কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন * - অনুবাদসমূহের সূচী


অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (44) সূরা: সূরা ফুসসিলাত
وَلَوۡ جَعَلۡنَٰهُ قُرۡءَانًا أَعۡجَمِيّٗا لَّقَالُواْ لَوۡلَا فُصِّلَتۡ ءَايَٰتُهُۥٓۖ ءَا۬عۡجَمِيّٞ وَعَرَبِيّٞۗ قُلۡ هُوَ لِلَّذِينَ ءَامَنُواْ هُدٗى وَشِفَآءٞۚ وَٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ فِيٓ ءَاذَانِهِمۡ وَقۡرٞ وَهُوَ عَلَيۡهِمۡ عَمًىۚ أُوْلَٰٓئِكَ يُنَادَوۡنَ مِن مَّكَانِۭ بَعِيدٖ
[ وَلَوْ جَعَلْنَاهُ قُرْآنًا أَعْجَمِيًّا لَقَالُوا لَوْلَا فُصِّلَتْ آيَاتُهُ ] وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ به‌ زمانێكی جگه‌ له‌ عه‌ره‌بی بهاتایه‌ته‌ خواره‌وه‌ ئه‌یانووت: بۆچی ئایه‌ته‌كانی به‌ زمانی عه‌ره‌بی ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه‌ [ أَأَعْجَمِيٌّ وَعَرَبِيٌّ ] وه‌ ئه‌یانووت: چۆن ئه‌بێ قورئانێكی جگه‌ له‌ عه‌ره‌بی بۆ قه‌ومێكی عه‌ره‌ب داببه‌زێ، یاخود ئه‌یانووت: بۆ هه‌ندێكی به‌ عه‌ره‌بی و هه‌ندێكی به‌ جگه‌ له‌ عه‌ره‌بی نیه‌ { قورئانى پیرۆز هیدایه‌ت و شیفایه‌ بۆ باوه‌ڕداران} [ قُلْ هُوَ لِلَّذِينَ آمَنُوا هُدًى وَشِفَاءٌ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بلێ: ئه‌م قورئانه‌ هیدایه‌ت و شیفایه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ باوه‌ڕدارن [ وَالَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ فِي آذَانِهِمْ وَقْرٌ وَهُوَ عَلَيْهِمْ عَمًى ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ باوه‌ڕ ناهێنن ئه‌وه‌ گوێیان كه‌ڕه‌ له‌ ئاست بیستنی ئه‌و قورئانه‌و لێی تێناگه‌ن، وه‌ چاویان كوێره‌ له‌ ئاست بینینی و نایبینن [ أُولَئِكَ يُنَادَوْنَ مِنْ مَكَانٍ بَعِيدٍ (٤٤) ] ئا ئه‌مانه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ له‌ شوێنێكی دووره‌وه‌ بانگ بكرێن و نه‌یبیستن و لێی تێنه‌گه‌ن.
আরবি তাফসীরসমূহ:
 
অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (44) সূরা: সূরা ফুসসিলাত
সূরাসমূহের সূচী পৃষ্ঠার নাম্বার
 
কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন - অনুবাদসমূহের সূচী

কুর্দি ভাষায় আল-কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ-অনুবাদক: সালাহুদ্দীন আব্দুল কারীম

বন্ধ