የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - ቱርክኛ ትርጉም - በሶላሑ ዲን * - የትርጉሞች ማዉጫ


የይዘት ትርጉም አንቀጽ: (31) ምዕራፍ: ሱረቱ አል ቀሰስ
وَأَنۡ أَلۡقِ عَصَاكَۚ فَلَمَّا رَءَاهَا تَهۡتَزُّ كَأَنَّهَا جَآنّٞ وَلَّىٰ مُدۡبِرٗا وَلَمۡ يُعَقِّبۡۚ يَٰمُوسَىٰٓ أَقۡبِلۡ وَلَا تَخَفۡۖ إِنَّكَ مِنَ ٱلۡأٓمِنِينَ
{گۆچانه‌كه‌ى موسا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌بێت به‌ مار!} [ وَأَنْ أَلْقِ عَصَاكَ ] وه‌ ئه‌و گۆچانه‌ی به‌ده‌ستته‌وه‌یه‌ فڕێی بده‌ تا موعجیزه‌یه‌كت نیشان بده‌م كه‌ فڕێی دا بوو به‌ مارێكی زۆر گه‌وره‌ [ فَلَمَّا رَآهَا تَهْتَزُّ كَأَنَّهَا جَانٌّ ] كاتێك بینى ئه‌و ماره‌ ئه‌جوولایه‌وه‌ زۆر به‌خێرایی وه‌ زۆر گه‌وره‌ بوو وه‌كو جنی، ئه‌گه‌یشت به‌ هه‌ر تاوێرو به‌ردێكى گه‌وره‌ قوتى ده‌دا [ وَلَّى مُدْبِرًا ] موسى - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه‌ی بینی یه‌كسه‌ر ڕایكردو پشتی هه‌ڵكردو ڕۆی [ وَلَمْ يُعَقِّبْ ] وه‌ ئاوڕی نه‌دایه‌و نه‌گه‌ڕایه‌وه‌ له‌ ترسا [ يَا مُوسَى أَقْبِلْ وَلَا تَخَفْ ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ئه‌ی موسى - صلی الله علیه وسلم - وه‌ره‌ بگه‌ڕێره‌وه‌و مه‌ترسێ [ إِنَّكَ مِنَ الْآمِنِينَ (٣١) ] تۆ ئه‌مینی و هیچ زیانێك به‌ تۆ ناگات.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
 
የይዘት ትርጉም አንቀጽ: (31) ምዕራፍ: ሱረቱ አል ቀሰስ
የምዕራፎች ማውጫ የገፅ ቁጥር
 
የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - ቱርክኛ ትርጉም - በሶላሑ ዲን - የትርጉሞች ማዉጫ

የተከበረው ቁርአን ኩርድኛ መልዕክተ ትርጉም - በሶላሑ ዲን ዓብዱል ከሪም

መዝጋት