ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (69) سورة: التوبة
كَٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِكُمۡ كَانُوٓاْ أَشَدَّ مِنكُمۡ قُوَّةٗ وَأَكۡثَرَ أَمۡوَٰلٗا وَأَوۡلَٰدٗا فَٱسۡتَمۡتَعُواْ بِخَلَٰقِهِمۡ فَٱسۡتَمۡتَعۡتُم بِخَلَٰقِكُمۡ كَمَا ٱسۡتَمۡتَعَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِكُم بِخَلَٰقِهِمۡ وَخُضۡتُمۡ كَٱلَّذِي خَاضُوٓاْۚ أُوْلَٰٓئِكَ حَبِطَتۡ أَعۡمَٰلُهُمۡ فِي ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡخَٰسِرُونَ
[ كَالَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ كَانُوا أَشَدَّ مِنْكُمْ قُوَّةً ] دووڕووه‌كان ئێوه‌ وه‌ك ئه‌و كافرانه‌ی پێش خۆتانن كه‌ ئه‌وان له‌ ئێوه‌ به‌هێزتر بوون [ وَأَكْثَرَ أَمْوَالًا وَأَوْلَادًا ] وه‌ سامان و ماڵ و منداڵیان له‌ ئێوه‌ زیاتر بوو [ فَاسْتَمْتَعُوا بِخَلَاقِهِمْ ] ئه‌وان به‌شی خۆیان له‌ خۆشی دونیا ڕایانبواردو به‌سه‌ریان برد، یاخود به‌ دینه‌كه‌ى خۆیان [ فَاسْتَمْتَعْتُمْ بِخَلَاقِكُمْ ] وه‌ ئێوه‌ش ئه‌ی دووڕووه‌كان له‌ دونیادا به‌شی خۆتان ڕاتانبواردو به‌سه‌رتان برد [ كَمَا اسْتَمْتَعَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ بِخَلَاقِهِمْ ] وه‌كو ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه‌ چۆن سوودمه‌ند بوون له‌و نازو نیعمه‌تانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ دونیا پێی به‌خشیبوون [ وَخُضْتُمْ كَالَّذِي خَاضُوا ] وه‌ ئێوه‌ ڕۆچوون له‌ جوانی و ڕازاوه‌یی دونیا، یاخود له‌ درۆو شتى پوچه‌ڵ و یاری كردندا، یاخود له‌ گاڵته‌ كردن به‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ وه‌ك ئه‌وان كه‌ ئه‌وانیش وایان كرد [ أُولَئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ] ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌م سیفه‌ته‌ خراپانه‌یان تیا بێ خوای گه‌وره‌ كرده‌وه‌كانیان به‌تاڵ ئه‌كاته‌وه‌ له‌ دونیاو قیامه‌تدا [ وَأُولَئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ (٦٩) ] وه‌ ئه‌وانن كه‌ خۆیان زه‌ره‌رمه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ن.
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (69) سورة: التوبة
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق