কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন * - অনুবাদসমূহের সূচী


অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (35) সূরা: সূরা আন-নাহল
وَقَالَ ٱلَّذِينَ أَشۡرَكُواْ لَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ مَا عَبَدۡنَا مِن دُونِهِۦ مِن شَيۡءٖ نَّحۡنُ وَلَآ ءَابَآؤُنَا وَلَا حَرَّمۡنَا مِن دُونِهِۦ مِن شَيۡءٖۚ كَذَٰلِكَ فَعَلَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۚ فَهَلۡ عَلَى ٱلرُّسُلِ إِلَّا ٱلۡبَلَٰغُ ٱلۡمُبِينُ
{هاوبەشبڕیاردەران قەدەر دەكەنە بەڵگە بۆ شیرك‌و تاوان كردنیان} [ وَقَالَ الَّذِينَ أَشْرَكُوا لَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا عَبَدْنَا مِنْ دُونِهِ مِنْ شَيْءٍ نَحْنُ وَلَا آبَاؤُنَا وَلَا حَرَّمْنَا مِنْ دُونِهِ مِنْ شَيْءٍ ] وه‌ موشریكانی مه‌ككه‌ ئه‌یانووت ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بوایه‌ ئێمه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ هیچ شتێكی ترمان نه‌ئه‌په‌رست نه‌ ئێمه‌و نه‌ باوك و باپیرانمان، وه‌ هیچ شتێكیشمان له‌سه‌ر خۆمان حه‌رام نه‌ده‌كرد وه‌كو له‌ سووره‌ته‌كانی تر باسمان كرد كه‌ هه‌ندێك ئاژه‌ڵیان له‌سه‌ر خۆیان حه‌رام كردبوو (واته‌: تاوانه‌كه‌یان گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ خواو قه‌ده‌ریان كرده‌ به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر شیرك و خراپه‌كاریان) [ كَذَلِكَ فَعَلَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ فَهَلْ عَلَى الرُّسُلِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ (٣٥) ] كافرانی پێش ئه‌مانیش هه‌مان كرده‌وه‌یان كرد وه‌ هه‌مان ده‌مه‌قاڵێیان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌راندا كرد به‌ڵام هیچ سوودێكی پێ نه‌گه‌یاندن، وه‌ پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره‌ هیچ شتێكیان له‌سه‌ر نیه‌ ته‌نها ته‌بلیغی ئوممه‌ته‌كانیان بكه‌ن و به‌ ئاشكرا دینی خوای گه‌وره‌یان پێ بگه‌یه‌نن و دواتر خوای گه‌وره‌ خۆی سزایان ئه‌دات.
আরবি তাফসীরসমূহ:
 
অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (35) সূরা: সূরা আন-নাহল
সূরাসমূহের সূচী পৃষ্ঠার নাম্বার
 
কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন - অনুবাদসমূহের সূচী

কুর্দি ভাষায় আল-কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ-অনুবাদক: সালাহুদ্দীন আব্দুল কারীম

বন্ধ