የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - የትርጉሞች ማዉጫ


የይዘት ትርጉም ምዕራፍ: ሱረቱ አል-ማኢዳህ   አንቀጽ:

سورەتی المائدة

ከመዕራፉ ዓላማዎች:
الأمر بالوفاء بالعقود، والتحذير من مشابهة أهل الكتاب في نقضها.
فەرمانکردن بە وەفاداری بەرامبەر پەیمان و گرێبەستەکان و ئاگادارکردنەوە لە خۆچواندن بە خاوەن کتێبەکان لە هەڵوەشاندنەوەیان.

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَوۡفُواْ بِٱلۡعُقُودِۚ أُحِلَّتۡ لَكُم بَهِيمَةُ ٱلۡأَنۡعَٰمِ إِلَّا مَا يُتۡلَىٰ عَلَيۡكُمۡ غَيۡرَ مُحِلِّي ٱلصَّيۡدِ وَأَنتُمۡ حُرُمٌۗ إِنَّ ٱللَّهَ يَحۡكُمُ مَا يُرِيدُ
ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە ھەموو ئەو پەیمان وبەڵێنە دڵنیاکەرەوانەی کەلە نێوان ئێوە وخوای دروسترکەرتان ھەیە تەواوی بکەن، وە ئەو پەیمان وبەڵێنانەیش کە لە نێوان ئێوە ودروستکراوەکانی خوادا ھەیە وەفاتان پێوەی ھەبێت و تەواویان بکەن، وە خوای گەورە بەڕەحم ومیھرەبانی خۆی خواردنی گۆشتی ووشتر وگاو مەر وبزنی بۆ حەڵاڵ کردوون، جگە گۆشتی ئەوانە نەبێت کە بەسەرتاندا دەخوێنرێتەوە بۆتان باس دەکرێت، وە گۆشتی ئەوانەیش نەبێت کە ڕاویان بۆتان حەرامە لەکاتی ئیحرامدا بەحەج یان بەعومرە، مەبەست ڕاوکردنی گۆشتی ئاژەڵی ووشکانیە جگە لەدەریایی، بێگومان خوای گەورە بە گوێرەی حیکمەتی خۆی حوکمی حەڵاڵی یان حەرامی ھەر شتێک بیەوێت دەیدات، وە ھیچ کەسێکیش ناتوانێت زۆری لێ بکات یان ڕێگر بێت لێی.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تُحِلُّواْ شَعَٰٓئِرَ ٱللَّهِ وَلَا ٱلشَّهۡرَ ٱلۡحَرَامَ وَلَا ٱلۡهَدۡيَ وَلَا ٱلۡقَلَٰٓئِدَ وَلَآ ءَآمِّينَ ٱلۡبَيۡتَ ٱلۡحَرَامَ يَبۡتَغُونَ فَضۡلٗا مِّن رَّبِّهِمۡ وَرِضۡوَٰنٗاۚ وَإِذَا حَلَلۡتُمۡ فَٱصۡطَادُواْۚ وَلَا يَجۡرِمَنَّكُمۡ شَنَـَٔانُ قَوۡمٍ أَن صَدُّوكُمۡ عَنِ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِ أَن تَعۡتَدُواْۘ وَتَعَاوَنُواْ عَلَى ٱلۡبِرِّ وَٱلتَّقۡوَىٰۖ وَلَا تَعَاوَنُواْ عَلَى ٱلۡإِثۡمِ وَٱلۡعُدۡوَٰنِۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۖ إِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە سنوور و حەرامکراوەکانی خوای گەورە حەڵاڵ مەکەن و مەیانبەزێنن کە فەرمانتان پێکراوە بە گەورەیان بزانن، وە واز بھێنن لەو شتانەی کە لەکاتی ئیحرامدا قەدەغە و یاساغن، وەک لەبەرکردنی جلوبەرگی دووراو، وە واز بھێنن لە حەرامکراوەکانی ناو حەرەم، وەک ڕاو و شکار کردن، وە کوشت و کوشتار لە مانگە حەرامکراوەکاندا ئەنجام مەدەن، کە بریتین لە مانگەکانی (ذو القعدة، وذو الحجة، والمحرم، ورجب)، وە ئەو ئاژەڵانەیش دەدرێن بەدیاری بۆ حەرەم (لە وشتر و گا ومەڕ وبزن) کە بۆ خوا سەرببڕێن داگیری مەکەن و زەوتیان مەكەن بۆ خۆتان چونکە ئەوانە بۆ ھەژارانی ناو حەرەمە، یان رێگری بکەن لەوەی ئەو ئاژەڵانە بگەنە شوێنی خۆیان، وە ھەر ئاژەڵێکیش دیاری کرابێت و نیشانەی لەمل کرا بێت وەک خوری و زەنگۆڵ و ھاوشێوەکانی بەمەبەستی کردنی بە دیاری و قوربانی بۆ خوا نیشانەکانی لێ مەکەنەوە و دەستکاری مەکەن، وە ڕێ مەگرن لەوانەی کە مەبەستی ماڵی خوایان ھەیە بە نیازی بازرگانی کردن و بەدەست ھێنانی ڕەزامەندی خوا، جا کاتێک ئیحرامی حەج یان عومرەتان شکاند و لەسنووری حەرەم چوونە دەرەوە ھەرچۆن پێتان خۆشە ڕاو و شکار بکەن، وە با ڕق و کینەتان لە ھۆز و گەلێک لەوەی کە ڕێگریان لێ کردن لەچوونە ناو حەرەم لەکاتی سوڵحی حودەیبیە واتان لێ نەکات کە ستەم و زوڵمیان لێ بکەن و تۆڵەیان لێ بسێننەوە، جا ئەی باوەڕداران لەسەر چاکە و کاری خێر و ئەوەی فەرمانتان پێکراوە بەکردنی ھاوکار و کۆمەکی یەکتر بن، وە واز بھێنن لەوەیش کە قەدەغە و یاساغ کراوە لێتان و ھاوکاری یەک مەبن لەسەر گوناهـ و ئەنجامدانی تاوان، وە لەخوا بترسن بە پابەند بوون بە گوێڕایەڵی بە فەرمانەکانیەوە، وە دوور کەوتنەوە لە نەهی لێکراوەکانى، بێگومان تۆڵەی خوا زۆر توندە بۆ سەرپێچیکەران، لەبەر ئەوە ئاگاداری تۆڵە و سزادانى بن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• عناية الله بجميع أحوال الورثة في تقسيم الميراث عليهم.
گرنگیدانی خوای گەورە بە ھەموو جۆرەکانی میراتگر بۆ دابەشکردنی میرات بەسەریاندا.

• الأصل هو حِلُّ الأكل من كل بهيمة الأنعام، سوى ما خصه الدليل بالتحريم، أو ما كان صيدًا يعرض للمحرم في حجه أو عمرته.
ئەسڵ وایە گۆشتی ھەموو ئاژەڵێک حەڵاڵە، گۆشتی ئەوانەیان نەبێت کە بە بەڵگە حەرام کراون، یان ئەو ڕاو وشکارەی لەسەر کەسێک لەناو ئیحرامدایە بەمەبەستی حەج یان عومرە لەسەری حەرامە.

• النهي عن استحلال المحرَّمات، ومنها: محظورات الإحرام، والصيد في الحرم، والقتال في الأشهر الحُرُم، واستحلال الهدي بغصب ونحوه، أو مَنْع وصوله إلى محله.
نەھی کراوە لە حەڵاڵ کردنی ئەو شتانەی کە خوا حەرامی کردوون، وەک: ئەنجامدانی ئەو کارانەی لەناو ئیحرامدا قەدەغە ویاساغن، وە ڕاو وشکار کردن لەسنوری حەرەمدا، وە کوشت وکوشتار لەمانگە حەرامەکاندا، وە حەڵاڵکردن وداگیر کردن و زەوت کردنی ئەو ئاژەڵانەی وەک دیاری دەھێنرێن بۆ حەرەم بۆ سەر بڕین، یان ڕێگری کردن لێیان کە نەگەن بەشوێنی خۆیان.

حُرِّمَتۡ عَلَيۡكُمُ ٱلۡمَيۡتَةُ وَٱلدَّمُ وَلَحۡمُ ٱلۡخِنزِيرِ وَمَآ أُهِلَّ لِغَيۡرِ ٱللَّهِ بِهِۦ وَٱلۡمُنۡخَنِقَةُ وَٱلۡمَوۡقُوذَةُ وَٱلۡمُتَرَدِّيَةُ وَٱلنَّطِيحَةُ وَمَآ أَكَلَ ٱلسَّبُعُ إِلَّا مَا ذَكَّيۡتُمۡ وَمَا ذُبِحَ عَلَى ٱلنُّصُبِ وَأَن تَسۡتَقۡسِمُواْ بِٱلۡأَزۡلَٰمِۚ ذَٰلِكُمۡ فِسۡقٌۗ ٱلۡيَوۡمَ يَئِسَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِن دِينِكُمۡ فَلَا تَخۡشَوۡهُمۡ وَٱخۡشَوۡنِۚ ٱلۡيَوۡمَ أَكۡمَلۡتُ لَكُمۡ دِينَكُمۡ وَأَتۡمَمۡتُ عَلَيۡكُمۡ نِعۡمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ ٱلۡإِسۡلَٰمَ دِينٗاۚ فَمَنِ ٱضۡطُرَّ فِي مَخۡمَصَةٍ غَيۡرَ مُتَجَانِفٖ لِّإِثۡمٖ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ
خوای گەورە گۆشتی مردارەوە بووی لەسەر حەرام کردوون، وە خۆینی ڕژاوی لەسەر حەرام کردوون، وە گۆشتی بەراز و ئەو سەربڕاوەیش ناوی جگە لەخوای گەورەی لەسەر ھێنرا بێت، وە ئەو ئاژەڵەیش بەخنکان مردار بووبێتەوە، وە ئەو ئاژەڵەیش بە لێدان مردار بووبێتەوە، وە ئەو ئاژەڵەیش لە جێگای بەرز کەوتبێتە خوارەوە، وە ئەو ئاژەڵەیش کە ئاژەڵی تر قۆچی لێدا بێت مردارەوە بووبێت، وە ھەر ئاژەڵێکی تر لە ئاژەڵە دڕندەکان وەک شێر و پڵنگ و گورگ خواردبێتیان، ھەموو ئەمانە کە باسکران حەرامن ئەوانەیان نەبێت کە بە زیندوویی دەگەن بەدەستدا و سەریان دەبڕن بۆتان حەڵاڵن، وە ئەو سەربڕاوانەیش کە بۆ بتەکان سەر دەبڕێن حەرامن بۆتان، وە حەرامە بۆتان ئەوەی کە خوای گەورە لە غەیبدا لەسەری نووسیون بە تیروپشک ھەڵدان بتانەوێت ئاگاداری بن، ئەو تیروپشکە بە بەرد ھەڵدان بێت یان بە ڕم ھەڵدان کە لەسەریان نوسراوە (بیکەن ) یان (مەیکەن) جا دوای ھەر دانەیەکیانی بۆ دەرچوو بەوەیان کار دەکات، ئەنجامدانی ھەموو ئەوانە حەرامن و دەرچوونە لە تاعەت و گوێڕایەڵی خوای گەورە، ئەمڕۆ بێباوەڕان بێ ھیوا بوون لەوەی کە لە ئاینەکەتان ھەڵتان بگێڕنەوە، کاتێک دڵنیا بوون لە ھێزی ئاینەکەتان، لەوان مەترسن تەنھا لە من بترسن، ئەمڕۆ ئاینەکەتانم کە ئیسلامە بۆ تەواو کردن، وە ھەموو نازو نیعمەتە دیار و نادیارەکانم بۆ تەواو کردن، وە ئیسلامم بۆ دەستنیشان کردن کە ئاینتان بێت، وە ڕازی نابم جگە لە ئیسلام ئاینێکی ترتان ھەبێت، ھەرکەسێک ناچاربێت لەبەر برسێتی گۆشتی مردارەوە بوو بخوات بەو مەرجەی سنوور نەبەزێنێت ئەوا ھیچ گوناھی ناگات و تاوانبار نابێت، بێگومان خوای گەورە لێخۆش بووی میھرەبانە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
يَسۡـَٔلُونَكَ مَاذَآ أُحِلَّ لَهُمۡۖ قُلۡ أُحِلَّ لَكُمُ ٱلطَّيِّبَٰتُ وَمَا عَلَّمۡتُم مِّنَ ٱلۡجَوَارِحِ مُكَلِّبِينَ تُعَلِّمُونَهُنَّ مِمَّا عَلَّمَكُمُ ٱللَّهُۖ فَكُلُواْ مِمَّآ أَمۡسَكۡنَ عَلَيۡكُمۡ وَٱذۡكُرُواْ ٱسۡمَ ٱللَّهِ عَلَيۡهِۖ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلۡحِسَابِ
ئەی پێغەمبەر ھاوەڵانت پرسیارت لێدەکەن ئایا خوای گەورە چی بۆ حەڵاڵ کردوون بیخۆن؟ تۆیش پێیان بڵێ: ھەرچی پاکوخاوێن بێت بۆی حەڵاڵ کردوون، وە نێچیری ئەو سەگو تاژی وئاژەڵە دڕندانەی کە کەڵپەیان ھەیەو فێری ڕاو وشکار کراون، وە نێچیری ئەوانەش کە چڕونکیان ھەیە وەک ھەڵو و باز، ئەوانەی کە فێری ڕاویان دەکەن و نیچیرەکانتان بۆ بەجی دەھێڵن، خوای گەورە منەتی خۆیتان دەکات بەسەردا کە فێری ئادابی کردوون، تاوەکو وای لێھاتووە ئەگەر فەرمانیان پێ بکەن بەگوێتان دەکەن، وە ئەگەر بیانترسێنن سڵ دەکەنەوە لێتان، کەوابوو لەو نێچیرە بخۆن کە ئەوان دەیگرن ئەگەر کوشتبێتیشیان، وە لەکاتی ناردنی ئەو ئاژەڵ و باڵندە ڕاوکەرانەدا بۆ نێچیرەکانیان ناوی خوا بھێنن لەسەریان، وە لەخوا بترسن بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن، وە دوور بکەونەوە لەو شتانەی کە قەدەغە و یاساغی کردوون، وە خوای گەورە چەسپان و خێرایە لە حسابکردنی کاروکردەوەکاندا.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ٱلۡيَوۡمَ أُحِلَّ لَكُمُ ٱلطَّيِّبَٰتُۖ وَطَعَامُ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ حِلّٞ لَّكُمۡ وَطَعَامُكُمۡ حِلّٞ لَّهُمۡۖ وَٱلۡمُحۡصَنَٰتُ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ وَٱلۡمُحۡصَنَٰتُ مِنَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ مِن قَبۡلِكُمۡ إِذَآ ءَاتَيۡتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ مُحۡصِنِينَ غَيۡرَ مُسَٰفِحِينَ وَلَا مُتَّخِذِيٓ أَخۡدَانٖۗ وَمَن يَكۡفُرۡ بِٱلۡإِيمَٰنِ فَقَدۡ حَبِطَ عَمَلُهُۥ وَهُوَ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ مِنَ ٱلۡخَٰسِرِينَ
لە ئەمڕۆ بەدواوە خوای گەورە ھەموو شتێکی پاکوخاوێنی بۆ حەڵاڵ کردوون، وە سەربڕاوی خاوەن نامەکان لە جولەکە و گاورەکانتان بۆ حەڵاڵە، وە سەربڕاوی ئێوەش بۆ ئەوان حەڵاڵە، وە ژنانی باوەڕدار و داوێن پاک و ئازادتان بۆ حەڵاڵە، وە ژنانی داوێن پاکی ئازادی خاوەنی نامەکانی پێش خۆتان لەجولەکە وگاورەکان بۆ حەڵاڵە ئەگەر مارەییەکانیان بدەنێ، وە ئێوەیش داوێن پاکو دوور لە داوێن پیسی بن، وە دۆست و عەشیقی ژێر بەژێرتان نەبێت کە زینا و داوێن پیسیان لەگەڵدا بکەن، ھەرکەسێک بێباوەڕ بێت بەو حوکمانەی خوای گەورە گێراویەتی بە شەریعەت وبەرنامەی ژیان بۆ بەندەکانی ئەوا ھەرچی کاروکردەوەی ھەیە بەتاڵ بووەتەوە چونکە مەرجی باوەڕ وئیمانی وون کردووە، وە لەڕۆژی دواییشدا لە خەسارۆمەندانە چونکە بە ھەتا ھەتایی دەچێتە ئاگری دۆزەخەوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• تحريم ما مات دون ذكاة، والدم المسفوح، ولحم الخنزير، وما ذُكِرَ عليه اسْمٌ غير اسم الله عند الذبح، وكل ميت خنقًا، أو ضربًا، أو بسقوط من علو، أو نطحًا، أو افتراسًا من وحش، ويُستثنى من ذلك ما أُدرِكَ حيًّا وذُكّيَ بذبح شرعي.
حەرامیەتی ئەو ئاژەڵەی مردار دەبێتەوە و سەر نابڕرێت، وە حەرامی ئەو خوێنەیش لەئاژەڵ دەڕوات لەکاتی سەربریندا، وە حەرامی گۆشتی بەرازیش، لەگەڵ ئەو ئاژەڵەیش کە لەکاتی سەربڕیندا ناوی جگە لەخوای لەسەر دەھێنرێت، وە حەرامی ھەموو مردارەوە بوویەک کە بەخنکان مردار بووبێتەوە، یان بەلێدان، یان بەکەوتنە خوارەوە لەشوێنی بەرزەوە، یان بەشەڕە شۆخی نیو ئاژەڵان مردار بووبێتەوە، یان کەوتبێتە بەردەم ئاژەڵێکی دڕندە، جگە ئەوانە نەبێت کە بەزیندووی دەگەن پێیاندا و بەشەرعی سەر دەبڕرێن.

• حِلُّ ما صاد كل مدرَّبٍ ذي ناب أو ذي مخلب.
حەڵاڵی ھەموو نێچیرێک کە ئاژەڵێکی ڕاوکەری کەڵپەردار یان چڕنوکدار کە فێرە ڕاو وشکار کرابێت وڕاوی بکات.

• إباحة ذبائح أهل الكتاب، وإباحة نكاح حرائرهم من العفيفات.
سەربڕاوی دەستی خاوەن نامەکان (جولەکە و گاور) دروستە بخورێن، وە دروستە ئافرەتی داوێن پاکی ئازادیشیان مارە بکرێن.

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا قُمۡتُمۡ إِلَى ٱلصَّلَوٰةِ فَٱغۡسِلُواْ وُجُوهَكُمۡ وَأَيۡدِيَكُمۡ إِلَى ٱلۡمَرَافِقِ وَٱمۡسَحُواْ بِرُءُوسِكُمۡ وَأَرۡجُلَكُمۡ إِلَى ٱلۡكَعۡبَيۡنِۚ وَإِن كُنتُمۡ جُنُبٗا فَٱطَّهَّرُواْۚ وَإِن كُنتُم مَّرۡضَىٰٓ أَوۡ عَلَىٰ سَفَرٍ أَوۡ جَآءَ أَحَدٞ مِّنكُم مِّنَ ٱلۡغَآئِطِ أَوۡ لَٰمَسۡتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَلَمۡ تَجِدُواْ مَآءٗ فَتَيَمَّمُواْ صَعِيدٗا طَيِّبٗا فَٱمۡسَحُواْ بِوُجُوهِكُمۡ وَأَيۡدِيكُم مِّنۡهُۚ مَا يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيَجۡعَلَ عَلَيۡكُم مِّنۡ حَرَجٖ وَلَٰكِن يُرِيدُ لِيُطَهِّرَكُمۡ وَلِيُتِمَّ نِعۡمَتَهُۥ عَلَيۡكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە ھەرکاتێک وویستان ھەستن بۆ ئەنجامدانی نوێژ، وە بێ دەست نوێژ بوون، بێ دەست نوێژی بچووک، ئەوا دەست نوێژ بگرن، بەوەی دەموچاوتان بشۆرن، لەگەڵ ھەردوو دەسەکانتان لەگەڵ ئانیشکەکان، وە دەستی تەڕیش بەئاوێکی نوێ بھێنن بەسەرتاندا، پاشان ھەردوو قاچەکانتان لەگەڵ گۆزینگەکانی، خۆ ئەگەر ھاتوو بێ دەستوێژی گەورە بوون (لەشتان گران بوو) ئەوا خۆتان بشۆرن، خۆ ئەگەر نەخۆش بوون وە دەترسان لەوەی بەبەکارھێنانی ئاو نەخۆشیەکە زیادی دەکرد یان باش بوونەوەی دوادەکەوت، یان لە سەفەردا بوون لەکاتی لەش ساغیدا، یان دەست نوێژتان نەبوو، بەھۆی چوو بوونە سەر ئاوەوە، یان بێ دەست نوێژی گەورە بوون بەھۆی چوونە لای ژنەکانتان وە دوای گەڕانیش ئاوتان دەست نەکەوت بۆ دەست نوێژ و لەش پیسی دەرکردن ئەوا نیەتی ڕووی زەوی بھێنن، واتا: تەیەموم بکەن، ئەویش بەوەی دەست بکێشن بەزەویدا، بەدەستی تۆزاویەوە دەست بھێنن بەدەموچاوتان و ھەردوو دەسەکانتان، خوای گەورە لە جێ بەجێکردنی حوکمە شەرعیەکاندا نایەوێت تەنگەتاو نارەحەتتان بکات، بەوەی پابەندتان بکات بە بەکارھێنانی ئاو کە زیانی ھەبێت بۆتان، بۆیە لەکاتی بیانویەکی شەرعی بەھۆی نەخۆشی یان نەبوونی ئاوەوە لەجێگای ئەوە تەیەمومی بۆ داناون، تاوەکو ناز وینعمەتەکانی خۆیتان بۆ تەواو بکات، بەڵکو ئێوەیش سوپاس گوزاری نیعمەتەکانی خوای گەورە بن و سپڵە و پێ نەزان نەبن لەبەرامبەریدا.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَٱذۡكُرُواْ نِعۡمَةَ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡ وَمِيثَٰقَهُ ٱلَّذِي وَاثَقَكُم بِهِۦٓ إِذۡ قُلۡتُمۡ سَمِعۡنَا وَأَطَعۡنَاۖ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ
باسی ناز ونیعمەتەکانی خوای گەورە بکەن، کە ڕێنوێنی کردوون بۆ سەر ڕێگای راستی ئیسلام، وە ئەو پەیمانەتان لەبیر نەچێت کە لەگەڵ خوادا گرێتاندا، ئەو دەمەی کە بەیعەتان بە پێغەمبەری خوادا (صلی اللە علیە وسلم) لەسەر بیستن وگوێرایەڵی لەکاتی خۆشی و ناخۆشیدا، پێتان ووت: قسەکەتمان بیست و گوێڕایەڵی فەرمانت بووین، بۆیە لەخوا بترسن، ئەویش بەبەجێھێنانی فەرمانەکانی (لەناویشیاندا پەیمان وبەڵێنەکانی) وە دوور کەوتنەوە لەو شتانەی کە قەدەغە ویاساغی کردوون، بێگومان خوای گەورە زانا وئاگادارە بەوەی لەناو دڵەکاندا ھەیە، وە ھیچ شتێکیشی لێ شاراوە نیە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ كُونُواْ قَوَّٰمِينَ لِلَّهِ شُهَدَآءَ بِٱلۡقِسۡطِۖ وَلَا يَجۡرِمَنَّكُمۡ شَنَـَٔانُ قَوۡمٍ عَلَىٰٓ أَلَّا تَعۡدِلُواْۚ ٱعۡدِلُواْ هُوَ أَقۡرَبُ لِلتَّقۡوَىٰۖ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ خَبِيرُۢ بِمَا تَعۡمَلُونَ
ئەی ئاوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە وپێغەمبەرەکەی، ھەستن بە بەجێھێنانی مافەکانی خوای گەورە بەنیەتی بەدەستھێنانی ڕەزامەندی ئەو، وە بەدادگەرانە شاھیدی بدەن نەک بە زوڵم وستەم، ڕق لێ بوونەوەی ھیچ گەل وھۆزێک واتان لێ نەکات لە دادگەری لابدەن، چونکە دادگەری فەرمانی پێکراوە لەگەڵ دۆست و دوژمنیشدا، لەگەڵ هەردوولادا دادگەربن، چونکە دادگەری نزیکترە لە تەقوا و ترسان لەخوا، وە زوڵم وستەمیش نزیکترە لە دۆزەخەوە، لەخوا بترسن بەبەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە لەقەدەغە ویاساغکراوەکانی، بێگومان خوای گەورە زۆر شارەزا وئاگادارە بەوەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لەکار وکردەوەتانی لاشاراوە ونھێنی نیە، وە سزاو پاداشتی ھەموویشتان دەداتەوە لەسەری.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُم مَّغۡفِرَةٞ وَأَجۡرٌ عَظِيمٞ
خوای گەورە بەڵێنی داوە (بەڵێنی خوایش بێ وەعدی تێدا نیە) بەڵێن بەوانەی باوەڕیان ھێناوە بەخوا و بەپێغەمبەرەکەی وە کاروکردەوەی باشە ئەنجام دەدەن کە لەگوناھو تاوانەکانیان خۆش بێت، وە پاداشتی گەورەیان بداتەوە وە بیانخاتە بەھەشتیشەوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• الأصل في الطهارة هو استعمال الماء بالوضوء من الحدث الأصغر، والغسل من الحدث الأكبر.
بنەمای پاکوخاوینی ئەوەیە ئەگەر کەسێک دەست نوێژی نەبوو ئاو بەکار بھێنێت بۆ دەست نوێژ گرتن، وە خۆیشی بشوات ئەگەر ھاتوو لەشی گران بوو.

• في حال تعذر الحصول على الماء، أو تعذّر استعماله لمرض مانع أو برد قارس، يشرع التيمم (بالتراب) لرفع حكم الحدث (الأصغر أو الأكبر).
لەکاتی نەبوونی ئاو، یان لەکاتی نەتوانینی بەکارھێنانی ئاو لەبەر نەخۆشی یان سەرمایەکی سەخت، خوای گەورە ڕێگای داوە تەیەموم بکرێت بە خۆل، بۆ نەھێشتنی بێ دەست نوێژی و لەش گرانی.

• الأمر بتوخي العدل واجتناب الجور حتى في معاملة المخالفين.
خوای گەورە فەرمانی کردووە کە باوەڕدار ھەمیشە دادگەر بێت وە دوور بکەوێتەوە لە زوڵم وستەم، تەنانەت لەکاتی مامەڵە کردن لەگەڵ بێباوەڕان و ئەو کەسانەیش ھاوڕا نین لەگەڵیدا.

وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَكَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَآ أُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلۡجَحِيمِ
ئەوانەی بێباوەڕ بوون بەخوای گەورە، وە باوەڕیان نیە بە ئایەت ونیشانە وبەڵگەکانی، ئەوانە ھاوەڵانی ئاگری دۆزەخن ئەو ئاگرەی کە لەتۆڵەی بێباوەڕی و بەدرۆزانینی ئایەتەکانی خوای گەورە دەچنە ناویەوە، ئەوان ھاودەمی ئاگرن ھەروەک چۆن ھاوڕی ھاودەمی ھاوڕێیە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱذۡكُرُواْ نِعۡمَتَ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡ إِذۡ هَمَّ قَوۡمٌ أَن يَبۡسُطُوٓاْ إِلَيۡكُمۡ أَيۡدِيَهُمۡ فَكَفَّ أَيۡدِيَهُمۡ عَنكُمۡۖ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلۡيَتَوَكَّلِ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ
ئەی ئاوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە، بەدڵ و زمانتان یادی ئەو ناز ونیعمەتانە بکەن کە خوای گەورە ڕژاندویەتی بەسەرتاندا، نیعمەتی ئەمن وئاسایش و ترستان کە خستویەتیە دڵی دوژمنەکانتانەوە کاتێک نیازی ئەوەیان ھەبوو کە دەست درێژ بکەن بۆتان و ئەزیەت وئازارتان بدەن، خوای گەورە ئێوەی پاراست وشەڕ وخراپەی ئەوانی لێ لادان، جا لەبەر ئەوە لەخوا بترسن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراو ورێگریەکانی، باوەڕدارانیش تەنھا پشت وپەنا بەخوای گەورە دەبەستن بۆ بەدەستھێنانی گشت بەرژەوەندیەکانی دین ودونیایان.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
۞ وَلَقَدۡ أَخَذَ ٱللَّهُ مِيثَٰقَ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ وَبَعَثۡنَا مِنۡهُمُ ٱثۡنَيۡ عَشَرَ نَقِيبٗاۖ وَقَالَ ٱللَّهُ إِنِّي مَعَكُمۡۖ لَئِنۡ أَقَمۡتُمُ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَيۡتُمُ ٱلزَّكَوٰةَ وَءَامَنتُم بِرُسُلِي وَعَزَّرۡتُمُوهُمۡ وَأَقۡرَضۡتُمُ ٱللَّهَ قَرۡضًا حَسَنٗا لَّأُكَفِّرَنَّ عَنكُمۡ سَيِّـَٔاتِكُمۡ وَلَأُدۡخِلَنَّكُمۡ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُۚ فَمَن كَفَرَ بَعۡدَ ذَٰلِكَ مِنكُمۡ فَقَدۡ ضَلَّ سَوَآءَ ٱلسَّبِيلِ
خوای گەورە پەیمان وبەڵێنی دڵنیاکەری لە نەوەکانی ئیسرائیل وەرگرت کە پاش کەمێکی تر باسیان دێت، وە خوای گەورە دوانزە سەرۆکی دیاری کرد بەسەریانەوە، ھەموو سەرۆکێک چاودێری ئەوانەی ژێر دەستی دەکات وبەرپرسە لێیان، خوای گەورە بە نەوەکانی ئیسرائیلی فەرموو: من بە سەرخستن وکۆمەکی کردن لەگەڵتاندام، ئەگر ھاتوو نوێژەکانتان بەو شێوەی کە داوام کردووە بەجێ بھێنن، وە زەکاتی ماڵ وسامانتان دەربکەن، وە باوەڕتان ھێنا بەسەرجەم پێغەمبەران بەبێ جیاوازی، وە بەگەورەتان ڕاگرتن و کۆمەک ویارمەتیدەریان بوون، وە ماڵتان لەپێناو خوادا بەخشی، ئەگەر ھەموو ئەوانەتان جێ بەجێ کرد ئەوا منیش ئەو تاوان وگوناھانەی ئەنجامتان داوە دەیانسڕمەوە، وە لەڕۆژی دواییشدا دەتانخەمە ناو بەھەشتانێک کە ڕووبارەکانی بەژێر کۆشکەکانیدا گوزەر دەکەن، جا ھەر کەسێک پاش وەرگرتنی ئەم پەیمان وبەڵێنە دڵنیاکەرە بێباوەڕ بوویەوە ئەوا بێگومان بەشارەزایی وبەدەست ئەنقەسد ڕێگای ڕاستی وون کردووە و سەرلێشێواو سەرگەردان بووە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
فَبِمَا نَقۡضِهِم مِّيثَٰقَهُمۡ لَعَنَّٰهُمۡ وَجَعَلۡنَا قُلُوبَهُمۡ قَٰسِيَةٗۖ يُحَرِّفُونَ ٱلۡكَلِمَ عَن مَّوَاضِعِهِۦ وَنَسُواْ حَظّٗا مِّمَّا ذُكِّرُواْ بِهِۦۚ وَلَا تَزَالُ تَطَّلِعُ عَلَىٰ خَآئِنَةٖ مِّنۡهُمۡ إِلَّا قَلِيلٗا مِّنۡهُمۡۖ فَٱعۡفُ عَنۡهُمۡ وَٱصۡفَحۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُحۡسِنِينَ
بەھۆی شکاندی ئەو پەیمان وبەڵێنەی کە لێیان وەرگیرا بوو لەڕەحمەت ومیھرەبانی خۆمان دەرمانکردن، وە دڵەکانیانمان ڕەق وتوند کرد بەشێوەیەک ھیچ خێر وچاکەیەکی پێ نەگات، وە ئامۆژگاری وقسەی خێریش سوودی نەبێت بۆیان، ئەوان ووشەکان لەجێی خۆی دەگۆڕن بەووشە گەلێکی تر کە خوا ئەوەی ناوێت، وە دەیگۆڕن بە مانا ومەبەستێک کە لەگەڵ ھەواو وئارەزووی خۆیاندا دەگونجێت، وە وازیان ھێنا لەکارکردن بەوەی بیریان خرابوویەوە، ئەی پێغەمبەری خوا بەردەوام خیانەت وناپاکی ئەمانەت بۆ دەردەکەوێت بەرامبەر بەخوا وبەندە باوەڕدارەکانی خوا، جگە کەمێکیان نەبێت کە بەوەفا بوون لەگەڵ ئەو پەیمان وبەڵێنەی کە لێیان وەرگیرابوو، تۆیش چاوپۆشیان لەوانە بکە ولێیان خۆشبە ولێیان مەگرە، چونکە ئەوە لە ئیحسان وچاکەکاریەوەیە، وە خوای گەورەش چاکەکارانی خۆش دەوێت.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• من عظيم إنعام الله عز وجل على النبي عليه الصلاة والسلام وأصحابه أن حماهم وكف عنهم أيدي أهل الكفر وضررهم.
یەکێک لەنیعمەتە گەورەکانی خوای گەورە بۆ پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) وھاوەڵانی ئەوە بوو پاراستنی لە ئازار و ئەزیەتدان ودەست درێژی بێباوەڕ.

• أن الإيمان بالرسل ونصرتهم وإقامة الصلاة وإيتاء الزكاة على الوجه المطلوب، سببٌ عظيم لحصول معية الله تعالى وحدوث أسباب النصرة والتمكين والمغفرة ودخول الجنة.
باوەڕ بە پێغەمبەران وسەرخستن و پشتیوانی بوونیان، وە بەجێھێنانی نوێژەکان و دەرکردنی زەکاتی ماڵ وسامان بەو شێوەیەی خوای گەورە داوای کردووە، ھۆکارێكی گەورەیە بۆ بەدەستھێنانی لەگەڵ بوون و یارمەتی خوای گەورە، وە ھۆیەکیشە لەھۆیەکانی سەرکەوتن و جێگیر بوونی دەسەڵات ولێخۆش بوون وچوونە بەھەتیشەوە.

• نقض المواثيق الملزمة بطاعة الرسل سبب لغلظة القلوب وقساوتها.
شکاندی ئەو پەیمان بەڵێنەی کە گوێڕایەڵی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) پێویست دەکات ھۆی ڕەقی و توندی دڵەکانە، کە جێگای خێر وچاکەی تێدا نابێتەوە.

• ذم مسالك اليهود في تحريف ما أنزل الله إليهم من كتب سماوية.
ئەم ئایەتانە باسی خراپی جولەکە دەکات بەوەی ھەرچی خوای گەورە لە کتێب و پەرتووکی ئاسمانی ھەیە بۆی دابەزاندوون ھەستاون بە گۆڕین و دەستکاری کردنیان.

وَمِنَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓاْ إِنَّا نَصَٰرَىٰٓ أَخَذۡنَا مِيثَٰقَهُمۡ فَنَسُواْ حَظّٗا مِّمَّا ذُكِّرُواْ بِهِۦ فَأَغۡرَيۡنَا بَيۡنَهُمُ ٱلۡعَدَاوَةَ وَٱلۡبَغۡضَآءَ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِۚ وَسَوۡفَ يُنَبِّئُهُمُ ٱللَّهُ بِمَا كَانُواْ يَصۡنَعُونَ
ھەروەک چۆن پەیمان وبەڵێنی دڵنیاکەر وبێ گومانمان لە جولەکە وەرگرت، بەھەمان شێوە ئەو پەیمان وبەڵێنەیشمان لەوانە وەرگرت کە تەزکیەی دەرونی خۆیان کرد کە شوێنکەوتەی عیسان(سەلامی خوای لێ بێت)، وازیان ھێنا لەکار وکردەوە کردن بەبەشێک لەوەی یادیان خرابوویەوە، ھەروەک چۆن جولەکەکانی پێشینیان ھەمان کاریان کرد، ئێمەیش ناکۆکی و دووبەرەکی توندمان خستە نێوانیانەوە ھەتا ڕۆژی دوایی، تاوایان لێھات یەکتر بکوژن و ناکۆک وناجۆر بن ھەندێکیان ھەندێکی تریان بێباوەڕ بکەن، وە دواتریش خوای گەورە ھەواڵیان پێ دەدات کە چیان کردووە و چیان ئەنجامداوە، وە پاداشت وتۆڵەی کار وکردەوەیان وەردەگرنەوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
يَٰٓأَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ قَدۡ جَآءَكُمۡ رَسُولُنَا يُبَيِّنُ لَكُمۡ كَثِيرٗا مِّمَّا كُنتُمۡ تُخۡفُونَ مِنَ ٱلۡكِتَٰبِ وَيَعۡفُواْ عَن كَثِيرٖۚ قَدۡ جَآءَكُم مِّنَ ٱللَّهِ نُورٞ وَكِتَٰبٞ مُّبِينٞ
ئەی خاوەن کتێب وپەڕاوەکان، جولەکەی خاوەن تەورات، و گاوری خاوەن ئینجیل، پێغەمبەرەکەمان موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ھات بۆلاتان، زۆرێک لەوەی ئێوە دەیشارنەوە لەو پەڕاو ونامانەی بۆتان دابەزیووە ئەو بۆتانی ڕوون دەکاتەوە، وە زۆرێکیشی کە بەرژەوەندی تێدا نیە جگە لە ئابڕوو بردنتان وازی لێ دەھێنێت ولێی دەبورێت، قورئانتان بۆ ھاتووە لە لایەن خواوە، کە نور و ڕوناکیە تاوەکو ڕێگای پێ دەربکەن، وە پەڕاوێکی ڕوون ودیارە بۆ ھەر شتێک کە خەڵکی پێویستیان پێی ھەبێت لە کاروباری دونیا و دواڕۆژیاندا.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
يَهۡدِي بِهِ ٱللَّهُ مَنِ ٱتَّبَعَ رِضۡوَٰنَهُۥ سُبُلَ ٱلسَّلَٰمِ وَيُخۡرِجُهُم مِّنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ بِإِذۡنِهِۦ وَيَهۡدِيهِمۡ إِلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ
خوای گەورە بەم قورئانە ڕێنوێنی ئەوانە دەکات بە باوەڕ و کاروکردەوەی چاکە لەبەر ڕەزامەندی ئەو ئەنجامی دەدەن ڕێنوێیان دەکات بۆ ڕێگای سەرفرازی و سەلامەت بوون لە سزای خوای گەورە، ئەو ڕێگایەش ڕێگای چوونە بەرەو بەھەشت، وە لەتاریکی وگومڕایی بێباوەڕی و گوناھو تاوانەوە دەریان دەھێنێت بۆ نوور وڕوناکی باوەڕ و کار وکردەوە و گوێڕایەڵی کردن بەیارمەتی خوای گەورە، وە موەفەق وسەرکەووتیان دەکات بۆ ڕێگای ڕاست وبێ خوار وخێچی وڕێگای ئیسلام.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
لَّقَدۡ كَفَرَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓاْ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡمَسِيحُ ٱبۡنُ مَرۡيَمَۚ قُلۡ فَمَن يَمۡلِكُ مِنَ ٱللَّهِ شَيۡـًٔا إِنۡ أَرَادَ أَن يُهۡلِكَ ٱلۡمَسِيحَ ٱبۡنَ مَرۡيَمَ وَأُمَّهُۥ وَمَن فِي ٱلۡأَرۡضِ جَمِيعٗاۗ وَلِلَّهِ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَاۚ يَخۡلُقُ مَا يَشَآءُۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ
بێگومان بێباوەڕ بوون ئەوانەی لەناو گاورەکان ووتیان: کە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم خوایە، ئەی پێغەمبەر تۆش پێیان بڵێ: کێ دەتوانێ ڕێگر بێت لەبەردەم خوای گەورە کە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم ودایکیشی لەناو ببات؟ وە ڕێگری بێت لەبەردەمیدا کە ھەرچی لەسەر زەویە لەناوی ببات ئەگەر بیەوێت کارێکی وەھا بکات؟! جا ئەگەر کەس ناتوانێت ڕێگری بکات لەوەھا کارێک کە بەتەنھا ئەو خوایە و ھیچ پەرستراوێکی بەھەقیش جگە لەو نیە، وە ھەموانیش: عیسای کوڕی مەریەم و دایکی وتەواوی دروستکراوەکانیش ھەمووی دروستکراوی دەستی ئەون، وە ئاسمانەکان وزەوی و ئەوەشی لەنێوانیاندا ھەیە تەنھا موڵکی ئەوە، ھەرچیەکی بوێت دروستی دەکات، وە ئەوەشی وویستی دروستی کرد، عیسی (سەلامی خوای لێ بیت) کە بەندە و پێغەمبەرێتی دروستی کرد، وە خوای گەورە بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• تَرْك العمل بمواثيق الله وعهوده قد يوجب وقوع العداوة وإشاعة البغضاء والتنافر والتقاتل بين المخالفين لأمر الله تعالى.
کارنەکردن بەپەیمان وبەڵێنەکانی خوای گەورە دوژمنایەتی و ڕق وکینە و لەیەک دووری و کوشت وکوشتار بەدوای خۆیدا دەھێنێت لەنێوان ئەو کەسانەی کە سەرپێچی فەرمانەکانی خوای گەورە دەکەن.

• الرد على النصارى القائلين بأن الله تعالى تجسد في المسيح عليه السلام، وبيان كفرهم وضلال قولهم.
بەرپەرچدانەوەی گاورەکان ئەوانەی کە دەیانووت: خوای گەورە لە مەسیح عیسی (سەلامی خوای لێ بێت) خۆی بەرجەستە کردووە، وە روونکردنەوەی بێباوەڕی و گومڕایی گوفتار و ووتارەکانیان.

• من أدلة بطلان ألوهية المسيح أن الله تعالى إن أراد أن يهلك المسيح وأمه عليهما السلام وجميع أهل الأرض فلن يستطيع أحد رده، وهذا يثبت تفرده سبحانه بالأمر وأنه لا إله غيره.
یەکێک لە بەڵگەکانی بەتاڵی خوایەتی مەسیح ئەوەیە، ئەگەر خوای گەورە بیەوێت کە مەسیح و دایکی و ھەرچیش لە سەر زەویدا ھەیە لەناوی ببات کێ ھەیە بتوانێت ڕێگری لێ بکات؟ ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە بە تەنھا فەرمان ھەر ھی خۆیەتی و ھیچ خوا و پەرستراوێکی بەھەقیش نییە جگە لە ئەو.

• من أدلة بطلان ألوهية المسيح أن الله تعالى يُذَكِّر بكونه تعالى ﴿ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ﴾ (المائدة: 17)، فهو يخلق من الأبوين، ويخلق من أم بلا أب كعيسى عليه السلام، ويخلق من الجماد كحية موسى عليه السلام، ويخلق من رجل بلا أنثى كحواء من آدم عليهما السلام.
یەکێکی تر لە بەڵگەکانی بەتاڵی خوایەتی مەسیح ئەوەیە خوای گەورە بیرمان دەخاتەوە کە دەفەرموێت: (یخلق مایشاء: ھەرچیەکی بوێت دروستی دەکات) المائدة: ١٧، ئەو لە دایک و باوک مناڵ دروست دەکات، وە لەدایکیش بەبێ بوونی باوک منداڵ دروست دەکات وەک چۆن عیسای کوڕی مەریەمی دروستکرد، وە لە بێ گیان شت دروست دەکات، وەک مارەکەی موسای چۆن لە گۆچانەکەی دروست کرد، وە لە پیاویش بەبێ بوونی مێینەیەک مرۆڤ دروست دەکات، ھەروەک چۆن حەوای لە ئادەم دروستکرد (سەلامی خوای لێ بێت).

وَقَالَتِ ٱلۡيَهُودُ وَٱلنَّصَٰرَىٰ نَحۡنُ أَبۡنَٰٓؤُاْ ٱللَّهِ وَأَحِبَّٰٓؤُهُۥۚ قُلۡ فَلِمَ يُعَذِّبُكُم بِذُنُوبِكُمۖ بَلۡ أَنتُم بَشَرٞ مِّمَّنۡ خَلَقَۚ يَغۡفِرُ لِمَن يَشَآءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَآءُۚ وَلِلَّهِ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَاۖ وَإِلَيۡهِ ٱلۡمَصِيرُ
ھەریەک لەجولەکە وگاورەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گوایە کوڕان و خۆشەویستی خوان، جا تۆیش ئەی پێغەمبەر لەوەڵامیاندا پێیان بڵێ: ئەگەر وایە بۆچی خوای گەورە لەسەر ئەو گوناھو تاوانانەی ئەنجامی دەدەن سزاتان دەدات؟! ئەگەر ئێوە وەک وای دەبینن کە خۆشەویستی خوان بۆچی خوای گەورە بە کوشتن وسڕینەوەی ڕوخسارتان لە دونیادا سزاتان دەدات؟! وە لەڕۆژی دواییشدا بە ئاگری دۆزەخ؟ چونکە ھەرکەسێک ھەرکێی خۆش بوێت ھەرگیز سزای نادات، نەخێر وانیە بەڵکو ئێوە وەک ھەموو مرۆڤەکانی تر مرۆڤن وھیچ جیاوازیەکتان نیە، ھەر کەسێک باشە بکات خوای گەورە بە بەھەشت پاداشتی دەداتەوە، وە ھەرکەسێکیش خراپە بکات بە ئاگر تۆڵەی لێ دەسێنێت، وە خوای گەورە ھەرکەسێکی بوێت بە فەزڵی خۆی لەگوناھەکانی خۆش دەبێت، وە ھەر کەسیشی بوێت بە دادگەری خۆی سزای دەدات، وە ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیشی لەنێوانیاندا ھەیە ھەر ھەمووی موڵکی خوای گەورەیەوە گەڕانەوەیش تەنھا ھەر بۆلای ئەوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
يَٰٓأَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ قَدۡ جَآءَكُمۡ رَسُولُنَا يُبَيِّنُ لَكُمۡ عَلَىٰ فَتۡرَةٖ مِّنَ ٱلرُّسُلِ أَن تَقُولُواْ مَا جَآءَنَا مِنۢ بَشِيرٖ وَلَا نَذِيرٖۖ فَقَدۡ جَآءَكُم بَشِيرٞ وَنَذِيرٞۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ
ئەی خاوەن نامەکان (ئەی جولەکە وگاور) موحەمەدی پێغەمبەرمان (صلی اللە علیە وسلم) پاش بچڕانی پێغەمبەرایەتی وپێویستیەکی زۆر بەھاتنی ئەو ھات بۆلاتان، تاوەکو دواتر بەھانەتان نەبێت وبڵێن: ھیچ پێغەمبەرێک نەھات بۆلامان موژدەمان بداتێ بە پاداشتی نەبڕاوەی خوا، وە بمانترسێنێت بەسزای سەختی دۆزەخ، ئەوەتانێ ئێستا موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ھاتووە بۆلاتان موژدەتان دەداتێ بە پاداشتی نەبڕاوەی خوا و دەیشتان ترسێنێت بە سزای دۆزەخ، وە خوای گەورە بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، وە دەسەوسان نیە لەبەردەم ھیچ شتێکدا، لەدەسەڵاتەکانیشی ناردنی پێغەمبەرانە، کە کۆتا پێغەمبەریان موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم )ە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَإِذۡ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوۡمِهِۦ يَٰقَوۡمِ ٱذۡكُرُواْ نِعۡمَةَ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡ إِذۡ جَعَلَ فِيكُمۡ أَنۢبِيَآءَ وَجَعَلَكُم مُّلُوكٗا وَءَاتَىٰكُم مَّا لَمۡ يُؤۡتِ أَحَدٗا مِّنَ ٱلۡعَٰلَمِينَ
ئەی پێغەمبەر وەبیریان بھێنەرەوە کاتێک موسی (سەلامی خوای لێ بێت) بەگەلەکەی بەنو ئیسرائیلی ووت: ئەی گەلەکەم بەدڵ وزمانتان سوپاسی ئەو ناز ونیعمەتانە بکەن کە خوای گەورە پێی بەخشیوون کە پێغەمبەرانی بۆ ناردون کە بانگتان بکەن بۆ ھیدایەت وڕێنوێنی، وە کردونی بە پاشا و دەسەڵاتداری خۆتان کە پێشتر بەندە وکۆیلەی خەڵکی تر بوون، وە ئەوەندە لە نازو نیعمەتی خۆی پێ بەخشیوون لە سەردەمی خۆتاندا کە نەیداوە بەھیچ کەسێکی تر لە جیھاندا.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
يَٰقَوۡمِ ٱدۡخُلُواْ ٱلۡأَرۡضَ ٱلۡمُقَدَّسَةَ ٱلَّتِي كَتَبَ ٱللَّهُ لَكُمۡ وَلَا تَرۡتَدُّواْ عَلَىٰٓ أَدۡبَارِكُمۡ فَتَنقَلِبُواْ خَٰسِرِينَ
موسی ووتی: ئەی گەلەکەم بچنە ناو ئەو زەویە پاکوخاوێنەوە (بیت المقدس و دەوروبەرەکەی) ئەو زەویەی کە خوا بەڵێنی پێدان کە بچنە ناویەوە وبجەنگن لەگەڵ بێباوەڕەکانی ناویدا، وە پشت ھەڵنەکەن و نەشکێن لە بەرامبەر مڵھوڕ و ستەمکارەکاندا، وە ئەگەر نا خەسارۆمەندی دونیا ودواڕۆژ دەبن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
قَالُواْ يَٰمُوسَىٰٓ إِنَّ فِيهَا قَوۡمٗا جَبَّارِينَ وَإِنَّا لَن نَّدۡخُلَهَا حَتَّىٰ يَخۡرُجُواْ مِنۡهَا فَإِن يَخۡرُجُواْ مِنۡهَا فَإِنَّا دَٰخِلُونَ
گەلەکەی پێیان ووت: ئەی موسی لەناو زەوی پاکوخاوێن گەلێکی بەھێز وخاوەن دەسەڵاتی تێدایە، و ئەوە ناھیڵێت بچینە ناویەوە، بۆیە ئێمە ناچینە ناویەوە ھەتا ئەوانی تێدا بێت، چونکە ئێمە دەسەڵات و توانای بەرەنگار بوونەوەیانمان نیە وە ناتوانین لەگەڵیاندا بجەنگین، بۆیە ئەگەر ھاتوو ئەوان چوونە دەرەوە ئەوا ئێمە دەچینە ناویەوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
قَالَ رَجُلَانِ مِنَ ٱلَّذِينَ يَخَافُونَ أَنۡعَمَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِمَا ٱدۡخُلُواْ عَلَيۡهِمُ ٱلۡبَابَ فَإِذَا دَخَلۡتُمُوهُ فَإِنَّكُمۡ غَٰلِبُونَۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَتَوَكَّلُوٓاْ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ
دوو پیاوی لەخواترس لەھاوەڵانی موسی، ئەوانەی لەسزا وتۆڵەی خوا دەترسان ئەو دوو پیاوە خوای گەورە ناز ونیعمەتی خۆی بەسەردا ڕشتبوون بەوەی یارمەتی دابوون کە تاعەت وگوێڕایەڵی خوا بکەن، ھانی گەلەکەیاندا لەسەر گوێڕایەڵی کردنی فەرمانەکانی موسی وبەگەلەکەیان ووت: لە دەروازەی شارەوە بچنە سەریان، جا کاتێک دەرگاکەتان گرت و چوونە ناو شارەکەوە، ئیتر ئێوە بەیارمەتی خوای گەورە بەسەریاندا زاڵ دەبن، متمانە بە سووننەتی خوا بەوەی سەرکەوتنی بەستوەتەوە بە گرتنەبەری ھۆکارەکان لە باوەڕی بتەو وبەھێز بەخوای گەورە وە ئامادەکردنی ھۆکارە مادیەکانی تر لە چەک و تفاقی شەڕ، وە تەنھا ئێوە پشت وپەناتان با ھەر خوا بێت، وە پشت ھەر بەو ببەستن ئەگەر ئێوه بەڕاستی باوەڕدارن، چونکە باوەڕ بەخوا ئەوە دەخوازێت کە مرۆڤ تەنھا پشت وپەنای خوای گەورە بێت.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• تعذيب الله تعالى لكفرة بني إسرائيل بالمسخ وغيره يوجب إبطال دعواهم في كونهم أبناء الله وأحباءه.
سزای خوای گەورە بۆ بێباوەڕانی بەنی ئیسرائیل بەوەی شێوەی ڕوخساری گۆڕین وچەندان سزای تریش، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر بەتاڵ بوونەوەی ئەو بانگەشەیەی کە دەیانکرد بەوەی گوایە ئەوان کوڕان وخۆشەویستی خوای گەورەن.

• التوكل على الله تعالى والثقة به سبب لاستنزال النصر.
پشت بەخوا بەستن و باوەڕ ومتمانە پێ بوونی ھۆکاری دابەزینی سەرکەوتنە لای خواوە بۆ بەندەکانی.

• جاءت الآيات لتحذر من الأخلاق الرديئة التي كانت عند بني إسرائيل.
ئەم ئایەتانە بۆ ئەوە ھاتوون کە موسڵمانان ئاگادار بکاتەوە لەو خووڕەوشتە نەگریسانەی کە بەنو ئیسرائیل ھەیانە.

• الخوف من الله سبب لنزول النعم على العبد، ومن أعظمها نعمة طاعته سبحانه.
ترسان لەخوای گەورە ھۆکاری دابەزینی ناز ونیعەمەتەکانی خوان بۆ سەر بەندەکانی، گەورەترینیان نیعمەتی گوێڕایەڵی پەروەردگارە.

قَالُواْ يَٰمُوسَىٰٓ إِنَّا لَن نَّدۡخُلَهَآ أَبَدٗا مَّا دَامُواْ فِيهَا فَٱذۡهَبۡ أَنتَ وَرَبُّكَ فَقَٰتِلَآ إِنَّا هَٰهُنَا قَٰعِدُونَ
گەلەکەی موسی لە بەنو ئیسرائیلیەکان سوور بوون لەسەر سەرپێچی کردنی فەرمانی پێغەمبەرەکەیان ووتیان: ئێمە ھەرگیز ناچینە ناو ئەوشارەوە ھەتاوەکو ئەو دەسەڵاتدارە سەرکەشانەی تێدا بێت، ئەی موسی تۆ و خواکەت بڕۆن لەگەڵ ئەو سەرکەشانەدا بجەنگێن، وا ئێمە لێرە لەجێگای خۆمان دانیشتوین، دوا دەکەوین لەجەنگ کردن وھاوشانی ئێوە ناجەنگێین لەگەڵیاندا.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
قَالَ رَبِّ إِنِّي لَآ أَمۡلِكُ إِلَّا نَفۡسِي وَأَخِيۖ فَٱفۡرُقۡ بَيۡنَنَا وَبَيۡنَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلۡفَٰسِقِينَ
موسی بە پەروەردگاری خۆی ووت: ئەی پەروەردگارم من دەسەڵاتم نیە بەسەر ھیچ کەسێکدا جگە خۆم و ھارونی برام نەبێت، دەسا ئێمە لەو گەلە ستەمکارەی کە لە تاعەت وگوێڕایەڵی خۆت و پێغەمبەرەکەت سەرپێچی دەکەن جیا بکەرەوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
قَالَ فَإِنَّهَا مُحَرَّمَةٌ عَلَيۡهِمۡۛ أَرۡبَعِينَ سَنَةٗۛ يَتِيهُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِۚ فَلَا تَأۡسَ عَلَى ٱلۡقَوۡمِ ٱلۡفَٰسِقِينَ
خوای گەورە بە موسای پێغەمبەری(سەلامی خوای لێ بێت) فەرموو: بێگومان خوای گەورە حەرام وقەدەغەی کردووە کە بۆ ماوەی چڵ ساڵ بەنوی ئیسرائیل بچنە ناو زەوی پیرۆزەوە، لەو ماوەیەدا لەو بیابانەدا سەرگەردان ووێل بن وسەر لەھیچ شتێک دەرنەکەن، جا کەوایە ئەی موسی تۆیش داخ ھەڵ مەکێشە وخەفەت مەخۆ بۆ ئەو گەلەی کە سەرپێچی تاعەت وفەرمانەکانی خوایان کردووە، وە ئەوەشی توشیان دەبێت لە تۆڵە و سزا ھەر ھەمووی بەھۆی گوناھو تاوانی خۆیانەوەیە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
۞ وَٱتۡلُ عَلَيۡهِمۡ نَبَأَ ٱبۡنَيۡ ءَادَمَ بِٱلۡحَقِّ إِذۡ قَرَّبَا قُرۡبَانٗا فَتُقُبِّلَ مِنۡ أَحَدِهِمَا وَلَمۡ يُتَقَبَّلۡ مِنَ ٱلۡأٓخَرِ قَالَ لَأَقۡتُلَنَّكَۖ قَالَ إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ ٱللَّهُ مِنَ ٱلۡمُتَّقِينَ
ئەی پێغەمبەری خوا چیرۆکی نێوان دوو کوڕەکەی ئادەم بخوێنەوە بەسەر ئەو گەلە حەسوودە ستەمکارە لە جولەکەکان، چیرۆکی ھابیل و قابیل کە ڕاستە و ھیچ گومان و دوو دڵیەکی تێدا نیە، کاتێک ھەردووکیان بەمەبەستی نزیک بوونەوە لەخوا ھەریەکەو خێر وقوربانیەکیان کرد، خوای گەورە ئەو قوربانیەی کە ھابیل کردبووی وەری گرت، چونکە کەسێکی خواناس و موتەقی بوو، بەڵام خێر وقوربانیەکەی قابیلی گیرا نەکرد، چونکە کەسێکی خواناس و موتەقی نەبوو، بۆیە قابیل سەرکەشی کرد و حەسوودی برد بەوەی خوای گەورە قوربانی و خێرەکەی ھابیلی گیرا کردووە و ئەوەی ئەوی گیرا نەکردووە، بۆیە ھەستا ووتی: ئەی ھابیل من تۆ دەکوژم، ھابیلیش لەوەڵامدا پێی ووت: بێگومان خوای گەورە تەنھا خێر و قوربانی لەکەسی خواناس وەردەگرێت، کە فەرمانەکانی بەجێ بھێنێت و دوور بکەوێتەوە لە قەدەغەکراوەکانی.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
لَئِنۢ بَسَطتَ إِلَيَّ يَدَكَ لِتَقۡتُلَنِي مَآ أَنَا۠ بِبَاسِطٖ يَدِيَ إِلَيۡكَ لِأَقۡتُلَكَۖ إِنِّيٓ أَخَافُ ٱللَّهَ رَبَّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
ووتی: ئەگەر دەستت درێژ بکەیت بۆم بەمەبەستی کوشتنم، ئەوا من وەک تۆ ھەڵسوکەوت ناکەم ودەستت بۆ درێژ ناکەم بتکوژم، ئەوەیش لە ترسنۆکیمەوە نیە، بەڵکو من لەخوای جیھانیان دەترسم، خوای ھەموو دروستکراوەکان.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
إِنِّيٓ أُرِيدُ أَن تَبُوٓأَ بِإِثۡمِي وَإِثۡمِكَ فَتَكُونَ مِنۡ أَصۡحَٰبِ ٱلنَّارِۚ وَذَٰلِكَ جَزَٰٓؤُاْ ٱلظَّٰلِمِينَ
وە ترساندی وپێی ووت: بێگومان من دەمەوێت گوناھی کوشتنی منیش بە ناھەقی و ستەمکاری دەستدرێژی بچێتە سەر گوناھەکانی پێشوترت، ئەو کاتە ببیتە ھاوڕێ و ھاودەمی ئەو ئاگرەی کە کەسانی بیباوەڕ و ستەمکار لەڕۆژی دواییدا دەچنە ناویەوە، ئائەو تۆڵەیە تۆڵەی دەستدرێژی کارانە، وە من نامەوێت بە تاوانی کوشتنی تۆوە بگەڕێمەوە وە ببم بە ھاوەڵ وھاودەمی دۆزەخ.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
فَطَوَّعَتۡ لَهُۥ نَفۡسُهُۥ قَتۡلَ أَخِيهِ فَقَتَلَهُۥ فَأَصۡبَحَ مِنَ ٱلۡخَٰسِرِينَ
دەروونی فەرمانکەر بەخراپەی قابیل بە زوڵم وستەم کوشتنی ھابیلی برای لا شیرین وجوانکرد، ئەوە بوو براکەی کوشت، وە بەو ھۆیەوە چووە ڕێزی خەسارۆمەندانەوە، ئەوانەی کە لە دونیا ودواڕۆژدا بێ بەش دەبن لە ڕەحم ومیھرەبانی پەروەردگار.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
فَبَعَثَ ٱللَّهُ غُرَابٗا يَبۡحَثُ فِي ٱلۡأَرۡضِ لِيُرِيَهُۥ كَيۡفَ يُوَٰرِي سَوۡءَةَ أَخِيهِۚ قَالَ يَٰوَيۡلَتَىٰٓ أَعَجَزۡتُ أَنۡ أَكُونَ مِثۡلَ هَٰذَا ٱلۡغُرَابِ فَأُوَٰرِيَ سَوۡءَةَ أَخِيۖ فَأَصۡبَحَ مِنَ ٱلنَّٰدِمِينَ
خواى گەورە قەلەڕەشێکی نارد کە زەوی چاڵدەکرد بۆ ئەوەى لەپێشی قەلەڕەشێکی تر لەچاڵ بنێت بۆ ئەوەى فێری بکات چۆن لاشەی براکەى دابپۆشێت، ئەوەى براکەى کوشت لەو کاتەدا وتی: هاوار لە من نەمتوانی وەکو ئەم قەلەڕەشە بکەم کە لاشە و عەیب و عاری قەلەڕەشێکی تری داپۆشی تا لاشە و عەیب و عاری براکەم بشارمەوە بۆیە ئەویش وایکرد و چووه ڕیزی پەشیمانانەوه.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• مخالفة الرسل توجب العقاب، كما وقع لبني إسرائيل؛ إذ عاقبهم الله تعالى بالتِّيه.
سەرپێچی کردنی پێغەمبەران ھۆکاری تۆڵە و سزای خوای گەورەیە، ھەروەک چۆن لە بەنو ئیسرائیل ڕوویدا، کە خوای گەورە سزای دان بەوەی بۆ ماوەی چڵ ساڵ سەرگەردان و وێڵ بوون بەسەر زەویدا.

• قصة ابني آدم ظاهرها أن أول ذنب وقع في الأرض - في ظاهر القرآن - هو الحسد والبغي، والذي أدى به للظلم وسفك الدم الحرام الموجب للخسران.
چیرۆکی دوو کوڕەکەی ئادەم وا دەردەکەوێت کە یەکەم گوناھو تاوانێک لەسەر زەویدا ڕوویداوە ھۆکارەکەی حەسوودی و دەرچوون بووە لە سنوورەکانی خوا، کە بوویە ھۆی ستەمکاری و خوێن ڕشتنی بەناھەق کە داخ وحەسرەت و خەم وپەژارە بەدوای خۆیدا ھێنا.

• الندامة عاقبة مرتكبي المعاصي.
پەشیمانی سەرەنجامی ھەموو ئەو کەسانەیە کە گوناھو تاوان ئەنجام دەدەن.

• أن من سَنَّ سُنَّة قبيحة أو أشاع قبيحًا وشجَّع عليه، فإن له مثل سيئات من اتبعه على ذلك.
بێگومان ھەر کەسێک ڕێگایەکی خراپ و نەشیاوی داھێنا، یان خراپەکاریەکی بڵاو کردەوە وە خەڵکیشی بۆ ھان دەدا، ئەوا تاوانی ھەموو ئەو کەسانەشی بۆ دەنوسرێت کە شوێن ئەو خراپەی ئەو کەوتوون و چاویان لەو کردووە.

مِنۡ أَجۡلِ ذَٰلِكَ كَتَبۡنَا عَلَىٰ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ أَنَّهُۥ مَن قَتَلَ نَفۡسَۢا بِغَيۡرِ نَفۡسٍ أَوۡ فَسَادٖ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ ٱلنَّاسَ جَمِيعٗا وَمَنۡ أَحۡيَاهَا فَكَأَنَّمَآ أَحۡيَا ٱلنَّاسَ جَمِيعٗاۚ وَلَقَدۡ جَآءَتۡهُمۡ رُسُلُنَا بِٱلۡبَيِّنَٰتِ ثُمَّ إِنَّ كَثِيرٗا مِّنۡهُم بَعۡدَ ذَٰلِكَ فِي ٱلۡأَرۡضِ لَمُسۡرِفُونَ
لەبەر ئەوەی قابیل براکەی خۆی کوشت، ئێمەیش بەنو ئیسرائیلمان ئاگادار کردەوە کە ھەرکەسێک کەسێکی تر بکوژێت بەبێ ئەوەی بەناھەق کەسێکی تری کوشتبێت، یان خراپە و فەسادی بڵاو کردبێتەوە لەسەر زەوی بە بێباوەڕی یان بەتێکدانی ئەمن وئاسایشی کۆمەڵگە کە بە (حرابة) ناسراوە، ئەوە وەک ئەوە وایە ھەموو خەڵکی کوشتبێت، چونکە لای ئەو جیاوازی نیە لەنێوان کەسی بێتاوان و تاوانباردا، وە ھەر کەسێک واز بھێنێت وڕێگری بکات لەکوشتنی کەسێکی بێتاوان کە خوای گەورە کوشتنی حەرام کردوووە، وە باوەڕی ھەبێت بەحەرامی کوشتنی وە وازی ھێنا لەو کوشتنە، ئەوە وەک ئەوە وایە ھەموو خەڵکی زیندوو کردبێتەوە، چونکە ئەو کارەی سەلامەتی ھەموو خەڵکی تێدایە، وە بێگومان پێغەمبەرەکانمان ھاتن بۆلای بەنو ئیسرائیل بە بەڵگەی ڕوون وئاشکراوە، کەچی زۆرێکیان بە ئەنجامدانی تاوان وسەرپێچی پێغەمبەرەکانیان سنورەکانی خوای گەورەیان بەزاند.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
إِنَّمَا جَزَٰٓؤُاْ ٱلَّذِينَ يُحَارِبُونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَيَسۡعَوۡنَ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَسَادًا أَن يُقَتَّلُوٓاْ أَوۡ يُصَلَّبُوٓاْ أَوۡ تُقَطَّعَ أَيۡدِيهِمۡ وَأَرۡجُلُهُم مِّنۡ خِلَٰفٍ أَوۡ يُنفَوۡاْ مِنَ ٱلۡأَرۡضِۚ ذَٰلِكَ لَهُمۡ خِزۡيٞ فِي ٱلدُّنۡيَاۖ وَلَهُمۡ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ
سەرەنجامی ئەوانەی کەدژایەتی خوا وپێغەمبەرەکەی دەکەن، وە بەرەنگاری دەبنەوە بە دژایەتی و بڵاوکردنەوەی خراپەکاری لەسەر زەویدا بە کوشتن وتاڵانکردنی سەروەت وسامانی خەڵکی وچەتەی و رێگری، سەرەنجامەکەیان یان دەبێت بکوژرێن بەبێ ھەڵواسین، یان کوشتنە لەگەڵ ھەڵواسین بەدارێکدا یان ھاوشێوەی دارێک، یان دەستی ڕاستی یەکێکیان ببڕێت لەگەڵ قاچی چەپی، جا ئەگەر ھاتوو ئەو کارەی دووبارە کردەوە ئەوا دەستی چەپی وقاچی ڕاستی دەبڕرێت، یان دوور دەخرێتەوە لەووڵات، ئەم سزایە بۆ ئەو جۆرە کەسانە ڕسوایی دونیای تێدایە لەگەڵ سزای گەورە وسەختی ڕۆژی دوایی.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
إِلَّا ٱلَّذِينَ تَابُواْ مِن قَبۡلِ أَن تَقۡدِرُواْ عَلَيۡهِمۡۖ فَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ
جگە ئەوانەیان نەبێت کە پێش ئەوەی ئێوەی دەسەڵاتداری موسڵمانان دەسەڵاتتان ھەبێت بەسەریاندا، تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە، جا بزانن کە خوای گەورە لێبوردە ومیھرەبانە بەرامبەریان دوای تەوبە و گەرانەوەیان، وە بەشێک لە میھرەبانیەکەی ئەوەیە سزا وتۆڵەکەی بۆ لابردوون.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَٱبۡتَغُوٓاْ إِلَيۡهِ ٱلۡوَسِيلَةَ وَجَٰهِدُواْ فِي سَبِيلِهِۦ لَعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە، لەخوا بترسن، فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن و دوور بکەونەوە لە ڕێگریەکانی، وە بۆ نزیک بوونەوەشتان ھەرچی خوای گەورە فەرمانی پێکردوون جێ بەجێی بکەن وە دوور بکەونەوە لەوەی حەرامی کردوووە و ڕێگری کردووە لێتان، وە لەبەر ڕەزامەندی خوای گەورە جیھادی بێباوەڕان بکەن، بەڵکو ئەوەی کە لێی داوای دەکەن بەدەستی بھێنن، وە دوور بکەونەوە لەوەی کە دەتانترسێنێت پێی ئەگەر ھاتوو ئێوە ھەستان بە جێ بەجێ کردنی.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَوۡ أَنَّ لَهُم مَّا فِي ٱلۡأَرۡضِ جَمِيعٗا وَمِثۡلَهُۥ مَعَهُۥ لِيَفۡتَدُواْ بِهِۦ مِنۡ عَذَابِ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ مَا تُقُبِّلَ مِنۡهُمۡۖ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ
ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە خوا و بە پێغەمبەرەکانی، ئەگەر بیانتوانیایە بە ئەندازەی ھەرچی خێر و بێرێک لە زەویدایە و ئەوەندەی تریشی لەگەڵدا بێت بۆ ئەوەی فدیە و بریتی بێت بۆ ئەوەی خۆیان ڕزگار بکەن لە سزای ڕۆژی قیامەت، ئەو فدیە و بریتیەیان لێ وەرناگیرێت، وە سزایەکی بەئازار بەخشیان بۆ ھەیە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• حرمة النفس البشرية، وأن من صانها وأحياها فكأنما فعل ذلك بجميع البشر، وأن من أتلف نفسًا بشرية أو آذاها من غير حق فكأنما فعل ذلك بالناس جميعًا.
پاراستن وڕێزی گیانی مرۆڤ، ھەرکەسێک ئەو گیانە بپارێزێت وزیندووی بکاتەوە، وەک ئەوە وایە ئەوەی لەگەڵ ھەموو مرۆژڤەکاندا ئەنجام دابێت، وە ھەرکەسێک گیان وڕۆحی مرۆڤێک لەناو ببات یان ئازاری بدات بەبێ بوونی ھەق ومافێک وەک ئەوە وایە ئەو کارەی لەگەڵ ھەموو مرۆڤەکاندا ئەنجام دابێت.

• عقوبة الذين يحاربون الله ورسوله ممن يفسدون بالقتل وانتهاب الأموال وقطع الطرق هي: القتل بلا صلب، أو مع الصلب، أو قطع الأطرف من خلاف، أو بتغريبهم من البلاد؛ وهذا على حسب ما صدر منهم.
سزای ئەوانەی دژایەتی خوا و پێغەمبەری خوا دەکەن، ئەوانەی خراپەکاری لە زەویدا بڵاو دەکەنەوە بە کوشتن و ڕێگەگرتن و جەردەیی و تاڵانی، سزاکەیان کوشتنە بەبێ ھەڵواسین، یان کوشتنە لەگەڵ ھەڵواسین، یان بڕینی دەست و قاچیەتی بەپێچەوانەوە، یان دوور خستنەوەیەتی لە وڵات، ئەمەش بەپێی ئەو خراپەکاری و تاوانانەی ئەنجامیانداوە.

• توبة المفسدين من المحاربين وقاطعي الطريق قبل قدرة السلطان عليهم توجب العفو.
تەوبە وگەڕانەوەی خراپەکاران لەوانەی دژایەتی خوا وپێغەمبەری خوا دەکەن لە دزو جەردە و رێگرەکان دەبێت پێش ئەوە بێت دەسەلاتداری موسڵمانان دەستگیریان بکات، ئەوجا بڕیاری لێبوردن دەیانگرێتەوە، وە ئەگەر نا بڕیارەکە نایانگرێتەوە.

يُرِيدُونَ أَن يَخۡرُجُواْ مِنَ ٱلنَّارِ وَمَا هُم بِخَٰرِجِينَ مِنۡهَاۖ وَلَهُمۡ عَذَابٞ مُّقِيمٞ
کاتێک چوونە ناو ئاگرەوە دەیانەوێت لێی بێنە دەرەوە، ئای کەناتوانن؟! ھەرگیز ھاتنە دەرەوەیان نیە، وە سزای ھەمیشەییان بۆ ھەیە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَٱلسَّارِقُ وَٱلسَّارِقَةُ فَٱقۡطَعُوٓاْ أَيۡدِيَهُمَا جَزَآءَۢ بِمَا كَسَبَا نَكَٰلٗا مِّنَ ٱللَّهِۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٞ
ئەی دەسەڵاتداران پیاو وژنی دز کە دزیان کرد دەستی ڕاستی ھەرکەسەیان دەبڕرێت، لەتۆڵەی ئەو کارەی کردیان، وە وەک سزایەکی خوای گەورەش بۆیان لەبەرامبەر ئەوەی بەناھەق ماڵی خەڵکیان بردووە بۆخۆیان، وە چاوترساندی کەسانی تریش بێت کە توخنی کاری لەو شێوەیە بکەونەوە، خوای گەورە زۆر بەدەسەڵاتە وھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، وە زۆر دانا وکاربەجێیە لە ئەندازەگیری وشەریعەت ویاساکانیدا.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
فَمَن تَابَ مِنۢ بَعۡدِ ظُلۡمِهِۦ وَأَصۡلَحَ فَإِنَّ ٱللَّهَ يَتُوبُ عَلَيۡهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٌ
ھەرکەس لەدزیەکەی تەوبەی کرد وگەڕایەوە، وە کار وکردەوەکانی چاکرد، بێگومان خوای گەورە بەفەزڵی خۆی تەوبەی لێ وەردەگرێت، لەبەر ئەوەی خوای گەورە زۆر لێبووردەیە بەرامبەر تاوانی ئەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن وپەشیمان دەبنەوە، وە زۆر میھرەبانیشە بۆی، بەڵام بە تەوبە کردن سزای دەست بڕینی لەسەر ھەڵناگیرێت ئەگەر ھاتوو کێشەکە گەیشتە لای قازی ودەسەڵات.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
أَلَمۡ تَعۡلَمۡ أَنَّ ٱللَّهَ لَهُۥ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ يُعَذِّبُ مَن يَشَآءُ وَيَغۡفِرُ لِمَن يَشَآءُۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ
ئەی پێغەمبەر تۆ دەزانیت کە ئاسمانەکان و زەوی ھەر ھەمووی موڵکی خوای گەورەیە، وە بەو شێوەیەی خۆی دەیەوێت ھەڵسوکەوتی لەگەڵدا دەکات، وە بەدادگەری خۆی ھەر کەسێکی بوێت سزای دەدات، وە ھەر کەسێکیشی بوێت بە فەزڵی خۆی لێی دەبورێت، بێگومان خوای گەورە دەسەڵاتی ھەیە بەسەر ھەموو شتێکدا، وە ھیچ شتێکیش دەسەوسانی ناکات.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلرَّسُولُ لَا يَحۡزُنكَ ٱلَّذِينَ يُسَٰرِعُونَ فِي ٱلۡكُفۡرِ مِنَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓاْ ءَامَنَّا بِأَفۡوَٰهِهِمۡ وَلَمۡ تُؤۡمِن قُلُوبُهُمۡۛ وَمِنَ ٱلَّذِينَ هَادُواْۛ سَمَّٰعُونَ لِلۡكَذِبِ سَمَّٰعُونَ لِقَوۡمٍ ءَاخَرِينَ لَمۡ يَأۡتُوكَۖ يُحَرِّفُونَ ٱلۡكَلِمَ مِنۢ بَعۡدِ مَوَاضِعِهِۦۖ يَقُولُونَ إِنۡ أُوتِيتُمۡ هَٰذَا فَخُذُوهُ وَإِن لَّمۡ تُؤۡتَوۡهُ فَٱحۡذَرُواْۚ وَمَن يُرِدِ ٱللَّهُ فِتۡنَتَهُۥ فَلَن تَمۡلِكَ لَهُۥ مِنَ ٱللَّهِ شَيۡـًٔاۚ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَمۡ يُرِدِ ٱللَّهُ أَن يُطَهِّرَ قُلُوبَهُمۡۚ لَهُمۡ فِي ٱلدُّنۡيَا خِزۡيٞۖ وَلَهُمۡ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٞ
ئەی پێغەمبەر ئەو کەسانە دڵتەنگت نەکەن کە پێشبڕکیانە لە ئاشکرا کردنی بێباوەڕیان بۆ ئەوەی دڵتەنگ وناڕەحەتت بکەن لە دووڕوەکان، ئەوانەی باوەڕی خۆیان ئاشکرا دەکەن و بێباوەڕیەکەیان دەشارنەوە، وە جولەکەکانیش دەڵتەنگت نەکەن ئەوانەی کە گوێ ڕادێڕن بۆ درۆ و دەلەسەی گەورەکانیان و بەگوێیان دەکەن، ئەوانە لاسایی سەرۆک و گەورەکانیان دەکەنەوە، ئەوانەی کە ھێشتا نەھاتونەتە لای تۆ تاوەکو پشت لەبانگەوازەکەت بکەن، ئەوانە کەلام وگوفتاری خوای گەورە لە تەوراتدا دەگۆڕن بەو شێوەیەی کە ھاوتای حەز وئارەزوەکانی خۆیان بێت، وە بەشوێنکەوتەکانیان دەڵێن: ئەگەر ھاتوو حوکمەکەی موحەمەد ھاوتای حەز وئارەزوەکانتان بوو ئەوا وەری بگرن و شوێنی بکەون، خۆ ئەگەر ھاتوو پێچەوانەی ئارەزوەکانتان بوو ئەوا ووریا بن بەگوێی نەکەن، جا ئەگەر خوای گەورە وویستی کەسێک سەرلێشێواو وگومڕا بکات ئەوا ئەی پێغەمبەر کەسێک نیە بتوانێت گومڕایی لێ دوور بخاتەوە وڕێنوێنی بکاتب بۆ سەر ریگای ھەق وڕاستی، ئا ئەوانەی کە ئەوە سیفات و خوو ڕەوشتیانە لە جولەکە و دووڕووەکان ئەوانە ئەوانەن کە خوای گەورە نایەوێت دڵ ودەروونیان پاک بکاتەوە لە بێباوەڕی، لە دونیادا ڕسوا وسەر شۆڕ دەبن، وە لەڕۆژی دواییشدا سزای سەخت و بەئازار چاوەڕییان دەکات کە ئاگری دۆزەخە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• حكمة مشروعية حد السرقة: ردع السارق عن التعدي على أموال الناس، وتخويف من عداه من الوقوع في مثل ما وقع فيه.
حیکمەتی سزای دەست بڕین لەشەریعەتی ئیسلامدا: وازھێنانی دزە لە دەست درێژی کردنە سەر ماڵو سامانی خەڵکی، وە ترساندنی کەسانی تریشە تاوەکو دوور بکەونەوە لەدزی کردن.

• قَبول توبة السارق ما لم يبلغ السلطان وعليه إعادة ما سرق، فإذا بلغ السلطان وجب الحكم، ولا يسقط بالتوبة.
قبوڵ کردنی تەوبەی دز ودەست نەبڕینی پێش ئەوەی سکاڵا لەسەری بگاتە لای دەسەڵات، وە دەبێت ئەوەشی دزیویەتی بیگرێتەوە بۆ خاوەنەکانیان، بەڵام ئەگەر سکاڵا لەسەری گەیشتە لای دەسەڵات ئەوا حوکمەکەی بەسەردا جێ بەجێ دەکرێت، وە بە تەوبە کردن ئەو سزایە ھەڵناوەشێنرێتەوە.

