ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (248) سورة: البقرة
وَقَالَ لَهُمۡ نَبِيُّهُمۡ إِنَّ ءَايَةَ مُلۡكِهِۦٓ أَن يَأۡتِيَكُمُ ٱلتَّابُوتُ فِيهِ سَكِينَةٞ مِّن رَّبِّكُمۡ وَبَقِيَّةٞ مِّمَّا تَرَكَ ءَالُ مُوسَىٰ وَءَالُ هَٰرُونَ تَحۡمِلُهُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لَّكُمۡ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ
[ وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ آيَةَ مُلْكِهِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ التَّابُوتُ فِيهِ سَكِينَةٌ مِنْ رَبِّكُمْ ] وه‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان صلی الله علیه وسلم پێی فه‌رموون: نیشانه‌ی موڵكی ئه‌و پاشایه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تابوتێكتان بۆ دێنێت تابوته‌كه‌ مه‌لائیكه‌ت هه‌ڵی گرتووه‌ له‌ نێوان زه‌وی و ئاسماندا به‌چاو خۆتان ئه‌بینن كه‌ ئه‌و تابوته‌ دائه‌نێ هێمنی و ئارامی تیایه‌ له‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بۆ ئێوه‌، وه‌ دڵ و ده‌روونتان هێمن و ئارام ئه‌كات و دامه‌زراوتان ئه‌كات له‌به‌رامبه‌ر گه‌یشتن به‌ دوژمن [ وَبَقِيَّةٌ مِمَّا تَرَكَ آلُ مُوسَى وَآلُ هَارُونَ ] وه‌ هه‌ندێ له‌و شتانه‌ی كه‌ موسی و هارون یان ئالی موسی و هارون به‌جێیان هێشتووه‌ كه‌ عه‌صاكه‌ی موسی و هه‌ندێ له‌و له‌وحانه‌ی كه‌ ته‌وراتی تیا نووسرابوو وه‌ كۆمه‌ڵێ له‌و شتانه‌ له‌ناو ئه‌و تابووته‌دا بوو [ تَحْمِلُهُ الْمَلَائِكَةُ ] كه‌ مه‌لائیكه‌ته‌كان هه‌ڵیان گرتبوو [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (٢٤٨) ] ئه‌مه‌ به‌ڕاستی نیشانه‌و موعجیزه‌یه‌كه‌ بۆ ئێوه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ئیمانتان هه‌بێت
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (248) سورة: البقرة
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق