কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন * - অনুবাদসমূহের সূচী


অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (80) সূরা: সূরা আন-নাহল
وَٱللَّهُ جَعَلَ لَكُم مِّنۢ بُيُوتِكُمۡ سَكَنٗا وَجَعَلَ لَكُم مِّن جُلُودِ ٱلۡأَنۡعَٰمِ بُيُوتٗا تَسۡتَخِفُّونَهَا يَوۡمَ ظَعۡنِكُمۡ وَيَوۡمَ إِقَامَتِكُمۡ وَمِنۡ أَصۡوَافِهَا وَأَوۡبَارِهَا وَأَشۡعَارِهَآ أَثَٰثٗا وَمَتَٰعًا إِلَىٰ حِينٖ
[ وَاللَّهُ جَعَلَ لَكُمْ مِنْ بُيُوتِكُمْ سَكَنًا ] خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ له‌ ماڵه‌كانتان جێگای بۆ داناون كه‌ تیایدا هێمن و ئارام بن و پشوو بده‌ن [ وَجَعَلَ لَكُمْ مِنْ جُلُودِ الْأَنْعَامِ بُيُوتًا ] وه‌ له‌ پێستی ئاژه‌ڵه‌كانیش ماڵی بۆ داناون، واته‌: ئه‌و خێمانه‌ی كه‌ له‌ ده‌شتدا ئه‌چنه‌ ناوی وه‌كو ماڵ [ تَسْتَخِفُّونَهَا يَوْمَ ظَعْنِكُمْ وَيَوْمَ إِقَامَتِكُمْ ] وه‌ هه‌ڵگرتنی به‌لاتانه‌وه‌ سووكه‌ له‌و ڕۆژه‌ی كه‌ له‌سه‌فه‌ردان كه‌ به‌ده‌شتدا ئه‌گه‌ڕێن، وه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌ له‌ شوێنی خۆتاندا جێگیرن [ وَمِنْ أَصْوَافِهَا وَأَوْبَارِهَا وَأَشْعَارِهَا أَثَاثًا وَمَتَاعًا إِلَى حِينٍ(٨٠) ] وه‌ له‌ خوری و صوف و توك و مووه‌كانی شتومه‌كی ناو ماڵى لێ دروست ئه‌كه‌ن، صوف بۆ مه‌ڕه‌، (ئه‌وبار) بۆ وشتره‌، (ئه‌شعار)یش بۆ بزن به‌كار دێت، ئه‌مانه‌ هه‌مووی شتومه‌كی ماڵ و پۆشاك و راخه‌رى لێ دروست ئه‌كه‌ن، وه‌ ماڵی پێ ئه‌ڕازێننه‌وه‌ تا كاتی دیاریكراو كه‌ نامێنێت.
আরবি তাফসীরসমূহ:
 
অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (80) সূরা: সূরা আন-নাহল
সূরাসমূহের সূচী পৃষ্ঠার নাম্বার
 
কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন - অনুবাদসমূহের সূচী

কুর্দি ভাষায় আল-কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ-অনুবাদক: সালাহুদ্দীন আব্দুল কারীম

বন্ধ