ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (53) سورة: الأعراف
هَلۡ يَنظُرُونَ إِلَّا تَأۡوِيلَهُۥۚ يَوۡمَ يَأۡتِي تَأۡوِيلُهُۥ يَقُولُ ٱلَّذِينَ نَسُوهُ مِن قَبۡلُ قَدۡ جَآءَتۡ رُسُلُ رَبِّنَا بِٱلۡحَقِّ فَهَل لَّنَا مِن شُفَعَآءَ فَيَشۡفَعُواْ لَنَآ أَوۡ نُرَدُّ فَنَعۡمَلَ غَيۡرَ ٱلَّذِي كُنَّا نَعۡمَلُۚ قَدۡ خَسِرُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ وَضَلَّ عَنۡهُم مَّا كَانُواْ يَفۡتَرُونَ
[ هَلْ يَنْظُرُونَ إِلَّا تَأْوِيلَهُ ] ئایا چاوه‌ڕێی چ شتێك ئه‌كه‌ن ته‌نها شوێنی گه‌ڕاننه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ بۆی ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ كه‌ به‌هه‌شت یان دۆزه‌خه‌ [ يَوْمَ يَأْتِي تَأْوِيلُهُ ] ڕۆژی قیامه‌ت كه‌ شوێنی گه‌ڕاننه‌وه‌كه‌یه‌ كاتێك كه‌ دێت [ يَقُولُ الَّذِينَ نَسُوهُ مِنْ قَبْلُ ] ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ دونیادا ئه‌م ڕۆژه‌یان له‌بیر كردووه‌و كرده‌وه‌ى چاكیان نه‌كرد بوو [ قَدْ جَاءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِالْحَقِّ ] دانى پێدا ئه‌نێن و ده‌ڵێن: به‌ڵێ به‌ دڵنیایی پێغه‌مبه‌رانی په‌روه‌ردگارمان به‌ حه‌ق هاتن بۆ لای ئێمه‌ [ فَهَلْ لَنَا مِنْ شُفَعَاءَ فَيَشْفَعُوا لَنَا ] ئاواته‌خوازن و ئه‌ڵێن خۆزگه‌ ئێمه‌ش تكاكارێك هه‌بوایه‌ لای خوای گه‌وره‌ تكای بۆمان بكردایه‌و سزای له‌سه‌رمان سووك بكردایه‌ [ أَوْ نُرَدُّ فَنَعْمَلَ غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ ] یاخود خۆزگه‌ تكاكارێك تكای بۆمان بكردایه‌و خوای گه‌وره‌ بمانیگه‌ڕاندایه‌ته‌وه‌ بۆ دونیاو ئێمه‌ش كرده‌وه‌ی چاكمان بكردایه‌ جگه‌ له‌و كرده‌وه‌ خراپانه‌ی كه‌ له‌ دونیا كردبوومان [ قَدْ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌م ئاوات خواستنانه‌ سوودی نیه‌و خۆیان دۆڕان به‌ چونه‌ دۆزه‌خ [ وَضَلَّ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ (٥٣) ] ئه‌و هه‌موو ئیفتیراو درۆو بوهتانانه‌ی كه‌ ئه‌یانكرد له‌ دونیا بۆ دینی خوای گه‌وره‌ هه‌ر هه‌مووی ڕۆیشت و نه‌ما، یان ئه‌و شه‌ریكانه‌ی كه‌ بۆ خوای گه‌وره‌یان دانا هه‌مووی ڕۆیشت و هیچی فریایان نه‌كه‌وت و رزگارى نه‌كردن له‌ سزاى خواى گه‌وره‌.
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (53) سورة: الأعراف
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق