የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - ቱርክኛ ትርጉም - በሶላሑ ዲን * - የትርጉሞች ማዉጫ


የይዘት ትርጉም አንቀጽ: (7) ምዕራፍ: ሱረቱ አል ቀሰስ
وَأَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰٓ أُمِّ مُوسَىٰٓ أَنۡ أَرۡضِعِيهِۖ فَإِذَا خِفۡتِ عَلَيۡهِ فَأَلۡقِيهِ فِي ٱلۡيَمِّ وَلَا تَخَافِي وَلَا تَحۡزَنِيٓۖ إِنَّا رَآدُّوهُ إِلَيۡكِ وَجَاعِلُوهُ مِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
{موسا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌خرێته‌ ناو ده‌رياى نيله‌وه‌} [ وَأَوْحَيْنَا إِلَى أُمِّ مُوسَى أَنْ أَرْضِعِيهِ ] وه‌حی لێره‌ به‌مانای ئیلهام دێت نه‌ك سروش، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ران هه‌موویان پیاو بوونه‌و هیچ ئافره‌تێك پێغه‌مبه‌ر نه‌بووه‌، وه‌ هه‌موویان مرۆڤـ بوونه‌و كه‌سیان جنى نه‌بوون، وه‌ ئیلهاممان بۆ دایكی موسا ناردو خستمانه‌ دڵیه‌وه‌ كه‌ دووگیان بوو به‌ موسا - صلی الله علیه وسلم - كاتێك كه‌ له‌ دایك ده‌بێت شیرى پێ بده‌، (كه‌ دووگیان بوو به‌ موسا - صلی الله علیه وسلم - پێوه‌ى دیار نه‌بوو وه‌ مامانه‌كان هه‌ستیان پێ نه‌كرد) [ فَإِذَا خِفْتِ عَلَيْهِ فَأَلْقِيهِ فِي الْيَمِّ ] وه‌ كه‌ ترسای له‌سه‌ربازه‌كانى فیرعه‌ون بێن بیبه‌ن بیخه‌ره‌ ناو ده‌ریای نیله‌وه‌، ماڵیان له‌ رۆخى ده‌ریاى نیل بوو ده‌یكرده‌ ناو تابووتێكه‌وه‌و ده‌یكرده‌ ناو ده‌ریاكه‌وه‌و به‌ حه‌بلێك ده‌یبه‌سته‌وه‌ تا سه‌ربازه‌كان ده‌رۆیشتن، رۆژێك فریا نه‌كه‌وت بیبه‌ستێته‌وه‌و ئاوه‌كه‌ بردى [ وَلَا تَخَافِي وَلَا تَحْزَنِي ] خواى گه‌وره‌ فه‌رمووى: ترست لێى نه‌بێت و نوقم نابێت و ئێمه‌ ئه‌یپارێزین، وه‌ خه‌فه‌تیش مه‌خۆ به‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌ تۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی [ إِنَّا رَادُّوهُ إِلَيْكِ وَجَاعِلُوهُ مِنَ الْمُرْسَلِينَ (٧) ] به‌ دڵنیایى ئێمه‌ بۆت ئه‌گه‌ڕێنینه‌وه‌و ئه‌یشیكه‌ین به‌ پێغه‌مبه‌رو وه‌حی بۆ ئه‌نێرین.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
 
የይዘት ትርጉም አንቀጽ: (7) ምዕራፍ: ሱረቱ አል ቀሰስ
የምዕራፎች ማውጫ የገፅ ቁጥር
 
የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - ቱርክኛ ትርጉም - በሶላሑ ዲን - የትርጉሞች ማዉጫ

የተከበረው ቁርአን ኩርድኛ መልዕክተ ትርጉም - በሶላሑ ዲን ዓብዱል ከሪም

መዝጋት