ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (5) سورة: الملك
وَلَقَدۡ زَيَّنَّا ٱلسَّمَآءَ ٱلدُّنۡيَا بِمَصَٰبِيحَ وَجَعَلۡنَٰهَا رُجُومٗا لِّلشَّيَٰطِينِۖ وَأَعۡتَدۡنَا لَهُمۡ عَذَابَ ٱلسَّعِيرِ
{حیكمه‌ت له‌ دروستكردنى ئه‌ستێره‌كان} [ وَلَقَدْ زَيَّنَّا السَّمَاءَ الدُّنْيَا بِمَصَابِيحَ وَجَعَلْنَاهَا رُجُومًا لِلشَّيَاطِينِ ] وه‌ ئێمه‌ به‌دڵنیایی ئاسمانی دونیامان ڕازاندۆته‌وه‌و جوانمان كردووه‌ به‌و ئه‌ستێرانه‌ی كه‌ له‌ناوی دامان ناوه‌، وه‌ به‌شێك له‌و ئه‌ستێرانه‌شمان وه‌كو نه‌یزه‌ك لێكردووه‌و ئه‌یگرین له‌ شه‌یتان و جنییه‌ سه‌ركه‌شه‌كان كه‌ بیانه‌وێ به‌رز ببنه‌وه‌ بۆ ئاسمان وه‌ هه‌واڵی ئاسمان بدزن به‌و نه‌یزه‌كانه‌ لێیان ئه‌ده‌ین وه‌ ئه‌یانسووتێنین، وه‌كو (قه‌تاده‌) ئه‌فه‌رمووێ: خوای گه‌وره‌ ئه‌ستێره‌كانی دروست كردووه‌ بۆ سێ حیكمه‌ت و مه‌به‌ست: بۆ جوانی ئاسمان، وه‌ بۆ ڕه‌جم كردن و سووتاندنی شه‌یتانه‌كان، وه‌ نیشانه‌یه‌كیشن خه‌ڵكی ڕێگای خۆی له‌ ده‌ریاو وشكانیدا پێ ده‌دۆزێته‌وه‌ [ وَأَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابَ السَّعِيرِ (٥) ] وه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ دونیادا ئه‌و شه‌یتانانه‌ به‌و نه‌یزه‌كانه‌ ده‌سووتێنین له‌ ڕۆژی قیامه‌تیش سزایه‌كی سووتێنه‌ری ئاگری دۆزه‌خمان بۆ ئاماده‌ كردوون.
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (5) سورة: الملك
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق