আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - কুৰ্দিশ্ব অনুবাদ- ছালাহুদ্দিন * - অনুবাদসমূহৰ সূচীপত্ৰ


অৰ্থানুবাদ আয়াত: (113) ছুৰা: ছুৰা আলে ইমৰাণ
۞ لَيۡسُواْ سَوَآءٗۗ مِّنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ أُمَّةٞ قَآئِمَةٞ يَتۡلُونَ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ ءَانَآءَ ٱلَّيۡلِ وَهُمۡ يَسۡجُدُونَ
[ لَيْسُوا سَوَاءً مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ أُمَّةٌ قَائِمَةٌ يَتْلُونَ آيَاتِ اللَّهِ آنَاءَ اللَّيْلِ وَهُمْ يَسْجُدُونَ (١١٣) ] پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - نوێژى عیشاى دواخست پاشان هاته‌ ناو مزگه‌وت خه‌ڵكى چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد فه‌رمووى: شوێنكه‌وتوانى هیچ دینێك نیه‌ زیكرى خواى گه‌وره‌ بكه‌ن له‌م كاته‌دا جگه‌ له‌ ئێوه‌، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، ئه‌م ئایه‌تانه‌ له‌سه‌ر چه‌ند زانایه‌كى جوله‌كه‌ دابه‌زى كه‌ موسڵمان بوون وه‌كو (عبدالله¬ى كوڕى سه‌لام و سه‌عله‌به‌ى كوڕى سه‌عیدو ئه‌سه‌دى كوڕى سه‌عید) و كه‌سانى تر كه‌ موسڵمان بوون زانا جوله‌كه‌ كافره‌كان وتیان ئه‌مان خراپترینمان بوون ئه‌گه‌ر باشترینمان بوونایه‌ وازیان له‌ دینى باوك و باپیرانیان ناهێنا، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، واته‌: ئه‌هلی كتابیش هه‌موویان یه‌كسان نین كه‌سانێكیان تیادایه‌ كه‌ دامه‌زراو و دادپه‌روه‌ر و گوێڕایه‌ڵ و شوێنكه‌وتوى شه‌رعن، ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ له‌ قورئانی پیرۆز ئه‌خوێننه‌وه‌ به‌ به‌رده‌وامی له‌ شه‌ونوێژدا وه‌ سوجده‌ بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌به‌ن .
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
 
অৰ্থানুবাদ আয়াত: (113) ছুৰা: ছুৰা আলে ইমৰাণ
ছুৰাৰ তালিকা পৃষ্ঠা নং
 
আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - কুৰ্দিশ্ব অনুবাদ- ছালাহুদ্দিন - অনুবাদসমূহৰ সূচীপত্ৰ

কুৰ্দিশ্ব ভাষাত কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ- অনুবাদ কৰিছে ছালাহুদ্দিন আব্দুল কাৰীমে

বন্ধ