• يحسن بالداعية إلى الله ألَّا يحمل همًّا وغمًّا بسبب ما يحصل من بعض الناس مِن كُفر ومكر وتآمر؛ لأن الله تعالى يبطل كيد هؤلاء.
نابێت بانگخواز لەبەر بێباوەڕی وفڕوفیڵ وپیلانی بێباوەران خۆی دڵتەنگ ونارەحەت بکات، چونکە خوای گەورە فڕوفێڵ و پیلانیان بەتاڵ وپووچەڵ دەکاتەوە.

• حِرص المنافقين على إغاظة المؤمنين بإظهار أعمال الكفر مع ادعائهم الإسلام.
سوور بوونی دووڕووەکان لەسەر تووڕەکردن وناڕەحەت کردنی باوەڕداران، بەوەی کاروکردەوەی بێباوەڕییان ئاشکرا دەکەن لەگەڵ ئەوەشدا بانگەشەی ئیمان وئیسلامەتی دەکەن.

سَمَّٰعُونَ لِلۡكَذِبِ أَكَّٰلُونَ لِلسُّحۡتِۚ فَإِن جَآءُوكَ فَٱحۡكُم بَيۡنَهُمۡ أَوۡ أَعۡرِضۡ عَنۡهُمۡۖ وَإِن تُعۡرِضۡ عَنۡهُمۡ فَلَن يَضُرُّوكَ شَيۡـٔٗاۖ وَإِنۡ حَكَمۡتَ فَٱحۡكُم بَيۡنَهُم بِٱلۡقِسۡطِۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُقۡسِطِينَ
ئەو جولەکانە زۆر گوێ بۆ درۆ و پڕوپاگەندە ھەڵدەخەن، وە زۆر حەرام خۆر وبەرتیل خۆر و سوو خۆرن، جا ئەی پێغەمبەر ئەگەر ھاتن بۆلات دادوەری بکەیت لەنێوانیاندا، ئەوا ئەگەر وویست و ئارەزووت لێ بوو دادوەری بکە لەنێوانیان، وە ئەگەر نەیشت وویست ئەوا وازی لێ بھێنە و دادوەری مەکە لەنێوانیاندا، تۆ سەرپشکی ھەرچی لەنێوان کردن و نەکردنیدا، خۆ ئەگەر وازت ھێنا لەدادوەری کردن لەنێوانیان ئەوا ئەوان ناتوانن ھیچ زیانێکت پێ بگەیەنن، خۆ ئەگەر دادوەریشت کرد لەنێوانیان ئەوا بە دادپەروەرانە بڕیار بدە لەنێوانیان، ئەگەر چی ستەمکار ودوژمنیشت بن، بێگومان خوای گەورە ئەو کەسانەی خۆش دەوێت کە لەحوکم کردندا دادپەروەرن، ئەگەر چی ئەوانەشی دێتە لای قازی وحاکمەکە دوژمنیشی بن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَكَيۡفَ يُحَكِّمُونَكَ وَعِندَهُمُ ٱلتَّوۡرَىٰةُ فِيهَا حُكۡمُ ٱللَّهِ ثُمَّ يَتَوَلَّوۡنَ مِنۢ بَعۡدِ ذَٰلِكَۚ وَمَآ أُوْلَٰٓئِكَ بِٱلۡمُؤۡمِنِينَ
بەراستی ئەو جولەکانە سەیر وسەمەرن، ئەوان بێباوەڕن بەتۆ وقورئانەکەت کەچی داوای ئەوەت لێ دەکەن دادوەری بکەیت لەنێوانیاندا بە تەماحی ئەوەی تۆ حوکمێک بدەیت بۆیان کە ھاوتای ھەواو وئارەزووی ئەوان بێت، لەکاتێکدا ئەوان تەوراتیان ھەیە کە واگومان دەبەن باوەڕیان پێی ھەیە وحوکمی خوای تێدایە، پاشان پشت ھەڵدەکەن لەو بڕیارەی تۆ دەری دەکەیت بۆیان ئەگەر ھاتوو بەگوێرەی ھەواو وئارەزووی ئەوان نەبوو، ئەوان لە ھەمان کاتدا بێباوەڕن بەوەی لە کتێبەکەی خۆیاندا ھەیە و بێباوەڕن بەتۆیش چونکە پشت ھەڵدەکەن لەو بڕیارەیش کە تۆ بۆیان دەردەکەیت، دیارە ئەوانە ھەر بڕوادار نین، وە ئەوەیشی دەیکەن کاری بڕوادار نیە، کەواتە ئەوانە نە باوەڕیان بە تۆ ھەیە نە بەوەش کە ھێناوتە مەبەست پێی قورئانە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
إِنَّآ أَنزَلۡنَا ٱلتَّوۡرَىٰةَ فِيهَا هُدٗى وَنُورٞۚ يَحۡكُمُ بِهَا ٱلنَّبِيُّونَ ٱلَّذِينَ أَسۡلَمُواْ لِلَّذِينَ هَادُواْ وَٱلرَّبَّٰنِيُّونَ وَٱلۡأَحۡبَارُ بِمَا ٱسۡتُحۡفِظُواْ مِن كِتَٰبِ ٱللَّهِ وَكَانُواْ عَلَيۡهِ شُهَدَآءَۚ فَلَا تَخۡشَوُاْ ٱلنَّاسَ وَٱخۡشَوۡنِ وَلَا تَشۡتَرُواْ بِـَٔايَٰتِي ثَمَنٗا قَلِيلٗاۚ وَمَن لَّمۡ يَحۡكُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡكَٰفِرُونَ
بێگومان ئێمە تەوراتمان دابەزاند بۆ موسی (سەلامی خوای لێ بێت) کە ڕێنوێنی وھەموو بەڵگەیەکی خێر وچاکەی تێدایە، وە نوور وڕوناکی کە رێگای گومڕایی پێ دەربکرێت، ھەموو پێغەمبەرانی بەنو ئیسرائیل کە گوێڕایەڵ و فەرمانبەرداری خوا بوون بەو تەوراتە دادوەری خەڵکیان دەکرد، وە زانا وخواناسان و ئەوانەش کە پارێزگاری تەوراتیان پێ سپێررا بوو، وە خوا کردبوونی بە ئەمین ودەستپاکی بەسەر بەنو ئیسرائیلەوە کە تەورات بپارێزن لە دەستکاری و لادان وگۆڕین، ئەوان شایەتیش بوون لەسەری دەیانزانی کە ھەق وڕاستە، وە خەلکیش دەگەڕانەوە بۆلای، جا کەوابوو ئەی جولەکە لەخەڵکی مەترسن وتەنھا لەمن بترسن، وە لەبری وازی ھێنان لەحوکمی خوا پلەو پایە وپارە وپوڵ وسەرەوەت وسامان وەرمەگرن، چونکە ھەر کەسێک حوکم نەکات بەوەی خوا دایبەزاندووە لەوەحی وە بەحەڵاڵیشی بزانێت، یان فەزڵی غەیری حوکمی خوا بدات بەسەر حوکمی خوادا، یان وابزانێت ھەردووکیان یەکسانن، ئا ئەوانە بێباوەڕی تەواون.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَكَتَبۡنَا عَلَيۡهِمۡ فِيهَآ أَنَّ ٱلنَّفۡسَ بِٱلنَّفۡسِ وَٱلۡعَيۡنَ بِٱلۡعَيۡنِ وَٱلۡأَنفَ بِٱلۡأَنفِ وَٱلۡأُذُنَ بِٱلۡأُذُنِ وَٱلسِّنَّ بِٱلسِّنِّ وَٱلۡجُرُوحَ قِصَاصٞۚ فَمَن تَصَدَّقَ بِهِۦ فَهُوَ كَفَّارَةٞ لَّهُۥۚ وَمَن لَّمۡ يَحۡكُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ
لە تەوراتدا فەرزمان کرد لەسەر جولەکەکان ھەر کەسێک کەسێکی تر بەدەست ئەنقەست بکوژێت بەبێ ھیچ ھەق ومافێک ئەوا دەبێت بکوژرێتەوە لەبریتیدا، وە ھەر کەسێک چاوی کەسێکی تر بەدەست ئەنقەست دەربھێنێت ئەوا لەجیاتیدا چاوی دەردەھێنرێتەوە، وە ھەرکەسێک بەدەست ئەنقسەت لوتی ھەرکەسێک ببڕیت لەبریدا لوتی دەبڕرێتەوە، وە ھەرکەسێک بەدەست ئەنقسەت گوێی کەسێکی تر ببڕێت ئەوا لەجیاتیدا گوێی دەبڕرێتەوە، وە ھەرکەسێک بە دەست ئەنقسەت دانی کەسێک ھەڵکێشێت ئەوا دانی ھەڵدەکێشرێتەوە، وە لەسەرمان فەرز کردون ھەموو زام وبرینێکیش بەگوێرەی خۆی قیساس وتۆڵە لە تاوانبارەکە دەسەنرێتەوە، وە ھەرکەسێک لەکەسی تاوانبار خۆش بوو، ئەوا لێخۆش بوونەکە دەبێتە کەفارەتی تاوان و گوناھەکانی، چونکە لەو ستەمەی لێی کرابوو خۆش بوو، وە ھەرکەسێک حوکم نەکات بەو بەرنامە وشەریعەتەی کە خوا دایبەزاندووە لەبارەی قیساس وتۆلە سەندنەوە وحوکمەکانی ترییشەوە ئەوا بێگومان سنوری خوای بەزاندووە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• تعداد بعض صفات اليهود، مثل الكذب وأكل الربا ومحبة التحاكم لغير الشرع؛ لبيان ضلالهم وللتحذير منها.
ژماردنی خوو سیفاتەکانی جولەکە وەک درۆ ودەلەسە و سوو خواردن و حەز کردن بە حوکم بردنە لای غەیری شەرع، بۆ ڕوونکردنەوەی گومڕایی ئەوانە تاوەکو باوەڕداران خۆیان بپارێزن لێی.

• بيان شرعة القصاص العادل في الأنفس والجراحات، وهي أمر فرضه الله تعالى على من قبلنا.
ڕوونکردنەوەی یاسا وشەریعەتی تۆڵە سەندنەوە (قیساس) ی دادپەروەرانە لە گیان وتەواوی زام وبرینەکاندا، ئەوە فەرمانێکە خوای گەورە کردوویەتی بەسەر ئوممەتانی پێش ئێمەیشدا.

• الحث على فضيلة العفو عن القصاص، وبيان أجرها العظيم المتمثّل في تكفير الذنوب.
ھاندانی خەڵکی لەسەر لێبووردن ولێخۆش بوون لە ھەق ومافی خۆیان لەتۆڵە سەندنەوە، وە ڕوونکردنەوەی ئەوەی ئەو کەسە چەند پاداشتێکی گەورەی بۆ ھەیە لای خوای گەورە، کە خۆی لە سڕینەوە و لێخۆش بوونی گوناھەکاندا دەبینێتەوە.

• الترهيب من الحكم بغير ما أنزل الله في شأن القصاص وغيره.
ترساندنی ئەو کەسانەی کە حوکم بەغەیری ئەو حوکمە دەکەن کە خوا دایبەزاندووە، لە بارەی قیساس وتۆڵە سەندنەوە وحوکمەکانی تریش.

وَقَفَّيۡنَا عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِم بِعِيسَى ٱبۡنِ مَرۡيَمَ مُصَدِّقٗا لِّمَا بَيۡنَ يَدَيۡهِ مِنَ ٱلتَّوۡرَىٰةِۖ وَءَاتَيۡنَٰهُ ٱلۡإِنجِيلَ فِيهِ هُدٗى وَنُورٞ وَمُصَدِّقٗا لِّمَا بَيۡنَ يَدَيۡهِ مِنَ ٱلتَّوۡرَىٰةِ وَهُدٗى وَمَوۡعِظَةٗ لِّلۡمُتَّقِينَ
بەدوای پێغەمبەرەکانی بەنو ئیسرائیلدا عیسای مەریەممان نارد، کە باوەڕی بەو تەوراتە ھەبوو کە بەر لەخۆی ھاتبوو، وە حوکمیشی پێکرد، وە ئینجیلیشمان دایە کە ڕێنومایی بۆ ھەق و ڕاستی تێدابوو، وە کۆمەڵە بەڵگەیەکیشی تێدایە کە دڕدۆنگی و شوبھاتەکان دەڕوێنێتەوە، وە حوکمە ناڕوونەکان ڕوون دەکاتەوە، وە ھاوتای ئەوەشە کە پێشتر لە تەوراتدا دابەزیوە جگە ھەندێکی کەم نەبێت کە حوکمەکانی ئەوی سڕیوەتەوە، وە ئەم ئینجيلە بۆ خواناسان و پارێزکاران ڕێنومایی و ئامۆژگاری بوو، وە ھۆکاری گێڕانەوەی تاوانباران بوو لە گوناھـ و تاوان و خراپەکاری و ئەوەی خوای گەورە لەسەری حەرام کردبوون.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَلۡيَحۡكُمۡ أَهۡلُ ٱلۡإِنجِيلِ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فِيهِۚ وَمَن لَّمۡ يَحۡكُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡفَٰسِقُونَ
با گاورەکان باوەڕ بھێنن بەوەی خوای گەورە لە ئینجیلدا دایبەزاندووە، وە با حوکمیشی پێ بکەن، کە تێیدا باسی پێغەمبەرێتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) دەکات وبەڕاستی دەزانێت پێش بوون بە پێغەمبەری، جا ھەر کەسێک حوکم بەوە نەکات کە خوای گەورە ناردویەتی ودایبەزاندووە دیارە یاخی وناپاک ولە سنوور دەرچووە، کە وازی لەھەق وراستی ھێناوە و مەیلی ناپاکی و باتڵ دەکات.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَأَنزَلۡنَآ إِلَيۡكَ ٱلۡكِتَٰبَ بِٱلۡحَقِّ مُصَدِّقٗا لِّمَا بَيۡنَ يَدَيۡهِ مِنَ ٱلۡكِتَٰبِ وَمُهَيۡمِنًا عَلَيۡهِۖ فَٱحۡكُم بَيۡنَهُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُۖ وَلَا تَتَّبِعۡ أَهۡوَآءَهُمۡ عَمَّا جَآءَكَ مِنَ ٱلۡحَقِّۚ لِكُلّٖ جَعَلۡنَا مِنكُمۡ شِرۡعَةٗ وَمِنۡهَاجٗاۚ وَلَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ لَجَعَلَكُمۡ أُمَّةٗ وَٰحِدَةٗ وَلَٰكِن لِّيَبۡلُوَكُمۡ فِي مَآ ءَاتَىٰكُمۡۖ فَٱسۡتَبِقُواْ ٱلۡخَيۡرَٰتِۚ إِلَى ٱللَّهِ مَرۡجِعُكُمۡ جَمِيعٗا فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ فِيهِ تَخۡتَلِفُونَ
ئەی پێغەمبەر قورئانمان بۆ دابەزاندی ھاوڕی لەگەڵ ھەموو ڕاستیەکان کە ھیچ گومان ودوو دڵیەکی تێدا نیە کە لەلایەن خوای گەورە ھاتووە، لەھەمان کاتدا ئەو تەسدیقی ئەو کتێب وپەڕاوانەش دەکات کە لەپێش خۆی دابەزیوون، وە چاودێر و پارێزەر وشایەتیشە بۆیان، ئەوەی موافەقەی قورئان دەکات ھەق وڕاستە، وە ئەوەشی پێچەوانەی قورئانە درۆ و دەلەسە و ناھەقە، دەی تۆیش ئەی پێغەمبەر بەپێی ئەوەی خوای گەورە ناردویەتی و دایبەزاندووە بۆت لەنێوان خەڵکیدا حوکم بکە وبڕیار بدە، نەکەی شوێن ھەواو وئارەزووی ئەوان بکەویت، وە واز بھێنیت لەو ڕاستیەی ھیچ گومان و دوو دڵیەکی تێدا نیە کە خوا بۆی دابەزاندویت، بۆ ھەر ئومەتێکیش لە ئێوە و خاوەن نامەکانی پێشووتریش شەریعەت وبەرنامەیەکمان داناوە کە کاری پێ بکەن ولێی لانەدەن کە کۆمەڵێک ئەحکامی کردەیی وڕێگای ڕوونی تێدایە کە بەھۆیەوە ڕێنوێنیتان دەکات بۆ ھەق وڕاستی، خۆ ئەگەر خوای گەورە بیویستایە ھەمووتانی دەکردە یەک گەل ویەک ئوممەت ویەک شەریعەت ویەک بەرنامە، بەڵام وای نەکرد بۆ ھەر گەل و ئوممەتێک شەریعەت وبەرنامەیەکی تایبەتی نارد، تاوەکو ھەمووان تاقی بکاتەوە بۆ ئەوەی گوێرایەڵەکان جیا بکاتەوە لەوانەی سەرکەش و سەرپێچی کاران، کەوابێت پێشبڕکی بکەن لە ئەنجامدانی کاری خێر وچاکە ووازھێنان لەخراپە وگوناھو تاوان، چونکە ئێوە ھەر بۆلای خوای گەورە دەگەڕێنەوە، ئەوجا زۆر بەووردی لەو شتانە ئاگادارتان دەکاتەوە کە ناکۆک بوون تێیدا، وە پاداشت وسزای کارەکانیشتان دەداتەوە، چاکەکانتان بە بەھەشت پاداشت دەەرێنەوە، خراپەکانیشتان بە ئاگر سزا دەدرێن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَأَنِ ٱحۡكُم بَيۡنَهُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ وَلَا تَتَّبِعۡ أَهۡوَآءَهُمۡ وَٱحۡذَرۡهُمۡ أَن يَفۡتِنُوكَ عَنۢ بَعۡضِ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ إِلَيۡكَۖ فَإِن تَوَلَّوۡاْ فَٱعۡلَمۡ أَنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ أَن يُصِيبَهُم بِبَعۡضِ ذُنُوبِهِمۡۗ وَإِنَّ كَثِيرٗا مِّنَ ٱلنَّاسِ لَفَٰسِقُونَ
ئەی پێغەمبەر بەوەی کە خوا بۆی دابەزاندووی حوکم بکە لەنێوانیادا وبڕیاریان بۆ بدە، وە بەھیچ شێوەیەک شوێن ئەو ڕا وبڕیاریانەیان نەکەویت کە لە ھەواو وئارەزوویانەوە سەرچاوەی گرتووە، ئاگاداربە سەرگەردان وگومڕات نەکەن بەوەی لابدەی لەوەی کە خوا بۆی ناردویت، وە لەم پێناوەشدا ھیچ کەمتەرخەمیان نەکردووە، جا ئەگەر ھاتوو پشتیان ھەڵکرد وڕازی نەبوون بە حوکم کردن بەوەی خوا ناردویەتیە خوارەوە بۆت، ئەوە بزانە خوای گەورە دەیەوێت بەھۆی ھەندێک لەتاوان وگوناھەکانیانەوە ھەر لەم دونیایەدا سزایان بدات، وە لەڕۆژی دواییشدا سزای ھەموو تاوانەکانیان دەدات، وە بێگومان زۆرینەی خەڵک لەڕێ دەرچوون ولایانداوە لە تاعەت وگوێڕایەڵی خوای گەورە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
أَفَحُكۡمَ ٱلۡجَٰهِلِيَّةِ يَبۡغُونَۚ وَمَنۡ أَحۡسَنُ مِنَ ٱللَّهِ حُكۡمٗا لِّقَوۡمٖ يُوقِنُونَ
ئایا ئەوانە لە حوکم وبڕیاری تۆ پشت ھەڵدەکەن وداوای حوکم وبڕیاری خەڵکی نەزان دەکەون لە بت پەرستەکان ئەوانەی بە ھەواو ئارەزووی خۆیان بڕیار دەدەن؟! حوکم وبڕیاری ھیچ کەسێک وەک حوکم وبڕیاری خوای گەورە باش وچاک نیە لای ئەوانەی یەقینیان ھەیە و ژیرن وتێدەگەن کە خوای گەورە چی ناردوەتە خوارەوە بۆ پێغەمبەرەکەی، نەک لای خەڵکی نەزان وھەواو ئارەزوو پەرست، ئەوانەی تەنھا ڕازین بەو حوکم وبڕیارانەی کە لەگەڵ ئارەزوەکانی خۆیاندا پێک دێتەوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• الأنبياء متفقون في أصول الدين مع وجود بعض الفروق بين شرائعهم في الفروع.
پێغەمبەران ھەموویان ھاوڕا وھاودەنگن لە بنچینە وبنەماکاندا، لەگەڵ بوونی ھەندێک جیاوازی لە لق وپۆپی شەریعەتەکانیاندا.

• وجوب تحكيم شرع الله والإعراض عمّا عداه من الأهواء.
واجبە باوەڕدار حوکم بە شەرعی خوا بکات، وە پشت ھەڵکات لەھەرچی حوکم وبڕیارێکە کە بە ھەواو وئارەزووی مرۆڤەکان دەکرێت.

• ذم التحاكم إلى أحكام أهل الجاهلية وأعرافهم.
خراپی حوکم کردن ویەکلای کردنەوەی ناکۆکیەکان لای خەڵکانی نەزان و دوور لەشەریعەتی خوا، چونکە باوەڕدار تەنھا کێشە وناکۆکیەکانی لای شەریعەتی ئیسلام یەکلای دەکاتەوە.

۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَتَّخِذُواْ ٱلۡيَهُودَ وَٱلنَّصَٰرَىٰٓ أَوۡلِيَآءَۘ بَعۡضُهُمۡ أَوۡلِيَآءُ بَعۡضٖۚ وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمۡ فَإِنَّهُۥ مِنۡهُمۡۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ
ئەی ئەوانەی باوەڕتان بەخوا وبەپێغەمبەرەکەی ھەیە جولەکە وگاور مەکەن بە پشتیوان وخۆشەویست وپشتگیری خۆتان، چونکە جولەکەکان پشتیوان وپشتگیری شوێنکەوتەی ئاینەکەی خۆیانن، وە گاورەکانیش پشتیوان وپشتگیری شوێنکەوتەی ئاینەکەی خۆیانن، ھەردوو دەستەکەیش دژایەتی کردنیان بۆ ئێوە کۆیان دەکاتەوە، وە ھەر کەسێکیش لە ئێوە پشتیوان وپشتگیری ئەوان بێت ئەوە لەوان دەژمێررێت، بێگومان خوای گەورە ڕینوێنی گەلی ستەمکار ناکات بەھۆی پشتیوانیان بۆ بێباوەڕان.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
فَتَرَى ٱلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٞ يُسَٰرِعُونَ فِيهِمۡ يَقُولُونَ نَخۡشَىٰٓ أَن تُصِيبَنَا دَآئِرَةٞۚ فَعَسَى ٱللَّهُ أَن يَأۡتِيَ بِٱلۡفَتۡحِ أَوۡ أَمۡرٖ مِّنۡ عِندِهِۦ فَيُصۡبِحُواْ عَلَىٰ مَآ أَسَرُّواْ فِيٓ أَنفُسِهِمۡ نَٰدِمِينَ
ئەی پێغەمبەر دووڕوەکان دەبینیت کە باوەڕ لاوازن دەست پێشخەری دەکەن لە پشتیوانی و پشتگیری جولەکە وگاورەکاندا ودەڵێن: دەترسێین ئەوانە سەرکەون و ببنە خاوەنی دەسەڵات و ھێز ووڵات و تووشی ناخۆش وخراپەمان بکەن، بەڵکو بەم زوانە سەرکەوتن بۆ خوا وپێغەمبەرەکەی و باوەڕداران بێت ودەرگای خێریان لێ بکاتەوە، یان لەلایەن خۆیەوە فەرمانێک دەربکات بۆ ئابڕووبردنی جولەکە و ئەوانەیش لە دووڕوەکان کە پشتیوانیان لێ دەکەن، ئەوسا ئەوانەی کە پێشبڕکیان بوو لە سەر پشتیوانی کردنی جولەکەکان، پەشیمانی دایاندەگرێت لەو دووڕویەی و دوژمنایەتیەی کە لەناخیاندا شاردویانەوە بەرامبەر باوەڕداران، ئەویش لەبەر بەتاڵی ئەو ھۆکارە بێ بنەمایانەی کە دڵیانی پێوە پەیوەست کردبوو.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَيَقُولُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَهَٰٓؤُلَآءِ ٱلَّذِينَ أَقۡسَمُواْ بِٱللَّهِ جَهۡدَ أَيۡمَٰنِهِمۡ إِنَّهُمۡ لَمَعَكُمۡۚ حَبِطَتۡ أَعۡمَٰلُهُمۡ فَأَصۡبَحُواْ خَٰسِرِينَ
باوەڕدارانیش سەریان سووڕ دەمێنێت لەحاڵی ئەو دووڕوانە ودەڵێن: ئایا ئەی باوەڕداران ئەمانە ئەوانە بوون کە زۆر بەتوندی سوێندیان بۆ دەخواردن کە ھەتا سەر لەگەڵتان دەبن وپشتیوانتانن؟ ئەوانە خوای گەورە کاروکردەوەی بەتاڵ کردنەوە، وە مایە پووچ وخەسارۆمەند بوون بە لەدەستدانی ئەوەی مەبەستیان بوون کە بەدەستی بھێنن، لەگەڵ ئەوەش خوای گەورە سزای بە ئازاری بۆ ئامادە کردوون.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَن يَرۡتَدَّ مِنكُمۡ عَن دِينِهِۦ فَسَوۡفَ يَأۡتِي ٱللَّهُ بِقَوۡمٖ يُحِبُّهُمۡ وَيُحِبُّونَهُۥٓ أَذِلَّةٍ عَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى ٱلۡكَٰفِرِينَ يُجَٰهِدُونَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلَا يَخَافُونَ لَوۡمَةَ لَآئِمٖۚ ذَٰلِكَ فَضۡلُ ٱللَّهِ يُؤۡتِيهِ مَن يَشَآءُۚ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌ
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە ھەرکەسێک لەئاینەکەی خۆی وەرگەڕێت وبێباوەڕ ببێتەوە، ئەوا خوای گەورە لەبری ئەوان گەل وھۆزێکی تر دەھێنێت کە خوایان خۆش دەوێت و خوای گەورەش ئەوانی خۆش دەوێت لەبەر دامەزراوی و ڕاوەستاوی ئەوان لەسەر ئاینەکەیان، بەرامبەر بەباوەڕداران میھرەبان و بەڕەحمن و لەگەڵ بێباوەڕانیش توند وسەربەرز وسەر بڵندن، بە ماڵ وسەروەت وسامان وگیانی خۆیان لەپێناو بەرزکردنەوەی ووشەی اللە تەعالا جھاد و تێکۆشان دەکەن، وە بەھیچ شێوەیەک لە لۆمەی لۆمەکاران و تانە و تەشەردەرانیش ناترسن، چونکە ڕەزامەندی خوای گەورە دەخەنە پێش بەدەستھێنانی ڕەزامەندی دروستکراوەکانی خوا، ئەمەش بەخششێکی خوای گەورەیە دەیبەخشێت بەھەرکەسێک کە خۆی بیەوێت لەبەندەکانی، وە خوای گەورەش فەزڵ و چاکەکاری فراوانە، وە زۆریش زانایە بەوانەی کە شایانی فەزڵی خۆینی بۆیە دەیبەخشێت بەوەی کە خۆی دەیەوێت، وە ھەرکەسێکیش کە خۆی نەیەوێت بێ بەشی دەکات لە فەزڵی خۆی.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
إِنَّمَا وَلِيُّكُمُ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱلَّذِينَ يُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤۡتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَهُمۡ رَٰكِعُونَ
نە جولەكه ونە گاورەکان و نە ھیچ بێباوەڕێکی تریش دۆست وپشتیوانی ئێوە نیە ئەی باوەڕداران، بەڵکو دۆست وپشتیوانی ئێوە تەنھا خوا وپێغەمبەرەکەیەتی، وە ئەو باوەڕدارانەیشی کە بەتەواوی نوێژەکانیان ئەنجام دەدەن وزەکاتی ماڵو سامانیان دەردەکەن، وە ملکەچی فەرمانەکانی خوا وزەلیلی لای ئەون.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَمَن يَتَوَلَّ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ فَإِنَّ حِزۡبَ ٱللَّهِ هُمُ ٱلۡغَٰلِبُونَ
ھەرکەسێک دۆست وپشتیوانی خوا وپێغەمبەرەکەی وباوەڕداران بێت بە سەرخستنیان ئەوە بێگومان لە دەستە وتاقم وگروپی خوان، وە تەنھا دەستە وتاقم وگروپی خوایش زاڵ وسەرفراز وسەرکەوتوون، چونکە خوای گەورە سەرخەریانە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَتَّخِذُواْ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُواْ دِينَكُمۡ هُزُوٗا وَلَعِبٗا مِّنَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ مِن قَبۡلِكُمۡ وَٱلۡكُفَّارَ أَوۡلِيَآءَۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە ئەوانەی کە گاڵتە وگەپ ولاقرتێ بە ئاینەکەتان دەکەن چی لەوانەی کە پێش ئێوە نامە وکتێبیان بۆ ھاتووە لە جولەکە وگاورەکان وە چی لەوانەیش بن کە موشریک وبێباوەڕن دۆستایەتیان مەکەن ومەیانگێڕن بە ھاوپەیمانی خۆتان، بۆیە لەخوا بترسن بەوەی دوور بکەونەوە لەوەی کە خوای گەورە ڕێگری لێ کردوون لە پشتیوانی کردنیان ئەگەر ئێوە باوەڕتان بەو ھەیە، وە باوەڕتان ھەیە بەوەیش کە بۆتانی دابەزاندووە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• التنبيه علي عقيدة الولاء والبراء التي تتلخص في الموالاة والمحبة لله ورسوله والمؤمنين، وبغض أهل الكفر وتجنُّب محبتهم.
ھۆشیاری بوون لە بیروباوەڕی دۆستایەتی کردن ودژایەتی کردن (الولاء والبراء)، کە خۆی لە خۆشەویستی وپشتیوانی خوا وپێغەمبەرەکەی وباوەڕداراندا دەبینێتەوە، وە ڕق بوون لە بێباوەڕان ودوور کەوتنەوە لەخۆشەویستنیان.

