কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন * - অনুবাদসমূহের সূচী


অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (31) সূরা: সূরা সাবা
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَن نُّؤۡمِنَ بِهَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ وَلَا بِٱلَّذِي بَيۡنَ يَدَيۡهِۗ وَلَوۡ تَرَىٰٓ إِذِ ٱلظَّٰلِمُونَ مَوۡقُوفُونَ عِندَ رَبِّهِمۡ يَرۡجِعُ بَعۡضُهُمۡ إِلَىٰ بَعۡضٍ ٱلۡقَوۡلَ يَقُولُ ٱلَّذِينَ ٱسۡتُضۡعِفُواْ لِلَّذِينَ ٱسۡتَكۡبَرُواْ لَوۡلَآ أَنتُمۡ لَكُنَّا مُؤۡمِنِينَ
{مشتومڕی سەركردەو شوێنكەوتوانیان لە رۆژی قیامەت} [ وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَنْ نُؤْمِنَ بِهَذَا الْقُرْآنِ وَلَا بِالَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ ] وه‌ كافران وتیان: ئێمه‌ نه‌ باوه‌ڕمان به‌م قورئانه‌ هه‌یه‌ نه‌ به‌و كتێبه‌ ئاسمانیانه‌ی تر كه‌ له‌ پێش قورئان دابه‌زیوه‌ وه‌كو ته‌ورات و ئینجیل [ وَلَوْ تَرَى إِذِ الظَّالِمُونَ مَوْقُوفُونَ عِنْدَ رَبِّهِمْ ] ئای ئه‌گه‌ر ئه‌بینی له‌ رۆژى قیامه‌ت له‌و كاته‌ی كه‌ سته‌مكاران له‌لای په‌روه‌ردگاریان ڕاوه‌ستێندراون بۆ لێپرسینه‌وه‌ كه‌ به‌راستى دیمه‌نێكی زۆر ترسناك ئه‌بینی [ يَرْجِعُ بَعْضُهُمْ إِلَى بَعْضٍ الْقَوْلَ ] كه‌ له‌ نێوان خۆیاندا قسه‌ ئه‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ لاى یه‌كترى و ده‌مه‌قاڵێ ده‌كه‌ن و لۆمه‌ی یه‌كتری ئه‌كه‌ن [ يَقُولُ الَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا لِلَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا ] لاوازو بێده‌سه‌ڵات و شوێنكه‌وتوان به‌ گه‌وره‌و سه‌ركرده‌كان ئه‌ڵێن: [ لَوْلَا أَنْتُمْ لَكُنَّا مُؤْمِنِينَ (٣١) ] ئه‌گه‌ر ئێوه‌ نه‌بوونایه‌ ئێمه‌ ئیمانمان به‌ خواو به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌هێنا، ئێوه‌ هۆكارو رێگر بوون له‌ ئیمان نه‌هێنانى ئێمه‌.
আরবি তাফসীরসমূহ:
 
অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (31) সূরা: সূরা সাবা
সূরাসমূহের সূচী পৃষ্ঠার নাম্বার
 
কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন - অনুবাদসমূহের সূচী

কুর্দি ভাষায় আল-কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ-অনুবাদক: সালাহুদ্দীন আব্দুল কারীম

বন্ধ