কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন * - অনুবাদসমূহের সূচী


অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (41) সূরা: সূরা আর-রূম
ظَهَرَ ٱلۡفَسَادُ فِي ٱلۡبَرِّ وَٱلۡبَحۡرِ بِمَا كَسَبَتۡ أَيۡدِي ٱلنَّاسِ لِيُذِيقَهُم بَعۡضَ ٱلَّذِي عَمِلُواْ لَعَلَّهُمۡ يَرۡجِعُونَ
[ ظَهَرَ الْفَسَادُ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ ] ئاشووب و فەسادو خراپەكارى و تاوان دەركەوتووە لە وشكانی و دەریادا، وە لە بیابان و ئاوەدانیدا، وە لە شارو دێیەكاندا [ بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِي النَّاسِ ] بەهۆی هاوبەشبڕیاردان و تاوان و خراپەكاری خەڵكیەوە (هەر كەسێك تاوان بكات ئەوا ئاشوبى ناوەتەوە لەسەر زەویداو سزاى خواى گەورە بە هۆى ئەوانەوەیە، چونكە چاكسازى بە گوێڕایەڵى كردنى خـواى گـەورە دەبێت و، ئـەوانـەى گـوێڕایەڵى خـواى گـەورە دەكەن ئەوانە چاكسازن و بە هۆى كردەوەى ئەوانەوە خوا رەحم و بەرەكەتى خۆى دەنێرێتە سەر زەوى، هەروەها بەهۆى جێبەجێ كردنى شەریعەت و دادپەروەریەوە، هەروەكو لە كاتى هاتنى عیسادا صلى الله علیه وسلم كار بە شەریعەتى ئیسلام دەكرێت خوا بەرەكەت دەخاتە سەر رووى زەوى) [ لِيُذِيقَهُمْ بَعْضَ الَّذِي عَمِلُوا ] تا خوای گەورە سزایان بدات بەهۆی هەندێك لە كردەوە خراپەكانی خۆیان [ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ (٤١) ] بەڵكو واز لە تاوان بهێنن و بگەڕێنەوە بۆ لای خواى گەورەو تەوبە بكەن و بە خۆیاندا بچنەوە .
আরবি তাফসীরসমূহ:
 
অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (41) সূরা: সূরা আর-রূম
সূরাসমূহের সূচী পৃষ্ঠার নাম্বার
 
কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন - অনুবাদসমূহের সূচী

কুর্দি ভাষায় আল-কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ-অনুবাদক: সালাহুদ্দীন আব্দুল কারীম

বন্ধ