Check out the new design

وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی بۆ پوختەی تەفسیری قورئانی پیرۆز * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان سوره‌تی: المائدة   ئایه‌تی:
وَإِذَا نَادَيۡتُمۡ إِلَى ٱلصَّلَوٰةِ ٱتَّخَذُوهَا هُزُوٗا وَلَعِبٗاۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ قَوۡمٞ لَّا يَعۡقِلُونَ
ھەروەھا کاتێک بانگ دەدەن بۆ نوێژ کردن کە گەورەترین شیعار وھۆکاری نزیک بوونەوەیە لەخوای گەورە ئەمانە گاڵتە ولاقرتێی پێ دەکەن، ئەویش بەھۆی ئەوەی ئەوانە ھیچ تێناگەن لەماناکانی پەرستنی خوا وشەریعەتەکەی کە کردویەتی بە شەریعەت ویاسا بۆ ھەموو خەڵکی.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
قُلۡ يَٰٓأَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ هَلۡ تَنقِمُونَ مِنَّآ إِلَّآ أَنۡ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيۡنَا وَمَآ أُنزِلَ مِن قَبۡلُ وَأَنَّ أَكۡثَرَكُمۡ فَٰسِقُونَ
ئەی پێغەمبەر بەوانە بڵێ بە(جولەکە وگاورەکان) ئەوانەی گاڵتە ولاقرتێ بە نوێژ دەکەن، پێیان بڵێ: ئایا مەگەر ھەر لەبەر ئەمە نیە کەئێمە باوەڕمان بەخوا و بەو قورئانە ھەیە کە دابەزیووە بۆمان، وە بەو کتێبانەش کە پێشتر دابەزیووە بۆ پێغەمبەرانی پێش ئێمە، وە باوەڕیشمان ھەیە کە زۆربەتان لەفەرمان وگوێڕایەڵی خوای گەورە دەرچوون، بەوەی وازیان لە باوەڕ ھێناوە وفەرمانەکانی جێ بەجێ ناکەن، ئەو تانە وتەشەرانەی لێمان دەدەن بۆ ئێمە جێگای فەخر وشانازیە، نەک شەرمەزاری.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
قُلۡ هَلۡ أُنَبِّئُكُم بِشَرّٖ مِّن ذَٰلِكَ مَثُوبَةً عِندَ ٱللَّهِۚ مَن لَّعَنَهُ ٱللَّهُ وَغَضِبَ عَلَيۡهِ وَجَعَلَ مِنۡهُمُ ٱلۡقِرَدَةَ وَٱلۡخَنَازِيرَ وَعَبَدَ ٱلطَّٰغُوتَۚ أُوْلَٰٓئِكَ شَرّٞ مَّكَانٗا وَأَضَلُّ عَن سَوَآءِ ٱلسَّبِيلِ
ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: ئایا دەزانن چی شتێک جێگای نەنگی و شەرمەزارییە. وە سزاکەشیان لەوانە خراپترە؟ بێگومان باوباپیران و پێشینانی ئەوانە کە خوای گەورە لە ڕەحم و میھرەبانی خۆی دەریکردن خەشم و قینی خۆی لێگرتن، وە ھەندێکیشیانی کردە مەیمون و بەراز، وە کردنی بە تاغوت پەرست، مەبەست لە تاغوت ھەرشتێکە جگە لە خوای گەورە بپەرسترێت و پێیشی ڕازی بێت، ئەوانەی باسکران جێگاکانیان لە ڕۆژی دواییدا لەگشت جێگایەک خراپترە، وە خراپترینی گومڕاکانن کە ڕێگای ڕاستیان ون کردووە و سەریان لێشێواوە.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
وَإِذَا جَآءُوكُمۡ قَالُوٓاْ ءَامَنَّا وَقَد دَّخَلُواْ بِٱلۡكُفۡرِ وَهُمۡ قَدۡ خَرَجُواْ بِهِۦۚ وَٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِمَا كَانُواْ يَكۡتُمُونَ
ئەی باوەڕداران ئەگەر ھاتوو دووڕوەکان ھاتن بۆلاتان ئەوانەی بەدووڕوی بەڕواڵەت باوەڕی خۆیان ئاشکرا دەکەن بۆتان، پێتان دەڵێن: ئێمەیش موسڵمانین وباوەڕمان ھێناوە، کەچی ئەوانە ھەر بەبێباوەڕی ھاتنە ژوورەوە بۆلای تۆ وھەر بەبێ باوەڕیش چوونە دەرێ، خوای گەورەش باش دەزانێت چیان شاردووەتەوە لەبێباوەڕی ئەگەر لای ئێوەیش وادەرخەن کە باوەڕدارن، وە بێگومان سزای تەواوی کارەکانیشیان دەداتەوە.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
وَتَرَىٰ كَثِيرٗا مِّنۡهُمۡ يُسَٰرِعُونَ فِي ٱلۡإِثۡمِ وَٱلۡعُدۡوَٰنِ وَأَكۡلِهِمُ ٱلسُّحۡتَۚ لَبِئۡسَ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ
ئەی پێغەمبەر زۆرێک لەجولەکە ودووڕوەکان دەست پێشخەری دەکەن لە ئەنجامدانی گوناھو تاوان، وە گوناھی درۆکردن ودەست درێژی کردنە لەسەر کەسانی تر بە زوڵم وستەم وخواردنی ماڵی خەڵکی بەحەرام، ئای چەند کارێکی خراپە ئەوانەی ئەنجامی دەدەن.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
لَوۡلَا يَنۡهَىٰهُمُ ٱلرَّبَّٰنِيُّونَ وَٱلۡأَحۡبَارُ عَن قَوۡلِهِمُ ٱلۡإِثۡمَ وَأَكۡلِهِمُ ٱلسُّحۡتَۚ لَبِئۡسَ مَا كَانُواْ يَصۡنَعُونَ
ئایا پێشەوا وزاناکانیان ڕێگریان دەکەن لە پێشبڕکێ کردن لەگوفتاری درۆ وبوھتان کردن وشایەتی ناھەق وخواردنی ماڵی خەڵکی بەناھەق، بێگومان ئەگەر رێگریان لێ نەکەن ووازیان پێ نەھێنن، بەڕاستی کارێکی زۆر خراپ دەکەن زانا وپێشەواکانیان.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
وَقَالَتِ ٱلۡيَهُودُ يَدُ ٱللَّهِ مَغۡلُولَةٌۚ غُلَّتۡ أَيۡدِيهِمۡ وَلُعِنُواْ بِمَا قَالُواْۘ بَلۡ يَدَاهُ مَبۡسُوطَتَانِ يُنفِقُ كَيۡفَ يَشَآءُۚ وَلَيَزِيدَنَّ كَثِيرٗا مِّنۡهُم مَّآ أُنزِلَ إِلَيۡكَ مِن رَّبِّكَ طُغۡيَٰنٗا وَكُفۡرٗاۚ وَأَلۡقَيۡنَا بَيۡنَهُمُ ٱلۡعَدَٰوَةَ وَٱلۡبَغۡضَآءَ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِۚ كُلَّمَآ أَوۡقَدُواْ نَارٗا لِّلۡحَرۡبِ أَطۡفَأَهَا ٱللَّهُۚ وَيَسۡعَوۡنَ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَسَادٗاۚ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ ٱلۡمُفۡسِدِينَ
جولەکەکان کاتێک دووچاری قات وقڕی بوونەوە ووتیان: دەستی خوا داخراو وقوچاوە لە بەخشین وخێر وخێرات، ئەوەی لایەتی ھەمووی لێ گرتووینەتەوە، دەک یاخوا دەستی ئەوان تووشی شەلەل وئیفلیجی ببێت، ھەر ئەوانن کە دەست قوچاون ولەماڵ وسامانیان ھیچ نابەخشن، ھەر لەبەر ئەم ووتەیەشیان خوای گەورە لەڕەحم ومیھرەبانی خۆی دەریکردن، بەڵکو ھەردوو دەستی خوای گەورە کراوەیە بەبەخشینی خێر وخێراتی خۆی بە بەندەکانی، ھەرکاتێک خۆی بیەوێت دەیبەخشێت، دەیکاتەوە و دەیشیگرێتەوە، ھیچ ڕیگری وبەربەست وزۆر لێکردنێک نیە بۆ ئەو، وە بێگومان ئەو قورئانەی کە بۆت دابەزیووە لەبری ئەوەی باوەڕی پێ بھێنن وسوودی لێ ببینن کەچی زۆرێکیان ڕۆدەچن لە بێباوەڕیدا وسنورەکانی خوا دەبەزێنن وئینکاری ناز ونیعمەتەکانی دەکەن، ئەویش بەھۆی ئەوەی کە زۆر ڕژد وحەسوودن وحەز بەچاکە وخێری کەسانی تر ناکەن، ھەر بۆیە ئێمەش ڕق وکینە ودوژمنایەتیمان خستنە نێو دەستە وگروپەکانی جولەکەوە، ھەرکاتێک کۆ دەبوونەوە بۆ جەنگ کردن و تفاق وکەرەستەیان بۆ ئامادە دەکرد، یان پیلانیان دەگێرا بۆ بەرپاکردنی، خوای گەورە دەستە وتاقمەکەیانی پارچە پارچە دەکردن، وە ھێزیانی پەرتەوازە دەکردن، ئەو جولەکانە بەردەوام خەریکی بڵاوکردنەوەی تاوان وخراپە وگێرە شێوێنین لە سەر زەویدا، بەردەوام ھەوڵدەدەن بەفڕوفێڵیان زیان لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام بدەن، بێگومان خوای گەورەش خەلکی خراپەکار وگێرە شێوێنی خۆش ناوێت.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
سوودەکانی ئایەتەکان لەم پەڕەیەدا:
• ذمُّ العالم على سكوته عن معاصي قومه وعدم بيانه لمنكراتهم وتحذيرهم منها.
ئەم ئایەتانە باسی خراپی ئەو زانایانە دەکات کە بێدەنگ دەبن لەخراپە وتاوانی گەل وھۆزیان، وەھەڵناسن بەئەرکی خۆیان لەڕوونکردنەوەی خراپە وتاوانەکانیان وە ئاگادارکردنەوەیان لە سەرەنجامی خراپیان لەڕۆژی دواییدا.

