ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (104) سورة: البقرة
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَقُولُواْ رَٰعِنَا وَقُولُواْ ٱنظُرۡنَا وَٱسۡمَعُواْۗ وَلِلۡكَٰفِرِينَ عَذَابٌ أَلِيمٞ
{باوەڕدار نابێت خۆی بچوێنێت بە جولەكە} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَقُولُوا رَاعِنَا ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ مه‌ڵێن (راعینا)، وشه‌یه‌ك بوو كه‌ جووله‌كه‌كان به‌كاریان ئه‌هێنا كاتێك كه‌ بیستیان صه‌حابه‌ ئه‌و وشه‌یان به‌كار هێنا مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌بوو ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له‌ فێركردندا موراعتمان بكه‌و ڕه‌چاومان بكه‌ به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و هه‌له‌یان قۆسته‌وه‌ كه‌ ئه‌یانووت: (راعینا) به‌عیبری مانایه‌كی خراپی هه‌بوو مانای جوێن دان و تانه‌و ته‌شه‌ری تیابوو، بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ نه‌هی له‌ موسڵمانان كرد كه‌ مه‌ڵێن (راعینا) [ وَقُولُوا انْظُرْنَا ] به‌ڵكو ئێوه‌ بڵێن: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ڕوومان تێبكه‌ یان ته‌ماشامان بكه‌ یان چاوه‌ڕێمان بكه‌ [ وَاسْمَعُوا ] بۆیه‌ ئێوه‌ گوێ بگرن و گوێڕایه‌ڵ بن بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم [ وَلِلْكَافِرِينَ عَذَابٌ أَلِيمٌ (١٠٤) ] بۆ ئه‌و جووله‌كه‌ كافرانه‌ سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازار هه‌یه
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (104) سورة: البقرة
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق