আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - কুৰ্দিশ্ব অনুবাদ- ছালাহুদ্দিন * - অনুবাদসমূহৰ সূচীপত্ৰ


অৰ্থানুবাদ আয়াত: (14) ছুৰা: ছুৰা ছাবা
فَلَمَّا قَضَيۡنَا عَلَيۡهِ ٱلۡمَوۡتَ مَا دَلَّهُمۡ عَلَىٰ مَوۡتِهِۦٓ إِلَّا دَآبَّةُ ٱلۡأَرۡضِ تَأۡكُلُ مِنسَأَتَهُۥۖ فَلَمَّا خَرَّ تَبَيَّنَتِ ٱلۡجِنُّ أَن لَّوۡ كَانُواْ يَعۡلَمُونَ ٱلۡغَيۡبَ مَا لَبِثُواْ فِي ٱلۡعَذَابِ ٱلۡمُهِينِ
{جن ‌و شەیتان غەیب نازانن} [ فَلَمَّا قَضَيْنَا عَلَيْهِ الْمَوْتَ ] كاتێك كه‌ بڕیاری مردنمان به‌سه‌ر سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ردا - صلی الله علیه وسلم - دا كه‌ خۆی دابوو به‌سه‌ر گۆچانه‌كه‌یدا [ مَا دَلَّهُمْ عَلَى مَوْتِهِ إِلَّا دَابَّةُ الْأَرْضِ تَأْكُلُ مِنْسَأَتَهُ ] جنیه‌كان هه‌موویان ئیشیان ئه‌كرد كه‌سیان نه‌یانزانی كه‌ سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - مردووه‌ ته‌نها (مۆرانه‌) نه‌بێ كاتێك كه‌ گۆچانه‌كه‌ی خوارد ئه‌و كاته‌ سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - كه‌وته‌ سه‌رزه‌وی [ فَلَمَّا خَرَّ ] كاتێك كه‌ گۆچانه‌كه‌ی نه‌ما سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - كه‌وته‌ سه‌ر زه‌وی [ تَبَيَّنَتِ الْجِنُّ أَنْ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ الْغَيْبَ مَا لَبِثُوا فِي الْعَذَابِ الْمُهِينِ (١٤) ] ئه‌و كاته‌ جن بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ غه‌یبمان بزانیایه‌ ئه‌مانزانی چه‌ندێكه‌ مردووه‌و له‌و ئیشه‌ قورسانه‌دا نه‌ئه‌ماینه‌وه‌ كه‌ سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - پێی ده‌كردین، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ مرد ئیتر ڕۆیشتن وازیان له‌ ئیش كردن هێنا (ابن عباس و مجاهدو قتاده‌و حسن) ئه‌ڵێن: نزیكه‌ی ساڵێك بووه‌ مردووه‌ ئینجا جنییه‌كان زانیویانه.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
 
অৰ্থানুবাদ আয়াত: (14) ছুৰা: ছুৰা ছাবা
ছুৰাৰ তালিকা পৃষ্ঠা নং
 
আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - কুৰ্দিশ্ব অনুবাদ- ছালাহুদ্দিন - অনুবাদসমূহৰ সূচীপত্ৰ

কুৰ্দিশ্ব ভাষাত কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ- অনুবাদ কৰিছে ছালাহুদ্দিন আব্দুল কাৰীমে

বন্ধ