە پاداشتی چاکەکاران پوچ و بەتاڵ ناکاتەوە، بەڵکو جوانترینی کاروکردەوەکانیان لێ وەردەگرێت، وە بە جوانترین پاداشتیش پاداشتی کردەوە چاکەکانیان دەداتەوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
فَلَوۡلَا كَانَ مِنَ ٱلۡقُرُونِ مِن قَبۡلِكُمۡ أُوْلُواْ بَقِيَّةٖ يَنۡهَوۡنَ عَنِ ٱلۡفَسَادِ فِي ٱلۡأَرۡضِ إِلَّا قَلِيلٗا مِّمَّنۡ أَنجَيۡنَا مِنۡهُمۡۗ وَٱتَّبَعَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ مَآ أُتۡرِفُواْ فِيهِ وَكَانُواْ مُجۡرِمِينَ
ئەوە بۆ لە ئوممەتانی سزادراوی پێش ئێوە چەند کەسێکی ژیر و ھۆشیار نەبوون ڕێگری لەو خەڵکە بکەن کە بێباوەڕی و کاری خراپە ئەنجام نەدەن لەسەر زەویدا ؟! ھیچ کەسێکی وایان تێدا نەبوو جگە کەمێکیان نەبێت ڕێگری خەڵکیان کرد لە ئەنجامدانی گوناھ و تاوان و خراپەکاری، ئەو کاتەی گەلە ستەمکارەکەی ئەوانمان لەناوبرد ئەو خەڵکەکەمان ڕزگار کرد و لەناومان نەبردن، وە ستەمکاران و بێباوەڕان شوێنی خۆشگوزەرانییەکانی دونیا کەوتن و تێدا مەست و سەرخۆش بوون، وە چوونە ڕیزی گوناھکار و ستەمکارانەوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَمَا كَانَ رَبُّكَ لِيُهۡلِكَ ٱلۡقُرَىٰ بِظُلۡمٖ وَأَهۡلُهَا مُصۡلِحُونَ
- ئەی پێغەبەری خوا - ھەرگیز پەروەردگارت خەڵکی ھیچ گوند و شارێکی لەناو نەبردووە ئەگەر چاکەکارو وچاکەخواز بووبن لەسەر زەوی، بەڵکو کاتێک لەناوی بردوون کە خەڵکەکەی خراپەکار و بێباوەڕ و گوناھکار بوون.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• وجوب الاستقامة على دين الله تعالى.
پێویستە لەسەر مرۆڤی باوەردار لەسەر ئاینەکەی خوای گەورە دامەزراو بێت و ھیچ شتێک لەرزۆکی نەکات.

• التحذير من الركون إلى الكفار الظالمين بمداهنة أو مودة.
ھۆشداریدان لەوەی باوەڕداران ھەرگیز مەیلی دڵیان نەبێت بۆ بێباوەڕان و ستەمکاران، بە کلکە لەقێ بۆ کردن و خۆشەویستی دەربڕین بۆیان.

• بيان سُنَّة الله تعالى في أن الحسنة تمحو السيئة.
ڕوونكردنەوەی ئەوەی سوننەتی خوا وایە كە كاروكردەوەی چاكە خراپە و گوناهـ دەسڕێتەوە.

• الحث على إيجاد جماعة من أولي الفضل يأمرون بالمعروف، وينهون عن الفساد والشر، وأنهم عصمة من عذاب الله.
ھاندانی کۆمەڵگە بۆ ئەوەی ھەمیشە کەسانێک ھەبن لە خەڵکی خاوەن فەزڵ فەرمان بکەن بەچاکە و ڕێگریش بکەن لە خراپە، ھەر ئەوەیشە ھۆکاری پارێزراو بوون لە سزای خوا.