• من صفات أهل النفاق: موالاة أعداء الله تعالى.
یەکێک لە سیفەتی دووڕوەکان ئەوەیە کە دۆست وپشتیوانی بێباوەڕانن.

• التخاذل والتقصير في نصرة الدين قد ينتج عنه استبدال المُقَصِّر والإتيان بغيره، ونزع شرف نصرة الدين عنه.
سەرشۆڕی وکەمتەرخەمی نواندن لە پشتیوانی کردنی ئاینەکەی خوا، ھەندێک جار دەرەنجامی ئەوەی لێ دەکەوێتەوە کە کەسی کەمتەرخەم خوا بیگۆڕێت بەکەسانی تر، وە شەرەفی سەرخستنی دینەکەی خوایان لێ وەربگرێتەوە.

• التحذير من الساخرين بدين الله تعالى من الكفار وأهل النفاق، ومن موالاتهم.
ھۆشیاری و دوور کەوتنەوە لە ئەوانەی کە گاڵتە و لاقرتێ دەکەن بە ئاینەکەی خوا، لەبێباوەڕان و دووڕوەکان، وە دوور کەوتنەوە لەپشتیوانی و پشتگیری و خۆشویستنیان.

وَإِذَا نَادَيۡتُمۡ إِلَى ٱلصَّلَوٰةِ ٱتَّخَذُوهَا هُزُوٗا وَلَعِبٗاۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ قَوۡمٞ لَّا يَعۡقِلُونَ
ھەروەھا کاتێک بانگ دەدەن بۆ نوێژ کردن کە گەورەترین شیعار وھۆکاری نزیک بوونەوەیە لەخوای گەورە ئەمانە گاڵتە ولاقرتێی پێ دەکەن، ئەویش بەھۆی ئەوەی ئەوانە ھیچ تێناگەن لەماناکانی پەرستنی خوا وشەریعەتەکەی کە کردویەتی بە شەریعەت ویاسا بۆ ھەموو خەڵکی.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
قُلۡ يَٰٓأَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ هَلۡ تَنقِمُونَ مِنَّآ إِلَّآ أَنۡ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيۡنَا وَمَآ أُنزِلَ مِن قَبۡلُ وَأَنَّ أَكۡثَرَكُمۡ فَٰسِقُونَ
ئەی پێغەمبەر بەوانە بڵێ بە(جولەکە وگاورەکان) ئەوانەی گاڵتە ولاقرتێ بە نوێژ دەکەن، پێیان بڵێ: ئایا مەگەر ھەر لەبەر ئەمە نیە کەئێمە باوەڕمان بەخوا و بەو قورئانە ھەیە کە دابەزیووە بۆمان، وە بەو کتێبانەش کە پێشتر دابەزیووە بۆ پێغەمبەرانی پێش ئێمە، وە باوەڕیشمان ھەیە کە زۆربەتان لەفەرمان وگوێڕایەڵی خوای گەورە دەرچوون، بەوەی وازیان لە باوەڕ ھێناوە وفەرمانەکانی جێ بەجێ ناکەن، ئەو تانە وتەشەرانەی لێمان دەدەن بۆ ئێمە جێگای فەخر وشانازیە، نەک شەرمەزاری.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
قُلۡ هَلۡ أُنَبِّئُكُم بِشَرّٖ مِّن ذَٰلِكَ مَثُوبَةً عِندَ ٱللَّهِۚ مَن لَّعَنَهُ ٱللَّهُ وَغَضِبَ عَلَيۡهِ وَجَعَلَ مِنۡهُمُ ٱلۡقِرَدَةَ وَٱلۡخَنَازِيرَ وَعَبَدَ ٱلطَّٰغُوتَۚ أُوْلَٰٓئِكَ شَرّٞ مَّكَانٗا وَأَضَلُّ عَن سَوَآءِ ٱلسَّبِيلِ
ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: ئایا دەزانن چی شتێک جێگای نەنگی و شەرمەزارییە. وە سزاکەشیان لەوانە خراپترە؟ بێگومان باوباپیران و پێشینانی ئەوانە کە خوای گەورە لە ڕەحم و میھرەبانی خۆی دەریکردن خەشم و قینی خۆی لێگرتن، وە ھەندێکیشیانی کردە مەیمون و بەراز، وە کردنی بە تاغوت پەرست، مەبەست لە تاغوت ھەرشتێکە جگە لە خوای گەورە بپەرسترێت و پێیشی ڕازی بێت، ئەوانەی باسکران جێگاکانیان لە ڕۆژی دواییدا لەگشت جێگایەک خراپترە، وە خراپترینی گومڕاکانن کە ڕێگای ڕاستیان ون کردووە و سەریان لێشێواوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَإِذَا جَآءُوكُمۡ قَالُوٓاْ ءَامَنَّا وَقَد دَّخَلُواْ بِٱلۡكُفۡرِ وَهُمۡ قَدۡ خَرَجُواْ بِهِۦۚ وَٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِمَا كَانُواْ يَكۡتُمُونَ
ئەی باوەڕداران ئەگەر ھاتوو دووڕوەکان ھاتن بۆلاتان ئەوانەی بەدووڕوی بەڕواڵەت باوەڕی خۆیان ئاشکرا دەکەن بۆتان، پێتان دەڵێن: ئێمەیش موسڵمانین وباوەڕمان ھێناوە، کەچی ئەوانە ھەر بەبێباوەڕی ھاتنە ژوورەوە بۆلای تۆ وھەر بەبێ باوەڕیش چوونە دەرێ، خوای گەورەش باش دەزانێت چیان شاردووەتەوە لەبێباوەڕی ئەگەر لای ئێوەیش وادەرخەن کە باوەڕدارن، وە بێگومان سزای تەواوی کارەکانیشیان دەداتەوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَتَرَىٰ كَثِيرٗا مِّنۡهُمۡ يُسَٰرِعُونَ فِي ٱلۡإِثۡمِ وَٱلۡعُدۡوَٰنِ وَأَكۡلِهِمُ ٱلسُّحۡتَۚ لَبِئۡسَ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ
ئەی پێغەمبەر زۆرێک لەجولەکە ودووڕوەکان دەست پێشخەری دەکەن لە ئەنجامدانی گوناھو تاوان، وە گوناھی درۆکردن ودەست درێژی کردنە لەسەر کەسانی تر بە زوڵم وستەم وخواردنی ماڵی خەڵکی بەحەرام، ئای چەند کارێکی خراپە ئەوانەی ئەنجامی دەدەن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
لَوۡلَا يَنۡهَىٰهُمُ ٱلرَّبَّٰنِيُّونَ وَٱلۡأَحۡبَارُ عَن قَوۡلِهِمُ ٱلۡإِثۡمَ وَأَكۡلِهِمُ ٱلسُّحۡتَۚ لَبِئۡسَ مَا كَانُواْ يَصۡنَعُونَ
ئایا پێشەوا وزاناکانیان ڕێگریان دەکەن لە پێشبڕکێ کردن لەگوفتاری درۆ وبوھتان کردن وشایەتی ناھەق وخواردنی ماڵی خەڵکی بەناھەق، بێگومان ئەگەر رێگریان لێ نەکەن ووازیان پێ نەھێنن، بەڕاستی کارێکی زۆر خراپ دەکەن زانا وپێشەواکانیان.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَقَالَتِ ٱلۡيَهُودُ يَدُ ٱللَّهِ مَغۡلُولَةٌۚ غُلَّتۡ أَيۡدِيهِمۡ وَلُعِنُواْ بِمَا قَالُواْۘ بَلۡ يَدَاهُ مَبۡسُوطَتَانِ يُنفِقُ كَيۡفَ يَشَآءُۚ وَلَيَزِيدَنَّ كَثِيرٗا مِّنۡهُم مَّآ أُنزِلَ إِلَيۡكَ مِن رَّبِّكَ طُغۡيَٰنٗا وَكُفۡرٗاۚ وَأَلۡقَيۡنَا بَيۡنَهُمُ ٱلۡعَدَٰوَةَ وَٱلۡبَغۡضَآءَ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِۚ كُلَّمَآ أَوۡقَدُواْ نَارٗا لِّلۡحَرۡبِ أَطۡفَأَهَا ٱللَّهُۚ وَيَسۡعَوۡنَ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَسَادٗاۚ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ ٱلۡمُفۡسِدِينَ
جولەکەکان کاتێک دووچاری قات وقڕی بوونەوە ووتیان: دەستی خوا داخراو وقوچاوە لە بەخشین وخێر وخێرات، ئەوەی لایەتی ھەمووی لێ گرتووینەتەوە، دەک یاخوا دەستی ئەوان تووشی شەلەل وئیفلیجی ببێت، ھەر ئەوانن کە دەست قوچاون ولەماڵ وسامانیان ھیچ نابەخشن، ھەر لەبەر ئەم ووتەیەشیان خوای گەورە لەڕەحم ومیھرەبانی خۆی دەریکردن، بەڵکو ھەردوو دەستی خوای گەورە کراوەیە بەبەخشینی خێر وخێراتی خۆی بە بەندەکانی، ھەرکاتێک خۆی بیەوێت دەیبەخشێت، دەیکاتەوە و دەیشیگرێتەوە، ھیچ ڕیگری وبەربەست وزۆر لێکردنێک نیە بۆ ئەو، وە بێگومان ئەو قورئانەی کە بۆت دابەزیووە لەبری ئەوەی باوەڕی پێ بھێنن وسوودی لێ ببینن کەچی زۆرێکیان ڕۆدەچن لە بێباوەڕیدا وسنورەکانی خوا دەبەزێنن وئینکاری ناز ونیعمەتەکانی دەکەن، ئەویش بەھۆی ئەوەی کە زۆر ڕژد وحەسوودن وحەز بەچاکە وخێری کەسانی تر ناکەن، ھەر بۆیە ئێمەش ڕق وکینە ودوژمنایەتیمان خستنە نێو دەستە وگروپەکانی جولەکەوە، ھەرکاتێک کۆ دەبوونەوە بۆ جەنگ کردن و تفاق وکەرەستەیان بۆ ئامادە دەکرد، یان پیلانیان دەگێرا بۆ بەرپاکردنی، خوای گەورە دەستە وتاقمەکەیانی پارچە پارچە دەکردن، وە ھێزیانی پەرتەوازە دەکردن، ئەو جولەکانە بەردەوام خەریکی بڵاوکردنەوەی تاوان وخراپە وگێرە شێوێنین لە سەر زەویدا، بەردەوام ھەوڵدەدەن بەفڕوفێڵیان زیان لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام بدەن، بێگومان خوای گەورەش خەلکی خراپەکار وگێرە شێوێنی خۆش ناوێت.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• ذمُّ العالم على سكوته عن معاصي قومه وعدم بيانه لمنكراتهم وتحذيرهم منها.
ئەم ئایەتانە باسی خراپی ئەو زانایانە دەکات کە بێدەنگ دەبن لەخراپە وتاوانی گەل وھۆزیان، وەھەڵناسن بەئەرکی خۆیان لەڕوونکردنەوەی خراپە وتاوانەکانیان وە ئاگادارکردنەوەیان لە سەرەنجامی خراپیان لەڕۆژی دواییدا.

• سوء أدب اليهود مع الله تعالى، وذلك لأنهم وصفوه سبحانه بأنه مغلول اليد، حابس للخير.
بێ ئەدەبی جولەکە لەگەڵ خوای گەورە، چونکە وەسفی خوایان بەوە کردبوو کە دەست قوچاو خێر گرەوەیە لێیان.

• إثبات صفة اليدين، على وجه يليق بذاته وجلاله وعظيم سلطانه.
جێگیرکردنی سیفەتی دوو دەست بۆ خوای گەورە بەو شێوەیەی کە شایستەی زاتی ئەو گەورەیی دەسەڵاتی بێت.

• الإشارة لما وقع فيه بعض طوائف اليهود من الشقاق والاختلاف والعداوة بينهم نتيجة لكفرهم وميلهم عن الحق.
ئاماژەکردن بەوەی ھەندێک لەدەستە و تاقمەکانی جولەکە دوچاری پەرت و ڕا جیاوازی و دوژمنایەتی بوونەوە لە نێوانیان، دەرەنجامی بێباوەڕیان لەگەڵ مەیلیان بۆ ناھەقی و زوڵم و ستەم.

وَلَوۡ أَنَّ أَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ ءَامَنُواْ وَٱتَّقَوۡاْ لَكَفَّرۡنَا عَنۡهُمۡ سَيِّـَٔاتِهِمۡ وَلَأَدۡخَلۡنَٰهُمۡ جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ
ئەگەر بھاتایە جولەکە وگاورەکان باوەڕیان بھێنایە بەوەی کە دابەزیووە بۆ موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم)، وە لەخوا بترسانایە بەوەی دوور بکەوتنایەتەوە لەگوناھو تاوان، ئەوا ئێمەش لە کوناھەکانیان خۆش دەبووین ھەرچەند زۆریش بوونایە، وە لەڕۆژی دواییشدا دەمانخستنە ناو باخ ونازو نیعمەتەکانی بەھەشتەوە، ناز ونیعمەتێک کە ھەمیشەیی ونەبڕاوەیە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَلَوۡ أَنَّهُمۡ أَقَامُواْ ٱلتَّوۡرَىٰةَ وَٱلۡإِنجِيلَ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيۡهِم مِّن رَّبِّهِمۡ لَأَكَلُواْ مِن فَوۡقِهِمۡ وَمِن تَحۡتِ أَرۡجُلِهِمۚ مِّنۡهُمۡ أُمَّةٞ مُّقۡتَصِدَةٞۖ وَكَثِيرٞ مِّنۡهُمۡ سَآءَ مَا يَعۡمَلُونَ
ئەگەر جولەکەکان کاریان بکردایە بەوەی لە تەوراتدا ھاتووە، وە گاورەکانیش کاریان بکردایە بەوەی لە ئینجیلدا ھاتووە، وە ھەمووانیش کاریان بکردایە بەوەی کە خوای گەورە لە قورئاندا بۆی دابەزاندوون، ئەوا ھەموو ھۆکارەکانی ڕزق وڕۆزیم بۆ ئاسان دەکردن لە باران باراندن وسەوزکردنی دەخڵ ودانی زەوی، وە ھەندێک لە خاوەن نامەکان کەسانێک ھەن کە دادپەروەر وجێگیر ودامەزراون لەسەر ھەق وڕاستی، بەڵام زۆرێکیان کاروکردەوەیان خراپە لەبەر بێباوەڕیان.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلرَّسُولُ بَلِّغۡ مَآ أُنزِلَ إِلَيۡكَ مِن رَّبِّكَۖ وَإِن لَّمۡ تَفۡعَلۡ فَمَا بَلَّغۡتَ رِسَالَتَهُۥۚ وَٱللَّهُ يَعۡصِمُكَ مِنَ ٱلنَّاسِۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡكَٰفِرِينَ
ئەی پێغەمبەر ھەر فەرمان وبڕیارێک لەپەروەردگارتەوە بۆت دابەزیووە بێ دوو دڵی وھیچ ترسێک ھەمووی بگەیەنە بەخەڵکی، وە ھیچی لێ نەشاریتەوە، خۆ ئەگەر ھاتوو ھەرشتێکت لێ شاردەوە ئەوە بزانە بەئەرکی گەیاندنی پەیامەکەی خوا ھەڵنەساوویت، (بێگومان پێغەمبەری خوا –صلی اللە علیە وسلم- ئەوەی فەرمانی پێکراوە بەگەیاندن ھەر ھەمووی گەیاندووە بەخەڵکی، وە ئەو کەسەشی بەپێچەوانەی ئەمەوە گومان دەبات ئەوا گەورەترین بوھتانی بەدەم خوا کردووە)، ئەی پێغەمبەر لەمڕۆ بەدواوە پەروەردگارت پارێزگاریت لێ دەکات لەھەر دەست درێژیەک کە خەڵکی بیکەنە سەرت، ئەوان بەھیچ شێوەیەک ناتوانن بەنیازی زیان پێگەیاندنت بگەنە لات، بۆیە تۆ تەنھا گەیاندنی ئاینەکەت لەسەرە، ئەو بێباوەڕانەی کە ھیدایەت وڕێنمونیان ناوێت خوای گەورە سەرکەوتوو سەرفرازیان ناکات بۆ ژیری ودانایی.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
قُلۡ يَٰٓأَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ لَسۡتُمۡ عَلَىٰ شَيۡءٍ حَتَّىٰ تُقِيمُواْ ٱلتَّوۡرَىٰةَ وَٱلۡإِنجِيلَ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيۡكُم مِّن رَّبِّكُمۡۗ وَلَيَزِيدَنَّ كَثِيرٗا مِّنۡهُم مَّآ أُنزِلَ إِلَيۡكَ مِن رَّبِّكَ طُغۡيَٰنٗا وَكُفۡرٗاۖ فَلَا تَأۡسَ عَلَى ٱلۡقَوۡمِ ٱلۡكَٰفِرِينَ
ئەی پێغەمبەر بڵی ئەی جولەکە وگاورەکان ئێوە لەسەر ھیچ ئاینێکی ڕاست ودروست نین، تاوەکو بزانن چی شتێک لەتەورات وئینجیلدا ھاتووە، وە کاربکەن بەوەی لەقورئاندا بۆتان دابەزیووە، کە باوەڕتان ڕاست وڕەوان نابێت بەبێ باوەڕ ھێنان بەو قورئانە وکارکردن پێی، وە زۆرێکی خاوەن نامەکان لەبری ئەوە گوێرایەڵی بکەن لەو قورئانەی بۆت دابەزیووە کەچی سەرکەشتر وبێباوەڕتر دەبن، لەو حەسودی وبەخیلیەی لەسەرینی، جا کەوابوو ئەی پێغەمبەر تۆش بۆ ئەو بێباوەڕانە غەمبار ودڵتەنگ مەبە، ئەوانەی شوێنت کەوتوون لە باوەڕداران بەستن وبێنیازیت لەوانی تر.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَٱلَّذِينَ هَادُواْ وَٱلصَّٰبِـُٔونَ وَٱلنَّصَٰرَىٰ مَنۡ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَعَمِلَ صَٰلِحٗا فَلَا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ
بێگومان ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە وئەوانەیش جولەکەن وئەوانەیش گاور وسائبین، سائبی ئەوانەن کە شوێنکەوتەی ھەندێک لەپێغەمبەران وگاورەکانن، ھەرکامێکیان باوەڕیان بەخوا وبە ڕۆژی دوایی ھەبێت وکاروکردەوەی چاکە بکەن، ئەوا ھیچ ترسێکیان لە دواڕۆژ نیە، وە ھیچ خەفەتێکیشیان ناخۆن لەوەی لە دەستیان چووە لەخۆشی ونازو نیعمەتەکانی دونیا.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
لَقَدۡ أَخَذۡنَا مِيثَٰقَ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ وَأَرۡسَلۡنَآ إِلَيۡهِمۡ رُسُلٗاۖ كُلَّمَا جَآءَهُمۡ رَسُولُۢ بِمَا لَا تَهۡوَىٰٓ أَنفُسُهُمۡ فَرِيقٗا كَذَّبُواْ وَفَرِيقٗا يَقۡتُلُونَ
بێگومان ئێمە بەڵێن و پەیمانی بەھێز و پتەومان لە نەوەکانی ئیسرائیل وەرگرت کە فەرمانەکانمان ببیستن و گوێڕایەڵیان بن، وە ژمارەیەک پێغەمبەریشمان نارد بۆ گەیاندنی شەرعی خوای گەورە، کەچی ئەو پەیمانەی لێیان وەرگیرا بوو شکاندیان، وە شوێنی هەواو ئارەزووی خۆیان كەوتن لە پشتكردن لەوەی پێغەمبەران هێناویانە و لە بە درۆ زانینی هەندێكیان و كوشتنی هەندێكیان.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• العمل بما أنزل الله تعالى سبب لتكفير السيئات ودخول الجنة وسعة الأرزاق.
کارکردن بەوەی خوای گەورە ناردویەتیە خوارەوە، ھۆکاری سڕینەوە ولێخۆش بوونی تاوان وگوناھەکانە، لەگەڵ ھۆکاری چوونە بەھەشت وفراوانی وبەرەکەتی ڕزق وڕۆزی.

• توجيه الدعاة إلى أن التبليغ المُعتَدَّ به والمُبْرِئ للذمة هو ما كان كاملًا غير منقوص، وفي ضوء ما ورد به الوحي.
ئاڕاستە کردنی بانگخوازان بەوەی ئەو تەبیلغ وگەیاندنەی کە دانی پێدادەنرێت لای خوای گەورە، ئەوەیە کە تەبیلغ وگەیاندێکی تەواو بێت وھیچ کەموکورتیەکی نەبێت، وە لەژێر ڕۆشنایی ئەوەدا بێت کە وەحی ھێناویەتی.

• لا يُعْتد بأي معتقد ما لم يُقِمْ صاحبه دليلًا على أنه من عند الله تعالى.
ھیچ بیروباوەڕێک دانی پێدانانرێت ھەتاوەکو خاوەنەکەی بەڵگەی پێ نەبێت کە لەلایەن خوای گەورەوە ھاتووە.

