কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন * - অনুবাদসমূহের সূচী


অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (1) সূরা: সূরা আত-তাকাসুর

سورەتی التكاثر

أَلۡهَىٰكُمُ ٱلتَّكَاثُرُ
سوورەتی (تەكاثور) (واتە: زۆر پەیدا كردن) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (تەكاثور) سورەتێكى مەككى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (تەكاثور) (٨) ئایەتە. ٣- سورەتى (تەكاثور) زنجیرەى سەدو دووەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (تەكاثور) لە دواى سورەتى (كەوسەر)ەوە دابەزیوە. ٥- (عبداللەی كوڕی شوخەیر) (خوای لێ ڕازی بێ) ئەفەرمووێ: گەیشتمە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم سوورەتی (أَلْهَاكُمُ التَّكَاثُرُ)ی ئەخوێندو ئەیفەرموو: (ئادەمیزاد ئەڵێت: ماڵەكەم ماڵەكەم یان سەروەت و سامانەكەم، ئایا تۆ هیچ ماڵێكت هەیە تەنها ئەوە نەبێ كە خواردت و لەناوچوو یان لەبەرت كردو جل و بەرگەكەت ڕزا یان ئەوەی كردت بە سەدەقەو خێرو ئەوەت لە پێش خۆتەوە ناردووە)، واتە: ماڵ و سەروەت و سامان هەمووى لەناو ئەچێ، بەڵام ئەوەی كە مرۆڤ ئەیكات بە خێرو سەدەقە تەنها ئەوەی بۆ ئەمێنێتەوەو لە پێش خۆیەوە ناردوویەتی بۆ قیامەتی . تەوەرەكانى ئەم سورەتە: تەوەرو باسەكانى ئەم سورەتە زیاتر باسى سەرقاڵ بوونى مرۆڤەكان دەكات بە دونیاوەو بێئاگاییان لە پەرستنى خواى گەورە تا ئەو كاتەى لە ناكاو مردن یەخەیان دەگرێت، وە كۆتایی سورەتەكەیش باسى ئەو ئازارو ناڕەحەتییانە دەكات كە توشى دێن لە دوارۆژدا. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ أَلْهَاكُمُ التَّكَاثُرُ (١) ] خوای گەورە ئەفەرمووێ: خۆشەویستی و نازو نیعمەت و ڕازاوەیی و ژیانی دونیاو گەڕان بەدوای دونیاو سەروەت و سامان و ماڵ و منداڵدا سەرقاڵى كردوون لەوەی كە هەوڵ بۆ قیامەت بدەن و عیبادەتی خوای گەورە بكەن، كە نابێ وابێ.
আরবি তাফসীরসমূহ:
 
অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (1) সূরা: সূরা আত-তাকাসুর
সূরাসমূহের সূচী পৃষ্ঠার নাম্বার
 
কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন - অনুবাদসমূহের সূচী

কুর্দি ভাষায় আল-কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ-অনুবাদক: সালাহুদ্দীন আব্দুল কারীম

বন্ধ