আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - কুৰ্দিশ্ব অনুবাদ- ছালাহুদ্দিন * - অনুবাদসমূহৰ সূচীপত্ৰ


অৰ্থানুবাদ আয়াত: (7) ছুৰা: ছুৰা আশ্ব-শ্বুৰা
وَكَذَٰلِكَ أَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡكَ قُرۡءَانًا عَرَبِيّٗا لِّتُنذِرَ أُمَّ ٱلۡقُرَىٰ وَمَنۡ حَوۡلَهَا وَتُنذِرَ يَوۡمَ ٱلۡجَمۡعِ لَا رَيۡبَ فِيهِۚ فَرِيقٞ فِي ٱلۡجَنَّةِ وَفَرِيقٞ فِي ٱلسَّعِيرِ
[ وَكَذَلِكَ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ قُرْآنًا عَرَبِيًّا لِتُنْذِرَ أُمَّ الْقُرَى وَمَنْ حَوْلَهَا ] وه‌ چۆن وه‌حیمان بۆ پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆ ناردووه‌ به‌م شێوازه‌ ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئێمه‌ ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌مان به‌ وه‌حی بۆت ناردووه‌ كه‌ به‌ زمانی عه‌ره‌بی روون و ئاشكرایه‌ تا خه‌ڵكی مه‌ككه‌و ده‌وروبه‌ری ئاگادار بكه‌یته‌وه‌و بیانترسێنی به‌ سزای خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ نه‌هێنن، به‌ مه‌ككه‌ وتراوه‌ (أُمَّ الْقُرَى) چونكه‌ به‌ڕێزترین و پیرۆزترین شوێنه‌، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (سوێند به‌ خوا تۆ باشترین و خۆشه‌ویستترین زه‌وی خوایت لای خوا، وه‌ ئه‌گه‌ر من ده‌رنه‌كرامایا لێت ئه‌وا هه‌رگیز ده‌رناچوم و به‌جێتم ناهێشت) [ وَتُنْذِرَ يَوْمَ الْجَمْعِ لَا رَيْبَ فِيهِ ] وه‌ بیانترسێنی له‌ ڕۆژی قیامه‌ت كه‌ ڕۆژی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵكییه‌و هیچ گومانێكی تیادا نیه‌ [ فَرِيقٌ فِي الْجَنَّةِ وَفَرِيقٌ فِي السَّعِيرِ (٧) ] له‌و ڕۆژه‌دا خه‌ڵكی ئه‌بنه‌ دوو كۆمه‌ڵ: كۆمه‌لێك بۆ به‌هه‌شت كه‌ باوه‌ڕدارانن، وه‌ كۆمه‌لێكیش بۆ ئاگری سووتێنه‌ری دۆزه‌خ كه‌ بێباوه‌ڕانن.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
 
অৰ্থানুবাদ আয়াত: (7) ছুৰা: ছুৰা আশ্ব-শ্বুৰা
ছুৰাৰ তালিকা পৃষ্ঠা নং
 
আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - কুৰ্দিশ্ব অনুবাদ- ছালাহুদ্দিন - অনুবাদসমূহৰ সূচীপত্ৰ

কুৰ্দিশ্ব ভাষাত কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ- অনুবাদ কৰিছে ছালাহুদ্দিন আব্দুল কাৰীমে

বন্ধ