কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন * - অনুবাদসমূহের সূচী


অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (5) সূরা: সূরা আল-মাসাদ
فِي جِيدِهَا حَبۡلٞ مِّن مَّسَدِۭ
[ فِي جِيدِهَا حَبْلٌ مِنْ مَسَدٍ (٥) ] ئەووترێ: ملوانكەیەكی بەنرخی هەبووە وتوویەتی: ئەبێ ئەو ملوانكەیە سەرف بكەم لە دژایەتی كردنی پێغەمبەری خوادا صلى الله علیه وسلم لە ڕۆژی قیامەت خوای گەورە سزای ئەدا بەوەی كە (فِي جِيدِهَا حَبْلٌ مِنْ مَسَدٍ) حەبلێك لە مەسەد وتراوە: هەر لە ئاگر، یاخود لە ئاسن، یاخود هەر لەم حەبلانەی كە لە دونیادا دروست ئەكرێ لە ملیدایە لە ڕۆژی قیامەتدا بەو حەبلە كە لەملیایەتی یان بەو ئاسنەی كە لە ملیایەتی یان ملوانكەیەكی ئاگرە لەملیدا خوای گەورە بەوە سزای ئەدات لەبەر ئەوەی لە دونیادا وتوویەتی: سوێند بێ بە لات و عوززا ئەبێ ئەو ملوانكە بەنرخەى ملم بفرۆشم وە سەرفی بكەم لە دژایەتی كردنی پێغەمبەری خوادا صلى الله علیه وسلم . زانایان ئەفەرموون: ئەم سوورەتە موعجیزەیەكی ئاشكرای تیادایە لەسەر پێغەمبەرایەتی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لەو كاتەی كە ئەم ئایەتە دابەزی كە (ئەبولەهەب) ئەوە تیاچوو وە خێزانەكەیشی كە ئەچێتە ئاگری دۆزەخەوە ئەم دووانە نەیانتوانی ئیمان بێنن وە هەر بە كافری و بە موشریكی مردن كە ئەمەش بەڵگەیەكی بەهێزو ڕوون و ئاشكرایە لەسەر پێغەمبەرایەتی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم . بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (مەسەد) والحمد لله.
আরবি তাফসীরসমূহ:
 
অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (5) সূরা: সূরা আল-মাসাদ
সূরাসমূহের সূচী পৃষ্ঠার নাম্বার
 
কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন - অনুবাদসমূহের সূচী

কুর্দি ভাষায় আল-কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ-অনুবাদক: সালাহুদ্দীন আব্দুল কারীম

বন্ধ