وَلَوۡ شَآءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ ٱلنَّاسَ أُمَّةٗ وَٰحِدَةٗۖ وَلَا يَزَالُونَ مُخۡتَلِفِينَ
- ئەی پێغەمبەر - ئەگەر پەروەردگارت بیویستایە کە ھەموو خەڵکی لەسەر ھەق و ڕاستی و ئاینی ڕاست و دروست بونایە ئەوا دەیکرد، بەڵام ئەوەی نەویستووە، بەڵکو ھەمیشە و بەدرێژی ڕۆژگار ناتەبا و ناکۆک بوون ئەویش بە ھۆی ئەوەی کە شوێن ھەواو ھەوەس و ئارەزووی خۆیان و خراپەکاری کەوتون.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
إِلَّا مَن رَّحِمَ رَبُّكَۚ وَلِذَٰلِكَ خَلَقَهُمۡۗ وَتَمَّتۡ كَلِمَةُ رَبِّكَ لَأَمۡلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنَ ٱلۡجِنَّةِ وَٱلنَّاسِ أَجۡمَعِينَ
جگە کەسێک نەبێت کە پەروەردگارت بەزەیی پێیدا ھاتبێتەوە ڕێنومایی کردبێت و تەوفیقی دابێت، ئەوانە لەیەکخواپەرستی پەروەردگارت ھیچ ناکۆک و ناتەبا نین، ھەر لەبەر ئەو تاقیکردنەوەیەش کە ناکۆک دەبن لە نێو یەکدا دروستی کردوون، ئەو کاتە ھەندێکیان بەدبەخت و بەدکارن، وە ھەندێکی تریشان بەختەوەر و چاکەکارن، وە - ئەی پێغەمبەر - بڕیاری پەورەردگارت ھەر لە ئەزەلەوە دەرچووە کە دەبێت دۆزەخ پر بکەم لە شوێنکەوتوانی شەیتان لە جنۆکە و مرۆڤەکان.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَكُلّٗا نَّقُصُّ عَلَيۡكَ مِنۡ أَنۢبَآءِ ٱلرُّسُلِ مَا نُثَبِّتُ بِهِۦ فُؤَادَكَۚ وَجَآءَكَ فِي هَٰذِهِ ٱلۡحَقُّ وَمَوۡعِظَةٞ وَذِكۡرَىٰ لِلۡمُؤۡمِنِينَ
- ئەی پێغەمبەر - ھەرچی ھەواڵ و بەسەرھاتێکی پێغەمبەرانی پێش خۆتە کە بۆتی دەگێڕینەوە بۆ ئەوەیە کە دڵ و دەروونت دامەرزاو و بەھێز بکەین لەسەر ھەق و ڕاستی و ئاینەکەت، وە دڵنیایشبە ھەرچیەک بۆت ھاتووە لەم سورەتەدا ھەق و ڕاستییە و ھیچ گومانی تێدا نییە، وە ھەر لەم سورەتەدا پەند و ئامۆژگاری ھاتووە بۆ بێباوەڕان، وە بیرخستنەوەیش بۆ باوەڕداران، ئەو باوەڕدارانەی بیرخستنەوە سوودی دەبیت بۆیان.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَقُل لِّلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ ٱعۡمَلُواْ عَلَىٰ مَكَانَتِكُمۡ إِنَّا عَٰمِلُونَ
- ئەی پێغەمبەر - بەوانە بڵێ کە باوەڕیان بە اللە نییە، وە بەیەکخوایش نایپەرستن: لەسەر ڕێچکە و ڕێبازی خۆتان بەردەوامبن کە پشتھەڵکردنە لەھەق و راستی و ڕێگری کردنی خەڵکییە لە باوەڕھێنان، وە ئێمەیش بەردەوام و دامەزراو دەبین لەسەر ڕێگا و ڕێبازی خۆمان و بانگەوازیشی بۆ دەکەین و ئارام و خۆگریش دەبین لەسەر ھەر ناڕەحەتییەک دێتە ڕێگامان.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَٱنتَظِرُوٓاْ إِنَّا مُنتَظِرُونَ
چاوەڕوانی سەرەنجامی ئێمە بن چیمان بەسەر دێت، وە ئێمەیش چاوەڕوانی ئێوە دەکەین کە چیتان بە سەر دێت.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَلِلَّهِ غَيۡبُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَإِلَيۡهِ يُرۡجَعُ ٱلۡأَمۡرُ كُلُّهُۥ فَٱعۡبُدۡهُ وَتَوَكَّلۡ عَلَيۡهِۚ وَمَا رَبُّكَ بِغَٰفِلٍ عَمَّا تَعۡمَلُونَ
تەنها خوای تاک و تەنھا عیلم و زانیاری ھەیە بە تەواوی شتە نھێنیەکانی ئاسمانەکان و زەوی، وە ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە ھەموو کار و بڕیارێکیش لە ڕۆژی قیامەتدا ھەر بۆ لای ئەو دەگەڕێتەوە، کەوابێت - ئەی پێغەمبەری خوا - تەنھا ھەر ئەو بپەرستە، وە لەھەموو کارێکیشتدا پشت و پەنات با ھەر ئەو بێت، وە پەروەردگارت غافڵ و بێ ئاگا نییە لەوەی بێباوەڕان و خوانەناسان ئەنجامی دەدەن، بەڵکو زانا و ئاگادارە پێیان، وە تۆڵەی ھەمووشیان لێ دەسێنێتەوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• بيان الحكمة من القصص القرآني، وهي تثبيت قلب النبي صلى الله عليه وسلم وموعظة المؤمنين.
ڕوونكردنەوەی حیكمەتی چیرۆكە قورئانییەكان، ئەویش بۆ ئەوە بووە كە دڵ و دەروونی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ی پێ دابمەرزێت و پەند و ئامۆژگاریش بێت بۆ باوەڕداران.

• انفراد الله تعالى بعلم الغيب لا يشركه فيه أحد.
ئەم سورەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی تەنها خوای گەورە زانا و ئاگادارە بە شتە نهێنی و شاراوەكان، وە هیچ كەسێكی تر لەو كارەدا هاوبەشی خوا نییە.

• الحكمة من نزول القرآن عربيًّا أن يعقله العرب؛ ليبلغوه إلى غيرهم.
حیكمەت لە دابەزینی قورئان بە زمانی عەرەبی بۆ ئەوەیە كە عەرەب پەند و ئامۆژگاری لێ وەربگرن و ژیر ببن، تاوەكو بیگەیەنن بە غەیری خۆیان لەگەل و ئوممەتانی تری سەر زەوی.

• اشتمال القرآن على أحسن القصص.
قورئانە پڕیەتی لە چیرۆك و بەسەرهاتی جوان و شیرین.

 
የይዘት ትርጉም ምዕራፍ: ሱረቱ ሁድ
የምዕራፎች ማውጫ የገፅ ቁጥር
 
የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - የትርጉሞች ማዉጫ

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

መዝጋት