وَحَسِبُوٓاْ أَلَّا تَكُونَ فِتۡنَةٞ فَعَمُواْ وَصَمُّواْ ثُمَّ تَابَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِمۡ ثُمَّ عَمُواْ وَصَمُّواْ كَثِيرٞ مِّنۡهُمۡۚ وَٱللَّهُ بَصِيرُۢ بِمَا يَعۡمَلُونَ
واگومانیان برد کە پەیمان وبەڵێن شکێنی وباوەڕنەبوون وکوشتنی پێغەمبەران ھیچ زیانێک بەدوای خۆیدا ناھێنێت بۆیان، نەخێر وانەبوو زیانی بەدوای خۆیدا ھێنا وبەو شێوەیە نەبوو کە گومانیان دەبرد، کوێر بوون لەئاست ھەق وڕاستی، وڕێنوێنی نەکران بۆی، وە کەڕ بوون لەبیستنی ھەق بیستنی ڕازی بوون پێی، وە پاشان بەفەزڵی خۆی خوای گەورە تەوبەی لێ گیرا کردن، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا دواتر کوێر بوون لەبینینی ھەق وکەڕ بوون لەبیستنی، ئەمەش ڕوویدا لەزۆربەیان، وە خوای گەورە بینەری ھەموو کاروکردەوەیانە، وە ھیچ شتێکی لاشاراوە نیە، وە سزای ھەموو ئەو کارانەشیان دەدات.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
لَقَدۡ كَفَرَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓاْ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡمَسِيحُ ٱبۡنُ مَرۡيَمَۖ وَقَالَ ٱلۡمَسِيحُ يَٰبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ رَبِّي وَرَبَّكُمۡۖ إِنَّهُۥ مَن يُشۡرِكۡ بِٱللَّهِ فَقَدۡ حَرَّمَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِ ٱلۡجَنَّةَ وَمَأۡوَىٰهُ ٱلنَّارُۖ وَمَا لِلظَّٰلِمِينَ مِنۡ أَنصَارٖ
گاورەکان بێباوەڕ بوون ئەوانەی کە ووتیان خوا مەسیح عیسای کوڕی مەریەمە، چونکە ئولوھیەت وھەقی پەرستنیان دایە غەیری اللە تەعالا، لەگەڵ ئەوەدا مەسیح عیسای کوڕی مەریەم خۆی پێ ووتن: ئەی نەوەکانی ئیسرائیل خوای گەورە بەتاک وتەنھایی بپەرستن، کە ھەر ئەو پەروەردگاری من وئێوەشە، ھەموومان یەکسانین لەبەندایەتی کردن بۆی، جا ھەرکەسێک ھاوەڵی بۆ بڕیار بدات ئەوە خوای گەورە ناھێڵێت بچێتە بەھەشتی ھەتا ھەتاییەوە، وە جێگای ھەمیشەییان ئاگری دۆزەخە، وە لەلایەن خوای گەورەوە ھیچ کۆمەکی ویارمەتیدەرێکیشی نیە، وە ھیچ فریاد ڕەسێکیشی نیە ڕزگاری بکات لەو سزایەی کە چاوەڕوانیەتی.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
لَّقَدۡ كَفَرَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓاْ إِنَّ ٱللَّهَ ثَالِثُ ثَلَٰثَةٖۘ وَمَا مِنۡ إِلَٰهٍ إِلَّآ إِلَٰهٞ وَٰحِدٞۚ وَإِن لَّمۡ يَنتَهُواْ عَمَّا يَقُولُونَ لَيَمَسَّنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٌ
گاورەکان بێباوەڕ بوون ئەوانەی کە ووتیان: خوا لەسێ کەس پێکھاتووە: باوک وکوڕ وڕۆحی پیرۆز، خوا (اللە تەعالا) بەرزوبڵند وگەورەیە لەوەی لەبارەیەوە دەیڵێن، چونکە خوا ھەر یەک دانەیە وچەند دانەیەک نیە، تاکو تەنھا وبێ ھاوەڵە، جا ئەگەر ئەوانە وازنەھێنن لەو وورتە وورت وبوھاتانانەیان بەرامبەر خوای گەورە ئەوا سزای بەسۆی بەئازاریان پێ دەگات.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
أَفَلَا يَتُوبُونَ إِلَى ٱللَّهِ وَيَسۡتَغۡفِرُونَهُۥۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ
ئایا ئەوانە واز ناھێنن لەو گوفتارانەیان وتەوبە ناکەن وناگەڕێنەوە بۆلای خوای گەورە، وە داوای لێخۆش بوونی لێ ناکەن لەو ھاوەڵدانانەی کە بۆیان بڕیار داوە؟! بێگومان خوای گەورە لێبووردەیە بەرامبەر ھەر کەسێک کە تەوبە بکات وبگەرێتەوە لەھەر گوناھو تاوانێک کە ئەنجامی داوە، ھەرچەند ئەو گوناە وتاوانەیش بێباوەڕ بوون بێت پێی، وە پەروەردگار زۆر بەڕەحم ومیھرەبانە بۆ باوەڕداران.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
مَّا ٱلۡمَسِيحُ ٱبۡنُ مَرۡيَمَ إِلَّا رَسُولٞ قَدۡ خَلَتۡ مِن قَبۡلِهِ ٱلرُّسُلُ وَأُمُّهُۥ صِدِّيقَةٞۖ كَانَا يَأۡكُلَانِ ٱلطَّعَامَۗ ٱنظُرۡ كَيۡفَ نُبَيِّنُ لَهُمُ ٱلۡأٓيَٰتِ ثُمَّ ٱنظُرۡ أَنَّىٰ يُؤۡفَكُونَ
مەسیح عیسای کوڕی مەریەم تەنھا پێغەمبەرێکە لەناو پێغەمبەرەکانی تردا، وە لەوە زیاتر ھیچ شتێکی تر نیە، ھەروەک ئەوان چۆن مردن ئەویش دەمرێت، وە مەریەمی دایکیشی کەسێکی زۆر ڕاستگۆ وبەڕاست دانەری پەیامەکەی خوایە، ھەردووکیان کوڕ ودایک وەک ھەر مرۆڤێکی تر نان وشیویان دەخوارد، چونکە پێویستیان بەخواردن ھەبوو، دەی ئیتر چۆن دەکرێت ئەوان ھەردوووک خوابن، لەکاتێکدا پێویستیان بەخواردن ھەبێت؟! جا ئەی پێغەمبەر تێڕامێنە وسەیر بکە چۆن بەڵگە ونیشانەکانیان لەسەر تاک وتەنھایی خوا وپووچ وبەتاڵی ئەوە بیروباوەڕەی لەسەرینی بۆ ڕوون بکەینەوە کە زۆر زیادەڕۆیان کردووە لەبەخوا دانانی کەسانێک جگە لەخوای گەورە؟! لەگەڵ ئەوەشدا ئەوان باوەڕ بەو بەڵگە ونیشانانە ناکەن، پاشان سەرنج بدە وتێڕامێنە ئەوانە چۆن ئەو ھەموو بەڵگە ونیشانە ھەیە لەسەر تاک وتەنھایی خوا کەچی لەسەر ڕێگای ھەق وڕاستی لادەدەن وباوەڕی پێ ناھێنن؟!
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
قُلۡ أَتَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَمۡلِكُ لَكُمۡ ضَرّٗا وَلَا نَفۡعٗاۚ وَٱللَّهُ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ
ئەی پێغەمبەر ناڕازیبە لەبەرامبەر ئەو پەرستنەی کە ئەنجامی دەدەن بۆ جگە لەخوا وپێیان بڵێ: ئایا شتێک دەپەرستن کە ھیچ سوود وقازانجێکتان پێ ناگەیەنن؟ وە ناتوانن ھیچ زەرەر وزیانێکتان لێ دوور بخەنەوە؟ ئەو دەسەوسانە لە ئەنجامدانی وەھا کارێک، بەڵام خوای گەورە دەسەوسان نیە، تەنھا خوای گەورە بیسەری گوفتار و ووتارتانە وھیچ شتێکی لەدەست دەرناچێت، ئەو زاتە زۆر زانا وئاگادارە بەکاروکردەوەتان، وە ھیچ شتێکی لاشاراوە نیە، وە پاداشت وسزای ھەموو ئەوەش ئەنجامی دەدەن پێتان دەداتەوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
قُلۡ يَٰٓأَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ لَا تَغۡلُواْ فِي دِينِكُمۡ غَيۡرَ ٱلۡحَقِّ وَلَا تَتَّبِعُوٓاْ أَهۡوَآءَ قَوۡمٖ قَدۡ ضَلُّواْ مِن قَبۡلُ وَأَضَلُّواْ كَثِيرٗا وَضَلُّواْ عَن سَوَآءِ ٱلسَّبِيلِ
ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: ئەو سنوورە مەبەزێنن کە فەرمانتان پێکراوە بە نەبەزاندنی کەشوێنکەوتنی ھەق وڕاستیە، وە ڕۆمەچن لەبەگەورە دانانی ئەوانەی کە فەرمانتان پێکراوە بەگەورەیان دابنێن، وەک پێغەمبەران، بەوەی بیانبەنە ڕیزی خواوە، ھەروەک چۆن عیسای کوڕی مەریەمتان کرد بەخوا، ئەویش بەھۆی چاولێکردنی پێشینە گومڕاکانتان کە زۆرێک لەخەڵکیان گومڕا کرد، وە لەسەر ڕێگای ھەق وڕاستی لایاندا وگومڕا بوون.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• بيان كفر النصارى في زعمهم ألوهية المسيح عليه السلام، وبيان بطلانها، والدعوةُ للتوبة منها.
ڕوونکردنەوەی بێباوەڕی گاورەکان لەوەی باوەڕیان وایە کە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم خوایە، وە روونکردنەوەی پووچ وبەتاڵی ئەو بیبروباوەڕە، وە بانگ کردنیان بۆ تەوبە کردن وگەڕانەوە بۆلای خوای گەورە.

• من أدلة بشرية المسيح وأمه: أكلهما للطعام، وفعل ما يترتب عليه.
یەکێک لەو بەڵگانەی کە بەڵگەن لەسەر مرۆڤ بوونی مەسیح ودایکی ئەوەیە: کە ھەردووکیان وەک ھەر مرۆڤێکی تر خواردنیان دەخوارد، وە ئەوەشی لەسەر ئەو کرداری نانخواردنە پەیدا دەبێت، لەپێویستی چوونە سەر ئاو وخۆپاکردنەوە وھتد...

• عدم القدرة على كف الضر وإيصال النفع من الأدلة الظاهرة على عدم استحقاق المعبودين من دون الله للألوهية؛ لكونهم عاجزين.
بێدەسەڵاتی لە نەگێڕانەوەی زەرەر و زیان و سوود پێ نەگەیاندن یەکێکن لەھەرە بەڵگە ڕوون و ئاشکراکان لەسەر ئەوەی ھەندێک لە بەندەکانی پەروەردگار بەخوا بزانرێت، چونکە دەسەوسانن و ناتوانن وەھا کارێک ئەنجام بدەن.

• النهي عن الغلو وتجاوز الحد في معاملة الصالحين من خلق الله تعالى.
ڕێگری کردن لەسنوور بەزاندن لەمامەڵە کردن لەگەڵ پیاوچاکان وخواناسانی ناو دروستکراوەکانی خوای گەورە.

لُعِنَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۢ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ عَلَىٰ لِسَانِ دَاوُۥدَ وَعِيسَى ٱبۡنِ مَرۡيَمَۚ ذَٰلِكَ بِمَا عَصَواْ وَّكَانُواْ يَعۡتَدُونَ
خوای گەورە لەو پەرتووکەی کە ناردوویەتیە خوارەوە بۆ داود کە زەبوورە، وە لە ئینجیلیش کە ناردویەتیە خوارەوە بۆ عیسای کوڕی مەریەم، وەلەسەر زمانی ئەوانەوە باسی ئەوەی کردووە بێباوەڕانی بەنو ئسرائیلی لەڕەحمەتی خۆی دەرکردووە بەھۆی ئەنجامدانی تاوان وگوناھو سەرپێچی کردن ودەست درێژی کردنە سەر سنوورەکانی خوای گەورەوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
كَانُواْ لَا يَتَنَاهَوۡنَ عَن مُّنكَرٖ فَعَلُوهُۚ لَبِئۡسَ مَا كَانُواْ يَفۡعَلُونَ
ئەوان ڕێگری یەکیان نەدەکرد لەئەنجامدانی گوناھو تاوان، بەڵکو یاخی بووەکانیان بەئاشکرا گوناھو تاوانیان دەکرد، چونکە کەسێک نەبوو ڕێگری وقەدەغەیان لێ بکات، ئای چەند خراپە ئەوەی ئەنجامیاندا، لەوازھێنان لەرێگری کردنی کەسانی تر لەتاوان وخراپە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
تَرَىٰ كَثِيرٗا مِّنۡهُمۡ يَتَوَلَّوۡنَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْۚ لَبِئۡسَ مَا قَدَّمَتۡ لَهُمۡ أَنفُسُهُمۡ أَن سَخِطَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِمۡ وَفِي ٱلۡعَذَابِ هُمۡ خَٰلِدُونَ
ئەی پێغەمبەر دەبینی زۆرێک لەو جولەکانە بێباوەڕانیان خۆش دەوێت ومەیلیان بۆیان ھەیە، وە دوژمنایەتی تۆ ویەکخواپەرستان دەکەن، سوێند بێت بەخوا دەست پێشخەریەکی خراپیان بۆ خۆیان ئەنجامداوە لەوەی بێباوەڕانیان خۆش دەوێت وپشتگیری وپشتوانیانن، بەمەش خوایان لەخۆیان توڕە کردووە، وە بووەتە ھۆی چوونە ناو دۆزەخی ھەتاھەتایی کە بەھیچ شێوەیەک ھاتنە دەرەوەیان نیە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَلَوۡ كَانُواْ يُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلنَّبِيِّ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيۡهِ مَا ٱتَّخَذُوهُمۡ أَوۡلِيَآءَ وَلَٰكِنَّ كَثِيرٗا مِّنۡهُمۡ فَٰسِقُونَ
ئەو جولەکانە ئەگەر بھاتبا بەڕاستی باوەڕیان بەخوای گەورە وبەپێغەمبەرەکەی وئەو قورئانەیش بھێنایە کە بۆی دابەزیووە، ئەوا ھەرگیز لەبری باوەڕداران موشریک وبت پەرستەکانیان نەدەکرد بەخۆشەویست وپشتیوان وپشتگیری خۆیان، بەڵام زۆربەی زۆری ئەو جولەکانە دەرچوون لە گوێڕایەڵی خوای گەورە ویاخی وتاوانبارن وپشتیوانی خوا وباوەڕداران نین.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
۞ لَتَجِدَنَّ أَشَدَّ ٱلنَّاسِ عَدَٰوَةٗ لِّلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱلۡيَهُودَ وَٱلَّذِينَ أَشۡرَكُواْۖ وَلَتَجِدَنَّ أَقۡرَبَهُم مَّوَدَّةٗ لِّلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱلَّذِينَ قَالُوٓاْ إِنَّا نَصَٰرَىٰۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّ مِنۡهُمۡ قِسِّيسِينَ وَرُهۡبَانٗا وَأَنَّهُمۡ لَا يَسۡتَكۡبِرُونَ
ئەی پێغەمبەر سوێند بێت سەرسەخترین خەڵک دەبینیت لەدوژمنایەتیدا بەرامبەر بەوانەی باوەڕیان ھێناوە کەجولەکەکانن لەبەر ڕق وکینە وحەسوودیان بۆتان، لەگەڵ ئەوانەی کە ھاوەڵیان بۆ خوا داناوە، وە دەبینیت کە نزیکترینیش کە سۆز وخۆشەویستیان ھەیە بۆ باوەڕداران ئەوانەن کە دەڵێن: ئیمە گاورین، واتا: گاورەکانن نزیکترین کەسانی ئەھلی کتابن لەباوەڕدارانەوە، ھۆکاری نزیکی وخۆشەویستی ئەوانەیش بۆ باوەڕداران ئەوەیە کەزانا وخواناسیان تێدایە، وە خاکی و خۆبەکەم زانن ولووت بەرز نین، چونکە کەسی خوبەزلزان خێر وچاکە ناگاتە ناو دڵی.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَإِذَا سَمِعُواْ مَآ أُنزِلَ إِلَى ٱلرَّسُولِ تَرَىٰٓ أَعۡيُنَهُمۡ تَفِيضُ مِنَ ٱلدَّمۡعِ مِمَّا عَرَفُواْ مِنَ ٱلۡحَقِّۖ يَقُولُونَ رَبَّنَآ ءَامَنَّا فَٱكۡتُبۡنَا مَعَ ٱلشَّٰهِدِينَ
ئەوانەیش-وەک نەجاشی وھاوەڵەکانی- دڵیان نەرمە، کاتێک کە گوێیان لەقورئان دەبوو کە بۆ پێغەمبەر دابەزیووە لەترسی خوا ھۆن ھۆن فرمێسک بەچاویاندا دەھاتە خوارەوە، کاتێک کە زانیان ئەو قورئانە لەلایەن خوایەکی ھەق وڕاستەوە دابەزیووە، ئەویش بەھۆی ئەوەی ئاگاداری ئەوە بوون کە بۆ عیسی دابەزیووە، چونکە لە ئینجیلدا موژدەی ھاتنی پێغەمبەری خاتەم درابوو، ئەوان ووتیان: ئەی پەروەردگارمان باوەڕمان ھێنا بەوەی کە داتبەزاندووە بۆ پێغەمبەرەکەت کە موحەممەدە (صلی اللە علیە وسلم)، وە ئەی پەروەردگارمان دەسا تۆیش لەڕیزی ئوممەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) تۆمارمان بکە، کە بەڵگەیە بەسەر ھەموو خەڵکیەوە لەڕۆژی دواییدا.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• ترك الأمر بالمعروف والنهي عن المنكر موجب لِلَّعْنِ والطرد من رحمة الله تعالى.
وازھێنان لە فەرمان کردن بەچاکە وقەدەغە کردن لەخراپە ھۆکاری نەفرینی خوای گەورە وبەری بوونە لەڕەحمەتی ئەو.

• من علامات الإيمان: الحب في الله والبغض في الله.
لەنیشانەکانی باوەڕە: خۆشەویستی لەبەر ڕەزامەندی خوا، وە ڕق وکینە لەبەر ڕەزامەندی ئەو.

• موالاة أعداء الله توجب غضب الله عز وجل على فاعلها.
خۆشەویستی وپشتیوانی وپشتگیری دوژمنانی خوا، ھۆکاری تووڕە بوونی خوان لەو کەسەی کە ئەنجامیان دەدا.

• شدة عداوة اليهود والمشركين لأهل الإسلام، وفي المقابل وجود طوائف من النصارى يدينون بالمودة للإسلام؛ لعلمهم أنه دين الحق.
کینە وڕق ئەستووری جولەکە وبت پەرستەکان لەشوێنکەوتوانی ئیسلام، لەبەرامبەردا بوونی دەستەیەک لەناو گاورەکان کە سۆز وخۆشەویستیان بۆ موسڵمانان ھەیە، ئەویش بەھۆی ئەوەی دەزانن کە ئیسلام ئاینێکی ڕاسته.

وَمَا لَنَا لَا نُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ وَمَا جَآءَنَا مِنَ ٱلۡحَقِّ وَنَطۡمَعُ أَن يُدۡخِلَنَا رَبُّنَا مَعَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلصَّٰلِحِينَ
چی ھۆکارێک ھەیە کە بکەوێتە نێوان ئێمە وباوەڕ بەخوای گەورە وە باوەڕ بەو ھەق وڕاستیەی کە دایبەزاندووە وموحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ھێناویەتی؟! لەکاتێکدا ئومێدی ئەوەمان ھەیە کەپەروەردگارمان لەگەڵ پێغەمبەران وئەوانەی فەرمانبەرداری ئەون ولێی دەترسێن بمانخاتە بەھەشتەوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
فَأَثَٰبَهُمُ ٱللَّهُ بِمَا قَالُواْ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَاۚ وَذَٰلِكَ جَزَآءُ ٱلۡمُحۡسِنِينَ
خوای گەورە لەسەر باوەڕیان ودان نانیان بەھەق پاداشتی بە چوونە بەھەشتانێک دانەوە کە ڕوبارگەلێک بەژێر کۆشک وتەلار ودرەختەکانیدا گوزەر دەکەن وە بەھەمیشەییش تێیدا دەمێننەوە، ئەوەش پاداشتی چاکەکارانە کە شوێن ھەق وڕاستی کەوتوون، وە بەبێ ھیچ کۆت ومەرجێک ملکەچ وگوێرایەڵی فەرمانەکانی خوای گەورە بوون.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَكَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَآ أُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلۡجَحِيمِ
ئەوانەی کە بێباوەڕیان بەخوای گەورە وپێغەمبەرەکەی نەھێنا، وە ئەو ئایەت وبەڵگە ونیشانانەش کە دایبەزاند بۆ پێغەمبەرەکەی بەدۆریان زانی، ئائەوانە ھاوەدەم وھاوەڵی ئاگری بلێسەدارن کە ھەرگیز قوتار بوونیان نیە لێی وناتوانن بچنە دەرەوە لێی.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تُحَرِّمُواْ طَيِّبَٰتِ مَآ أَحَلَّ ٱللَّهُ لَكُمۡ وَلَا تَعۡتَدُوٓاْۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلۡمُعۡتَدِينَ
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە ئەو ناز ونیعمەت وخۆشیانەی دونیا لەخواردن وخواردنەوە وژن وژنخوازی کە بۆی حەڵاڵ کردوون لەخۆتانی حەرام ویاساغ مەکەن، لەبەر زوھد وخواپەرستی حەرامیان مەکەن، وە سنووری ئەو شتانەشی خوای گەورە حەرامی کردووە مەیانبەزێنن، چونکە بێگومان خوای گەورە کەسانی لەسنوور دەرچووی خۆش ناوێت وبگرە ڕقیشی لێیان دەبێتەوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَكُلُواْ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُ حَلَٰلٗا طَيِّبٗاۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ ٱلَّذِيٓ أَنتُم بِهِۦ مُؤۡمِنُونَ
وە لەو ڕزق وڕۆزیە حەڵاڵ وپاکوپوختانە بخۆن کە خوای گەورە بۆی حەڵاڵ کردوون، نەک لەوانەی کە بەھۆی داگیرکردن و پیس وپۆخڵیەوە حەرام کراون، جا بۆیە لەخوا بترسن بەوەی فەرمانەکانی بەجێ بھێنن ودوور بکەونەوە لە قەدەغەکراوەکانی، ئەو خوایەی کە باوەڕتان پێی ھێناوە، چونکە باوەڕ پێھێنانی پێویست دەکات کە لێیشی بترسیت وگوێرایەڵی فەرمانەکانی بن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
لَا يُؤَاخِذُكُمُ ٱللَّهُ بِٱللَّغۡوِ فِيٓ أَيۡمَٰنِكُمۡ وَلَٰكِن يُؤَاخِذُكُم بِمَا عَقَّدتُّمُ ٱلۡأَيۡمَٰنَۖ فَكَفَّٰرَتُهُۥٓ إِطۡعَامُ عَشَرَةِ مَسَٰكِينَ مِنۡ أَوۡسَطِ مَا تُطۡعِمُونَ أَهۡلِيكُمۡ أَوۡ كِسۡوَتُهُمۡ أَوۡ تَحۡرِيرُ رَقَبَةٖۖ فَمَن لَّمۡ يَجِدۡ فَصِيَامُ ثَلَٰثَةِ أَيَّامٖۚ ذَٰلِكَ كَفَّٰرَةُ أَيۡمَٰنِكُمۡ إِذَا حَلَفۡتُمۡۚ وَٱحۡفَظُوٓاْ أَيۡمَٰنَكُمۡۚ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمۡ ءَايَٰتِهِۦ لَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ
ئەی باوەڕداران خوای گەورە لێتان ناگرێت کاتێک بەبێ مەبەست وبەسادەیی سوێندێک دێت بەسەر زمانتاندا، بەڵکو لەو سوێند خواردنەتان دەپرسێتەوە کە مەبەستان بووە وبەدڵ ھۆشتان لای بووە وسوێندەکەتان خستووە، جا سڕینەوەی گوناھی شکاندنی ئەو سوێنانە بەکەفارەتی یەکێک لەم سیانە دەبێت بە ئارەزووی خۆتان: کە بریتین لە: نان پێدانی دە ھەژار لەخواردنی کەسانی مامناوەندی خەڵکی ووڵاتەکەتان، کە بۆ ھەر ھەژارێک نیو ساع بێت، یان پۆشتە کردنەوەیان بەو جلوبەرگانەی کە خەڵکی بەگشتی لەسەری ڕاھاتوون، یان ئازاد کردنی کۆیلەیەکی باوەڕدارە، جا ئەگەر ھاتوو کەسی سوێنخۆر توانای یەکێک لەو سێ کەفارەتەی نەبوو، ئەوا کەفارەتەکەی گرتنی سێ ڕۆژ ڕۆژوو گرتنە، ئەی باوەڕداران ئەوانەی کە باسکران کەفارەتی سوێنەکانتانن ئەگەر ھاتوو سوێندتان خوارد وشکاندتانن، پارێزگاری بکەن لەسوێنەکانتان بەوەی بەدرۆ سوێن بەخوا مەخۆن، وە بەوەش زۆر بەخوای گەورە سوێن مەخۆن، وە بەوەش کە وەفاتان ھەبێت بەجێ بەجێکردنیان مەگەر کاتێک نەبێت وەفا نەکردن پێی خێری تێدا بێت، لەو کاتەدا کارە خێرەکە ئەنجام بدە و پاشان کەفارەتی سوێنەکەتان بدەن، ھەروەک چۆن خوای گەورە کەفارەتی سوێنەکانتانی بۆ ڕوون کردونەتەوە، بەو شێوەیەش ئەو حوکمانەی بۆ ڕوون کردونەتەوە کە حەڵاڵ وحەرامەکانی بەووردی بۆ دەست نیشان کردوون، تاوەکو سوپاسگوزاری ئەو خوایە بن کە ئەوەی نەتاندەزانی فێری کردن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِنَّمَا ٱلۡخَمۡرُ وَٱلۡمَيۡسِرُ وَٱلۡأَنصَابُ وَٱلۡأَزۡلَٰمُ رِجۡسٞ مِّنۡ عَمَلِ ٱلشَّيۡطَٰنِ فَٱجۡتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە دڵنیا بن ئەو مەیەی کە سەرخۆشکەرە وبیر وھۆش وژیری ناھێڵێت، وە ئەو قومارەش کە دوو کەس ڕێدەکەون لەسەر پێدانی شتێک ئەگەر ھاتوو ئەوی دیکەیان بردیەوە، وە ئەو بەردەش ھاوەڵ بڕیاردەرەکان (موشریکەکان) بۆ پیرۆزی ئاژەڵیان لەسەر سەر دەبڕی، یان بۆ پەرستن دایان نابوو، وە ئەو تیروپشک وزار ھەڵدانەش کە بۆ زانینی کاروبارە غەیب ونەزانراوەکان بەکاریان دەھێنا، ھەر ھەموو ئەمانە پیسن وشەیتان دەیان ڕازێنێتەوە، جا بۆیە لێی دوور بکەونەوە، تاوەکو ژیانێکی ئاسوودە وبەڕێزتان ھەبێت لەدونیادا، وە بگەنە ناز ونیعمەتەکانی بەھەشتیش لەڕۆژی دواییدا.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• الأمر بتوخي الطيب من الأرزاق وترك الخبيث.
فەرمانکردن بەوەی بەشوێن ڕزق وڕۆزی حەڵاڵ وپاکوپوختەدا بگەڕێیت، وە دوور بکەویتەوە لەو شتانەی کە پیس وپۆخڵ وحەرامن.

• عدم المؤاخذة على الحلف عن غير عزم للقلب، والمؤاخذة على ما كان عن عزم القلب ليفعلنّ أو لا يفعلنّ.
بەتاوان نەگرتنی ئەو سوێندانەی کە بەبێ مەبەست ونیەتی دڵ دەخورێن وپاشان جێ بەجێ ناکرێن، بەڵام ئەو سوێنانەی کە بەمەبەست وبیروھۆشی دڵ دەخورێن کە فڵان کار دەکەیت یان فڵان کار ناکەیت کەچی دواتر جێ بەجێ ناکرێت، شکاندنی ئەم سوێنانە گوناە وتاوانە وخوای گەورە لێی دەپرسێتەوە.

• بيان أن كفارة اليمين: إطعام عشرة مساكين، أو كسوتهم، أو عتق رقبة مؤمنة، فإذا لم يستطع المكفِّر عن يمينه الإتيان بواحد من الأمور السابقة، فليكفِّر عن يمينه بصيام ثلاثة أيام.
ڕوونکردنەوەی کەفارەتی سوێندخواردن، خواردنی دە ھەژار، یان پۆشتە کردنەوەیان، یان ئازادکردنی کۆیلەیەکی باوەڕدار، جا ئەگەر ھاتوو ئەو کەسەی کە سوێنەکەی شکاندووە یەکێک لەوانەی نەتوانی، ئەوا بەگرتنی سێ ڕۆژ ڕۆژوو با کەفارەتی سوێنەکەی بدات.

• قوله تعالى: ﴿... إنَّمَا الْخَمْرُ ...﴾ هي آخر آية نزلت في الخمر، وهي نص في تحريمه.
ئەوەی کە خوای گەورە دەفەرموێت (إنما الخمر) کۆتا ئایەتە کەلەبارەی مەی خواردنەوە ھاتووەتە خوارەوە، کە بەدەق مەی خواردنەوە حەرام دەکات.

إِنَّمَا يُرِيدُ ٱلشَّيۡطَٰنُ أَن يُوقِعَ بَيۡنَكُمُ ٱلۡعَدَٰوَةَ وَٱلۡبَغۡضَآءَ فِي ٱلۡخَمۡرِ وَٱلۡمَيۡسِرِ وَيَصُدَّكُمۡ عَن ذِكۡرِ ٱللَّهِ وَعَنِ ٱلصَّلَوٰةِۖ فَهَلۡ أَنتُم مُّنتَهُونَ
مەبەستی شەیتان لەڕازاندنەوەی مەی وسەرخۆشکردن وقومار دروستکردنی دوژمنایەتی وڕق وکینە دروستکردنە لەنێوان دڵەکاندا، وە لادانی خەڵکیە لەیادی خوا ونوێژکردن، جا ئەی باوەڕداران ئایا ئیتر واز دەھێنن لەو گوناھو تاوانانە؟ بێگومان وازھێنان لێیان شایستە بەئێوەیە کەواتە دەی ئیتر وازی لێ بھێنن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَأَطِيعُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُواْ ٱلرَّسُولَ وَٱحۡذَرُواْۚ فَإِن تَوَلَّيۡتُمۡ فَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّمَا عَلَىٰ رَسُولِنَا ٱلۡبَلَٰغُ ٱلۡمُبِينُ
گوێڕایەڵی خوا وگوێڕایەڵی پێغەمبەرەکەی بن ئەویش بە بەجێھێنانی ئەوەی شەرع فەرمانی پێکردووە وە واز ھێنان لەوەیش کە شەرع ڕێگری لێکردووە، وە ئاگاداربن نەکەن سەرپێچی لەفەرمان وڕێنوینیەکانی بکەن، جا ئەگەر ھاتوو پشتان ھەڵکرد لەمە، ئەوە بزانە پێغەمبەرەکەمان تەنھا گەیاندنی ڕوون وئاشکرای ئەوەیە کە خوا فەرمانی کردووە بەگەیاندنی، بێگومان ئەویش گەیاندنی، ئەگەر ھیدایەت وڕێنوێنیتان وەرگرت ئەوە بۆ خۆتانە وخۆتان قازانجی لێ دەکەن، خۆ ئەگەر خراپەتان کرد ئەوە دیسان خراپەکەی بۆ خۆتانە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
لَيۡسَ عَلَى ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ جُنَاحٞ فِيمَا طَعِمُوٓاْ إِذَا مَا ٱتَّقَواْ وَّءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ ثُمَّ ٱتَّقَواْ وَّءَامَنُواْ ثُمَّ ٱتَّقَواْ وَّأَحۡسَنُواْۚ وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلۡمُحۡسِنِينَ
ئەوانەی باوەڕیان بەخوای گەورە ھێنا وکاروکردەوەی چاکەیان ئەنجامدا لەپێناو نزیک بوونەوە لەخوا، ئەوانە ھیچ گوناھو تاوانێکیان لەسەر نانوسرێت ئەگەر مەییان خواردبێتەوە پێش حەرام بوونی، ئەگەر دوور کەوتبنەوە لە حەرامکراوەکانیش، وە ترسابن وخۆیان پاراست بێت لەتووڕەیی وخەشمی خوا، وە باوەڕیشیان بەخوا ھەبوو بێت، وە کاروکردەوەی چاکیشیان کردبێت، پاشان ھەستکردن بەچاودێری خوای گەورە بەسەریانەوە زیادی کردبێت تاوەکو گەیشتبنە ئاستێک کە پەرستش وعیبادەکانی خوایان بەو شێوەیە کردبێت کە وایان زانیبێت کە خوا دەبینن، ئەویش لەبەر ئەوەی بەردەوام وایان زانیوە کە خوای گەورە چاودێریان دەکات و ئاگادارە بە تەواوی کاروکردەوەیان، ئەمەش وادەکات لەباوەڕدار کە چاکەکاری لەکاروکردەوەیدا ئەنجام بدات ودڵسۆزی تێدا بنوێنێت، چونکە خوای گەورە چاکەکارانی خۆش دەوێت.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَيَبۡلُوَنَّكُمُ ٱللَّهُ بِشَيۡءٖ مِّنَ ٱلصَّيۡدِ تَنَالُهُۥٓ أَيۡدِيكُمۡ وَرِمَاحُكُمۡ لِيَعۡلَمَ ٱللَّهُ مَن يَخَافُهُۥ بِٱلۡغَيۡبِۚ فَمَنِ ٱعۡتَدَىٰ بَعۡدَ ذَٰلِكَ فَلَهُۥ عَذَابٌ أَلِيمٞ
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە سوێند بێت خوای گەورە بەشتێکی کەم تاقیتان دەکاتەوە بەنێچیری کێوی کاتێک کە ئێوە لەئیحرامدابن، نێچیری بچووک دەتوانن بەدەستی خۆتان بیانگرن، وە گەورەکانیشیان بە ڕم وتیرەکانتان، تاوەکو خوای گەورە بزانێت، زانینی دەرکەوتن لەواقعیدا تاوەکو لێپرسینەوەی پێ بکات لەگەڵ بەندەکانیدا، وە بزانێت کام لەبەندەکانی لە پەنھانیدا لێی دەترسێت کە بەڵگەیە لەسەر کەمال و تەواوی باوەڕەکەی بە عیلم وزانستی خوا، ئەو کات واز دەھێنێت لە ڕاوکردن لەترسی خالیق ودروستکەری کە ھیچ شتێکی لا نھێنی وشاراوە نیە، جا ھەر کەسێک ئەو سنوورە ببەزێنێت وە لەکاتی ئیحرام بەحەج یان بە عومرە ڕاو بکات ئەوە لەڕۆژی دواییدا سزای بەسۆ وبەئازاری بۆ ھەیە، لەبەر ئەوەی ئەو کارەی کە خوای گەورە قەدەغەی کردبوو لێی ئەنجامی داوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَقۡتُلُواْ ٱلصَّيۡدَ وَأَنتُمۡ حُرُمٞۚ وَمَن قَتَلَهُۥ مِنكُم مُّتَعَمِّدٗا فَجَزَآءٞ مِّثۡلُ مَا قَتَلَ مِنَ ٱلنَّعَمِ يَحۡكُمُ بِهِۦ ذَوَا عَدۡلٖ مِّنكُمۡ هَدۡيَۢا بَٰلِغَ ٱلۡكَعۡبَةِ أَوۡ كَفَّٰرَةٞ طَعَامُ مَسَٰكِينَ أَوۡ عَدۡلُ ذَٰلِكَ صِيَامٗا لِّيَذُوقَ وَبَالَ أَمۡرِهِۦۗ عَفَا ٱللَّهُ عَمَّا سَلَفَۚ وَمَنۡ عَادَ فَيَنتَقِمُ ٱللَّهُ مِنۡهُۚ وَٱللَّهُ عَزِيزٞ ذُو ٱنتِقَامٍ
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە کاتێک لە ئیحرامی حەج یان عومرەدان ڕاوی کێوی (ووشکانی) مەکەن، جا ھەرکەسێک لەئێوە بەدەست ئەنقەست نێچیرێکی کوشت ئەوا دەبێت لەتۆڵەیدا قوربانیەکی وەک ئەو نێچیرە سەر ببڕێت لە ووشتر ومانگا ومەڕ وبزن، ئەوەش دەبێت دوو کەسی دادپەروەری شارەزا لەنێو موسڵماناندا بڕیاری لەسەر بدەن، جا ئەگەر ئەو دوو کەسە ھەر بڕیارێکیاندا ئەوا جێ بەجێ دەکرێت، وە چی بە ھەدی وفدیەی دەکرێت لە سەربڕین وناردنی بۆ حەرەمی مەککە وا لەوانیش دەکرێت، یان نرخەکەی بدرێت بە خواردن ودابەش بکرێت بەسەر ھەژاران ونەدارانی حەرەمدا، بۆ ھەموو ھەژارێک نیو ساعی بدرێتێ، یان لەبری ھەر نیو ساعێک لەو خواردنە ڕۆژێک بەڕۆژوو بێت، ھەموو ئەمانە بۆ ئەوەیە بکوژ وڕاوکەری ئەو نێچیرە تاڵاو وسزای ئەو کارەی ئەنجامیدا بچێژێت، خوای گەورە پێنوسی چاوپۆشی کرد لەو کارەی لەرابردوودا ڕوویداوە لەکوشتنی نێچیری حەرەم، وە کوشتنی نێچیری کێوی پێش حەرام بوونی لەلایەن کەسانی موحریمەوە، جا ھەرکەسێک پاش حەرام بوونی بگەڕیتەوە بۆ ڕاو کردنیان ئەوا خوای گەورە تۆڵەی لێدەکاتەوە وسزای دەدات لەسەر ئەو کارەی، بێگومان خوای گەورە زۆر بەھێز وبەڵادەستە، ھێزەکەشی لەوەدایە ھەر کەسێک لەبەندەکانی سەرپێچی بکات ئەوا ئەگەر وویستی تۆڵەی لێ دەسێنێتەوە، وە ھیچ کەسێکیش ناتوانێت ڕێگری لێ بکات.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• عدم مؤاخذة الشخص بما لم يُحَرَّم أو لم يبلغه تحريمه.
خوای گەورە تاوانی کەس نانوسێت لەسەر کارێک کە حەرام نەکرا بێت، یان حەرام بوونەکەی پێ نەگەیشتبێت.

• تحريم الصيد على المحرم بالحج أو العمرة، وبيان كفارة قتله.
حەرامی ڕاو وشکار بۆ ئەو کەسەی لەئیحرامدایە بەحەج یان بەعومرە، وە ڕوونکردنەوەی کەفارەتەکەشی.

• من حكمة الله عز وجل في التحريم: ابتلاء عباده، وتمحيصهم، وفي الكفارة: الردع والزجر.
یەکێک لەحیکمەتەکانی خوای گەورە لەو شتانەی کە حەرامی کردوون تاقیکردنەوەی بەندەکانیەتی، وە پاکژکردنەوەیانە لەگوناھو وتاوان، بێگومان کەفارەتیش بۆ وازپێھێنانی کەسی سەرپێچی کەر وئەنجام نەدانی ئەو کارە حەرامانەیە لەلایەن کەسانی ترەوە ئەگەر ببینن کە سزای کەسی سەرپێچی کار چیە.

أُحِلَّ لَكُمۡ صَيۡدُ ٱلۡبَحۡرِ وَطَعَامُهُۥ مَتَٰعٗا لَّكُمۡ وَلِلسَّيَّارَةِۖ وَحُرِّمَ عَلَيۡكُمۡ صَيۡدُ ٱلۡبَرِّ مَا دُمۡتُمۡ حُرُمٗاۗ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ ٱلَّذِيٓ إِلَيۡهِ تُحۡشَرُونَ
خوای گەورە نێچیر وڕاوی زیندەوەرە دەریاییەکانی بۆ حەڵاڵ کردووون، وە ئەوەشی کە دەریا فڕێی دەداتە دەرەوە بەزیندووی یان مردووی بێت، لەبەر سوود وقازانجی ئێوە ئەگەر نیشتەجێ بن یان موسافیر وگەشتیار تاوەکو بیکەنە توێشوو وخواردنی خۆیان، وە ڕاوی زیندەوەرانی کێوی لێتان قەدەغە وحەرامە ھەتا ئەو کاتەی لەئیحرامدان بەحەج یان بەعومرە، جا لەبەر ئەوە لەخوا بترسن، بەبەجێھێنانی فەرمانەکانی وە دوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکانی، ئەو خوایەی کە ھەر بۆلای ئەو کۆدەکرێنەوە ودەگەڕێنرێنەوە لەڕۆژی دواییدا، وە پاداشت وسزای کاروکردەوەتان دەداتەوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
۞ جَعَلَ ٱللَّهُ ٱلۡكَعۡبَةَ ٱلۡبَيۡتَ ٱلۡحَرَامَ قِيَٰمٗا لِّلنَّاسِ وَٱلشَّهۡرَ ٱلۡحَرَامَ وَٱلۡهَدۡيَ وَٱلۡقَلَٰٓئِدَۚ ذَٰلِكَ لِتَعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَأَنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٌ
خوای گەورە کەعبە کە پێشی دەوترێت (البیت الحرام) کردویەتی بەمایەی ھەستانەوە بۆ خەڵکی تاوەکو بەرژەوەندیە ئاینیەکانی خۆیان لەنوێژ وحەج وعومرە وبەرژوەندیە دونیاییەکانیان وەک ئەمن وئاسایشی حەرەم وە ڕاکێشانی ھەموو بەروبومێک پێ دابین بکەن، وە خوای گەورە مانگە حەرامەکانیش کە بریتین لە (ذو القعدة وذو الحجة وموحەڕەم وڕەجەب) گێراوە بەمایەی ئەمن وئاسایشیان کە کوشت وکوشتاری ئەوانی لەسەر خەڵکانی تر قەدەغەکردووە، وە ئەو ھەدی وقوربانیانەش کە بەرخۆ دەدرێن بەرەو حەرەمی مەککە کردویەتی بە مایەی ئەمن وئاسیاشی خاوەنەکانیان کە قەدەغەی کردووە ھیچ کەسێک دەست دڕیژی بکرێتە سەریان وئازار بدرێن، ئەمەش ئەوەیە کە خوای گەورە مننەتی خۆی دەکات بەسەرتاندا تاوەکو بزانن کە بێگومان خوای گەورە ئاگادارە بەھەرچی لەئاسمانەکانی وزەویدایە، وە خوای گەورە ئاگادار وشارەزایە بەھەموو شتێک، وە ئەمەش کە خوای گەورە کردویەتی بەشەریعەت ویاسا بۆ بەندەکانی بۆ بەدەستھێنانی بەرژەوەندیەکانیان ودوور خستەنەوەی زیانەکانە لێیان پێش تووش بوونیان، بەڵگەیە لەسەر عیلم وزانینی ئەو زاتە بەو شتانەی کە گونجا وشایستەیە بۆ بەندەکانی.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ وَأَنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ
ئەی خەڵکینە بزانن کە بێگومان خوای گەورە توڵەسێنەرێکی توند وتیژە بۆ ئەو کەسانەی کە سەرپێچی دەکەن، وە ھەروەھا لێخۆشبوو ومیھرەبانە بەرامبەر ئەو کەسانەی کە تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆ لای.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
مَّا عَلَى ٱلرَّسُولِ إِلَّا ٱلۡبَلَٰغُۗ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ مَا تُبۡدُونَ وَمَا تَكۡتُمُونَ
پێغەمبەری خوا ھیچی لەسەر نیە ئەوە نەبێت کە ئەوەی خوای گەورە فەرمانی پێ کردووە ھەستێت بەگەیاندنی بەخەڵکی، پێغەمبەر لەسەری نیە کە خەڵکی سەرکەوتوو موەفق بکات بەرەو ھیدایەت وڕێنوێنی، چونکە ئەوە تەنھا بەدەستی خوای گەورەیە، وە خوای گەورە دەزانێت بەوەی دەریدەخەن وبەوەش کەپەنھانی دەکەن لە ھیدایەت وگومڕایی خەڵکی، وە پاداشت وسزای ھەموویشتان دەداتەوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
قُل لَّا يَسۡتَوِي ٱلۡخَبِيثُ وَٱلطَّيِّبُ وَلَوۡ أَعۡجَبَكَ كَثۡرَةُ ٱلۡخَبِيثِۚ فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ يَٰٓأُوْلِي ٱلۡأَلۡبَٰبِ لَعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ
ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: پیس وپۆخڵی ھەموو شتێک وەک پاکوخاوێنی ھەموو شتێک نیە، ھەرچەندە زۆری ئەو پیس وپۆخڵیە سەرنجی ڕاکێشا بیت، چونکە زۆری ھەموو شتێک بەڵگە نیە لەسەر فەزڵ وباشیەتی، جا کەوابوو لەخوا بترسن ئەی خاوەن بیروھۆشان ئەویش بەوازھێنان لەشتە پیس وپۆخڵەکان وئەنجامدان وبەدەستھێنانی شتە پاکوخاوێنەکان، تاوەکو سەرفرازبن وبەھەشت بەدەست بھێنن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَسۡـَٔلُواْ عَنۡ أَشۡيَآءَ إِن تُبۡدَ لَكُمۡ تَسُؤۡكُمۡ وَإِن تَسۡـَٔلُواْ عَنۡهَا حِينَ يُنَزَّلُ ٱلۡقُرۡءَانُ تُبۡدَ لَكُمۡ عَفَا ٱللَّهُ عَنۡهَاۗ وَٱللَّهُ غَفُورٌ حَلِيمٞ
ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە پرسیار لەپێغەمبەرەکەتان مەکەن لەبارەی شت گەلێکەوە کە پێویستتان پێی نییە، وە ھیچ پەیوەستیش نییە بە کاروباری ئاینەکەتانەوە، ئەگەر بێتو ئاشکرا بکرێت و بۆتان دەرکەوێت سەغڵەتان دەکات و دووچاری ناڕەحەتیتان دەکات، وە ئەگەر ھاتوو پرسیارتان کرد لەبارەی ئەو شتانەوە کە لێتان قەدەغەکرواە پرسیاری لەبارەوە بکەن لەکاتی دابەزینی وەحی بۆ پێغەمبەری خوا بۆتان ئاشکرا دەکرێت، وە ئەمەش بۆ خوا ئاسانە و گران نییە بۆی، بێگومان خوای گەورە چاوپۆشی کردووە لە شتانێک کە قورئان لێی بێدەنگ بووە، جا لەبەر ئەوە ئێوەیش پرسیاری لەبارەوە مەکەن، چونکە ئەگەر ھاتوو پرسیارتان لێکردن، ئەوا حوکمی جێبەجێکردنی دێتە خوارەوە بۆتان - ئەو کاتەش گران وناڕەحەت دەبێت بۆتان - ، وە خوای گەورە لێخۆش بووە لە گوناهی بەندەکانى ئەگەر تەوبە بکەن و بەحیلمە و پەلە ناکات لە سزادانیان.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
قَدۡ سَأَلَهَا قَوۡمٞ مِّن قَبۡلِكُمۡ ثُمَّ أَصۡبَحُواْ بِهَا كَٰفِرِينَ
بێگومان گەلانی پێش ئێوە پرسیاریان لەبارەیەوە کرد، جا کاتێک داوایان لێکرا کە ئەنجامی بدەن پێی ھەڵنەسان، بەو ھۆیەشەوە بێباوەڕ بوون، دەی ئێوە وەک ئەوان مەبن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
مَا جَعَلَ ٱللَّهُ مِنۢ بَحِيرَةٖ وَلَا سَآئِبَةٖ وَلَا وَصِيلَةٖ وَلَا حَامٖ وَلَٰكِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ يَفۡتَرُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلۡكَذِبَۖ وَأَكۡثَرُهُمۡ لَا يَعۡقِلُونَ
خوای گەورە ووشتر وڕەشەوڵاخ ومەڕ وبزنی حەڵاڵ کردووە، ئەوەی موشریک وبت پەرستەکان لەسەر خۆیانیان حەرام کردبوو بۆ بتەکانیان خوای گەورە ھیچ شتێکی لەوانە حەرام نەکردووە، ئەوانیش بریتین لە بەحیرە واتا: ئەو ووشترەی کە گوێیەکانی دەقرتێنرێن ئەگەر ژمارەیەکی دیارکراو بێچووی لێ بووبێت، وە سائبە: واتا: ئەو ووشترەی کە گەیشتوەتە تەمەنێکی دیاریکراو وازی لێ دەھێنرێت بۆ بتەکان، وە وصیلە: واتا: ئە ووشترەیە کە یەک لەدوای یەک بێچووە مێنگەی دەبێت، وە الحامی: واتا:ئەو ووشترە نێرەیە کە لەپشتی ئەو چەندان نەوە لەبێچووە ووشترە لەدایک بوو بێت، بەڵام بێباوەڕان بەدرۆ ودەلەسە واگومانیان دەبرد کە خوای گەورە ئەوانەی ھەموو حەرام کردووە، وە زۆربەی بێباوەڕانیش بەو شێوەیەن کە جیاوازی ناکەن لەنێوان ڕاستی وناڕاستی و حەڵاڵ وحەرامدا.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• الأصل في شعائر الله تعالى أنها جاءت لتحقيق مصالح العباد الدنيوية والأخروية، ودفع المضار عنهم.
ئەسڵ لەشەعائیرەکانی خوای گەورە لەپێناو جێ بەجێکردن وبەدیھێنانی بەرژەوەندیە دینی ودونیایەکانی بەندەکانی خوایە لەگەڵ لادانی زەرەر وزیانەکانە لێیان.

• عدم الإعجاب بالكثرة، فإنّ كثرة الشيء ليست دليلًا على حِلِّه أو طِيبه، وإنما الدليل يكمن في الحكم الشرعي.
سەرسوڕ نەمان بە زۆری وبۆری، چونکە زۆری ھەر شتێک بەڵگە نیە لەسەر حەڵاڵی وپاکوخاوێنێتی، بەڵکو بەڵگەی ھەر شتێک بەندە بە حوکمی شەرعی ئەو شتە لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا.

• من أدب المُسْتفتي: تقييد السؤال بحدود معينة، فلا يسوغ السؤال عما لا حاجة للمرء ولا غرض له فيه.
یەکێک لە ئاداب وڕەوشتەکانی کەسی پرسیار کەر ئەوەیە کە پابەند بێت بە کردنی پرسیارێکی دیاریکراو، نابێت ئەو کەسە پرسیارەکە بەشێوەیەک دابڕیژێت کە ھیچ پێویستی بەپرسیارێکی لەو شێوەیە نەبێت وە ھیچ مەبەستێکیشی لەپشتەوە نەبێت.

• ذم مسالك المشركين فيما اخترعوه وزعموه من محرمات الأنعام ك: البَحِيرة، والسائبة، والوصِيلة، والحامي.
خراپە باسکردنی ئەو دەرچانەی کە موشریک وبتپەرستەکان دایانھێنابوو، وە وایان گومان برد کە حەرامکراوی ئاژەڵەکانن، ئەوانیش بریتی بوون لە بەحیرە وسائبة ووصيلة وحامی، پیشتریش واتای ھەر یەک لەمانەمان بۆتان کرد.