• سوء أدب اليهود مع الله تعالى، وذلك لأنهم وصفوه سبحانه بأنه مغلول اليد، حابس للخير.
بێ ئەدەبی جولەکە لەگەڵ خوای گەورە، چونکە وەسفی خوایان بەوە کردبوو کە دەست قوچاو خێر گرەوەیە لێیان.

• إثبات صفة اليدين، على وجه يليق بذاته وجلاله وعظيم سلطانه.
جێگیرکردنی سیفەتی دوو دەست بۆ خوای گەورە بەو شێوەیەی کە شایستەی زاتی ئەو گەورەیی دەسەڵاتی بێت.

• الإشارة لما وقع فيه بعض طوائف اليهود من الشقاق والاختلاف والعداوة بينهم نتيجة لكفرهم وميلهم عن الحق.
ئاماژەکردن بەوەی ھەندێک لەدەستە و تاقمەکانی جولەکە دوچاری پەرت و ڕا جیاوازی و دوژمنایەتی بوونەوە لە نێوانیان، دەرەنجامی بێباوەڕیان لەگەڵ مەیلیان بۆ ناھەقی و زوڵم و ستەم.

 
وه‌رگێڕانی ماناكان سوره‌تی: المائدة
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی بۆ پوختەی تەفسیری قورئانی پیرۆز - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

بڵاوكراوەتەوە لە لایەن ناوەندی تەفسیر بۆ خوێندنە قورئانیەکان.

داخستن