কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন * - অনুবাদসমূহের সূচী


অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (17) সূরা: সূরা আর-রাদ
أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَسَالَتۡ أَوۡدِيَةُۢ بِقَدَرِهَا فَٱحۡتَمَلَ ٱلسَّيۡلُ زَبَدٗا رَّابِيٗاۖ وَمِمَّا يُوقِدُونَ عَلَيۡهِ فِي ٱلنَّارِ ٱبۡتِغَآءَ حِلۡيَةٍ أَوۡ مَتَٰعٖ زَبَدٞ مِّثۡلُهُۥۚ كَذَٰلِكَ يَضۡرِبُ ٱللَّهُ ٱلۡحَقَّ وَٱلۡبَٰطِلَۚ فَأَمَّا ٱلزَّبَدُ فَيَذۡهَبُ جُفَآءٗۖ وَأَمَّا مَا يَنفَعُ ٱلنَّاسَ فَيَمۡكُثُ فِي ٱلۡأَرۡضِۚ كَذَٰلِكَ يَضۡرِبُ ٱللَّهُ ٱلۡأَمۡثَالَ
{نمونه‌ی حه‌ق و باتڵ} [ أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَسَالَتْ أَوْدِيَةٌ بِقَدَرِهَا ] ئه‌و خوایه‌ی كه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ بارانی بۆ دابه‌زاندوون وه‌ دۆڵه‌كان به‌ئه‌ندازه‌ی خۆیان ئه‌و ئاوه‌ وه‌رئه‌گرن، ته‌شبیهی دابه‌زینی قورئانی كردووه‌ به‌ باران وه‌ دڵه‌كانیش به‌و دۆڵانه‌، دڵی وا هه‌یه‌ به‌ته‌واوى قورئان و حه‌ق وه‌رئه‌گرێ، وه‌ هه‌یه‌ كه‌متر وه‌ریئه‌گرێ [ فَاحْتَمَلَ السَّيْلُ زَبَدًا رَابِيًا ] وه‌ ئه‌و لافاوه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیدا له‌ بانه‌وه‌ له‌ شوێنی به‌رزه‌ كه‌فی سپی هه‌ڵگرتووه‌ كه‌ هیچ سوودێكی تیا نیه‌و دواتر ئه‌ڕوات و نامێنێت، ئه‌مه‌ نموونه‌یه‌ك، [ وَمِمَّا يُوقِدُونَ عَلَيْهِ فِي النَّارِ ابْتِغَاءَ حِلْيَةٍ ] وه‌ ئه‌و شتانه‌ی كه‌ ئاگری بۆ ئه‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌یتاوێننه‌وه‌ وه‌كو زێڕو زیو و ئاسن و ئه‌وانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ خشڵتان لێی ده‌ست بكه‌وێ و خۆتانی پێ بڕازێننه‌وه‌ [ أَوْ مَتَاعٍ ] یاخود قاپ و ئامێره‌كانی لێ دروست بكه‌ن له‌ مس و قوڕقوشم و بابه‌ته‌كانی تر [ زَبَدٌ مِثْلُهُ ] ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه‌ زه‌به‌دو كه‌فێكی هه‌یه‌و سه‌رئه‌كه‌وێ و هیچ سوودێكی تیا نیه‌و پیسه‌و فڕێ ئه‌درێ [ كَذَلِكَ يَضْرِبُ اللَّهُ الْحَقَّ وَالْبَاطِلَ ] به‌م شێوازه‌ خوای گه‌وره‌ نموونه‌ی حه‌ق و باتڵ دێنێته‌وه‌، حه‌قه‌كه‌ ئاوه‌كه‌یه‌و باتڵه‌كه‌ كه‌فه‌كه‌یه‌، حه‌قه‌كه‌ زێڕو زیوه‌كه‌یه‌و باتڵه‌كه‌ كه‌فه‌كه‌یه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ حه‌قه‌كه‌ ئیسلام و ئیمانه‌و باتڵه‌كه‌ش كوفرو بێباوه‌ڕییه‌ [ فَأَمَّا الزَّبَدُ فَيَذْهَبُ جُفَاءً ] كه‌فی سه‌ر ده‌ریاكه‌و سه‌ر ئاگره‌كه‌ ئه‌ڕوات و نامێنێ، یان وشك ئه‌بێته‌وه‌و ئه‌وه‌ی تریش خۆیان فڕێی ئه‌ده‌ن [ وَأَمَّا مَا يَنْفَعُ النَّاسَ ] به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ سوود به‌ خه‌ڵكی ئه‌گه‌یه‌نێ كه‌ ئاوه‌ پاكه‌كه‌یه‌ یاخود زێڕو زیوه‌كه‌یه‌ [ فَيَمْكُثُ فِي الْأَرْضِ ] ئاوه‌ پاكه‌كه‌ له‌ زه‌وی ئه‌مێنێته‌وه‌و ئه‌ڕواته‌ ناخی زه‌ویه‌وه‌و زه‌وی سوودی لێ ئه‌بینێ، زێڕو زیوه‌كه‌یش خه‌ڵكی سوودى لێ ده‌بینێ، ئه‌وه‌ نموونه‌ی باوه‌ڕدارو بێباوه‌ڕه‌ [ كَذَلِكَ يَضْرِبُ اللَّهُ الْأَمْثَالَ (١٧) ] به‌م شێوازه‌ خوای گه‌وره‌ نموونه‌ ئه‌هێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ تێ بگه‌ن.
আরবি তাফসীরসমূহ:
 
অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (17) সূরা: সূরা আর-রাদ
সূরাসমূহের সূচী পৃষ্ঠার নাম্বার
 
কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন - অনুবাদসমূহের সূচী

কুর্দি ভাষায় আল-কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ-অনুবাদক: সালাহুদ্দীন আব্দুল কারীম

বন্ধ