কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন * - অনুবাদসমূহের সূচী


অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (14) সূরা: সূরা ক্বাফ
وَأَصۡحَٰبُ ٱلۡأَيۡكَةِ وَقَوۡمُ تُبَّعٖۚ كُلّٞ كَذَّبَ ٱلرُّسُلَ فَحَقَّ وَعِيدِ
[ وَأَصْحَابُ الْأَيْكَةِ ] وه‌ هاوه‌ڵانی داره‌كه‌ كه‌ له‌ كه‌ناری ده‌ریا بوون تا (مه‌دیه‌ن)، كه‌ خوای گه‌وره‌ شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ری - صلی الله علیه وسلم - بۆ ناردن ئه‌وانیش شوعه‌یبیان به‌درۆ زانی. {(توببەع) كێ‌ بووە؟} [ وَقَوْمُ تُبَّعٍ ] وه‌ قه‌ومی (توببه‌ع)یش كه‌ له‌ یه‌مه‌ن بوونه‌، به‌ پاشاى یه‌مه‌ن ده‌وترا: (توببه‌ع)، هه‌روه‌كو به‌ پاشاى فارس وتراوه‌: (كیسرا)، وه‌ به‌ پاشاى رۆم وتراوه‌: (قه‌یصه‌ر)، وه‌ به‌ پاشاى كافرى میصر وتراوه‌: (فیرعه‌ون)، وه‌ به‌ پاشاى حه‌به‌شه‌ وتراوه‌: (نه‌جاشى)، (توببه‌ع) ناوى (اسعد بن أبو كریب) بووه‌، پاشایه‌كی یه‌مه‌ن بووه‌و سێ سه‌دو بیست و شه‌ش ساڵ پاشایان بووه‌، له‌ناویاندا كه‌س له‌م ته‌مه‌نى گه‌وره‌تر نه‌بووه‌، سه‌ربازو سوپاى یه‌كجار زۆری هه‌بووه‌، ده‌سه‌ڵاتى گه‌یشتۆته‌ (سه‌مه‌رقه‌ندو حیره‌و دیمه‌شق)، هاتۆته‌ مه‌دینه‌ ویستویه‌تى كوشتارى خه‌ڵكه‌كه‌ى بكات دوو زاناى جوله‌كه‌ وتویانه‌ ئه‌مه‌ شارى كۆچكردنى كۆتا پێغه‌مبه‌ره‌، پاشان موسڵمان بووه‌و چۆته‌ سه‌ر دینى موساو - صلی الله علیه وسلم - رۆیشتووه‌ بۆ مه‌ككه‌و له‌گه‌ڵ خۆى بردوونى، ویستۆتى كه‌عبه‌ بڕوخێنێت، دوو زاناكه‌ نه‌یانهێشتوه‌و وتویانه‌ ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - دروستى كردووه‌و له‌سه‌ر ده‌ستى كۆتا پێغه‌مبه‌ر پله‌وپایه‌ى به‌رزى ده‌بێت، ئه‌ویش به‌گه‌وره‌ى زانیوه‌و ته‌وافى به‌ده‌وردا كردووه‌و په‌رده‌ى له‌ ئاوریشم بۆ كردووه‌، پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ یه‌مه‌ن و خه‌ڵكى هه‌موویان موسڵمان بوونه‌و چونه‌ته‌ سه‌ر دینى موسا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ، پێش ناردنى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌ حه‌وت سه‌د ساڵ كۆچى دوایی كردووه‌، به‌ شیعر وتویه‌تى: ئه‌گه‌ر بگه‌م به‌ كۆتا پێغه‌مبه‌ر شوێنى ده‌كه‌وم و به‌رگرى لێده‌كه‌م، وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (جوێن به‌ توببه‌ع مه‌ده‌ن چونكه‌ موسڵمان بووه‌) به‌ڵام له‌ پاش مردنى (توببه‌ع) قه‌ومه‌كه‌ى گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ر بت په‌رستى و خواى گه‌وره‌ له‌ناوى بردوون [ كُلٌّ كَذَّبَ الرُّسُلَ فَحَقَّ وَعِيدِ (١٤) ] هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌ پێغه‌مبه‌رانی خۆیان به‌درۆ زانیوه‌ بۆیه‌ هه‌ڕه‌شه‌و سزای خوای گه‌وره‌ جێبه‌جێ بوو به‌سه‌ریاندا، بۆیه‌ با كافرانى قوڕه‌یشیش ئاگادار بن ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن خواى گه‌وره‌ تواناى هه‌یه‌ ئه‌مانیش وه‌كو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ى تر له‌ناو بدات.
আরবি তাফসীরসমূহ:
 
অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (14) সূরা: সূরা ক্বাফ
সূরাসমূহের সূচী পৃষ্ঠার নাম্বার
 
কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন - অনুবাদসমূহের সূচী

কুর্দি ভাষায় আল-কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ-অনুবাদক: সালাহুদ্দীন আব্দুল কারীম

বন্ধ