কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন * - অনুবাদসমূহের সূচী


অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (14) সূরা: সূরা আল-কাহাফ
وَرَبَطۡنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ إِذۡ قَامُواْ فَقَالُواْ رَبُّنَا رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ لَن نَّدۡعُوَاْ مِن دُونِهِۦٓ إِلَٰهٗاۖ لَّقَدۡ قُلۡنَآ إِذٗا شَطَطًا
[ وَرَبَطْنَا عَلَى قُلُوبِهِمْ ] وه‌ دڵیانمان جێگیرو به‌هێز كرد و ئارامگرمان كردن به‌وه‌ی كه‌ له‌ كافران دووركه‌ونه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ زۆر خۆشگوزه‌ران بوون و له‌ نه‌وه‌و خزمه‌ نزیكه‌كانى پاشاى رۆم بوون، وه‌ ته‌واوتر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ پێش هاتنى عیسى - صلى الله عليه وسلم - بووه‌، چونكه‌ زاناكانى جوله‌كه‌ بایه‌خیان داوه‌ به‌ پاراستنى به‌سه‌رهاته‌كه‌یان و له‌ كتابى ئه‌واندا باسكراوه‌و ئه‌وانیش پێش عیسى - صلى الله عليه وسلم - بوونه‌ [ إِذْ قَامُوا فَقَالُوا رَبُّنَا رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] كاتێك كه‌ هه‌ستان و كۆبوونه‌وه‌ له‌ پشت شاره‌وه‌و بڕیاریان دا كه‌ بڕۆن و وتیان: په‌روه‌ردگاری ئێمه‌ په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌ [ لَنْ نَدْعُوَ مِنْ دُونِهِ إِلَهًا ] جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ عیباده‌ت بۆ هیچ خوایه‌كی تر ناكه‌ین، كه‌ ئه‌وان خوایان هه‌بووه‌و په‌رستوویانن [ لَقَدْ قُلْنَا إِذًا شَطَطًا (١٤) ] ئه‌گه‌ر ئێمه‌ عیباده‌ت بۆ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ بكه‌ین ئه‌وه‌ به‌دڵنیایى زیادڕه‌ویمان كردووه‌و سنوورمان به‌زاندووه‌و له‌ حه‌ق دووركه‌وتووینه‌ته‌وه‌و قسه‌یه‌كى پوچه‌ڵ و به‌تاڵمان كردووه‌.
আরবি তাফসীরসমূহ:
 
অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (14) সূরা: সূরা আল-কাহাফ
সূরাসমূহের সূচী পৃষ্ঠার নাম্বার
 
কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন - অনুবাদসমূহের সূচী

কুর্দি ভাষায় আল-কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ-অনুবাদক: সালাহুদ্দীন আব্দুল কারীম

বন্ধ