ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (11) سورة: النور
إِنَّ ٱلَّذِينَ جَآءُو بِٱلۡإِفۡكِ عُصۡبَةٞ مِّنكُمۡۚ لَا تَحۡسَبُوهُ شَرّٗا لَّكُمۖ بَلۡ هُوَ خَيۡرٞ لَّكُمۡۚ لِكُلِّ ٱمۡرِيٕٖ مِّنۡهُم مَّا ٱكۡتَسَبَ مِنَ ٱلۡإِثۡمِۚ وَٱلَّذِي تَوَلَّىٰ كِبۡرَهُۥ مِنۡهُمۡ لَهُۥ عَذَابٌ عَظِيمٞ
{رووداوی بوهتان كردن بۆ عائیشەی دایكی باوەڕداران (حادثة الإفك)} [ إِنَّ الَّذِينَ جَاءُوا بِالْإِفْكِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ڕووداوی ئیفك و بوهتان هه‌ڵبه‌ستنیان بۆ (عائیشه‌)ى دایكی باوه‌ڕداران هه‌ڵبه‌ست، كه‌ له‌ (بوخاری و موسلیم و سونه‌نه‌كان)دا هاتووه‌ كه‌ ئه‌م ده‌ ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر پاكێتى (عائیشه‌) دابه‌زى، دوای ئه‌وه‌ی له‌ یه‌كێك له‌ غه‌زاكاندا دوا كه‌وت وه‌ (صه‌فوانی كوڕی موعه¬طه‌ل)یش دواكه‌وت پاشان (صه‌فوان) (عائیشه‌)ی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنایه‌وه‌ كه‌ مونافیقان بینیان هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه‌ دواكه‌وتوونه‌ بوهتانیان بۆ (عائیشه‌) كردو وتیان: له‌گه‌ڵ (صه‌فوان)دا زینای كردووه‌، جا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌و بوهتانه‌یان كردو ئه‌و درۆیه‌یان هه‌ڵبه‌ست [ عُصْبَةٌ مِنْكُمْ ] كۆمه‌ڵێك بوون له‌ ئێوه‌ كه‌ (حه‌سانی كوڕی ثابت و ميسطه¬حى كوڕی ئوثاثهو حه‌منه‌ی كچی جه‌حش) بوون و له‌مانه‌وه‌ بیسترا [ لَا تَحْسَبُوهُ شَرًّا لَكُمْ ] وا مه‌زانن كه‌ ئه‌مه‌ شه‌ڕو خراپه‌ بێت بۆ ئێوه‌ به‌ڵكو به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌جرو پاداشتی زۆر وه‌رئه‌گرن [ بَلْ هُوَ خَيْرٌ لَكُمْ ] به‌ڵكو ئه‌مه‌ خێرو چاكه‌یه‌ بۆ ئێوه‌و به‌خێر به‌سه‌رتاندا ئه‌شكێته‌وه‌و پله‌تان به‌رز ده‌بێته‌وه‌و خواى گه‌وره‌ گرنگى و بایه‌خى به‌ (عائیشه‌) داو له‌سه‌رى هاته‌ وه‌ڵام و به‌رگرى لێكردو پاكێتى ده‌رخست و ئایه‌تى له‌سه‌ر نارده‌ خواره‌وه‌ [ لِكُلِّ امْرِئٍ مِنْهُمْ مَا اكْتَسَبَ مِنَ الْإِثْمِ ] وه‌ هه‌ر یه‌كێك له‌وانه‌ی كه‌ ئه‌و قسه‌یه‌ی كردووه‌ به‌شی خۆی تاوان هه‌ڵئه‌گرێ [ وَالَّذِي تَوَلَّى كِبْرَهُ مِنْهُمْ ] به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌یشی كه‌ سه‌ره‌تا به‌ ئیشه‌كه‌ هه‌ڵساوه‌و سه‌رپه‌رشتی كرد كه‌ (عبدالله¬ی كوڕی ئوبه‌ی كوڕی سه‌لول)ى سه‌رۆكی مونافیقان بوو [ لَهُ عَذَابٌ عَظِيمٌ (١١) ] ئه‌مه‌ سزایه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌ی هه‌یه‌ لای خوای گه‌وره‌، وه‌ سیانه‌كه‌ی تریش كه‌ لێیان بیسترا پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - یه‌كی هه‌شتا جه‌ڵده‌ی لێ دان.
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (11) سورة: النور
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق