কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন * - অনুবাদসমূহের সূচী


অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (2) সূরা: সূরা আল-ইখলাছ
ٱللَّهُ ٱلصَّمَدُ
[ اللَّهُ الصَّمَدُ (٢) ] صه‌مه‌د، واته‌: هه‌موو دروستكراوه‌كان پێویستیان به‌ خوای گه‌وره‌یه‌ وه‌ خوای گه‌وره‌ پێویستی به‌ هیچ كه‌سێك نیه‌، یاخود صه‌مه‌د واته‌: ئه‌و خوایه‌ی كه‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ گه‌وره‌ییدا کامڵ بووه‌و گه‌یشتۆته‌ ئه‌وپه‌ڕی گه‌وره‌یی، وه‌ له‌ كاربه‌جێییدا كاربه‌جێییه‌كه‌ی له‌وپه‌ڕی ته‌واویدایه‌، وه‌ زانیارییه‌كه‌ی له‌وپه‌ڕی ته‌واویدایه‌، وه‌ گه‌وره‌یی و به‌رزی و بڵندی له‌وپه‌ڕی ته‌واویدایه‌، وه‌ ده‌سه‌ڵاتی له‌وپه‌ڕی ته‌واویدایه‌، وه‌ هه‌موو سیفاته‌ به‌رزه‌كانی له‌وپه‌ڕی ته‌واویدایه‌و گه‌یشتۆته‌ ئه‌وپه‌ڕی ته‌واوی، یاخود وتراوه‌: (الصَّمَدُ) به‌مانای (السَّيد) دێت واته‌: گه‌وره‌، یاخود صه‌مه‌د ئه‌و خوایه‌ی كه‌ هه‌میشه‌ ئه‌مێنێ له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ دروستكراوه‌كان هه‌موو تیائه‌چن و له‌ناوئه‌چن خوای گه‌وره‌ هه‌ر ئه‌مێنێ، یاخود (الصَّمَدُ) به‌مانای ئه‌و خوایه‌ی هه‌میشه‌ زیندووه‌و هه‌میشه‌ ئه‌مێنێ و له‌ناوچوونی به‌سه‌ردا نایات، یاخود ئه‌و خوایه‌ی كه‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ ناخوات و پێویستی نیه‌، یاخود ئه‌و خوایه‌ی كه‌ له‌ كه‌س نه‌بووه‌و كه‌سی لێ نه‌بووه‌ هه‌موو ئه‌و مانایانه‌ ته‌واون.
আরবি তাফসীরসমূহ:
 
অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (2) সূরা: সূরা আল-ইখলাছ
সূরাসমূহের সূচী পৃষ্ঠার নাম্বার
 
কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন - অনুবাদসমূহের সূচী

কুর্দি ভাষায় আল-কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ-অনুবাদক: সালাহুদ্দীন আব্দুল কারীম

বন্ধ