কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন * - অনুবাদসমূহের সূচী


অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (32) সূরা: সূরা গাফের
وَيَٰقَوۡمِ إِنِّيٓ أَخَافُ عَلَيۡكُمۡ يَوۡمَ ٱلتَّنَادِ
{بۆچى به‌ رۆژى قیامه‌ت وتراوه‌: رۆژى بانگكردنه‌كه‌؟} [ وَيَا قَوْمِ إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ يَوْمَ التَّنَادِ (٣٢) ] ئه‌ی قه‌ومی خۆم من له‌ ڕۆژی بانگ كردنه‌كه‌ لێتان ئه‌ترسێم كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌، (بۆیه‌ به‌ رۆژی قیامه‌ت وتراوه‌ رۆژی بانگ كردن چونكه‌ له‌و رۆژه‌دا هه‌ندێك له‌ خه‌ڵكی بانگی هه‌ندێكی تر ده‌كه‌ن، وه‌ به‌هه‌شتییه‌كان بانگ له‌ دۆزه‌خییه‌كان ئه‌كه‌ن و ده‌لێن ئه‌و به‌لێنه‌ی خوای گه‌وره‌ پێی دابووین هاته‌ جێ و بینیمان ئایا ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌ ئێوه‌ كرابوو بینیتان؟، وه‌ دۆزه‌خییه‌كان بانگی به‌هه‌شتییه‌كان ده‌كه‌ن و داوای خواردن و خواردنه‌وه‌یان لێ ده‌كه‌ن، وه‌ به‌هه‌شتییه‌كان بانگی به‌هه‌شتییه‌كان ده‌كه‌ن و دۆزه‌خیه‌كان بانگی دۆزه‌خیه‌كان ده‌كه‌ن، وه‌ ئه‌هلی ئه‌عراف بانگی دۆزه‌خییه‌كان و به‌هه‌شتییه‌كان ده‌كه‌ن، وه‌ كه‌ دۆزه‌خ ده‌هێنرێت بۆ گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ر خه‌ڵكی راده‌كه‌ن و فریشته‌كان بانگیان ده‌كه‌ن و ده‌یانگه‌ڕێننه‌وه‌، وه‌ كه‌ كرده‌وه‌ی مرۆڤـ ده‌كێشرێت فریشته‌یه‌ك له‌ لای ته‌رازووه‌كه‌یه‌و ئه‌وه‌ی چاكه‌كانی قورستر بێت به‌ به‌رزترین ده‌نگ بانگ ده‌كات و ده‌لێت: فڵانی كوڕی فڵان به‌خته‌وه‌ر بوو، وه‌ كه‌ خراپه‌كانی قورستر بێت به‌ به‌رزترین ده‌نگ بانگ ده‌كات و ده‌لێت: فڵانی كوڕی فڵان به‌دبه‌خت بوو).
আরবি তাফসীরসমূহ:
 
অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (32) সূরা: সূরা গাফের
সূরাসমূহের সূচী পৃষ্ঠার নাম্বার
 
কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন - অনুবাদসমূহের সূচী

কুর্দি ভাষায় আল-কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ-অনুবাদক: সালাহুদ্দীন আব্দুল কারীম

বন্ধ