আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - কুৰ্দিশ্ব অনুবাদ- ছালাহুদ্দিন * - অনুবাদসমূহৰ সূচীপত্ৰ


অৰ্থানুবাদ আয়াত: (84) ছুৰা: ছুৰা আল-আম্বীয়া
فَٱسۡتَجَبۡنَا لَهُۥ فَكَشَفۡنَا مَا بِهِۦ مِن ضُرّٖۖ وَءَاتَيۡنَٰهُ أَهۡلَهُۥ وَمِثۡلَهُم مَّعَهُمۡ رَحۡمَةٗ مِّنۡ عِندِنَا وَذِكۡرَىٰ لِلۡعَٰبِدِينَ
[ فَاسْتَجَبْنَا لَهُ فَكَشَفْنَا مَا بِهِ مِنْ ضُرٍّ ] ئێمەش وەڵاممان دایەوەو ئەو نەخۆشیەی كە هەیبوو لامان برد لەسەری و شیفامان دا [ وَآتَيْنَاهُ أَهْلَهُ ] وە خێزان و كەسوكاریشیمان بۆ گەڕاندەوە [ وَمِثْلَهُمْ مَعَهُمْ ] وە هاوشێوەی ئەوەیشی كە هەیبوو بۆیمان گەڕاندەوە، یاخود منداڵی ترمان پێی بەخشی، پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمێت: (خواى گەورە كوللەى ئاڵتونى باراندە سەریا و ئەمیش بە دەستى كۆى دەكردەوە، خواى گەورە فەرمووى: ئەى ئەیوب تێر نەبوویت، ئەمیش فەرمووى: ئەى پەروەردگار كێ لە رەحمەتى تۆ تێر دەبێت) [ رَحْمَةً مِنْ عِنْدِنَا ] ئەم شتانەمان بە ئەیوب صلى الله علیه وسلم بەخشی ڕەحمەت و میهرەبانییەك بوو لە ئێمەوە [ وَذِكْرَى لِلْعَابِدِينَ (٨٤) ] وە یادخستنەوەیەكیشە بۆ ئەو كەسانەی عیبادەتی خوای گەورە ئەكەن تا ئارامگر بن وەكو ئەیوب صلى الله علیه وسلم .
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
 
অৰ্থানুবাদ আয়াত: (84) ছুৰা: ছুৰা আল-আম্বীয়া
ছুৰাৰ তালিকা পৃষ্ঠা নং
 
আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - কুৰ্দিশ্ব অনুবাদ- ছালাহুদ্দিন - অনুবাদসমূহৰ সূচীপত্ৰ

কুৰ্দিশ্ব ভাষাত কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ- অনুবাদ কৰিছে ছালাহুদ্দিন আব্দুল কাৰীমে

বন্ধ