আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - কুৰ্দিশ্ব অনুবাদ- ছালাহুদ্দিন * - অনুবাদসমূহৰ সূচীপত্ৰ


অৰ্থানুবাদ আয়াত: (28) ছুৰা: ছুৰা আৰ-ৰূম
ضَرَبَ لَكُم مَّثَلٗا مِّنۡ أَنفُسِكُمۡۖ هَل لَّكُم مِّن مَّا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُكُم مِّن شُرَكَآءَ فِي مَا رَزَقۡنَٰكُمۡ فَأَنتُمۡ فِيهِ سَوَآءٞ تَخَافُونَهُمۡ كَخِيفَتِكُمۡ أَنفُسَكُمۡۚ كَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ ٱلۡأٓيَٰتِ لِقَوۡمٖ يَعۡقِلُونَ
نمونە هێنانەوە لەسەر پوچەڵى هاوبەشبڕیاردان [ ضَرَبَ لَكُمْ مَثَلًا مِنْ أَنْفُسِكُمْ ] خوای گەورە نموونەیەكی لە نەفسی خۆتان بۆ هێناونەتەوە كە نزیكترین شتە لە خۆتانەوە دەیبینن و لێی تێدەگەن لەسەر بەتاڵی هاوبەشبڕیاردان [ هَلْ لَكُمْ مِنْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ مِنْ شُرَكَاءَ فِي مَا رَزَقْنَاكُمْ ] ئایا كەسێك لە ئێوە كۆیلەی هەبێ ڕازییە ئەوانە ببن بە شەریك لەو ڕزقەی كە بە پێمان بەخشیوون؟ ڕازیت كۆیلەكەت ببێ بە شەریكت؟ [ فَأَنْتُمْ فِيهِ سَوَاءٌ ] كە ئێوە هەر چیتان هەیە لەگەڵ ئەوانەدا یەكسان بن تیایداو بەشداری ئێوە بكەن لەو شتانەی كە هەتانە [ تَخَافُونَهُمْ كَخِيفَتِكُمْ أَنْفُسَكُمْ ] وە ئێوە لێیان ئەترسێن كە ئەمانە ببنە شەریكتان لەماڵداو ماڵتان لەگەڵدا بەش بكەن، واتە: ڕازی نابن كە ئەوانە ببن بە شەریكی ئێوە, ئەی چۆن ڕازی ئەبن كە مرۆڤێكی بێ دەسەڵات بكەن بە شەریك بۆ خواى گەورەى بەدەسەڵات [ كَذَلِكَ نُفَصِّلُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْقِلُونَ (٢٨) ] بەم شێوازە ئایەتەكانی خۆمان درێژە پێ ئەدەین وە ڕوونی ئەكەینەوە بەڵام بۆ كەسانێك كە تێ بگەن .
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
 
অৰ্থানুবাদ আয়াত: (28) ছুৰা: ছুৰা আৰ-ৰূম
ছুৰাৰ তালিকা পৃষ্ঠা নং
 
আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - কুৰ্দিশ্ব অনুবাদ- ছালাহুদ্দিন - অনুবাদসমূহৰ সূচীপত্ৰ

কুৰ্দিশ্ব ভাষাত কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ- অনুবাদ কৰিছে ছালাহুদ্দিন আব্দুল কাৰীমে

বন্ধ