কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন * - অনুবাদসমূহের সূচী


অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (23) সূরা: সূরা আল-আহযাব
مِّنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ رِجَالٞ صَدَقُواْ مَا عَٰهَدُواْ ٱللَّهَ عَلَيۡهِۖ فَمِنۡهُم مَّن قَضَىٰ نَحۡبَهُۥ وَمِنۡهُم مَّن يَنتَظِرُۖ وَمَا بَدَّلُواْ تَبۡدِيلٗا
[ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ ] (ئه‌نه‌سى كوڕى مالیك) ده‌فه‌رمێت: (ئه‌نه‌سى كوڕى نه‌زرى) مامم له‌ غه‌زاى (به‌در) به‌شدارى نه‌كرد، وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ئاماده‌ى یه‌كه‌م غه‌زا نه‌بووم كه‌ كوشتارى كافرانت كرد ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره‌ یارمه‌تیم بدات ئاماده‌ بم له‌ كوشتارى كافران ده‌مبینێت كه‌ چى ده‌كه‌م، له‌ غه‌زاى (ئوحود)دا كه‌ موسڵمانان تێكشكان، وتى: خوایه‌ من داواى لێبوردنت لێده‌كه‌م كه‌ هاوڕێكانم تێكشكان، وه‌ به‌ریم له‌وه‌ى كه‌ كافران ده‌یكه‌ن، پاشان چووه‌ پێشه‌وه‌ (سه‌عدى كوڕى موعاز) پێى گه‌یشت، وتى: ئه‌ى (سه‌عدى كوڕى موعاز) سوێند بێت به‌ خواى باوكم من بۆنى به‌هه‌شت ده‌كه‌م له‌ لاى (ئوحود)ه‌وه‌، (سه‌عد) فه‌رمووى ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه‌ى (ئه‌نه‌سى كوڕى نه‌زر) كردى من نه‌متوانى بیكه‌م، (ئه‌نه‌س) ده‌فه‌رمێت: بینیمان هه‌شتاو ئه‌وه‌نده‌ برین به‌ له‌شیه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ شمشێرو رم و تیر لێیدرابوو، وه‌ كوژرا بوو وه‌ لاشه‌ى شێوێنرابوو كه‌س نه‌یناسیه‌وه‌ ته‌نها خوشكه‌كه‌ى نه‌بێت به‌ سه‌ره‌په‌نجه‌كانى ناسیه‌وه‌، (ئه‌نه‌س) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر (ئه‌نه‌سی كوڕی نه‌ضر)و هاوشێوه‌كانى دابه‌زیوه‌: له‌ناو پیاواندا كه‌سانێك هه‌ن كه‌ ڕاستگۆ بوونه‌ له‌و به‌ڵێنه‌ی كه‌ به‌ خوای گه‌وره‌یان داوه‌ كه‌ به‌رگری له‌ دینی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن [ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضَى نَحْبَهُ ] جا هه‌یانبووه‌ به‌ڵێنه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردووه‌ كه‌ به‌ڵێنیان داوه‌ كه‌ بگه‌ن به‌ دوژمن كوشتاریان بكه‌ن، یاخود مردوونه‌و شه‌هید بوونه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (طلحة له‌م كه‌سانه‌یه‌) [ وَمِنْهُمْ مَنْ يَنْتَظِرُ ] وه‌ هه‌شیانه‌ چاوه‌ڕێیه‌ كه‌ ئه‌جه‌لی بێت و له‌ پێناو خوای گه‌وره‌ بكوژرێ [ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا (٢٣) ] وه‌ ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه‌ به‌ خواو پێغه‌مبه‌ری خوایان داوه‌ - صلی الله علیه وسلم - نه‌یانگۆڕیوه‌و به‌رده‌وام بوونه‌ له‌سه‌ری
আরবি তাফসীরসমূহ:
 
অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (23) সূরা: সূরা আল-আহযাব
সূরাসমূহের সূচী পৃষ্ঠার নাম্বার
 
কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন - অনুবাদসমূহের সূচী

কুর্দি ভাষায় আল-কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ-অনুবাদক: সালাহুদ্দীন আব্দুল কারীম

বন্ধ