وَإِذَا قِيلَ لَهُمۡ تَعَالَوۡاْ إِلَىٰ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ وَإِلَى ٱلرَّسُولِ قَالُواْ حَسۡبُنَا مَا وَجَدۡنَا عَلَيۡهِ ءَابَآءَنَآۚ أَوَلَوۡ كَانَ ءَابَآؤُهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ شَيۡـٔٗا وَلَا يَهۡتَدُونَ
ھەرکاتێک بوترێت بەوانەی درۆ بەدەم خواوە دەکەن کە پێیان وابوو خوای گەورە ئەو ئاژەڵانەی حەرام کردووە، وەرن بۆلای ئەوەی کە لەقورئاندا دابەزیووە، وە بۆلای سوننەتی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) تاوەکو حەڵاڵ بناسن وجیای بکەنەوە لە حەرام، کەچی لەوەڵامدا ووتیان: تەنھا ئەوەمان بەسە کە لە باوباپیرانەوە بۆمان ماوەتەوە لەبیروباوەڕ وگوفتار وکردار، ئەی چۆن ھەر ئەوەندەیان بەسە لەکاتێکدا کە باوباپیرانیان ھیچیان نەزانیوە، وە ڕێنوێنیش نەکراون بۆ ھەق وڕاستی؟! وە تەنھا ئەوانەیش شوێنیان دەکەون کە نەزان وگومڕا وسەرلێشێواون، ئەوانە ھەر خۆیان نەزان وگومڕا وسەرگەردانن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ عَلَيۡكُمۡ أَنفُسَكُمۡۖ لَا يَضُرُّكُم مَّن ضَلَّ إِذَا ٱهۡتَدَيۡتُمۡۚ إِلَى ٱللَّهِ مَرۡجِعُكُمۡ جَمِيعٗا فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە ھەمیشە سەرگەرمی بایەخدان بن بەپاککردنەوەی دەرونی خۆتان ودەستبگرن بەوەی کە بەرژەوەندی ئەوی تێدایە، ئەو کاتە ئەوانەی سەرلێشێواو وسەرگەردانن، ئەوانەی نەھاتن بەدەم بانگەوازەکەتانەوە ناتوانن زیانتان پێ بگەیەنن، ئەگەر ئێوە ڕێبازی ھیدایەت وڕێنوێنیتان گرتبێتە بەر، یەکێک لەنیشانەکانی رێبازی ھیدایەتیش ئەوەیە کە فەرمان بکەن بەچاکە وڕێگری بکەن لەخراپە، وە دڵنیابن کە گەڕانەوەتان لەڕۆژی دواییدا تەنھا ھەر بۆلای ئەوە، سەرەنجامیش خوای گەورە ھەواڵی تەواوی ئەوەتان پێ دەدا کە لەدونیادا ئەنجامتان داوە، وە پاداشت وسزایشتان لەسەر دەداتەوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ شَهَٰدَةُ بَيۡنِكُمۡ إِذَا حَضَرَ أَحَدَكُمُ ٱلۡمَوۡتُ حِينَ ٱلۡوَصِيَّةِ ٱثۡنَانِ ذَوَا عَدۡلٖ مِّنكُمۡ أَوۡ ءَاخَرَانِ مِنۡ غَيۡرِكُمۡ إِنۡ أَنتُمۡ ضَرَبۡتُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَأَصَٰبَتۡكُم مُّصِيبَةُ ٱلۡمَوۡتِۚ تَحۡبِسُونَهُمَا مِنۢ بَعۡدِ ٱلصَّلَوٰةِ فَيُقۡسِمَانِ بِٱللَّهِ إِنِ ٱرۡتَبۡتُمۡ لَا نَشۡتَرِي بِهِۦ ثَمَنٗا وَلَوۡ كَانَ ذَا قُرۡبَىٰ وَلَا نَكۡتُمُ شَهَٰدَةَ ٱللَّهِ إِنَّآ إِذٗا لَّمِنَ ٱلۡأٓثِمِينَ
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە، ئەگەر ھاتوو مردنی کەسێکتان نزیک بوویەوە، ئەویش بەدەرکەوتنی یەکێک لەنیشانەکانی مردن، ئەوا بادوو کەسی دادپەروەری لەموسڵمانان ببن بەشاھید بەسەر وەسیەتەکەیەوە، یان دوو کەسی بێباوەڕ لەکاتی پێویستدا ئەگەر ھاتوو شاھیدی موسڵمان دەست نەدەکەوتن ئەگەر ئێوە لەسەفەردا بوون ومردن یەخەی گرتن، خۆ ئەگەر ھاتوو دوو دڵ بوون لەدوو شاھیدەکە ئەوا ڕایانگرن پاش یەکێک لەنوێژەکان سوێندیان بدەن بەخوای گەورە، کەبڵێن: ئێمە ڕەزامەندی خوای گەورە ناگۆڕینەوە بەھیچ شتێکی تر، ئەگەر چی سوێند بۆ خوراوەکەش کەسی نزیکی خۆیانیش بێت، وە شاھیدیەکیش کە بۆ خوا داومانە بەھیچ شێوەیەک نایشارینەوە، وە ئەگەر ھاتوو بەپێی سوێندەکەمان کارمان نەکرد ئەوا لەگوناھبار وسەرپێچی کەرانین.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
فَإِنۡ عُثِرَ عَلَىٰٓ أَنَّهُمَا ٱسۡتَحَقَّآ إِثۡمٗا فَـَٔاخَرَانِ يَقُومَانِ مَقَامَهُمَا مِنَ ٱلَّذِينَ ٱسۡتَحَقَّ عَلَيۡهِمُ ٱلۡأَوۡلَيَٰنِ فَيُقۡسِمَانِ بِٱللَّهِ لَشَهَٰدَتُنَآ أَحَقُّ مِن شَهَٰدَتِهِمَا وَمَا ٱعۡتَدَيۡنَآ إِنَّآ إِذٗا لَّمِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ
جا ئەگەر ھاتوو پاش سوێند خواردنەکە دەرکەوت ئەو دوو شاھیدە درۆیان کردووە، یان دەرکەوت کە خیانەتیان کردووە، با دوو کەس لە خزمانی زۆر نزیکی مردووەکە لەبری ئەوان ئامادە بکرێن وھەستن بەوەی کە ھەق وڕاستیە، وە ئەمجا با سوێند بەخوا بخۆن وبڵێن: بەڕاستی شاھیدی ئێمە لەسەر درۆ وخیانەتی ئەوان ڕاستر ودروسترە لە شاھیدی ئەوان لەسەر ڕاستی وئەمانەتی ئەوان، وە بەدرۆ سوێندمان نەخواردووە، وە خوایە ئەگەر ئێمە بەدرۆ شاھیدیمان داوە ئەوا بزانە ئێمە لەستەمکارانین ولەو کەسانەین کە سنوورەکانی تۆ دەبەزێنن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ذَٰلِكَ أَدۡنَىٰٓ أَن يَأۡتُواْ بِٱلشَّهَٰدَةِ عَلَىٰ وَجۡهِهَآ أَوۡ يَخَافُوٓاْ أَن تُرَدَّ أَيۡمَٰنُۢ بَعۡدَ أَيۡمَٰنِهِمۡۗ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَٱسۡمَعُواْۗ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡفَٰسِقِينَ
ئەوەی باسکرا لە سوێند دانی دوو شاھیدەکە لەدوای نوێژ، لەکاتی بوونی شک وگومان لەشاھیدیدانەکەیان، وە وەرنەگرتنی شاھیدەکەیان، ئەوە نزیکترین وشیاوترین شێوازە بۆ جێ بەجێکردنی شاھیدی بەو شێوەیەی کە شەرعی ئیسلام داوای کردووە، جا کەوابوو با شاھیدیدانەکە نەگۆڕن ودەستکاری نەکەن، وە ئەمە نزیکتریشە لەوەی کەبترسن سوێندی خاوەن بەشەکان دوای سوێند دانیان وەرنەگیرێت ئەو کاتە بەپێچەوانەی شاھیدیەکەی خۆیان سوێند بخۆن وەپاشانیش ڕسوا وفەزح ببن لەناو خەڵکیدا، کەوابوو لەخوا بترسن بەوەی واز لەدرۆ وناپاکی وخیانەت بھێنن لەشاھیدی وسوێندداندا، وە گوێ بگرن وگوێڕایەڵی ئەوەش بن کە فەرمانتان پێکراوە پێی، وە خوای گەورەش کەسانێک موەفق وسەرکەوتوو سەرفراز ناکات لەسنوورەکانی درەچووبن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• إذا ألزم العبد نفسه بطاعة الله، وأمر بالمعروف ونهى عن المنكر بحسب طاقته، فلا يضره بعد ذلك ضلال أحد، ولن يُسْأل عن غيره من الناس، وخاصة أهل الضلال منهم.
ئەگەر ھاتوو بەندەکانی خوا خۆیان پابەند کرد بە تاعەت وگوێرایەڵی خوای گەورەوە، وە فەرمانیان کرد بەچاکە وڕێگریشیان کرد لەخراپە بەپێی توانا ودەسەڵاتی خۆیان ئەوا ئیتر پاش ئەوە گومڕایی وسەرگەردانی ھیچ کەسێک زیانیان پێ ناگەیەنێت، وە پرسیار لە خەڵکانی غەیری ئەویش ناکرێت، بەتایبەتی کەسانی گومڕا وسەرلێشێواو.

• الترغيب في كتابة الوصية، مع صيانتها بإشهاد العدول عليها.
ھاندانی خەڵکی بۆ نووسینی وەسیەت، لەگەڵ پاراستنی وەسیەتەکەش بە شاھیدی وەرگرتنی دوو کەسی دادپەروەر لەسەر وەسیەتەکە.

• بيان الصورة الشرعية لسؤال الشهود عن الوصية.
ڕوونکردنەوەی شێوازی شەرعی چۆنیەتی پرسیارکردن لەشاھیدەکان لەکاتی وەسیەتەکەدا.

۞ يَوۡمَ يَجۡمَعُ ٱللَّهُ ٱلرُّسُلَ فَيَقُولُ مَاذَآ أُجِبۡتُمۡۖ قَالُواْ لَا عِلۡمَ لَنَآۖ إِنَّكَ أَنتَ عَلَّٰمُ ٱلۡغُيُوبِ
ئەی خەڵکینە بیر لەو ڕۆژە بکەنەوە (ڕۆژی دوایی) کە خوای گەورە سەرجەم پێغەمبەران کۆدەکاتەوە وپێیان دەڵێت: ئایا وەڵامی ئەو ئوممەت گەلانە چی بوو بۆتان کە رەوانە کران بۆلایان؟ ئەوانیش وەڵامەکەیان گێڕایەوە بۆلای خوای گەورە و ووتیان: ئێمە نازانین وشارەزا نین، بەڵکو ئەی پەروەردگارمان تۆ دەزانیت چونکە بێگومان ھەر تەنھا تۆ ئاگات لەھەموو کاروبارە نھێنی وشاراوەکانە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
إِذۡ قَالَ ٱللَّهُ يَٰعِيسَى ٱبۡنَ مَرۡيَمَ ٱذۡكُرۡ نِعۡمَتِي عَلَيۡكَ وَعَلَىٰ وَٰلِدَتِكَ إِذۡ أَيَّدتُّكَ بِرُوحِ ٱلۡقُدُسِ تُكَلِّمُ ٱلنَّاسَ فِي ٱلۡمَهۡدِ وَكَهۡلٗاۖ وَإِذۡ عَلَّمۡتُكَ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡحِكۡمَةَ وَٱلتَّوۡرَىٰةَ وَٱلۡإِنجِيلَۖ وَإِذۡ تَخۡلُقُ مِنَ ٱلطِّينِ كَهَيۡـَٔةِ ٱلطَّيۡرِ بِإِذۡنِي فَتَنفُخُ فِيهَا فَتَكُونُ طَيۡرَۢا بِإِذۡنِيۖ وَتُبۡرِئُ ٱلۡأَكۡمَهَ وَٱلۡأَبۡرَصَ بِإِذۡنِيۖ وَإِذۡ تُخۡرِجُ ٱلۡمَوۡتَىٰ بِإِذۡنِيۖ وَإِذۡ كَفَفۡتُ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ عَنكَ إِذۡ جِئۡتَهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِ فَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡهُمۡ إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا سِحۡرٞ مُّبِينٞ
وە ئەوە وەبیر خۆت بھێنەرەوە کاتێک کەخوای گەورە لەگەڵ عیسا دواو و فەرمووی: ئەی عیسای کوڕی مەریەم یادی ئەو ناز ونیعمەتانەی من بکەرەوە ھەر لەو ڕۆژەی بەبێ بوونی باوک دروستم کردیت، وە یادی ئەو ناز ونیعمەتانەیشم بکەرەوە کە بەسەر مەریەمی دایکتەوەیە (سەلامی خوای لێ بێت) کاتێک لەناو ھەموو ئافرەتانی سەردەمی خۆیدا ھەڵم بژارد، وەیادی ئەو نیعمەتەیش بکەرەوە کە من بەھۆی جوبرەئیلەوە (سەلامی خوای لێ بێت) پشتیوانیم لێکردیت، –کاتێک خەڵکی داوایان لەخوا کرد-تۆ لەناو لانکەدا بوویت قسەت لەگەڵ کردن، وە لەکاتی پیریشدا کاتێک ڕەوانەم کردیت بۆلایان قسەت لەگەڵ کردن، ھەورەھا کاتێک فێری نوسینم کردیت، وەفێری ئەو تەوراتەیشم کردیت کە دابەزی بۆ موسی (سەلامی خوای لێ بیت)، وە فێری ئینجلیشم کردیت کە دابەزیوە بۆ خۆت، وە فێری نھێنی وسوود وحیکمەتەکانی شەریعەتکەیشتم کردیت، وە فێری ئەوەشم کردیت کە لەگڵ وقوڕ شێوەی باڵندەت دروست دەکرد پاشان فوت پێدا دەکرد بەئیزنی من دەبوویە باڵندەیەکی ڕاست ودروست، وە بەئیزنی من شیفای ئەو کوێرەت دەدا کە بەکوێری لەدایک بوو بوو، وە نەخۆشی بەڵکەیت چاک دەکردەوە وپێستەکەی ساغ وسەلامەت دەبوویەوە، وە مردوەکانیشت زیندوو دەکردەوە کاتێک داوات لەخوا دەکرد کە زیندوویان بکاتەوە، ھەموو ئەمانە بە ئیزن وفەرمانی من بوو، وە یادی ئەو نیعمەتەیش بکەرەوە کە خراپە وشەڕی بەنو ئیسرائلیم لێ لادایت کە وویستیان بتکوژن کاتێک بەو ھەمووە موعجیزە ڕوون وئاشکرانەت بۆ ھێنان، جا ئەوانیش لەبری ئەوە باوەڕ بھێنن کەچی بێباوەڕ بوون پێی، وە ووتیان: ئەوەی عیسا ھێناویەتی جگە لەوەی جادوویەکی ڕوون وئاشکرایە ھیچی تر نیە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَإِذۡ أَوۡحَيۡتُ إِلَى ٱلۡحَوَارِيِّـۧنَ أَنۡ ءَامِنُواْ بِي وَبِرَسُولِي قَالُوٓاْ ءَامَنَّا وَٱشۡهَدۡ بِأَنَّنَا مُسۡلِمُونَ
وە یادی ئەوەش بکەرەوە کەنیعمەتم پێی بەسەردا ڕشت کە ھاوەڵ ویارمەتیدەرانێکم بۆ ئاسان کردیت کاتێک ئیلھامم کرد بۆ ھاوەڵە دڵسۆزەکان کەباوەڕ بەمن وبەپێغەمبەرەکەم بھێنن، ئەوانیش گوێڕایەڵی ئەوە بوون وھاتن بەدەمیەوە وە ووتیان: ئەوە باوەڕمان ھێنا، وە ئەی پەروەردگار تۆیش شاھیدبە بەڕاستی ئێمە موسڵمانین وملکەچی فەرمانی تۆین.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
إِذۡ قَالَ ٱلۡحَوَارِيُّونَ يَٰعِيسَى ٱبۡنَ مَرۡيَمَ هَلۡ يَسۡتَطِيعُ رَبُّكَ أَن يُنَزِّلَ عَلَيۡنَا مَآئِدَةٗ مِّنَ ٱلسَّمَآءِۖ قَالَ ٱتَّقُواْ ٱللَّهَ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ
وە یادی ئەوەش بکەرەوە کاتێک ھاوەڵە دڵسۆزەکانت ووتیان: ئایا پەروەردگارت ئەتوانێت ئەگەر داوای لێ بکەیت خوانێکمان لەئاسمانەوە بۆ دابەزێنێت؟ عیسایش لەوەڵامیاندا پێی ووتن: لەخوا بترسن وواز لەداواکاریەکەتان بھێنن، چونکە پێدەچێت ئەوە تاقیکردنەوە بێت وببێت بە مایەی بەڵاو وفیتنە وموسیبەت بۆیان، وە پێی ووتن: پشت بەپەروەردگارتان ببەستن لەداواکردنی ڕزق وڕۆزی ئەگەر ئێوە بەڕاستی باوەڕدارن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
قَالُواْ نُرِيدُ أَن نَّأۡكُلَ مِنۡهَا وَتَطۡمَئِنَّ قُلُوبُنَا وَنَعۡلَمَ أَن قَدۡ صَدَقۡتَنَا وَنَكُونَ عَلَيۡهَا مِنَ ٱلشَّٰهِدِينَ
ھاوەڵەکانیشی پێیان ووت: ئێمە دەمانەوێت لەو سفرە وخوانە بخوێن، تاوەکو دڵنیا دەبینەوە لەتەواویی دەسەڵات وقودرەتی خوای گەورە، وە دڵنیایش دەبینەوە کە تۆ پێغەمبەری خوایت، وە تەواویش دڵنیا دەبین وچاکیش بزانین کە تۆ ڕاستت لەگەڵدا کردوین لەوەی بۆت ھێناوین لەلایەن خواوە، وەتا ئێمە ببینە شاھید بۆ ئەو خەڵکەیشی کە ئامادە نەبووە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• إثبات جمع الله للخلق يوم القيامة جليلهم وحقيرهم.
ئەم ئایەتانە ئەوە دەسەلمێنن کە خوای گەورە ھەموو دروستکراوەکانی خۆی لەڕۆژی دواییدا بەچاک وخراپەوە کۆدەکاتەوە.

• إثبات بشرية المسيح عليه السلام وإثبات آياته الحسية من إحياء الموتى وإبراء الأكمه والأبرص التي أجراها الله على يديه.
وە ئەوەش دەسەلمێنن کە مەسیح عیسای کوڕی مەریەمیش مرۆڤە، وە بەڵگە و موعجیزە ھەست پێکراوەکانیشی لە زیندووکردنەوەی مردوەکان و چاک کردنەوەی کوێر و بەڵەکی کە لەسەر دەستی ئەو ڕوویاندا ھەر ھەمووی بەڵگەن لەسەر دەسەڵاتی خوا و پێغەمبەرایەتی ئەو.

• بيان أن آيات الأنبياء تهدف لتثبيت الأتباع وإفحام المخالفين، وأنها ليست من تلقاء أنفسهم، بل تأتي بإذن الله تعالى.
ئەم ئایەتانە ئەوە ڕوون دەکەنەوە کە بەڵگە وموعجیزەی پێغەمبەران مەبەست لێی دامەزراوکردنی شوێنکەوتوانی پێغەمبەران ودەمت کووت کردنی ناحەزانیانە، تاوەکو بۆیان بسەلمێنێت ئەوەی ڕوویانداوە لەخۆیانەوە نەبووە بەڵکو بەئیزن وفەرمانی خوای گەورە بووە.

قَالَ عِيسَى ٱبۡنُ مَرۡيَمَ ٱللَّهُمَّ رَبَّنَآ أَنزِلۡ عَلَيۡنَا مَآئِدَةٗ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ تَكُونُ لَنَا عِيدٗا لِّأَوَّلِنَا وَءَاخِرِنَا وَءَايَةٗ مِّنكَۖ وَٱرۡزُقۡنَا وَأَنتَ خَيۡرُ ٱلرَّٰزِقِينَ
عیسای کوڕی مەریەم وەڵامی داواکەی دانەوە و داوای لەخوای گەورە کرد وتی: ئەی پەروەردگارمان سفرە و خوانێکمان لە ئاسمانەوە بۆ دابەزێنە کە ڕۆژی دابەزاندەکەی بکەینە جەژن و خۆشی و بەپیرۆز و گەورەی ڕابگرین و شوکرانە بژێری تۆی پێبکەین، وە ببێتە نیشانە و بەڵگەیەکیش لەسەر تاک و تەنھایی تۆ، وە لەسەر ڕاستگۆیی ئەو پەیامەیش کە من ھێناومە، وە ڕزق و ڕۆزیشمان بدە تاوەکو یارمەتیدەرمان بێت لەسەر عیبادەت و پەرستنی تۆ، ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی تۆ چاکترینی ڕۆزیدەرانیت.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
قَالَ ٱللَّهُ إِنِّي مُنَزِّلُهَا عَلَيۡكُمۡۖ فَمَن يَكۡفُرۡ بَعۡدُ مِنكُمۡ فَإِنِّيٓ أُعَذِّبُهُۥ عَذَابٗا لَّآ أُعَذِّبُهُۥٓ أَحَدٗا مِّنَ ٱلۡعَٰلَمِينَ
خوای گەورەش وەڵامی داوا ونزاکەی عیسای دایەوە (سەلامی خوای لێ بێت) وپێی فەرموو: من ئەو سفرە وخوانە دادەبەزێنم بۆتان کەداواتان کردبوو، جا ھەر کەسێک دوای ھاتنە خوارەوەی سفرە وخوانەکە بێباوەڕ بوو ئەوا سەرزەنشتی کەس نەکات خۆی نەبێت، وە سزایەکی توند وسەختی وای دەدەم کە سزای ھیچ کەسێکم لەدونیادا بەو شێوەیە نەدابێت، چونکە بەدوو چاوی سەری خۆی بەڵگە ونیشانەکانی بینیوە، وە کوفر وبێباوەڕەیەکەی کوفر وبێباوەڕی ئینکاری وملنەدانە، وە خوای گەورە بەڵێنەکەی خۆی ھێنایەدی وسفرە وخوانەکەی بۆ دابەزاندن.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَإِذۡ قَالَ ٱللَّهُ يَٰعِيسَى ٱبۡنَ مَرۡيَمَ ءَأَنتَ قُلۡتَ لِلنَّاسِ ٱتَّخِذُونِي وَأُمِّيَ إِلَٰهَيۡنِ مِن دُونِ ٱللَّهِۖ قَالَ سُبۡحَٰنَكَ مَا يَكُونُ لِيٓ أَنۡ أَقُولَ مَا لَيۡسَ لِي بِحَقٍّۚ إِن كُنتُ قُلۡتُهُۥ فَقَدۡ عَلِمۡتَهُۥۚ تَعۡلَمُ مَا فِي نَفۡسِي وَلَآ أَعۡلَمُ مَا فِي نَفۡسِكَۚ إِنَّكَ أَنتَ عَلَّٰمُ ٱلۡغُيُوبِ
کاتێک خوای گەورە لەڕۆژی دواییدا بەعیسای کوڕی مەریەم (سەلامی خوای لێ بێت) دەفەرموێت ئەی عیسای کوڕی مەریەم ئایا تۆ ووتت بەخەڵکی کە خۆت ودایکت بکەنە خوا ولەبری من بتانپەرستن؟ عیسایش لەوەڵامدا ووتی پاکوبێگەردی بۆ تۆ: ناکرێت من جگە لەھەق وڕاستی شتێکی تریان پێ بڵێم، ئەگەر شتێکی وام پێم ووتبن خۆ تۆ دەزانیت وئاگاداریت چونکە ھیچ شتێک لای تۆ نھێنی وشاراوە نیە، وە ھەر شتێک لەدڵ ودەرونی خۆمدا بیشارمەوە تۆ ئاگاداریت پێی، وە من نازانم چی لەدەرونی تۆدا ھەیە، ھەر بەتەنھا تۆ زانا وشارەزای ھەموو نھێنی وشاراوە وشتە ئاشکراکانی.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
مَا قُلۡتُ لَهُمۡ إِلَّا مَآ أَمَرۡتَنِي بِهِۦٓ أَنِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ رَبِّي وَرَبَّكُمۡۚ وَكُنتُ عَلَيۡهِمۡ شَهِيدٗا مَّا دُمۡتُ فِيهِمۡۖ فَلَمَّا تَوَفَّيۡتَنِي كُنتَ أَنتَ ٱلرَّقِيبَ عَلَيۡهِمۡۚ وَأَنتَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ شَهِيدٌ
عیسا بە پەروەردگاری ووت: من ھیچ شتێکم پێ نەوتون جگە لەوەی کە تۆ فەرمانت پێکردبووم بەووتنی، ئەویش پەرستنی(اللە) بووە بەتاکو تەنھایی کەپەروەردگاری من وپەروەردگاری ئێوەیشە، وە منیش شاھید وچاودێر بووم بەسەریانەوە بەدرێژایی ئەو ماوەیەی کەلەناویاندا بووم، جا کاتێکیش کە ماوەی مانەوەم لەناویاندا کۆتایی ھاتو خۆت بەزیندووی بەرزت کردمەوە بۆ ئاسمان، ئیتر ئەی پەروەردگارم خۆت کاروکردەوەکانیانت تۆمار کردوون وشاھید وچاودێری بوویت بەسەریانەوە، وە تۆیش شاھید وبینەری ھەموو شتێکیت، وە ئەوەی من پێم ووتبن شاراوە ونھێنی نیە لای تۆ، وە ئەوەشی پاش من وتبێتیان ھەر تۆ ئاگاداریت پێی.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
إِن تُعَذِّبۡهُمۡ فَإِنَّهُمۡ عِبَادُكَۖ وَإِن تَغۡفِرۡ لَهُمۡ فَإِنَّكَ أَنتَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ
ئەی پەروەردگارم ئەگەر سزایان دەدەیت ئەوە ئەوان بەندەی تۆن چیت دەوێت وچۆنت دەوێت لەگەڵیاندا بکە، خۆ ئەگەر منەتی خۆیشت دەکەیت بەسەر ئەوانەیان کە باوەڕیان ھێناوە ولێیان خۆش دەبیت ئەوە ھیچ شتێک ڕێگر نابێت لەبەردەمتدا، چونکە بەڕاستی تۆ خوت خوایەکی بەدەسەڵاتیت کە ھیچ شتێک لەسەروو تۆوە نیە، وە زرۆیش دانا وکاربەجێیت لە بەڕێوەبردنی کار وبارەکانتدا.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
قَالَ ٱللَّهُ هَٰذَا يَوۡمُ يَنفَعُ ٱلصَّٰدِقِينَ صِدۡقُهُمۡۚ لَهُمۡ جَنَّٰتٞ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدٗاۖ رَّضِيَ ٱللَّهُ عَنۡهُمۡ وَرَضُواْ عَنۡهُۚ ذَٰلِكَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ
خوای گەورەش بە عیسای فەرموو (سەلامی خوای لێ بێت) ئەی عیسا: ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کەنیەت وکاروکردەوە پاک وڕاستگۆکان ڕاستگۆیەکەیان سودیان پێدەگەیەنێت، ئەوانە باخەکانی بەھەشت ئامادەیە بۆیان، کە ڕووبارەکان دەچن بەژێر کۆشک وتەلار ودرەختەکانیاندا کە بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە ومردن یەخەیان ناگرێت، خوای گەورە لەوان ڕازیە وھیچ کاتێک لێیان زویر نابێت، وە ئەوانیش لەئەو ڕازین چونکە بەھەشت وناز ونیعمەتی ھەتا ھەتایی پێ بەخشیون، ئەو پاداشت وڕازی بوونە لێیان سەرکەوتنی گەورەیە، کەھیچ سەرکەوتنێک ھاوتا وھاوشیوەی نیە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
لِلَّهِ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا فِيهِنَّۚ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرُۢ
ئاسمانەکان وزەوی ھەمووی موڵکی خوای گەورەیە، ئەو دروستکەر وبەڕێوەبەری کاروفەرمانەکانیەتی، وە ھەرچیش لەنێوان ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە لەدروستکراوەکان خوای گەورە خاوەنیەتی، وە ھەر ئەو بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا وە ھیچ شتێک دەسەوسانی ناکات.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• توعد الله تعالى كل من أصرَّ على كفره وعناده بعد قيام الحجة الواضحة عليه.
خوای گەورە ھەڕەشە دەکات لەھەموو ئەو کەسانەی کە لەسەر کوفر وبێباوەڕی وسەرکەشی خۆیان سوور بن، پاش ڕوونکردنەوەی بەڵگە ونیشانەکان لەسەر بوون دەسەڵاتی خوای گەورە.

• تَبْرئة المسيح عليه السلام من ادعاء النصارى بأنه أبلغهم أنه الله أو أنه ابن الله أو أنه ادعى الربوبية أو الألوهية.
خۆبەری کردنی عیسا (سەلامی خوای لێ بێت) لە درۆ دەلەسە وبوھتانی گاورەکان کە گوایە ئەو پێی ڕاگەیاندبن کە ئەو خوا وکوڕی خوایە، یان بانگەشەی پەروەردگاریەتی وخوایەتی کردبێت.

• أن الله تعالى يسأل يوم القيامة عظماء الناس وأشرافهم من الرسل، فكيف بمن دونهم درجة؟!
لەڕۆژی دواییدا خوای گەورە لێپرسینەوە لە گەورە وسەردار وئەشرافی ناو پێغەمبەران دەکات، ئەی دەبێت حاڵی خەڵکی ئاسایی چۆن بێت؟!

• علو منزلة الصدق، وثناء الله تعالى على أهله، وبيان نفع الصدق لأهله يوم القيامة.
بەرزی وبڵندی ڕاستگۆیی، وە وەسف وسەنای خوای گەورە بۆ ڕاستگۆیان، وە ڕوونکردنەوەی سوود وقازانجی ڕاستگۆیی بۆ خاوەنەکانیان لەڕۆژی دواییدا.

 
የይዘት ትርጉም ምዕራፍ: ሱረቱ አል-ማኢዳህ
የምዕራፎች ማውጫ የገፅ ቁጥር
 
የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - የትርጉሞች ማዉጫ

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

መዝጋት